23/01/2026
🐶 چی دەکەیت کاتێک سەگێک گازت لێ دەگرێت؟
به گوێره ی پرۆتۆکۆلەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)
🔴 هاری (Rabies) نەخۆشییەکی کوشندەیە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەگەر بگاتە ناوندە کۆئەندامی دەمار
🟢 بەڵام 100٪ دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت کاتێک ڤاکسین و چارەسەری پێویست بە دروستی و لە کاتی گونجاودا بەنەخۆشەکە بدرێن
1️⃣ فریاکەوتنی سەرەتایی دەستبەجێ (گرنگترین هەنگاو):
یەکەم: برینەکە بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 15 خولەک بشۆ.
پاکژکردنەوەی برینەکە بە ماددەی پاکژکەرەوەی گونجاو (Povidone-iodine)
دووەم: راستەوخۆ برینەکە مەبەستە مەگەر لە کاتی پێویست تەندروستی نەبێت (مەگەر پزیشک پێشنیاری بکات) چونکە بەستنی لەوانەیە ڤایرۆسەکە بگرێت و یارمەتی بڵاوبوونەوەی بدات لەناو لەشدا.
📌 شوشتنی باش بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە
سێیەم: پێویستە راستەوخۆ بچیتە نزیکترین بنکەی🗣 تەندروستی.
2️⃣ کوتانی هاری
بۆ ئەو نەخۆشانەی پێشتر کوتاویان وەرنەگرتووە
٥ و ٤ dose Essen regimen
4 یان 5 ژەم (deltoid muscle): لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکدا
یەکەم دەرزی لە ڕۆژی 0
دووەم دەرزی لە ڕۆژی 3
سێیەم دەرزی لە ڕۆژی 7
چوارەم دەرزەی له ڕۆژی 14
⚠️ تێبینی گرنگ:
ڤاکسینەکە تەنها لە ماسوولکەی شان (deltoid muscle) دەدرێت نەک لە ماسوولکەی پشتەوە (Gluteal)
وە زۆر پێویستە کە پابەند بێت بە خشتەی کاتەکان.
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک 😇🌻
#نەخۆشی #هاری