Dlsher

Dlsher ژیانێكی ته‌ندروست بژی

( Vital signs )نیشانە گرینگەکان ‎نیشانە گرنگەکان بریتین لە کۆمەڵێک نیشانە پزیشکییە گرنگەکان کە ئاماژەن بۆ دۆخی ئەرکە گرن...
29/04/2023

( Vital signs )
نیشانە گرینگەکان

نیشانە گرنگەکان بریتین لە کۆمەڵێک نیشانە پزیشکییە گرنگەکان کە ئاماژەن بۆ دۆخی ئەرکە گرنگەکانی جەستە. ئەم پێوانانە بۆ یارمەتیدان لە هەڵسەنگاندنی تەندروستی جەستەیی گشتی کەسێک، پێدانی ئاماژە بۆ نەخۆشییە ئەگەرییەکان و نیشاندانی پێشکەوتن بەرەو چاکبوونەوە ئەنجام دەدرێن.

ئەمانیش بریتین لە..

Body temperature (پلەی گەرمی جەستە)
Heart rate (لێدانی دڵ )
Respiratory rate (هەناسەدان )
Blood pressure (پەستانی خوێن )
SPO2 (ڕێژەی ئۆکسجین )

ڕێژەکانیان بۆ کەسێکی تەندروست پێویستە بەم جۆرە بن..

پلەی گەرمی ئاسایی( ۳٦،٥_۳۷.٥ )

لێدانی دڵ بۆ کەسێکی پێگەشتوو (٦٠_۱٠٠) لێدانە لە دەقەیەکدا

هەناسەدان بۆ کەسێکی پێگەشتوو (۱۲_۲٠) لە دەقەیەکدا

پەستانی خوێنی ئاسایی (۱۲٠/۸٠)

ڕێژەی ئۆکسجین (۹٥٪_۱٠٠٪)

جیاوازی چییە لەنێوان کرێم و مەرهەم؟کرێم(Cream):♦چڕی کەمترەو بەئاسانی بڵاو دەبێتەوە بەناوچەیەکی فراواندا.♦لەبەر ئەوەی ئاو...
18/03/2023

جیاوازی چییە لەنێوان کرێم و مەرهەم؟

کرێم(Cream):
♦چڕی کەمترەو بەئاسانی بڵاو دەبێتەوە بەناوچەیەکی فراواندا.
♦لەبەر ئەوەی ئاوی زۆرە زیاد لە (۲۰٪)ی پێکهاتەکەیەتی زوو وشک دەبێتەوە ، باشتر وایە بۆ پێستی چەور بەکاربهێنرێت.
♦بەکاردێت تەنها بۆ چینی دەرەوەی پێست ، بێجگە لەهەندێک کرێمی داخیلی ئافرەتانە.
♦کرێم زیاتر لەسەر چینی سەرەوەی پێست ئیش دەکات.
♦کرێم زووتر بەئاو لادەچێت.

مەرهەم(Ointment):
♦چڕی زۆرە بەئاسانی بڵاونابێتەوە بەناوچەیەکی فراواندا.
♦درەنگ وشک دەبێتەوە ، باشتر وایە بۆ پێستی وشک بەکاربهێنرێت..
♦بەکاردێت بۆ پێست و ڕووکاری ناوەوەی لەش(ناودەم ، پێڵوی چاو...)
♦مەرهەم هەڵدەمژرێت بۆ چینەکانی تری ژێرەوەی پێست.
♦مەرهەم درەنگتر بەئاو لادەچێت چونکە چەورترە.

هۆكاره‌كانی سوربوونه‌وه‌ی چاو1- توشبوونی پێڵوەکانی چاو بە هەوکردن بەهۆی پاک ڕانەگرتنی ڕووخسارەوە.2- نەگەشتنی ئۆکسجینی پێ...
30/01/2023

هۆكاره‌كانی سوربوونه‌وه‌ی چاو

1- توشبوونی پێڵوەکانی چاو بە هەوکردن بەهۆی پاک ڕانەگرتنی ڕووخسارەوە.

2- نەگەشتنی ئۆکسجینی پێویست بە خانەکانی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و سوربوونەوە.

3- وشکی ژینەگەی چواردەوری کەسەکە.

4-مانەوە لە بەردەم خۆردا بۆ ماوەیەکی زۆر.

5- لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە.

6-بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری ئەو ڕووبینانەی ڕووناکی دەدەنەوە وەک مۆبایل و ئامێرەکانی کۆمپیوتەر.

7- کۆکەی زۆریش دەبێتە هۆی سووربوونەوەی چاو.

زیانەکانی خواردن گەرمکردنەوەسەرەتاهەندێک لە خۆراکەکان دوای دووبارە گەرمکردنەوە زنجیرەیەک ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار بەره...
14/01/2023

زیانەکانی خواردن گەرمکردنەوە

سەرەتا
هەندێک لە خۆراکەکان دوای دووبارە گەرمکردنەوە زنجیرەیەک ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار بەرهەمدەهێنن کە مەترسیدارن بۆ لەش، زۆرجار خۆراکە ماوەکان دادەنێن تا بیبەستێت و دواتر گەرمی دەکەنەوە، هەرچەندە لە هەندێک حاڵەتدا ئەمە کێشە نییە، بەڵام هەندێک جار مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک دروست دەکات، بە ووتەی پسپۆڕان، هێشتنەوەی پاشماوەی خۆراك و دووبارە گەرمكردنەوەی مەترسی گەورە لەسەر لەش دروست دەكات، ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەندێک خۆراک دوای گەرمکردنەوە هیچ بەهایەکی خۆراکییان نییە. لێرەدا باسی ئەو خواردنانە دەکەین کە نابێت گەرم بکرێنەوە و زیانیان هەیە.

ئەو خواردنانەی کە نابێت گەرم بکرێنەوە
گەرمکردنەوەی پەتاتە: ئەم خۆراكە بەهای خۆراكی بەرزی هەیە و بۆ لەش بەسوودە، بەڵام ئەگەر پەتاتە بۆ جاری دووەم گەرم بكرێتەوە بەهای خۆراكی لەدەست دەدات و ژەهر لە لەشدا دروست دەكات.
گەرمکردنەوەی سپێناخ: دووبارە گەرمکردنەوەی سپێناخ دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت، ئەم سەوزەیە ڕێژەیەکی بەرزی نیتراتی تێدایە، کە دوای دووبارە گەرمکردنەوە دەگۆڕێت بۆ نیتریت، کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، دوای کوڵاندنی سپێناخ ڕاستەوخۆ بیخۆ.
گەرمکردنەوەی مریشک: خواردنی گۆشتی مریشک دوای یەک ڕۆژ مەترسیدار دەبێت هەرچەندە ڕەنگە مریشک گەرمکردنەوە نەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک، بەڵام پێشنیار ناکرێت، چونکە پێکهاتەی پرۆتینەکەی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرس، ئەگەر پێویست بوو باشترە بە پلەی گەرمی نزم و بە ماوەیەکی زۆر گەرم بکرێتەوە.
گەرمکردنەوەی قارچک: ئەم ماددە خۆراكییە یەكێكە لە ناسراوترین ئەو ماددانەیە كە نابێت لە هیچ بارودۆخێكدا بۆ جاری دووەم گەرم بكرێتەوە، چونكە پێكهاتەی پرۆتینەكەی دوای گەرمكردنەوە دەگۆڕێت، كێشەی كۆئەندامی هەرس بۆ كەسەكە دروست دەكات، ئەگەر پێویست بوو ساردی بەکاربهێنە.
گەرمکردنەوەی هێلکە: ئەم خۆراکە کاتێک پلەی گەرمی بەرزی بەردەکەوێت، ژەهر لە جەستەدا دروست دەکات، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە ئەو خواردنانە ناگرێتەوە کە هێلکە لە پێکهاتەیاندا هەیە، دووربکەوەرەوە لە دووبارە گەرمکردنەوەی هێلکە.
گەرمکردنەوەی برنج: برنجی کوڵاو دەتوانێت بەهۆی بەکتریایەکەوە پیس ببێت، هەرچەندە ئەم بەکتریایانە بەهۆی گەرمیەوە دەتوانن بێ زیان بن، ئەگەر ناچار بوویت برنجەکە گەرم بکەیتەوە، دڵنیابە کە هەموو بەشێکی بەباشی گەرم ببێتەوە.
گەرمکردنەوەی شیری دایک و خواردنی منداڵ: هەرچەندە دەتوانرێت شیری دایک و خۆراکی منداڵ دووبارە گەرم بکرێتەوە، بەڵام نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێتەوە، بەپێی ئامۆژگاری پسپۆڕانی بواری خۆراک، مایکرۆوەیڤ دەتوانێت خۆراک بە شێوەیەکی نایەکسان گەرم بکات و لە ئەنجامدا خاڵی گەرم دروست بکات کە دەبێتە هۆی سووتانی دەم و قوڕگی منداڵ.
گەرمکردنەوەی خواردنی دەریایی: باشترە هەمیشە خواردنە دەریاییەکان بەتازەیی بخۆیت، ئەو خواردنە دەریاییانەی کە تازە گیراون، سەلامەتن بۆ گەرمکردن، بەڵام خواردنە دەریاییە کوڵاوەکان کە ماوەیەک لە پلەی گەرمی ژووردا دانراون، لەوانەیە بەکتریایان تێدابێت کە دەبنە هۆی نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراک، ڕەنگە دووبارە گەرمکردنەوە ئەم بەکتریایانە نەکوژێت. بەڵام زانینی ئەوەی کە پێشتر خواردنە دەریاییەکە چۆن هەڵگیراوە قورسە.
گەرمکردنەوەی خواردنی چەور: ئەگەر ڕۆنەکە زیاد لە پێویست گەرم بکەیت، دەکرێت هەڵمی ژەهراوی بەرهەمبهێنێت، ئەو خۆراکانەی کە چەورن و ڕۆنێکی زۆریان تێدایە نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە، چونکە گەرمی زۆر دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ژەهری مەترسیدار، ئەگەر دەتەوێت گەرمی بکەیتەوە باشترە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرمی بکەیتەوە یان بەهیچ شێوەیەک گەرمی نەکەیتەوە.
چەند خاڵێک کە دەبێت بزانن دەربارەی گەرمکردنەوەی خواردن
ئەگەر نیازت هەیە دوای کوڵاندنی خواردنەکە گەرمی بکەیتەوە، باشترە زوو ساردی بکەیتەوە، پێویستە ئەو خواردنەی کە دەتەوێت بیخەیتە ناو دەفرێکی داخراوەوە.
بۆ گەرمکردنەوەی خواردن، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢ خولەک لە پلەی گەرمی ٧٠ پلەی سەدی گەرمی بکەرەوە، بەمەش بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو خۆراکەکە لەناو دەچن.
دوای خواردنی هەندێک خۆراک، تەنها جارێک ڕێگات پێدەدرێت دووبارە گەرمی بکەیتەوە، ئەم بابەتە بۆ هەندێک خۆراک ناتوانرێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراکەکە.
بۆ گەرمکردنەوەی خواردنە سوورکراوەکان باشترە بیخەیتە ناو فڕنێکی گەرمەوە.

26/11/2022

قوڕگ ئێشه‌

(نیشانە، هۆکار و چارەسەری قورگ ئێشە)

هەوکردنی قورگ دەبێتە هۆی ئازار و خوران لە قورگ، حاڵەتەکە خراپتر دەبێت کاتێک شتێک قوت دەدەیت. دیارترین هۆکاری قورگ ئێشە و هەوکردنی، ڤایرۆسه‌ کە لە ئەنجامی سەرما و هەڵامەت دووچارمان دەبێت.

هەندێک جاریش، بەکتریا دەبێتە هۆی هەوکردنی قورگ.

هۆکارەکان

بەکتریا و ڤایرۆس

هەستیاریی (حەساسیەت)

هەوای وشک

جگەرە و هەڵمژینی ماددە کیمیاییەکان

ترشەڵۆکی گەدە

برینداربوونی قورگ بەهۆی خواردن

نیشانەکان

هەستی ئازار و خورانی قورگ

ئازارەکە زیاتر دەبێت کاتێک خواردن یان خواردنەوە قوت دەدەیت

سەختی قوتدانی خواردن

هەڵئاوسانی رژێنەکانی دەوری قورگ و چەناگە

هەڵئاواسان و سووربوونەوەی زمانە بچکۆلە

گۆڕانی دەنگ

کاریگەرییەکان

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش

کۆکە

تەڕبوونی لووت

پژمین

ئازاری لەش

سەر ئێشە

رشانەوە و زیاد بوونی هەستی رشانەوە

چارەسەر

غەرغەرەکردن بە خوێیاو (ئاو و خوێ)

خواردنەوەی گەرم وەکو چای گەرم لەگەڵ هەنگوین، یان ئاوی گەرم لەگەڵ لیمۆ

شێدارکردن هەوا

خۆ دوورخستنەوەی لە خواردنە گازییەکان، جگەرە و کحول

خواردنی شتێکی سارد وەکو ئایسکرێم

پشوو بە قورگت بدە و ماندووی مەکە

تێبینی، ئەگەر دوای یەک هەفتە قورگ ئێشەکەت باش نەبوو، بەڵکو بووە هۆی هەناسە تەنگیی، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
P.B: Dlsher Rozhbayani

My canal in youtube: https://youtu.be/wrDH1d3SU_I

کێشانی یە‌ک پاکە‌ت جگە‌رە‌ لە‌ ڕۆژێکدا چیت بە‌سە‌ر دێنێت؟توێژە‌ران و زانایانی جیھان لە‌ ئە‌نجامی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كیاندا ئ...
16/11/2022

کێشانی یە‌ک پاکە‌ت جگە‌رە‌ لە‌ ڕۆژێکدا چیت بە‌سە‌ر دێنێت؟

توێژە‌ران و زانایانی جیھان لە‌ ئە‌نجامی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كیاندا ئە‌وە‌ ئاشكرا دە‌كە‌ن كە‌ ڕۆژانە‌ كێشانی پاكە‌تێك جگە‌رە‌ ھۆكارە‌ بۆ گۆڕینی ١٥٠ خانە‌ی سی و زیان پێگە‌یاندنی لە‌ ساڵێكدا، ساڵانە‌ لێكۆڵینە‌وە‌ی نوێ دە‌كرێت دە‌ربارە‌ی زیان و مە‌ترسیە‌كانی جگە‌رە‌كێشان و زیانە‌كانی بۆ تە‌‌ندروستی لە‌ش، پسپۆرانی جیھانی لە‌ نوێترین لێكۆڵینە‌وە‌یاندا لە‌سە‌ر زیانە‌كانی جگە‌رە‌ و پە‌یوە‌ندی بە‌ لە‌شە‌وە‌ ئە‌وە‌ دە‌خە‌نە‌ ڕوو كە‌ پە‌یوە‌ندی پتە‌و ھە‌یە‌ لە‌ نێوان ژمارە‌ی ئە‌و جگە‌رانە‌ی دە‌كێشرێت و خانە‌كانی سی و ژمارە‌ی ئە‌و گۆڕانكاریانە‌ی لە‌ پێكھاتە‌ی ترشیە‌كاندا ڕوودە‌دات و دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی وە‌رە‌م، واتە‌ جگە‌رە‌ كێشان ھۆكارێكە‌ بۆ تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی سی و جگە‌ر و گە‌روو و چە‌ندین جۆری جیاوازی تری شێرپە‌نجە‌ و ساڵانە‌ جگە‌رە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی كوشتنی شە‌ش ملیۆن كە‌س بە‌پێی ڕاپۆرت و داتاكانی ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی، لە‌ لایە‌كی دیكە‌وە‌ توێژینە‌وە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ جگە‌رە‌ كێشان ھۆكاری ١٧ جۆری توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕینی ماددە‌ی ترشی نێو خانە‌كان، پڕۆفیسۆر لۆدمیڵ كە‌سندروف دە‌ڵێت: قورسە‌ پە‌یوە‌ندی تە‌واوی شێرپە‌نجە‌ و جگە‌رە‌كێشان بە‌ تە‌واوی ڕوون بكە‌ینە‌وە‌ و ناتوانین بڵێین شێرپە‌نجە‌ پە‌یوە‌ندی ڕاستە‌وخۆی بە‌ جگە‌رە‌وە‌ ھە‌یە‌، بە‌ڵام ھۆكارێكە‌ بۆ گۆڕینی ترشە‌ ماددە‌كان و ئە‌مە‌ش كاریگە‌ری لە‌سە‌ر دروستبوونی شێرپە‌نجە‌ ھە‌یە‌ و كێشانی یە‌ك پاكە‌ت ڕۆژانە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕینی ١٥٠ خانە‌ لە‌ سییە‌كان و ئە‌مە‌ش زیان بە‌ جینە‌كان دە‌گە‌یە‌نێت و لە‌ھە‌مان كاتدا زیان بە‌ ٩٧ خانە‌ی گە‌روو و ٢٣ خانە‌ی دە‌م و ١٨ خانە‌ی میزە‌ڵدان دە‌گە‌یە‌نێت.

په‌تای وه‌رزی سه‌رما و چاره‌سه‌رپەتا لە وەرزی سەرماندا هەمووان دەخاته‌ ناو جێ لەگەڵ گۆرِانی وەرزەکاندا چەندان جۆری پەتا ...
10/11/2022

په‌تای وه‌رزی سه‌رما و چاره‌سه‌ر

پەتا لە وەرزی سەرماندا هەمووان دەخاته‌ ناو جێ

لەگەڵ گۆرِانی وەرزەکاندا چەندان جۆری پەتا و نەخۆشيی جیاواز بڵاو دەبنەوە، هەندێک لە پەتاکانیش گوازراوەن و بە ئاسانی لە ڕیگەی هەواوە لە نەخۆشەکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە، بەتایبەت ئەندامانی یەک خێزان بە گشتی کاتێک لەماڵێکدا کەسێك تووشی پەتایەک دەبێت، هەموو ئەندامانی خێزانەکەشی بە دوای یەکدا دەیگرنەوە. یەکەم هەنگاو بۆ توشبوونی پەتا تێکچوونی سیستەمی خەو خۆراک باری دەروونیە.

نەخۆشيی پەتا-هەڵامەت- سەرمابوون، نەخۆشیيەکی ڤایرۆسییە، تووشی ڕێڕەوی هەناسە دەبێت، بەتایبەتی لووت، هەروەها قوڕگ و گیرفانە هەوایەکان.
نیشانە سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشییە دەردەکەون دوای کەمتر لە دوو ڕۆژ لە بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە نیشانەکان بریتین لە:_
-قورگ ئێشە و هەڵامەت و سەرئێشە
-هەستکردن بەلاوازی و ئازاری جەستە.
-ئەگەر نەخۆشەکە کێشەی بەرگری جەستەیی هەبێت ئەوا بۆی هەیە سیەکانیشی دووچاری هەوکردن ببێت.
-بەشێوەیکی گشتی نەخۆشیەکە (حەوت بۆ دە ) ڕۆژ دەخایەنێت، هەندێکجاریش ئەگەر زۆر بە قورسی بیگرێت سێ هەفتە دەخایەنێت.
-لەکاتی توشبوونیشدا پێویستە کەسی توشبوو ئاگاداری باری دەروونی و جەستەی بێت و هەوڵبدات لەپشوودا بێت.

-هۆکاری ئەم نەخۆشییە
- ڤایرۆسە کە جۆرەکانی زۆرن بەڵام باووترین یان (rhinovirus) کەتووشبووەکان لەڕێگای پژمین و کۆکەوە لە رێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە.
-لاوازی بەرگری جەستە و کەم خەوی و نالەباری باری دەروونی ڕێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە.
- ئەنفلۆنزا نیشانەکانی هاوشێوەیی هەڵامەتن، بەڵام بە شێوەیەکی توندتر.
هەتاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسینێک نیە بۆ پاراستن لە هەڵامەت، بەڵام دەست شوشتن و دوورکەوتنەوە لە توشبووەکان و بەکارهێنانی دەمامک و دوورکەوتنەوە لە شوێنی نەخۆش ئەمانە بە ڕێگای خۆپاراستن دادەنرێن.
بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە منداڵان (شەش بۆ حەوت) جار دووچاری هەڵاتمەت دەبنەوە، گەورەکانیش (دوو بۆ چوار) جار.

خۆپاراستن لە پەتایی وەرزی بەم ڕێگایانە:
�-خواردنی ڤیتامین سی یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە بەرگری جەستە بەهێز دەكات و لە توشبوون بە پەتاكانی وەرزی زستان و لە هەمان كاتدا چاكبوونەوەت خێراتر دەكات.��-خواردنەوەی ئاوی پێویست جەستەت بەشێداری دەهێڵێتەوە و بەرگری جەستەت بەهێز دەكات ، باشتر وایە ئەو خواردنەوانە كەم بكەیتەوە كە كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە لەكاتی توشبوون بە پەتا، تەنانەت ئەگەر برسیشت نەبێت ئەوە خواردنەكانت لە كاتی خۆیدا بخۆ، ئەو كاتەی مرۆڤ خۆراكی پێویست نەخوات ئەوە مەترسی توشبوونی بە نەخۆشی زیاد دەكات، چونکە لەو کاتەدا ئەندامانی جەستە لاواز دەبن و پێویستیان بە وەرگرتنی وزە هەیە لەڕێگەی خواردنەکانەوە.�
-هەركات توشی پەتای وەرزی زستان بوویت ئەوە پشوو بدە و خۆت ماندوو مەكە، پشوودان بەرگری جەستەت بەهێز دەكات و یارمەتیت دەدات زوو باش ببیتەوە، ئەگەر نەشتوانی بەهۆی کارەکەت پشوو بدەی یان بۆت گونجاو نەبوو لە جێگادا بکەوی ئەوا دەبیت دەرمانی ئازار شكێن بەکار بهێنیت و خۆت زۆر ماندوو نەکەی.��-پێویستە بەسەر دڵەڕاوکێدا زاڵ بیت چونکە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان ئارامی مێشك و توشبوون بە نەخۆشی و پەتای وەرزی زستان، باشترین ڕێگەش بۆ خۆپاراستن ئارامكردنەوەی مێشك و دەروونە.
�-لە كاتی توشبوون بە پەتا پشوو لە شوێنی كارەكەت وەربگرە چونكە ژینگەی شوێنی كاركردن ڕەنگە باشترین شوێن بێت بۆ بڵاوبوونەوەی میكرۆب و ڤایرۆس.��لە شوێنە ساردەکان خۆت بپارێزە، شوێنە ساردەكان باشترین ژینگە دەبن بۆ زیادبوونی بەكتریا و ڤایرۆسەكان، مانەوەی جەستە بە گەرمی ئەگەری زوو چاك بونەوەت زیاد دەكات،بۆیە پێویستە هەمیشە لە شوێنە گەرمەکاندا لەهەوایەکی جێگیردا بمێنیتەوە.
�-پێویستە هەر دەست شۆردنێك 20 چركە بخایەنێت و ئاو و سابوون بۆ شۆردنی دەستەكانت بەكاربهێنە.

لە منداڵاندا هەرکاتێک هەست بەم نیشانانەکرا دەبێت بەزووترین کات منداڵەکە ببرێت بۆ لای پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، چونکە ئەم نەخۆشیە لەمنداڵان زیاتر دەمێنیتەوە زیاتریش دەیگرن.
-ئازاری گوێ، کە نیشانەی هەوکردنی گوێیه‌کانەوه‌ منداڵ زۆر ئازار دەدات.
-قورگ ئێشەیەکی زۆر کە وادەکات منداڵ هیچی بۆ ناخورێت.
-خیزەی سنگی منداڵ.
-بێهێزی و تایەکی زۆر .
-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەروو ٣٩ پلەی سیلیزی

چارەسەری ئەم نەخۆشییە بریتییە لە
چارەسەرەکەی بە چارەسەری نیشانەکان دەبێت بەکارهێنانی دژەتا و ئازار شکێن و دژە هیستامین، هەروەها خواردنی میوە و ئاو خواردنەوەی شلەمەنیە گەرمەکان

سوودەکانی خواردنی هەنارهەنار میوەیەکی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە و دەتوانیت بە چەندین شێوە بیخۆیت، وەک شەربەت یان تێک...
29/10/2022

سوودەکانی خواردنی هەنار

هەنار میوەیەکی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە و دەتوانیت بە چەندین شێوە بیخۆیت، وەک شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، هاوکات ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە بۆ لەش گرنگە.

بەمەبه‌ستی بەخشینی زانیاری زیاتر ماڵپەڕی dailymedicalinfo باس لە سوودەکانی هەنار دەکات:

1-هەنار دڵ و خوێنەبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانە رێگا لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەگرێت.

2-یارمەتی راگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات لە لەشدا.

3-توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، هەنار جەستە لە دروستبوونی جۆرەکانی خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت.

4-هەنار کرداری هەرس چالاکدەکات، چونکە رێژەیەکی باش ریشاڵی تێدایە.

5-بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە دژی نەخۆشیەکان، بەتایبەت هەوکردنی ئێسک و جومگەکان.

6-پێست لە چرچبوونی پێش وەخت دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانە و دەیگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.

7-بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هەنار رێژەی هۆرمۆنی کۆرتیزول کەمدەکاتەوە، کەدەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ و ئارامکردنەوەی دەروون.

8-چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی زەهایمەر، چونکە رێژەی پرۆتینی "ئەمیلوید" کەمدەکاتەوە لە مێشکدا، کە هۆکارە بۆ زەهایمەر.

9-کاریگەری لەسەر لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریای ناودەم هەیە.

10-هەنار دەبێتەهۆی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی، هەربۆیە بۆ هاوسەران بەسوودە.

11-هەنار رێژەی کالۆری زۆرکەمە و ریشاڵی زۆرە، ئەمەس کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری و کەمبوونی کێش هەیە.

12-کاریگەری ئیجابی بۆ خانمانی دووگیان هەیە، چونکە لەدایکبوونی پێش وەخت دوادەخات.

هەموو شتێک دەربارەی شێرپەنجەشێرپەنجەشێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لەزۆربەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان ب...
14/10/2022

هەموو شتێک دەربارەی شێرپەنجە

شێرپەنجە

شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لەزۆربەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، هەندێکیان ماددەگەلی شێوەی هۆڕمۆنی دەردەدەن و پێکهاتە و فرمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە.

جۆرەکانی شێرپەنجە

زیاتر لە 100 جۆری شێرپەنجە هەن، کە دەتوانن هەموو بەشێکی جەستە بگرنەوە و بەپێی ئەو شوێن و خانەیەی سەرەتا لێی دەردەکەون ناودەبرێن.
شێرپەنجە بەپێی ئەو شوێنەی کە تێیدا دروستدەبێت چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و لە خانمان و پیاواندا جۆرەباوەکانی شێرپەنجە جیاوازن

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە خانمان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان.

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە پیاوان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن، رێکە و سورێنچک.

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە:

1- جگەرە
جگەرەکێشان گەورەترین هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەیە، بەوەی حه‌وت هه‌زار مادده‌ی كیمیایی له‌ جگه‌ره‌دا هه‌ن، كه‌ 70 یان رێگە بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه خۆشدەکەن‌.

2- نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان
ڤایرۆسەکانی وەک HPV کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، هەروەها ڤایرۆسی جگەر HBV وHCV کە تووشی جگەر دەبن، دەبنە هۆی بەشەمێبوون و شێرپەنجەی جگەر.

3- قەڵەوی و شێوازی ژیان
كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت 33%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی خۆراكی ناته‌ندروست، ناچالاكی جه‌سته‌یی و قه‌ڵه‌وین.

4-پیسبوونی ژینگە
زۆربوونی کارگەکان، دوکەڵ و هەندێک ماددەی دیکەی وەکو بەنزین هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە و سەرەنجام مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و میزەڵدان زیاددەکەن.

5- بەرکەوتنی تیشک
تیشکە زیانبەخشەکانی وەک تیشكی سەروبنەوشەیی، تیشكی گاما و رادۆن دەبنە هۆی شێرپه‌نجه‌.
زۆربەی خەڵکی نیگەرانن سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی مۆبایل و تاوه‌ره‌كانی، به‌ڵام هێشتا به‌ڵگه‌ی روون لەبەردەست نین بۆ سەلماندنی ئەوەی کە مۆبایل و تاوه‌رەکانی ئینتەرنێت ده‌بنه‌هۆی شێرپه‌نجه.

6- بۆماوەیی
تەنها لە 5-10%ی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بۆماوەیین و لە هەندێک خێزان بڵاوترن.

7- هۆكاری دیكه‌
کەرەستەی ئارایشت و قوڕقوشم دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئامارەکانی شێرپەنجە

تەنیا لە ساڵی 2012 نزیکەی 14 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە دەستنیشانکراون و لەنێویشیاندا 8.2 ملیۆن کەس بەهۆی شێرپەنجە مردوون.
ساڵانە 1.5 ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە لەئەمریکا دەستنیشاندەکرێن و لە نێویشیاندا 575 هەزار کەس دەمرن.

نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

زۆرجار تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە هیچ نیشانەیەکیان نابێت و تەنانەت نەخۆش هەست بە ئازار ناکات، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ درەنگ دەستنیشانکردنی زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە و زۆرجار پزیشك لەکاتی پشکنینێکی رۆتینی یان گەڕان بەدوای نەخۆشییەکی دیکەدا شێرپەنجە دەستنیشاندەکات.

ئەو نیشانانەی کە لە زۆربەی تووشبووەکان دەردەکەون بریتین لە:
سەرئێشە, رشانەوە, بێهێزی، دابەزینی کێش، خوێن بینین لە پیسایی یان لە میزدا، لە هەندێ حاڵەتدا نەخۆش هەست بە دروستبوونی گرێ دەکات و هەندێکجاریش گرێ لیمفاوییەکانی جەستە گەورەدەبن.

چارەسەری شێرپەنجە

چارەسەری شێرپەنجە بەگوێرەی قۆناخی شێرپەنجەکە و جۆرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی ئەم جۆرە چارەسەرانە بۆ تووشبووان دەکرێن:

1- چارەسەر بە دەرمان
2- چارەسەری کیمیایی
3- چارەسەری تیشکی
4- چارەسەر بایۆلۆجی و ھۆرمۆنی
5- ئەنجامدانی نەشتەرگەری
6- چارەسەر بە چاندنی مۆخ

چارەسەری شێرپەنجە لەلایەن کۆمەڵێک پزیشكی تایبەتمەندەوە دەکرێت و هەندێکجار دوو یان سێ لەم چارەسەرانە بەکاردەهێنرێن.
خۆپاراستن لە شێرپەنجە

1- رۆژانە خواردنی سەوزە و میوە
2- خوارنی خۆراکی تازە و دوورکەوتنەوە لە خواردنی لە قوتونراو و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور
3- گرنگیدان بە وەرزشکردنی رۆژانە و پێویستە هەفتانە 150 خولەک وەرزشبکرێت
4- وازهێنان لە جگەرەکێشان و نێرگه‌له‌ كێشان و خواردنەوەی مەی

نەمانی هەستی بۆنکردنلە‌بارە‌ی نە‌مانی ھە‌ستی بۆنكردن ١- پرۆسیە‌كی لە‌خۆوە‌یە‌:لە‌گە‌ڵ ھە‌موو ھە‌ناسە‌دانێكدا ھە‌ستی بۆنك...
10/10/2022

نەمانی هەستی بۆنکردن

لە‌بارە‌ی نە‌مانی ھە‌ستی بۆنكردن
١- پرۆسیە‌كی لە‌خۆوە‌یە‌:
لە‌گە‌ڵ ھە‌موو ھە‌ناسە‌دانێكدا ھە‌ستی بۆنكردن خۆبە‌خۆ ئیشدە‌كات، تە‌نۆلكە‌ بۆندارە‌كان تە‌زوویە‌كی كارە‌بای لە‌ دە‌مارە‌كانی بۆن دروست دە‌كە‌ن كە‌ لە‌ ڕێگە‌ی ڕیشاڵە‌ دە‌مارییە‌كانە‌وە‌ دە‌گاتە‌ مێشك و بە‌و ھۆیە‌ مرۆڤ ھە‌ست بە‌ بۆنە‌كە‌ دە‌كات. مرۆڤ توانای ھە‌یە‌ ١٠ ھە‌زار بۆن لە‌یە‌كتر جیابكاتە‌وە‌.

٢- بۆنە‌كان كاردانە‌وە‌ی جیاواز دروست دە‌كە‌ن:
بۆنی ڕووە‌كە‌ فرێشە‌كان كار لە‌ میزاجی مرۆڤ دە‌كات، بۆنی ڕووە‌كە‌ چێشتكراوە‌كانیش كار لە‌ ئارە‌زووی خواردنی مرۆڤ دە‌كە‌ن.

٣- بە‌بێ بۆن، تامیش ناكە‌یت:
كاتێك بە‌ھۆی پە‌تاوە‌ لووت دە‌گیرێ و ھە‌ستی بۆنكردنی لاواز دە‌بێ، ھە‌ستی تامكردنیش سست دە‌بێ.

٤- ھە‌ندێك ھۆكاری لە‌دە‌ستدانی بۆن:
ھۆكاری لە‌دە‌ستدانی ھە‌ستی بۆنكردن ڕە‌نگە‌ بە‌ھۆی ھە‌وكردنی درێژخایە‌نی گیرفانە‌كانی لووت (جیوب لأنفیة) یان برینی شێرپە‌نجە‌یی بێت، یاخود بە‌ركە‌وتنی زە‌بری توند بە‌ سە‌ر. چوونە‌ سە‌ری تە‌مە‌نیش ھە‌ستی بۆنكردن لاواز دە‌كات.

٥- لە‌دە‌ستدانی بۆن مە‌ترسیدارە‌:
بە‌بێ ھە‌ستی بۆن ئاگاداری مە‌ترسی نابن، وە‌ك بڵاوبونە‌وە‌ی گازێكی مە‌ترسیدار بە‌ ماڵ و ئۆفیسە‌كە‌تدا، سووتانی ماڵ و ئۆفیسە‌كە‌ت یاخود بۆنی خواردنێكی پیس و خراپبوو.

٦- لە‌دە‌ستدانی بۆن ھاوكاتە‌ لە‌گە‌ڵ لاوازبوونی سۆزی مرۆڤ:
بۆن ھۆكارێكی سە‌رنجڕاكێشانی نێوان مرۆڤە‌كانە‌. ھە‌روەھا زانراوە‌ ھە‌مان ئە‌وە‌ بە‌شە‌ی مێشك كە‌ بە‌رپرسە‌ لە‌ جوداكردنە‌وە‌ی بۆنە‌ جیاوازە‌كان، كاریگە‌رییە‌كی بە‌ھێزی لە‌سە‌ر جووڵاندنی لایە‌نی سۆزداریی مرۆڤ ھە‌یە‌.

گورچیله‌كانت له‌مانه‌ بپارێزه‌ , پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو بچن.١/ كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو.٢/ كه‌م نووستن له‌ شه‌وان.٣/ دره‌نگ چوو...
28/09/2022

گورچیله‌كانت له‌مانه‌ بپارێزه‌ , پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو بچن.

١/ كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو.
٢/ كه‌م نووستن له‌ شه‌وان.
٣/ دره‌نگ چوونه‌ سه‌ر ئاو.
٤/ زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمان.
٥/ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان.

P.B: Dlsher

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dlsher posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share