Dr. Ala Omer

Dr. Ala Omer پسپۆڕ(بۆرد-دکتۆرا) لەتیشك وسۆنار.

وێنەی سێ دووری ئەو کۆرپەلانە لە تابلۆیەکی هونەری ناوازە ئەچن.♥️Three-dimensional images of these fetuses resemble exquis...
06/07/2024

وێنەی سێ دووری ئەو کۆرپەلانە لە تابلۆیەکی هونەری ناوازە ئەچن.♥️
Three-dimensional images of these fetuses resemble exquisite works of art.♥️

Attending a workshop led by the esteemed Professor Dr. Nahla Mohammed Saeed on "Harnessing Artificial Intelligence Appli...
22/05/2024

Attending a workshop led by the esteemed Professor Dr. Nahla Mohammed Saeed on "Harnessing Artificial Intelligence Applications Tools in Higher Education)."

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت. ڕۆژوو و عیبادەتتان قبوڵ بووبێت.
09/04/2024

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت.
ڕۆژوو و عیبادەتتان قبوڵ بووبێت.

چۆن دەبێ خۆت بۆ سۆنار ئامادە بکەی؟ جلوبەرگێکی گونجاو لەبەرکە، وا باشە بەرین بن.ئامادەکارییەکان دەوەستنە سەر جۆری ئەو ...
18/03/2024

چۆن دەبێ خۆت بۆ سۆنار ئامادە بکەی؟

جلوبەرگێکی گونجاو لەبەرکە، وا باشە بەرین بن.
ئامادەکارییەکان دەوەستنە سەر جۆری ئەو سۆنارەی کە بۆت دەکرێ.
-بۆ پشکنینی جگەر، زەرداو و پەنکریاس، لە ئێوارەدا ژەمێکی بێ چەوری بخۆ و پاشان باشترە ٨—١٢(بە لایەنی كەم ٦ )کاتژمێر ھیچ نەخۆی تا پشکنینەکەت بۆ دەکرێ.
-بۆ سۆناری گورچیلەکان نزیکەی کاتژمێرێک بەر لە پشکنینەکە ٤-٦ پەرداخ ئاو بخۆرەوە، تا میزڵدانت پڕ بێت (وا باشترە بۆ ماوەی ٨-١٢ کاتژمێر بەر لە پشکنینەکەت ھیچ خۆراکێک نەخۆی تا ناو سکت غازی تێدا دروست نەبێ).
- سۆناری ھەناو بۆ ھەر ھۆیەکی کە؛ دەتوانی ژەمێکی بچووکی بێ چەوری بخۆی بەر لە پشکنینەکە.
-بۆ سۆناری میزڵدان، حەوز، سەرەتاكانی دووگیانی؛ دەبێ میزڵدانت پڕ بێ. بۆ ئەوەش دوو کاتژمێر بەر لە پشکنینەکەت مەچۆ بۆ سەرئاو وە کاتژمێرێک بەر لە پشکنینەکە یەک لیتر ئاو ( چوار پە رداخ) ئاو بخۆوە, دەتوانی ھەموو جۆرە خواردنێک بخۆی.

ئەوانە چەند ڕێنمایەکی سادەن بەڵام گرنگن بۆ ئەوەی پشکنینەکەت ئەنجامێکی ووردتری هەبێت.

لەش ساغ وسەلامەت بن.

د . ئالا عمر صاڵح
بۆرد (دکتۆرا)لە تیشک و سۆنار

مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، کاتی دەوام لە نۆڕینگە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:کاتژمێر ٢ بۆ ٥ دوای نیوەڕۆ. ٩٦٩٥ ٠٧٥٠٦٥٦0750 6...
12/03/2024

مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت،
کاتی دەوام لە نۆڕینگە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:
کاتژمێر ٢ بۆ ٥ دوای نیوەڕۆ.
٩٦٩٥ ٠٧٥٠٦٥٦
0750 656 9695

خۆشحاڵ بووم بە پێشکەشکردنی  سیمینارێك دەربارەی توێژینەوەیەکم لە دووەم کۆنفرانسی زانستی پزیشکی- زانکۆی کوردستان /کۆلێژی پ...
02/03/2024

خۆشحاڵ بووم بە پێشکەشکردنی سیمینارێك دەربارەی توێژینەوەیەکم لە دووەم کۆنفرانسی زانستی پزیشکی- زانکۆی کوردستان /کۆلێژی پزیشکی.
I was honoured to deliver a presentation on my research at (2nd Medical Kurdistan) international conference & exhibition/ University of Kurdistan-School of Medicine.

27/09/2023

پشکنینی تیشک بە بەکارهێنانی بۆیە (contrast radiography):
ڕێگایەکە بۆ پشکنینی چەند ئەندامێکی لەش بەکاردەهێنرێت وەکو سورێنچك، گەدە، ڕیخۆڵەکان، پشکنینی گورچیلەکان و میزەڕۆ و بۆڕیەکانی خوێن (angiography).
بۆ ئەم مەبەستەش تیشکی ئێکس و بۆیەیەکی تایبەت بەکاردەهێنرێت (contrast medium) , کە ناوەندێکە توانای بەراوردکردن زیاد دەکات لە نێوان ئەو ئەندامەی پشکنینی بۆ دەکرێت لە باکگراوندی ئەندام و شانەکانی دەووروبەری.

د. ئاڵا عمر صالح
بۆردی عەرەبی(دکتۆرا)لە تیشک وسۆنار

چەوری جگەر چیە؟یەکێك لەو حاڵەتە باوانەی کە ڕۆژانە ئەیبینین چەوری جگەرە،  چەوری جگەر بریتیە لە کۆبوونەوەی چەوری لە خانەکا...
24/08/2023

چەوری جگەر چیە؟
یەکێك لەو حاڵەتە باوانەی کە ڕۆژانە ئەیبینین چەوری جگەرە، چەوری جگەر بریتیە لە کۆبوونەوەی چەوری لە خانەکانی جگەر بە شێوەیەکی نائاسایی بەتایبەتی چەوری ترایگلیسەراید, بەڕێژەیەکی زۆر و بۆماوەیەکی دوورودرێژ ڕەنگە ببێتە هۆی بە ڕیشاڵبوون و بە شەمێبوونی جگەر(liver fibrosis and cirrhosis).
لە هۆکارە باوەکانی:
-هۆکاری نادیار (idiopathic).
-ئاڵوودەبوون بە کهوول.
-قەڵەوی.
-نەخۆشی شەکرە.
-بەرزی چەوری خراپی خوێن(LDL) و ترایگلیسەراید.
چەند جۆرە دەرمانێک لەوانە ستیرۆید.
چەوری جگەر دەتوانرێ بە ئەڵتراساوند( سۆنار) دەست نیشان بکرێ، لە هەندێك حاڵەتی زۆر کەم ڕەنگە CT scan یا MRI پێویست بێت بۆ جیاکردنەوەی لە هەندێك نەخۆشی تر، یاخوود ڕێژەکەی ئەوەندە بەرز بێت نەتوانرێت پشکنینی جگەر بە تەواوی بکرێت بە ئەڵتراساوند.
چەوری جگەر بەر لەوەی ببێتە بەڕیشاڵبوون و بەشەمێ بوونی جگەردەتوانرێ چارەسەر بکرێ لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی هەناو، دەستپێک وگرنگترین چارەسەریش دوورکەوتنەوەیە لە هۆکارەکەی.
بە هیوای لەش ساغیتان.
د.ئاڵا عمر صاڵح
پزیشکی پسپۆڕی تیشك و سۆنار

ئایا (Ultrasound) سۆنار زیانی  هەیە؟ ئەو پرسیارەی کە ڕۆژانە لە لایەن نەخۆشەکانەوە لێمان ئەکرێت.ئەڵتراساوند یا ئەوەی لە ن...
10/08/2023

ئایا (Ultrasound) سۆنار زیانی هەیە؟
ئەو پرسیارەی کە ڕۆژانە لە لایەن نەخۆشەکانەوە لێمان ئەکرێت.
ئەڵتراساوند یا ئەوەی لە ناو خەڵك بە سۆنار ناسراوە بە پشکنینێکی زۆر سەلامەت دائەنرێت، چونکە هیچ جۆرە
تیشکێک بەکارناهێنرێت بەڵکو ئەو شەپۆلە دەنگانە
بەکاردەهێنرێت کە لەرەلەرەکانیان بەرزە و لە سەرووی ئاستی بیستنی گوێی مرۆڤەوەیە.
تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەك نەیتووانیوە ئەگەری ئەو زیانە تیۆریانەی کە لە (Ultrasound) پێشبینی دەکرێت لە سەر
خانەکانی لەشی مرۆڤ پشت ڕاست بکاتەوە.

Address

هەولێر ٤٠م نێوان ترافکی کۆك و حەی شورطە کۆمەڵگای مينا تەنيشتی بينای کۆڕەك. , Irbil-Iraq
Irbil

Opening Hours

Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647506569695

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Ala Omer posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category