26/07/2023
شکانی چووک چۆن روودەدات؟ چارەسەری هەیە؟
چوک پێک هاتووە لە چەند بەشێک لە شێوەی بۆری.
بەشی خوارەوەی وەکو ئیسفەنجە (corpus spongiosum) وە بۆری میزی بەناوی دا دەڕوات.
بەشی سەرەوەی پێی دەوترێ (corpora cavernosa) کە وەک دوو بۆری تەنیشت یەکن و لە ڕیشاڵی بەهێز پێک دێت ، لە کاتی و وروژاندنی خۆین دێتە ناو ئەم بەشەی چووک و ڕەق بوون ڕوودەدات ( تێڕوانینێکی هەڵە هەیە لەناو خەڵک کە چووک ئێسکی تێدایە ڕاست نیە)
بەرگی ئەم ڕیشاڵە رەقانە پێی دەوترێت (tunica albugiena) کەئەمەش بەرگێکی بەهێز و ڕەقە، بەڵام کاتێک زەبری پێ بکەوێت دەدرێت وە خوێن لێی دەردەکەوێت بەم حاڵەتە دەوترێ شکانی) چووک.
هۆکارەکانی شکان؟
سەرەکی فڕین هۆکار بریتییە لە ئەنجامدانی کرداری سێکسی بە شێوازێکی هەڵە، کاتێک بە شێوازێکی هەڵە دەقرچێتەوە یا بەر ئێسکی حەوزی بەرامبەر دەکەوێت.
هۆکاری تریش هەن وەکو خۆسوراندنەوەی ناکاو لەکاتی خەو بە تایبەت لە بەرەبەیان.
لە ناو کوردەواریشدا پێشتر بە دەست دەیان تەقاند و دەبوە هۆی شکاندنی چووک کە لە ئینگلیزی ئاماژەی پێ کراوە بە ناوی ( taqaandn) واتە لەسەرچاوە زانستیەکان هەیە.
چی بکرێت؟
زۆر جار نەخۆش لەبەر شەرم و بابەتی کۆمەڵایەتی زوو نایەتە نەخۆشخانە کە ئەوەش هەڵەیەکی کوشندەیە چونکە لە کاتی هەبوونی شکانی چووک باشترین کات بۆ نەشتەرگەری بریتییە لە یەکەم 48 کاژێر، چەندی ماوەکە درەنگتر بێت چانسی چاک بوونەوەی کەمترە.
د. دلێر جهاد زەنگەنە
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و ميزەرۆ.
ناونیشان: هەولێر 30 مەتری - بەرامبەر کۆنسوڵخانەی ئێرانی کۆمەڵگەی پزیشکی نۆڤێلا
ژمارە مۆبایل: 07505907878