11/05/2026
لەپێناو مرۆڤبووندا گۆڕانکاریمان ئەنجامدا.
ناوی بەشی "سەرچاوە مرۆییەکان"مان گۆڕی بۆ "خەڵک و فەرهەنگ" کە گۆڕینی دیدگای کارکردنە لامان. ڕەنگە سادە دەربکەوێت، بەڵام بۆ ئێمە هەڵگری مانایەکی زۆر قووڵە.
لەگەڵ ناوهێنانی "سەرچاوە مرۆییەکان" هەمیشە هەستت بە جۆرێک لە وشکی دەکرد، وەک ئەوەی فەرمانبەر تەنها کەرەستەیەک بێت بۆ بەڕێوەبردن. بەڵام لای ئێمە وا نییە. تیمی ئێمە "سەرچاوە" نین، بەڵکو بەهادارترین سەرمایەی ئەم کۆمپانیایەن، ئەوان بڕبڕەی پشتی گەشەکردن و هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانمانن.
لە بەشی "خەڵک و کلتوور"دا، ئامانجی یەکەممان ئەوەیە "مرۆڤ" بکەینە چەقی کارەکانمان. دەمانەوێت هەموو کەسێک هەست بکات گوێی لێ دەگیرێت ڕێزی لێ دەگیرێت و خۆی و ماندووبوونی بەرز دەنرخێنرێت.
ئێمە هەوڵدەدەین ژینگەیەک دروست بکەین کە تێیدا هەموومان پێکەوە گەشە بکەین و ڕێزگرتن لەم ژینگەیەشدا کردارییە. پێش ئەوەی داوای گۆڕانکاری گەورە لە دەوروبەرمان بکەین، پێویستە لە ناوخۆماندا وەبەرهێنان لە کلتووری هاوکاری و ڕێزگرتنی یەکتردا بکەین.
ئەم قسانەش تەنیا نابن بە تابلۆی سەر دەرگایەک و بەس، بەڵکو کاری لەسەر دەکەین و لەسەر ئەو ڕێگایە هەنگاو دەنێین.