Dr Shaho Hawezy د. شاھۆ حوێزی

Dr Shaho Hawezy د. شاھۆ حوێزی لەسەر تەندروستی و نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ دەدوێم

23/11/2024

Croup

⁃ بە هۆی ڤایرۆسێکەوە تووشی بەشی سەرەوەی ڕێرەوی هەناسە دەبێت
⁃ زۆر جار دوای تووش بوون بە پەتای ڤایرۆسی وەرزی ڕوودەدات
⁃ ڕەنگە تووش بوون بە بەکتریاشی بەدوا دابێت
⁃ بە زۆری منداڵانی تەمەن ٦ مانگ بۆ ٥ ساڵ تووش دەبن
⁃ بە زۆری لە وەرزی پایز و زستان تووش دەبن ⁃ گرنگترین نیشانەی بریتیە لە کۆکەیەکی تایبەت کە لە ڤیدیۆکە دیارە
⁃ ڕەنگە هەڵامەت ، تا و لەرز ، لووت گیران ، هەناسەتەنگی لەگەڵ بێت
⁃ پێویستە بە زووترین کات ببینرێت لەلایەن پزیشک و چارەسەر وەربگرێت لە فریاکەوتنەکان .

• د. شاهۆ جمال حوێزی ⁃ پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ENT قورگ و لووت و گوێ

٧ زانیاری لەسەر سێوی ئادەم ١.ئایا مەبەستمان چیە لە سێوی ئادەم ؟  ⁃ کڕکراگەی ڕژێنی دەرەقی (غودەی دەرەقی)  ⁃ Thyroid carti...
25/10/2024

٧ زانیاری لەسەر سێوی ئادەم

١.ئایا مەبەستمان چیە لە سێوی ئادەم ؟
⁃ کڕکراگەی ڕژێنی دەرەقی (غودەی دەرەقی)
⁃ Thyroid cartilage بە سێوی ئادەم ناسراوە

٢.بۆچی پێی دەڵێن سێوی ئادەم ؟
⁃ شارستانیە کۆنەکان دەڵێن ، کاتێک خوای گەورە سزای ئادەم و حەوای داوە و کاتێک (ئادەم) سێوێکی خواردووە لە گەرووی گیر بووە و بەو شێوەیە دەرکەوتووە و دەرپەڕیوە بۆیە ئەو شێوەیە دەرکەوتنەی ڕژێنی دەرەقی (غودە)دەناونراوە (سێوی ئادەم)

٣.لە چ کەسێک دا هەیە ؟
⁃ بێگومان لە هەموو کەسێک دا هەیە بەڵام لە هەندێک کەس دا بەو شێوەیە روون و ئاشکرا دیارە

٤.سوود و بایەخی چیە ؟
⁃ گرنگترین سوودی ئەو کڕکراگەیە ئەرکی پاراستنی دەنگە ژێیەکانە ، کە بێگومان ئەوانیش کۆمەڵێک فرمانیان هەیە کە گرنگترینیان بەرهەم هێنانی دەنگە .
⁃ گەورەبوونی ئەو کڕکراگەیە لەگەڵ پێگەیشتن و گەیشتنە تەمەنی هەرزەکاری و گەنجی وادەکات دەنگی کەسەکە زیاتر توندتر بێت و گڕی پێوە دیاربێت .

٥.بوونی ئەو حاڵەتە پەیوەندی بە هۆرمۆنی پیاوانە هەیە ؟
⁃ بێگومان بەڵێ ، ئەگەرچی بە شێوەیەکی سروشتی لە هەموو کەس و ڕەگەزێکدا هەیە ، بەڵام لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە ئەوانەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن لە جەستەیان زیاترە ئەوانە ڕەنگە ئەو کڕکراگەیان گەورەتر بێت و زیاتر دەرپەڕێت .

٦.زەرەر و زیانی چیە ؟
⁃ ئەگەر لایەنی شێوە و ناڕێکی کێشە دروست نەکات هیچ زەرەر و زیانێکی نیە .

٧.ئایا چارەسەری پێویستە یان نا ؟
⁃ مەگەر تەنها کەسێک لە شێوەکەی ئاسوودە نەبێت دەکرێ پەنا ببرێتە بەر نەشتەرگەری ڕێککاری .

⁃ لە کۆتایی دا پێویستە بڵێم کریستیانۆ ڕۆنالدۆ تاکە کەس نیە کە ئەو حاڵەتەی هەیە بەڵام بەهۆی ناوبانگ و کەسایەتی بەهێزیەوە وای کردووە بکەوێتە بەر چاو و ببێتە جێی پرسیاری هەندێک کەس .

• د. شاهۆ حوێزی / پ.ن.دێرین Ear,Nose, and Throat

(سێوی ئادەم) چییە کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەیەتی؟ هەوادارێکی پاشا تاگ بکە لە پۆستی داهاتوودا باسی دەکەم
16/10/2024

(سێوی ئادەم) چییە کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەیەتی؟

هەوادارێکی پاشا تاگ بکە

لە پۆستی داهاتوودا باسی دەکەم

13/10/2024

بابەتێکی سەرنج ڕاکێش

گریانی تیمساحی چیە ؟
✅✅✅

19/09/2024

A day in the operation room 🏥

؟؟؟
03/09/2024

؟؟؟

کوردی / بۆچی لەنێو فڕۆکەدا پێمان دەڵێن دەمتان بکەنەوە ؟ لەکاتی ئاسایی دا پەستانی هەوا لە هەردوو دیوی ناوەوە و دەرەوەی گو...
01/09/2024

کوردی /
بۆچی لەنێو فڕۆکەدا پێمان دەڵێن دەمتان بکەنەوە ؟

لەکاتی ئاسایی دا پەستانی هەوا لە هەردوو دیوی ناوەوە و دەرەوەی گوێ یەکسانن بە یارمەتی پەردەی گوێ و جۆگای ئۆستاکی ، بەڵام کاتێک پەستانی هەوا لە لایەک زیاتر دەبێت لە لایەکەی تر ئەو زەبرە دروست دەبێ کە پێی دەڵێن Ear barotrauma
ئەوەش لە چەند بارودۆخێک ڕوودەدات گرنگترینیان :
1. لەناو فڕۆکە و فڕین لە ئاسمان دا
2. لە قوڵایی ئاو دا و بە تایبەتی ئەوانەی دەچنە قوڵایی ژێر ئاو
3. لەکاتی گوێ بیستبوونی تەقینەوە و دەنگی گەورە

⁃ بۆیە لە فڕۆکەدا و لە بۆشایی ئاسمان کاتێک پەستانی هەوا لە دەرەوە کەمتر دەبێتەوە داوامان لێدەکەن دەممان بکەینەوە و بەئاگا بین بۆ ئەوەی پەستانی هەوا یەکسان بکەینەوە و زەبر بەر پەردەی گوێمان نەکەوێ
⁃ وا باشە گەشتی فڕۆکە دوابخەین لەکاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی و هەڵامەت

عربي /
لماذا يُطلب منا أن نفتح أفواهنا على متن الطائرة؟
الصدمة الضغطية في الأذن: الصدمة التي تصيب الأذن بسبب ضغط الهواء
عادةً ما يكون ضغط الهواء على جانبي الأذن الداخلية والخارجية متساويًا بمساعدة الطبلة الأذن و قناة الاوستاكي ، ولكن عندما يكون ضغط الهواء ليست متسوايا في أحد الجانبين ، تحدث صدمة الهوائي في الأذن Ear barotrauma
ويحدث ذلك في عدة مواقف، أهمها:
1. في الطائرة عندما تحلق في السماء
2. في المياه العميقة، وخاصة عند الغواصين
3. عند سماع أصوات انفجارات وأصوات عالية

⁃ لذلك، على متن الطائرات في السماء ، عندما ينخفض ​​ضغط الهواء في الخارج، يُطلب منا فتح أفواهنا والبقاء مستيقظين لمعادلة ضغط الهواء وتجنب إصابة طبلة الأذن
⁃ تأجيل الرحلة بالطائرة قدر الأمكان في حالة الأصابة بالانفلونزا الصيفي

د. شاهۆ حوێزی

بۆچی منداڵان زیاتر تووشی هەوکردنی گوێ دەبن ؟ لماذا الأطفال يصابون أكثر بألتهاب الأذن ؟ د. شاهۆ حوێزیپزیشکی نیشتەجێی دێری...
29/08/2024

بۆچی منداڵان زیاتر تووشی هەوکردنی گوێ دەبن ؟
لماذا الأطفال يصابون أكثر بألتهاب الأذن ؟

د. شاهۆ حوێزی
پزیشکی نیشتەجێی دێرین ENT
قورگ و لووت و گوێ

کوردی /
جۆگەی ئۆستاکی یان ڕێرەوی ئۆستاکی ئەو ڕێرەوەیە کە دیوی ناوەوەی گوێ بە قورگ و لووت دەگەیەنێت ، لەکاتی ئاسایی دا بوونی ئەو جۆگەیە وادەکات پەستانی هەوا لە هەردوو دیوی پەردەی گوێ یەکسان بێت و زەرەر و زیان بەر گوێ و پەردەی گوێ نەکەوێت

⁃ هەروەک لە وێنەکان ڕوونم کردۆتەوە پێکهاتەی جۆگەی ئۆستاکی لە منداڵان کورتتر و ڕێکتر و پانترە بەراورد بە تەمەنەکانی تر ئەوەش وادەکات هەوکردن/التهاب ئاسانتر و زیاتر بگوازرێتەوە بۆ گوێ و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زیاتر منداڵان تووشی هەوکردنی گوێ / گوێی ناوەڕاست ببن

⁃ عربي /
⁃ القناة الاوستاكي هي الممر الذي يربط الجانب الداخلي من الأذن بالحنجرة والأنف. في حالات الطبيعية يؤدي وجود هذه القناة إلى إبقاء ضغط الهواء على جانبي طبلة الأذن متساويًا ويمنع تلف الأذن و الأمراض

⁃ و لكن كما وضحت في الصور فإن هيكلية هذه القناة عند الأطفال هي (أقصر وأكثر استقامة وأوسع ) مما هي عليه في الأعمار الأخرى، مما يسهل انتشار الجراثيم و البكتريا إلى الأذن، مما يتسبب في إصابة المزيد من الأطفال بالتهاب الأذن الوسطى

دەنگ چۆن دروست دەبێت ؟  ⁃ کاتێک هەوای ناو سیەکان Lungs بە ئاراستەی سەرەوە بەر دەنگە ژێیەکان vocal cords دەکەون و تووشی ل...
27/07/2024

دەنگ چۆن دروست دەبێت ؟

⁃ کاتێک هەوای ناو سیەکان Lungs بە ئاراستەی سەرەوە بەر دەنگە ژێیەکان vocal cords دەکەون و تووشی لەرینەوەی دەکەن، بەمەش شەپۆڵی دەنگی دروست دەبێت
ئەم شەپۆڵانەی دەنگیش بە بەرکەوتنیان بە بۆشاییەکانی قورگ و دەم و لووت دەنگ دەداتەوە و دەنگ دروست دەبێت ، جووڵەی زمان و لێو و ئەندامە پەیوەندی دارەکانی تر وادەکات دەنگی جیاواز دروست ببێت

- گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن هەر کەسێک دەنگێکی تایبەت بەخۆی هەبێت ئەمانەن :

١.پێکهاتەی لەشی کەسەکە :
شێواز و پتەوی و درێژی و قەبارەی دەنگە ژێیەکان و سندوقی دەنگ ، وە پێکهاتەی بۆشایی قورگ و لووت ڕەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێک بگۆڕێت

٢.هۆکاری بۆماوەیی :
لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکی تر دەگۆڕێت

٣.گۆڕانکاری هۆرمۆنی :
بە تایبەت لە تەمەنی پێگەیشتن و زیادبوونی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن وادەکات دەنگی نێرینە زاڵ بێت

٤.تەمەن :
لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن ڕەنگە دەنگەژێکان و سندوقی دەنگ پتەوی و شێوازە لاستیکیەکەی لەدەست بدات و بەمەش گۆڕانکاری لە دەنگ دروست دەبێت

٥.پاراستنی تەندروستی و ژیانکردن :
بۆ نموونە ئەوانەی زیاتر تووشی هەوکردنی دەنگەژێکان دەبن دەنگیان زیاتر دەگۆڕێت، جگەرە کێشان ، ئاوخواردنەوە، ئەزێت دانی دەنگ وەک قسەکردن بە تۆنی بەرز و هاوارکردن ، گۆرانی گووتن … ئەمانە هەمووی کاریگەرن لەسەر گۆڕانی دەنگ

بۆیە لەبەر ئەو هۆکار و گۆڕانکاریانەی باسمان کرد دەنگی کەسەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێ و دەکرێ بڵێین دەنگیش وەکو پەنجەمۆری دەستمان تایبەتە بە خۆمان و هەندێک کەس دەنگیان خۆشە و هەندێکی تر بەو شێوەیە نیە

د. شاهۆ حوێزی
پزیشکی نیشتەجێی دێرین
قورگ و لووت و گوێ ENT

زنجیرە بابەتی هۆکارەکانی ئازاری گوێ دووەم : هەوکردنی گوێیەکێکی تر لە هۆکارەکانی ئازاری گوێ بریتیە لە هەوکردنی گوێی دەرەو...
18/07/2024

زنجیرە بابەتی هۆکارەکانی ئازاری گوێ
دووەم : هەوکردنی گوێ

یەکێکی تر لە هۆکارەکانی ئازاری گوێ بریتیە لە هەوکردنی گوێی دەرەوە و گوێی ناوەڕاست
لێرەدا بە کورتی گرنگترین نیشانە و جیاوازیەکان دەخەینە ڕوو

• هەوکردنی گوێی دەرەوە ( گوێی مەلەوانان ) swimmer’s ear >
⁃ هەوکردنی بەشی دەرەوەی گوێ ، ڕێرەوی دەرەوەی گوێ و هەتا پەردەی گوێ دەگرێتەوە
⁃ گرنگترین هۆکارەکانی :

⁃ ١ . زۆر تەڕکردن بە هەر هۆکارێک بێت باوترینیان مەلەکردنە ،
⁃ ٢. پاک کردنەوە بە شێوەی هەڵە و ئەزێت دانی دیواری گوێ
⁃ ٣. زەبر بەرکەوتن بە گوێ بە هەر هۆکارێک بێت
⁃ ٤. بوونی تەنی نامۆ و مانەوەی لەناو گوێ
⁃ ٥. مانەوەی مادەی مۆمی / شەمعی بۆ ماوەیەکی زۆر کە دەبێتە هۆی هەوکردن
⁃ ٦. هەوکردنی ئێکزیما و هەندێ نەخۆشی تری پێست کە کار لە گوێ دەکات

• نیشانەکانی :
⁃ سووربوونەوە و خورانی بەشی دەرەوەی گوێ
⁃ ئازاری گوێ لە بەشی دەرەوە بە تایبەتی لە کاتی دەست لێدان
⁃ قورس بوونی بیستن و زرینگانەوەی دەنگ
⁃ گەورەبوونی لیمفە گرێکانی دەوروبەری گوێ و سەر و مل
⁃ تەسک بوونەوەی ڕێرەوی دەرەوەی گوێ
⁃ بوونی دەردراو / التهاب

• هەوکردنی گوێی ناوەڕاست :
⁃ هەوکردنی پەردەی گوێ و بۆشایی دوای پەردەی گوێ دەگرێتەوە
⁃ بەهۆی هەڵکەوتەی جۆگەی ئۆستاکی ئەم جۆرە هەوکردنە لە منداڵان زیاترە لەچاو تەمەنەکانی تر
***** لە پۆستی داهاتوودا باسی ئەوە دەکەم بۆچی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست لە منداڵان دا زیاترە ، ئێوەش ڕا و سەرنجی خۆتان بنووسن

• گرنگترین هۆکار بریتیە لە هەوکردنی قورگ و لووت کە لە ڕێگای جۆگەی ئۆستاکیەوە دەگوازرێتەوە بۆ گوێی ناوەڕاست و پەردەی گوێ

• دەست نیشان کردنی هەوکردنی گوێی دەرەوە و گوێی ناوەڕاست لەلایەن پزیشکی پسپۆری قورگ و لووت و گوێ دەکرێ ، بە بوونی ئەو نیشانانەی باسمان کرد لەگەڵ پشکنین بە ئامێری تایبەت otoscope ، هەندێک حاڵەت بە وەرگرتنی زەرع لەو دەردراوانەی لە گوێ دێنەوە دەرەوە ، زۆر جار پشکنینی خوێن بەکار دێت وەک یارمەتیدەر بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە

• چارەسەری هەوکردنی گوێ بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە دەگرێتەوە :

⁃ دوورکەوتنەوە لە تەڕکردنی ناوگوێ بەپێی توانا ، بەکارهێنای جۆرە پارێزەرێکی گوێ کە لەکاتی مەلەکردن بەکاردێت
⁃ دوورکەوتنەوە لە ئەزێت دان و زەبر بەرکەوتن بە دیواری گوێ و پەردەی گوێ
⁃ پاک کردنەوەی گوێ لە مادەی شەمعی بە شێوەیەکی دروست
⁃ بەکارهێنانی دەرمان بە شێوەی قەترە و کرێم و دەنکۆڵە(حەب)

د. شاهۆ حوێزی
پزیشکی نیشتەجێی دێرین
قورگ و لووت و گوێ ENT

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Shaho Hawezy د. شاھۆ حوێزی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share