12/09/2024
خۆپارێزی نەخۆشی #شەکرە:.
کوردي-عربي
یەکێک لە هەنگاوەکانی چارەسەری شەکرە. جگە لە چارەسەری دەرمانی و وەرزشکردن، بریتیە لە خۆپارێزی:🏃🏊🏌🏂🏋🚴🏇
ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە نابێ ئەو جۆرە خواردنانە زۆر بخۆن کە کاربۆهیدراتی زۆر تێدایە وەکو شیرینی دروستکراو، پاقلاوە، بیبسی، ئایس کریم، گەنمەشامی، پەتاتەی سورەوەکراو.🍾🍹🍷🍦🍿🍟🍪
ـوا باشە هەفتەی ۳ ژەم زیاتر برنج نەخۆن، کە خواردیشیان یەک کەوگیر زیاتر نەبێ و نابێ نانی پێوە بخۆن. لەجیاتی برنج دەتوانن ساوەر، قەرەخەرمان، شۆربا یان گۆشتی کەم چەوری بخۆن.🍚🍖🥩
ـ نانی تیری تەنک و برژاو باشترین هەڵبژاردەیە بۆ نانی بەیانی و ئێوارە، دەتوانرێ بە ماست و پەنیر و گوێزەوە بخورێت، نانی جۆ باشترە لە نانی گەنم، کولێرە و سەمون هەویری زۆر تیایە و شەکرە بەرز دەکەنەوە، سەرتوێژی ماست و قەیماغ و کەرە خراپە بۆ شەکرە.🥖🥐🧀🧈
ـ لە میوەکان هەنجیر و ترێ و کاڵەک و شووتی و مۆز شەکرە زۆر بەرز دەکەنەوە و پێویستە لێی دوورکەونەوە،🍇🍉🍌🍈
میوەکانی تری وەکو سێو و هەرمێ و قۆخ و گێلاس و شیلک و هەنار دەتوانرێ بخورێ بەڵام زیادەرۆیی تیا نەکرێ و وا باشە جۆرە میوەیەک بخورێ کە زۆر نەگەییبێ و کەمێک ڕەق بێت.🍇🍑🍒🍐🍏🍎🍓
میوە ووشکراوەکان و مێووژ و کشمیش شەکرەکەیان زۆر خەست و خراپە و لەپڕ شەکرە بەرز دەکەنەوە.
سەوزەکان بەسوودن بۆ نەخۆشی شەکرە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکرە و دابەزاندنی چەوری ناو خوێن.🥕🥒🌶🎍🍄🥬🫑
ـوا باشە چا و قاوە و نیسکافە بە تاڵی بخورێن یان حەبی تایبەت بە چا بەکاربهێنرێ.☕🍵
ـ لەبەر ئەوەی شەکرەی زیادە لەخوێندا دەگۆردرێ بۆ چەوری و نەخۆشانی شەکرەش زۆریان کێشی لەشیان زۆرە، وا پێویستە ئەم نەخۆشانە شتی چەور و سورەکراو زۆر نەخۆن. هەموو جۆرەکانی چەرەزات باشن ،جگە لە گوڵەبەڕۆژە کە چەوری خراپ زیاددەکات لە خوێندا.🍟
ـوا پێویستە نەخۆشانی شەکرە ئاو زۆر بخۆنەوە و دوورکەونەوە لە جگەرەکێشان و ماددە کحولیەکان و زۆر خەفەت خواردن..🚭🍺
النظام الغذائي في مرض #السكري:.
الٲدویە من خطوات علاج مرض السكري بالإضافة إلى العلاج والتمارين الرياضية ، تشمل الوقاية ما يلي:
- يجب على مرضى السكري عدم تناول الكثير من الأطعمة التي تحتوي على الكثير من الكربوهيدرات مثل الحلويات باقلاوە، البيبسي ، الآيس كريم ، القمح ، البطاطس المقلية.
- من الأفضل عدم تناول أكثر من ثلاث وجبات أرز أسبوعياً. بدلاً من الأرز يمكنك تناول برغل أو الديك الرومي أو الحساء أو اللحوم قليلة الدسم.
- الخبز الرقيق والمحمص هو الخيار الأفضل للإفطار والعشاء ، ويمكن تناوله مع الزبادي والجبن والمكسرات ، وخبز الشعير أفضل من خبز القمح ، ويحتوي صمون على الكثير من العجين ويرفع نسبة السكر في الدم...
- التين والعنب والبطیخ و الموز ترفع نسبة السكر في الدم ويجب تجنبها ، ويمكن تناول الفواكه الأخرى مثل التفاح والرمان واليقطين ولكن لا تبالغ في ذلك.
الفواكه المجففة والزبيب لٲن ترکیز سکر فیهم عالی جدا وسيئة وتؤدي فجأة إلى ارتفاع نسبة السكر في الدم.
الخضار مفيدة لمرضى السكر للسيطرة على نسبة السكر في الدم وخفض نسبة الدهون في الدم.
- من الأفضل تناول الشاي والقهوة و الحلیب بدون سکر
- لأن السكر الزائد في الدم يتحول إلى دهون وكثير من مرضى السكر يعانون من زيادة الوزن ، يجب على هؤلاء المرضى عدم تناول الكثير من الأطعمة الدهنية والمقلية. جميع الخضروات جيدة ماعدا عباد الشمس الذي يزيد من نسبة الدهون في الدم.
يجب على مرضى السكر شرب الكثير من الماء ، وتجنب التدخين والكحول والاكتئاب.
هەولێر شەقامی ٣٠ مەتری بەرامبەر کۆنسوڵخانەی ئێرانی کۆمەڵگەی پزیشکی A1C نهۆمی ۳
0750 413 4372
0770 448 8221