
09/08/2025
ئینزلاق هەمیشە وەڵامێک نییە بۆ ئازارەکانی پشتمان
زور جار گوێمان لەوە دەبێت کە پزیشک یاخود خەڵكی ئاسایی هەموو کێشەیەکی پشت بە ئینزلاق ناو دەبەن. بەڵام ئینزلاق یان Spondylolisthesis کێشەیەکی تایبەتە و بە دیاریکراوی واتا خلیسکانی بڕبڕەیەک لەسەر بڕبڕەیەکی تر. ئهم خلیسكانه بهزۆری لە بڕبڕەکانی خوارەوەی پشتدا ڕوو دەدات .
ئەمەش تەنیا یەکێکە لەو دەیان کێشەیهی کە لە پشتماندا ڕوو دەدات.
هەندێک لە ئەو کێشە باوانەی کە لە بڕبڕەی پشتدا ڕوو دەدەن:
١. دەرچوون یان فتق لە دیسک (Herniated disc) واتا دەرچوون یان قڵیشان لە دیسکی نێوان بڕبرەكاندا.
٢. وشکبوونی دیسک (Disc desiccation) كه برتییه له كەمبوونی ئاو لە دیسک و کەمبوونهوهی نەرمیی دیسک.
٣.اسپۆندیلۆز ( Spondylosis) گۆڕان و تێکچوونی شێوازی بڕبرەكانه.
٤. تەسکبوونی ڕێڕهوی دڕکەپەتک (Spinal stenosis).
٥. لۆردۆز (lordosis) كه زۆربوونی چەماوەی بڕبرەی پشته.
هەریەک لەمانەی سەرەوە نیشانە، هۆکار و چارەسەری تایبەت بەخۆی هەیە و پێویسته سهرهتا دهستنیشان بكرێن؛ دەستنیشانکردنی وردیش واتا چارەسەری دروست.