مركز علاج طبيعي سپاین - Spine Physiotherapy Center

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • مركز علاج طبيعي سپاین - Spine Physiotherapy Center

مركز علاج طبيعي سپاین - Spine Physiotherapy Center سەنتەری چارەسەری سروشتی سپاین
physiotherapy center
مركز العلاج طبيعي سپاین
ناو نەخۆشخانەی رەسولی تایبەت

17/05/2025

ھۆکارەکانی:
1. شێوازی بەکارھێنانی ھەڵەو خووی ڕۆژانەی ھەڵە:
- ھەڵگرتنی شتی قورس:
خراپ ھەڵگرتنی شتی قورس، ئەویش بە بەکارھێنانی تەنیا یەک قۆڵ، ڕێگای ھەڵگرتنی ھەڵە زۆر جار ئازار دروستدەکات لە ئێسکدا، لەبەرئەوە ھەڵگرتنی شتی قورس بەھەردو پەلی سەرەوە باشترە، جگە لەوەی ئەبێت بە دەستەکان ھەڵبگیرێت نەک ھەڵبواسرێت بە قۆڵەوە.

- شێوازی ھەڵە و جوڵەی ھەڵە لەکاتی کاردا:
زۆربەی زۆرمان لەکاتی کاردا دەستەکانمان بەکاردێنین، لەکاتی کاری وەک ئیشکردن لەسەر کۆمبیوتەر یاخود نوسین لەسەر کاغەز، بەڵام دانانی تەندروستی قۆڵ و دەست زۆر گرنگە بۆیە گرنگە ھەر 15 چرکە جارێک شێوازی دانانی قۆڵت بگۆڕیت و وەرزش بکەیت بە پەنجەکانی دەستت.

- شێوازی ئۆتۆمبیل لێخوڕین:
لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەیەکی زۆر و لەگەڵ مانەوە لەسەر یەک شێوازی دانانی قۆڵ و دەستەکان بۆ ماوەیەکی زۆر و بەرزکردنەوەو ڕاکێشانیان ئازار دروستدەبێت، بۆیە دەبێت زو زو دەست و باسک و بازوت بجوڵێنیت و وەرزشی پێ بکەیت.

- شێوازی نوستنی ھەڵە:
ھەندێ کەس لەسەر قۆڵێکیان دەنون، یاخود بەشێوەیەکی ناتەندروست ئەینوشتێننەوە، وە لەوانەیە بەو شێوەیە ئاسودەبن لەنوستنەکەیاندا، بەڵام ئەمە زیان دروستدەکات بۆ داھاتو کەئەو ماسولکانە عەزێتیان دەبێت و ئازار دروست دەکات.

2. ئازار لە قۆڵەکان بەھۆی ھۆکاری نەخۆشیەوە:
بڕێکجار ئازاری شان وقۆڵ بەھۆی ھەبونی نەخۆشیەکەوە دروستدەبێت کە باوترینیان ئەمانەن:
- کارپاڵ تونیل سیندرۆم:
بەھۆی بونی فشار لەسەر ئەو دەمارەی کە دەچێت بۆ دەستەکان و ناوی (median nerve)ە، سڕی و ئازار دروست دەبێت لە پەنجەکاندا، ھەروەھا ھەندێ جار دەچێت بۆ دەست و قۆڵەکان.

زۆربەی جار بەھۆی بەکارھێنانی زۆری دەستە توشبۆکە لەکاتی کاردا و مستەکۆڵەی بەھێز یاخود بەکارھێنانی زۆری کۆمبیوتەر و مۆبایل دروست دەبێت، بۆیە پشودان بە دەستەکان گرنگە و لەگەڵیدا وەرزشی تایبەت و ھەروەھا بەپێی ئەو ڕێنماییانەی پزیشکی پسپۆڕدای ئەنێن بۆ ئەوەی نەشتەرگەری پێویست نەبێت.

- نەخۆشییەکانی دڵ یاخود جەڵتەی دڵ:
ھەندێجار شان و قۆڵ ئێشە لەوانەیە نیشانە بێت بۆ ڕودانی جەڵتەی دڵ، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵیدا ئازاری سەرسنگ ھەبو، بۆیە پێویستە بە خێرایی ڕای پزیشکی پسپۆڕ وەرگیرێت،
- ھەوکردنی ماسولکەکانی قۆڵ و شان:

- ئازار و ھەوکردن لە مل دا و کێشەی بڕبڕەکانی مل:
ھەندێ جار بونی کێشەیەک لە مل دا دەبێتە ھۆی ئازار لە شان و قۆڵدا، و سڕبون و دەرزی ئاژەنین لە پەنجەکاندا، لەبەرئەوەی ئاو دەمارانەی لە بڕبڕەکانی ملەوە دەردەچن ھەمان دەمار دێن بۆ قۆڵ و دەستەکان، بونی ھەر فشارێک لەسەر ئەم دەمارانە، ئایە بەھۆی ئینزلاقی دیسکەوە بێت یاخود داخورانی جومگەی فاسیت بێت لە ملدا، دەبنە ھۆی دروستبونی ئازار، ھەندێ جار فشار لەسەر دڕکە پەتک ئازاری توند دروستدەکات لە قۆڵەکاندا.

شێوازی نوستنی ھەڵە و دانیشتنی بەردەوام بەشێوەیەک بۆ ماوەیەکی زۆر، فشاری باری دەرونی ئەمانە ھەموی دەبنە ھۆی ھەوکردنی دەمارەکانی مل کە کاریگەری ھەیە لەسەر قۆڵ و پشتیش.

بەگشتی ھەر فشار و ھەوکردنێک لە دەماری مل، شان و مەچەک یاخود ژێی ماسولکەکانی شان و دەست ئازار دروستدەکات لەھەمو قۆڵەکەدا.

چۆن دەتوانم خۆم بپارێزم لە ئازاری قۆڵ و شان و دەست؟
1. ھیلاک نەکردنی بڕبڕەکانی مل و پشت و ماسولکەکانی شان و قۆڵ و دەست ئەویش بەوەی بەشێوازی ھەڵە بەکاریاننەھێنین، وەبۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک شێواز نەمێنین لەکاتی کاردا یاخود لەکاتی سەیرکردنی تیڤی یاخود خوێندنەوە یان ھەر چالاکیەکی دی دەبێت ھەمو 15 - 20 خولەک جارێک باری وەستانی لەشمان بگۆڕین.

2. وەرزشکردن: بۆ بەھێز کردنی ماسولکەکان و باشتر کردنی جوڵەی جومگەکان، و دروست نەبونی فشاری سەر ماسولکە، و ئازار، ئەمەش ھەندێ لەو وەرزشانەی دەتوانین بیکەین:
- جوڵانی ھەردو قۆڵ بەلای ڕاست و لای چەپ و بەشێوەی بازنەیی و دوبارەکردنەوەیی بە شێوەیەکی ڕۆژانە کەی بوارت ھەبو.

- چارەسەری سروشتی بەباشترین و بی زیانترین چارەسەری دادەنرێت بۆ ئازارەکانی شان

ناونیشان هەولێر جادەی کۆیەی ناونەخۆشخانەی رسولی تایبەت ..
ژ.م 07504031413

🔴هەلی کار لە سەنتەری سپاین✅ڕەگەز: مێ ✅دانیشتوی هەولێر بێت✅دەرچووی بەشی چارەسەری سروشتی بێت✅ئەزمونی 2 ساڵی ئیشکردنی هەبێ✅...
11/05/2025

🔴هەلی کار لە سەنتەری سپاین
✅ڕەگەز: مێ
✅دانیشتوی هەولێر بێت
✅دەرچووی بەشی چارەسەری سروشتی بێت
✅ئەزمونی 2 ساڵی ئیشکردنی هەبێ
✅(زمانی عەرەبی بە باشی بزانێت)

دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە
لە واتساپ(07504031413)

20/04/2025

️⚕️سەنتەری چارەسەری سروشتی سپاین⚕️


- #كوردى:
لە سەنتەرەکەمان ئامادەین بۆ چارەسەر کردنی هەموو جۆرە نەخۆشیەکی وەك:

1. جەڵتەی مێشک
2. ئیفلیجی مێشک
3. ئیفلیجی دەموچاو
4. ئینزیلاقی بڕبڕەی پشـت
5. گرژبونی ماسولکە
6. لاوازبونی ماسولکە
7. ھەوکردنی جومگە و بەستەر
8. ئازاری دەستەکان (CTS)
9. شیاندنەوە و ڕاهێنانی دوای نەشتەر گەری
10. برینداربونی درکە پەتک spinal cord injury
11. پچرانی بەستەری ئەژنۆ (ACL)
١٢. رەقبوون و ھەوکردنی شان (frozen shoulder)
١٣. عرق النساء (سایەتیکا)

‏‎* سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان چەند شێوازێک ھەیە بۆ چارەسەرکردن کە ئەمانە دەگرێتەوە:

‏‎1. چارەسەری کارەبایی
‏‎2 . دەرزی ئاژنین
‏‎3. مەساج
‏‎4. تیشکی ژێرسور (IRR)
‏‎5 . راکێشانی بربرەی پشت (traction)
‏6. Manual therapy
Ultrasoud. 7
‏9. Chiropracticn
10 .راهینان وەرزشی (تايبت)

_______________________________
📌ناونیشان هەولێر.. جادەی کۆیە ناونەخۆشخانەی رەسولی تایبەت
📞ژمارەی تەلەفون : 07504031413
سلیمانی .07734031414

- #العربي:

️⚕️مركز العلاج الطبيعي سباين⚕

نحن جاهزون لعلاج جميع أنواع الأمراض مثل:
1. السكتة الدماغية
2. الشلل الدماغي
3. شلل الوجه
4. انزلاق العمود الفقري
5. توتر العضلات
6. ضعف العضلات
7. التهاب المفاصل والأربطة
8. آلام اليد (CTS)
9. إعادة التأهيل بعد الجراحة والتدريب
10. إصابة الحبل الشوكي
11. تمزق أربطة الركبة
12. تصلب والتهاب الكتف (الكتف المتجمد)
13. عرق النساء (Saitika)

* حول كيفية علاج الأمراض هناك عدة طرق للعلاج منها:
1. العلاج الكهربائي
2. إبر الوخز بالإبر
3. تدليك
4. الأشعة تحت الحمراء (IRR)
5. شد عضلة الظهر
6- العلاج اليدوي
7. الموجات فوق الصوتية
9. العلاج بتقويم العمود الفقري
10. التدريب الرياضي (خاص)

_______________________________
📌 العنوان: اربيل - شارع کویە مستشفی رسول اهلی .. قریب ماجد مول
رقم الهاتف:07504031413
سلێمانی ٠٧٧٣٤.٣١٤١٤

14/04/2025
12/04/2025

داشکانە تایبەتەکە بۆ نەخۆشانەی جەڵطە بەردەوامەوە تکاییە زوو ناوی خۆتان تۆماربکەن ناوتۆمارکردن سنوردارە ... بۆ تەشەنوجاتی شانو مل بۆ صەوفانی ئەژنۆکان بۆ دەمار گیرانی دەست بۆ ئێسکی زیادەی پاژنەی پێ بۆ ئینزلاقی پشت بی هیزی ماسولکەکان و سربونی دەست و قاچ کۆمەلێک نەخۆشی تر باشترین چارەسەر بریتیە لە ( چارەسەری سروشتیە )
هەولێر ( 07504031413)
سلێمانی ( 07734031414)
للسكتة الدماغية لتشنجات الكتف والرقبة لالتهاب مفاصل الركبة لانسداد الأعصاب لعظم الكاحل الزائد لانزلاق الظهر لضعف العضلات وتورم اليدين والقدمين والعديد من الأمراض الأخرى العلاج الأفضل هو (العلاج الطبيعي)
أربيل (07504031413)
السليمانية (07734031414)

Address

فەرمانبەران جوت سایدی زەیتونە
Irbil

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Thursday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647504031413

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مركز علاج طبيعي سپاین - Spine Physiotherapy Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to مركز علاج طبيعي سپاین - Spine Physiotherapy Center:

Share