02/02/2026
پشکنینی شيكاری کڕۆمۆسۆمەکان - Karyotype
بریتییە لە وێنەیەکی بەرهەم هێنراوی تاقیگەیی کە پێکهاتووە لە تەواوی کرۆمۆسۆمەکان کە لە خانەیەکدا جیاکراوەتەوە و بە پێی ژمارە و پێکهاتەیان رێکخراوە کە لە کەسێکی ئاسایی ٤٦ کرۆمۆسۆمی تەندرووست و ڕێکخراوە.
پشکنینی کاریتایپ ئەنجامدەدرێت بۆ گەڕان بەدوای نائاساییەکانی ژمارە یان پێکهاتەی کڕۆمۆسۆمەکان كە دەکرێت ببنە هۆکاری زۆر نەخۆشی وەکوو کۆنیشانەی داون.
ئەنجامدانی ئەم پشکنینە زۆر جار پێویستی بە ڕاوێژکاری بۆماوەیی هەیە یاخود پزیشکی چاودێری تەندرووستیت بۆت پێشنیار بکات لەم باروودۆخانە:
- دەستنیشانکردنی نەخۆشییە کرۆمۆسۆمییەکان پێش لەدایکبوون بۆ کۆرپەلە.
- دەستنیشانکردنی نەخۆشییە کرۆمۆسۆمییەکان لە کەسانی تووشبوو.
- حاڵەتەکانی نەزۆکی.
- دووبارەبوونەوەی لەبارچوونی کۆرپەلە.
- گومانکردنی ناتەواوی زگماکی لە تازەلەدایکبووان.
- ناتەواوی شێوە یان بە پاشکەوتنی عەقڵی منداڵ.
- ناتەواوی گەشەی منداڵان.
- درەنگ گەیشتن بە باڵغبوون یان ڕوونەدانی.
- دەستپێنەکردنی سووڕی مانگانە لە کچان.
لە هەموو ئەو حاڵەتانە هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کرۆمۆسۆمات و پێویستە پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشییە بۆماوەییەکان یان پزیشکی چاودێری خۆت بۆت پێشنیار بکات.
بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکاری نەخۆشییە بۆماوەییەکان لە تاقیگەی پزیشکی فارابی لەلایەن د. ناصر گیلانی، پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: