dr.gzng najmaden

dr.gzng najmaden پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون
نەزۆکی و چاودیری کردنی دووگیان و
هەموو نەخۆشیەکی ئافرەتان‎

دکتۆر/ گزنگ نجم الدین پسپۆڕی ئافرەتان و لە دایک بوون -(ناونیشان)نەخۆشخانەی میهرەبانی
15/02/2023

دکتۆر/ گزنگ نجم الدین
پسپۆڕی ئافرەتان و لە دایک بوون
-
(ناونیشان)
نەخۆشخانەی میهرەبانی

پەیوەندی جل و سەرما
09/02/2023

پەیوەندی جل و سەرما

ئاوسانی پێیەکان لە کاتی دووگیانیدائافرەتی دووگیان تووشی ئاوسانی پاژنە دەبن بە تایبەتی لە پێنچەم مانگی دووگیانیلە ئەنجامی...
08/02/2023

ئاوسانی پێیەکان لە کاتی دووگیانیدا
ئافرەتی دووگیان تووشی ئاوسانی پاژنە دەبن
بە تایبەتی لە پێنچەم مانگی دووگیانی
لە ئەنجامی ئەوەی لەش شلەمەنیەک دەهێڵێتەوە
لە هەمان کاتدا خوێن و شلەی زیاتر لە کاتی دووگیانیدا بەرهەم دێت
ـ
سەرچاوەی ئەم زانیاریە لەلایەن
دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک
پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون

‎ژمارەی نورینگە
0750 324 9929
0750 392 9249

زۆر بەیجار هەوکردن لە مانگی هەنگوینی لە ئەنجامییەکەم پەیوەندی سێکسی ڕوودەدات لەئافرەت یان دوای پەیوەندی سێکسی ئەم هەوکرد...
04/02/2023

زۆر بەیجار هەوکردن لە مانگی هەنگوینی لە ئەنجامی
یەکەم پەیوەندی سێکسی ڕوودەدات لەئافرەت یان دوای پەیوەندی سێکسی ئەم هەوکردنە ڕودەدات
هەوکردنی مانگی هەنگوینی بەوە دەناسرێتەوە کە
هەوکردنێکە لە لولەکانی کۆئەندامی میز ڕودەدات

نیشانەکان:
-ئازار لەکاتی میزکردن
-بەردەوام میز کردن
-بوونی ئازار لە خوارەوەی سک
-ماندوویەتی و نائاسودەی
لە کاتی هەست کردن بەو نیشانانە سەردانی
دکتۆرە گزنگ نجم الدین بکەن
پسپۆری ئافرەتان و منداڵ بوون

ڕیگاکانی خۆپاراستن لە توشبوون
-بەکارهێنانی جلی ژێرەوە دروستکراو لە پەمۆ
-میز کردن پێش و پاش ئەنجامدانی سێکیس کردن
-دورکەوتنەوە لە خواردنی تیژ و ترش
-بەکارنەهێنانی پاکەرەوەکانی ئەندامی زاوزێ
-بەکارهێنانی کۆندۆم

نیشانه‌كانی بوونی کیسی هێلکەدان:��ئازاری حه‌وز كه‌ ئازارێكە به‌ره‌و ڕان و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ده‌چێت.��ئازاری حه‌وز به‌...
01/02/2023

نیشانه‌كانی بوونی کیسی هێلکەدان:��ئازاری حه‌وز كه‌ ئازارێكە به‌ره‌و ڕان و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ده‌چێت.��ئازاری حه‌وز به‌ ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌كه‌ت ده‌ستپێبكات، یان پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی بێت.
�ئازار له‌ كاتی جووتبووندا.
�ئازار له‌كاتی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان یان په‌ستان له‌سه‌ر ڕیخۆڵه‌كان.
�دڵتێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه‌، ئازاری مه‌مك كاتێك ده‌ستی لێده‌ده‌یت وه‌ك ئه‌و ئازاره‌ی مه‌مك له‌ كاتی سك پڕیدا دروستی دەکات.��بوونی پەستانی قورس لەسەر سک.���په‌ستان له‌سه‌ر میزڵدان، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زوو زوو میز بكه‌یت یان تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بیت بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی میزڵدانت به‌ ته‌واوه‌تی.

کیسی هێلکەدان چییە ؟؟كیسی هێلكه‌دان تووره‌كه‌ی پڕ له‌ شله‌ن له‌ناو یان له‌سه‌ر ڕووی هێلكه‌داندان، بەشێوەیەکی گشتی  دوو ه...
22/01/2023

کیسی هێلکەدان چییە ؟؟
كیسی هێلكه‌دان تووره‌كه‌ی پڕ له‌ شله‌ن له‌ناو یان
له‌سه‌ر ڕووی هێلكه‌داندان، بەشێوەیەکی گشتی دوو هێلكه‌دان بوونی هه‌یه لە خانماندا‌، هه‌ریه‌كه‌یان شێوه‌ و قه‌باره‌ی هێنده‌ی باده‌مێكه‌، ده‌كه‌ونه‌ ئه‌ملا و ئه‌ولای منداڵدان، هێلكه‌ گه‌شه‌ ده‌كات و پێده‌گات له‌ هێلكه‌داندا، له‌ سووڕی مانگانه‌دا له‌ هێلكه‌دان دێته‌ ده‌ره‌وه‌.�� زۆرێك له‌ ئافره‌تان كیسی‌ هێلكه‌دانیان هەیە، هەندێک لەو خانمانە كیسه‌كانی هێلكه‌دانیان یان هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك دروست ناكات بۆ ئەوەی هه‌ستی پێ بکرێت، زۆرینه‌ی كیسی هێلكه‌دان خۆی نامێنێت به‌بێ چاره‌سه‌ر له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیسی هێلكه‌دان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ته‌قن هه‌ندێكجار نیشانه‌ی ترسناك درووست ده‌كه‌ن
dr.gzng najmaden

‎ئەو خانمانە کێن کە نابێت لەولەب دابنێن؟‎ئەو خانمانەی نەخۆشی دڵیان هەیە‎ئەو خانمانەی کە تازە هاوسەرگیریان کردووە‎ئەو خان...
21/01/2023

‎ئەو خانمانە کێن کە نابێت لەولەب دابنێن؟
‎ئەو خانمانەی نەخۆشی دڵیان هەیە
‎ئەو خانمانەی کە تازە هاوسەرگیریان کردووە
‎ئەو خانمانەی کە پشکنینی دووگیانیەکەیان ئەنجامێکی ناڕوونی هەیە
‎ئەو خانمانەی کە پێشینەی سکپڕییان هەیە لە دەرەوەی منداڵدان
‎ئەو خانمانەی کە شێوەی منداڵدانیان جیاوازە
‎ئەو خانمانەی کە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا خوێنیان زۆرە و یاخود خوێنبەربوونیان هەیە هۆکارەکەی نادیارە.
‎سوودەکانی دانانی لەولەب
‎خانمان حەزدەکەن ڕێگایەک بەکاربهێنن بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی کە ماوەکەی درێژ بێت و کاری خۆی بکات
‎زیانی کەمە
‎ڕێژەی شکستهێنانی ئەم ڕێگریکردنە زۆر کەمترە بە بەراورد بە ڕێگاکانی دیکە
‎بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ ساڵ دەمێنێتەوە، بە پێی ئەوەی کە کامەت بۆ دانرابێت ٥ یان ١٠
‎هەر کاتێک کە ویستت دەتوانیت الیببەیت و دووگیان ببیتەوە.
‎دەرمانێک نییە تاکوو کاریگەری الوەکی هەبێت لەسەر ئەندامەکان بەتایبەت گەدە و جگەر
‎دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک
پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون
نەزۆکی و چاودیری کردنی دووگیان و
هەموو نەخۆشیەکی ئافرەتان

لەولەب بۆ چ خانمێک دادەنرێت؟ئەو خانمانەی کە نایانەوێت بۆ هەر جووتبوونێک کۆندۆم بەکاربهێنن و یاخود وریابن و لە ڕێگریکردنی...
21/01/2023

لەولەب بۆ چ خانمێک دادەنرێت؟
ئەو خانمانەی کە نایانەوێت بۆ هەر جووتبوونێک کۆندۆم بەکاربهێنن و یاخود وریابن و لە ڕێگریکردنی سروشتیدا
ئەو خانمانەی کە شیر دەدەن
‎دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک
پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون
نەزۆکی و چاودیری کردنی دووگیان و
هەموو نەخۆشیەکی ئافرەتان

ئازاری سوڕی مانگانە ئازارێکی باوە لە ھەندێ لە خانماندا بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی سک و پشت و ڕانەکانەوە دروست دەبێت،توند...
04/12/2022

ئازاری سوڕی مانگانە ئازارێکی باوە لە ھەندێ لە خانماندا بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی سک و پشت و ڕانەکانەوە دروست دەبێت،توندی ئازارەکە جیاوازە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، دكتۆره‌ گزنگ‌ پسپۆری ژنان و مباڵبوون هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ خانمان ده‌خاته‌ ڕوو.

ئەگەر ئازارەکە تەنھا لە دوو ڕۆژی یەکەمی سوڕی مانگانەدابوو،ئەوا ھۆکارەکەی سروشتیەو دەگەڕێتەوە بۆ دەردانی ماددەی پڕۆستاگلاندین لەکاتی دابەزینی ھێلکەی سوڕی مانگانە.ئەم جۆرەیان ھیچ مەترسیەکی نییەو چارەسەر دەکرێت بەوەرگرتنی ئازار شکێنەکان وەک(پاڕاستۆڵ،پڕۆفین،پۆنستان) لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر.

بەڵام ئەگەر ئازارەکە ھەفتەیەک پێش سوڕی مانگانە دەستی پێکردو بەردەوام بوو تا دوای سوڕی مانگانە ئەوا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەم نەخۆشیانە:
(گرێ ی منداڵدان،ھەوکردنی درێژخایەنی کۆئەندامی زاوزێ،ئاوسانی دیواری منداڵدان،نەخۆشی ناوپۆشی ڕەحم)
لەم بارەدا چارەسەرەکەی بریتیە لە چارەسەری نەخۆشییەکە.

چارەسەرەکەی بەشێوەیەکی گشتی.
1- بەکارھێنانی ئازار شکێن.
2-چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی لەسەرەوە باسکران.
3- وازھێنان لە بەکار ھێنانی جگەرەو نێرگەلە.
4-وەرزش کردن.
5-خاوکردنەوە وەک یۆگاو مەساج کردن.
6-چارەسەر کردن بە گەرمی وەک بەکارھێنانی جەوەنەو حەمامی گەرم

من هم الأشخاص المعرضون لخطر الإصابة بسرطان الثدي؟ •  النساء فوق سن الخمسين.•  النساء اللواتي يكون أقاربهن من المصابين بس...
03/12/2022

من هم الأشخاص المعرضون لخطر الإصابة بسرطان الثدي؟
• النساء فوق سن الخمسين.
• النساء اللواتي يكون أقاربهن من المصابين بسرطان الثدي
• النساء اللواتي تدخلن في الدورة الشهرية في سن 12.
• أولئك اللواتي لا يمارسن الرياضة ولديهن القليل من الأنشطة اليومية
• السمنة او السمينات، وخاصة بعد سن اليأس (بعد انتهاء الدورة الشهرية)
• اللواتي يتلقين دائما بعض الهرمونات وحبوب المنع اذ تحتوي على هرمون الاستروجين والبروجستين، وخاصة بعد سن اليأس
• اللواتي تحملن بعد سن 30
ـ
ـ
دکتۆرە گزنگ نجم الدین

دکتۆر/ گزنگ نجم الدین منتک‎پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون
03/12/2022

دکتۆر/ گزنگ نجم الدین منتک
‎پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون

کێن ئەوانەی کە مەترسیەکی زیاتریان ھەیە بۆ توشبوون بە "شێرپەنجەی مەمک"؟• ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان دەچێتە سەروو ٥٠ ساڵ.• ئە...
03/12/2022

کێن ئەوانەی کە مەترسیەکی زیاتریان ھەیە بۆ توشبوون بە "شێرپەنجەی مەمک"؟

• ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان دەچێتە سەروو ٥٠ ساڵ.
• ئەو ئافرەتانەی خزم و کەسە نزیکەکانیان توشی شێرپەنجەی مەمک بوون.
• ئەو ئافرەتانەی لە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە دەچنە سوڕی مانگانەوە
• ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن و چالاکی ڕۆژانەیان کەمە
• ئەو کەسانەی قەڵەون بە تایبەت دوای تەمەنی نا ئومێدی ( دوای نەمانی سوڕی مانگانە)
• ئەو کەسانەی بەردەوام ھەندێ ھۆڕمۆن و حەبی مەنع وەردەگرن کە ئیستڕۆجین و پڕۆجیستڕۆنیان تێدایە بە تایبەت لە دوای تەمەنی نائومێدی.
• ئەو کەسانەی دووگیان دەبن لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵیەوە.
-
دکتۆرە گزنگ نجم الدین
پسپۆری ئافرەتان و لە دایک بوون

Address

Irbil

Opening Hours

09:00 - 17:00

Telephone

+9647501117072

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when dr.gzng najmaden posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to dr.gzng najmaden:

Share

Category