
06/09/2023
کۆلێرا
نەخۆشی هەوکردنی ریخۆلەیە کە بەهۆی خواردنی پیسبوو بە بەکتریای فیبریۆ کۆلێرا تووشی مرۆڤ دەبێت.
نیشانەکان
1. سکچوون کە وەک ئاوی برنجە
2. ڕشانەوە
3. ووشکبوونەوە
4. ئازاری ماسولکە
5. بێهێزبوون
ڕێگاکانی گواستنەوە
1. بەکارهێنانی ئاوی پیسبوو
2. خواردنی خواردنی پیسبوو بە بەکتریاکە
3. خواردنی سەوزەی پیسبوو
خۆپارێزی
1. شۆردنی دەستەکانمان
-پێش و دوای ئامادەکردنی خواردن
-دوای تەوالێت کردن
-دوای دەستلێدان لە سەوزەو میوەی نەشۆراو
2. نەخواردنی خۆراک لە شوێنە گشتیەکان بەتایبەت سەر عارەبانە
3. کوڵاندنی ئاو پێش خواردنەوەی تاوەکو پلەی کوڵان یان بەکارهێنانی کڵۆر
4. کوڵاندنی خواردن بە باشی
5. پاککردنەوەی سەوزە و میوە بە ماددەی پارمەنگەنات یا ڤینگەر بۆ کوشتنی بەکتریاکە
چارەسەر
1. زۆر خواردنی ئاوی پاک بۆ ئەوەی تووشی وشکبوونەوە نەبێت
2. وەرگرتنی دژە زیندەگی بۆ ئەوەی بەکتریاکە بکوژێت
3. وەرگرتنی ماددەی زینک کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سک چوو
4. وەرگرتنی دەرمانی دژە رشانەوە
سەرچاوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان