Dr. Runak Abdulrahman Qadir

Dr. Runak Abdulrahman Qadir Obstetrician & Gynecologist

نەشتەرگەری دەرهێنانی کیسی سەر هێلکەدان بۆ کچێکی ١٦ ساڵان کە پێی دەگووترێت کیسی دێرمۆید ( Dermoid cyst)
13/01/2026

نەشتەرگەری دەرهێنانی کیسی سەر هێلکەدان بۆ کچێکی ١٦ ساڵان کە پێی دەگووترێت کیسی دێرمۆید ( Dermoid cyst)

29/03/2025

عيدكم مبارك
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت

28/02/2025
دەرهێنانی گرێی مندالدان
12/10/2024

دەرهێنانی گرێی مندالدان

دەرهێنانی گرێی منداڵدان بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٤٤ ساڵ استئصال عقدة بالرحم لمريضة عمرها ٤٤ سنة
06/06/2024

دەرهێنانی گرێی منداڵدان بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٤٤ ساڵ
استئصال عقدة بالرحم لمريضة عمرها ٤٤ سنة

Total abdominal hysterectomy done yesterday for a patient aged 53 years old .. thanks for God the patient now in good ge...
30/04/2024

Total abdominal hysterectomy done yesterday for a patient aged 53 years old .. thanks for God the patient now in good general condition & discharged to home
دەرهێنانی ڕەحم و هەردووك هیلکەدان بۆ نەخۆشێك تەمەنی ٥٣ ساڵ بوو دوێنێ بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا .. سوپاس بۆ خودا نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە و ئەمڕۆ ناردرایەوە ماڵ

دڵ تێکچوون و ڕشانەوە لەکاتی دووگیانیدا چییە؟دڵ تێکچوون و ڕشانەوە نیشانەکانی دووگیانین کە تووشی زۆربەی خانمان دەبن لە سەر...
28/03/2024

دڵ تێکچوون و ڕشانەوە لەکاتی دووگیانیدا چییە؟

دڵ تێکچوون و ڕشانەوە نیشانەکانی دووگیانین کە تووشی زۆربەی خانمان دەبن لە سەرەتای دووگیانی دەست پێدەکات، بەزۆری لە نێوان هەفتەی چوارەم و حەوتەمدا. دوای ٢٠ هەفتە لە زۆربەی خانماندا جێگیر دەبێت، هەرچەندە ڕەنگە لە هەندێکیان زیاتر بمێنێتەوە. زۆرجار پێی دەوترێت "نەخۆشی بەیانیان" بەڵام دەتوانێت لە هەر کاتێکی ڕۆژ و شەودا ڕووبدات.
کاریگەریەکانی :
١-لەوانەیە زۆر جار کاریگەری لەسەر باری دەروونی و کارکردن و ماڵ و ژیانی کۆمەڵایەتی ئافرەتی دووگیان هەبێت.
٢-هەندێك جار دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتین لە هەستکردن بە "وشکبوونەوە" یان زۆر تینوێتی، هەستکردن بە خەواڵوویی یان نەخۆشی، یان گۆڕینی ڕەنگی میز لە زەردی کاڵەوە بۆ زەردی تۆخ یان قاوەیی. لەوانەیە ئەو ژنانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە بێت
چۆن چارەسەر دەکرێت :
١-لە کاتێکدا زۆربەی ژنان دەتوانن لە ماڵەوە یان وەک نەخۆشی دەرەوە (out patient )لە نەخۆشخانەکان چارەسەر بکرێن، ڕەنگە یەک لە هەر ٥ ژنە تووشبووەکان پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە بێت بۆ چارەسەرکردن.

٢-خواردنی ژەمی بچووک و بەردەوام (کەم خۆری دایم خۆر) لە خۆراکە سادەکان کە کاربۆهیدراتیان زۆرە و چەوری کەمیان تێدایە (وەک نان و برنج و مەعکەرۆنی) خواردنی سارد بخۆ نەک گەرمەکان ،شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، وەک ئاو (قوتدانی کەم و زوو زوو لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە ڕشانەوە

•چەندین دەرمانی جیاوازی دژە نەخۆشی بەردەستە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکان. لە کاتێکدا ڕەنگە هەندێک لەو دەرمانانە مۆڵەتی بەکارهێنانیان نەبێت لە کاتی دووگیانیدا، بەڵام بە سەلامەت دادەنرێت بۆ تۆ و کۆرپەکەت.

دکتۆرە رۆناك عبدالرحمن قادر
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و لەدایك بوون

15/03/2024

بەڕۆژووبوونی ئافرەتی دووگیان لە مانگی ڕەمەزاندا ؛

بڕیاری بەڕۆژووبوون لە کاتی دووگیانیدا لە پلەی یەکەمدا پەیوەستە بە خۆتەوە. ئیسلام ڕێگە بە ژنانی دووگیان دەدات خۆیان لە ڕۆژوو بپارێزن ئەگەر کێشە لە تەندروستی خۆیان یان تەندروستی کۆرپەکانیان هەبێت..وە دەتوانێت لە ماوەیەکی گونجاودا بیانگرێتەوە …کاریگەری ڕۆژووگرتن لەسەر خانمی دووگیان بەندە بە ماوەی گەشەکردنی کۆرپەلە و ماوەی دووگیانی و تەندروستی دایکەکە بەگشتی".
ئایا ڕۆژوو گرتن سەلامەتە؟
ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدا بیر لە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان دەکەیتەوە دڵنیابە بە پزیشکەکەت بڵێ بۆ ئەوەی ئامۆژگاریت بکات و پشکنینی پزیشکی پێویست ئەنجام بدات ئاگاداربە لە ووشك بوونی جەستە و دوای ئیفتار شلەی پێویست بخۆرەوە، ئاگاداربە لە نیشانەکانی وشکبوونەوە، وەک هەستکردن بە تینوێتی زۆر، ئەگەر میزەکەت ڕەنگی تۆخ بوو، یان میزکردن بە ڕێژەیەکی زۆر کەم ئەمانە نیشانە سەرەتاییەکانی وشکبوونەوەن کە مەترسی تووشبوونت زیاد دەکەن به گرفتەکانی بۆری میز. نیشانەکانی تری وشکبوونەوە بریتین لە سەرئێشە، سەرگێژخواردن، سکچوون و ڕشانەوە. ئەگەر هەستت بە هەریەکێک لەم نیشانانە کرد، پێویستە واز لە ڕۆژوو بهێنیت. هەروەها گرنگی بدە ئەگەر کۆرپەلە جووڵەی کەم بێتەوە دەستبەجێ پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە. تا دەتوانیت پشوو بدە و زۆر خۆت ماندوو مەکە هەروەها پێویستی بەخواردنی شلە لەکاتی دووگیانیدا زیاد دەکات، بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە ئاویان تێدایە، وەک شۆربای قیمە و شۆربای سەوزە و میوە، دووربکەوەرەوە لە خواردنی خۆراکی خوێ، چونکە تینوێتی زیاد دەکات، هەروەها خواردنەوەکانى کافاینیان تێدایە، چونکە میزهەڵگرن و دەبنە هۆی ئەوەی تووشی وشکبوونەوە بیت." وە لەبیرت نەچێت ترشی فۆلیک و ڤیتامین D بخۆیت." ئەگەر بڕیارت دا لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بیت، ئەوا ڕەنگە بیر لە ڕۆژووگرتنی هەندێک ڕۆژ لە مانگەکە بکەیتەوە نەک تەواوی مانگەکە، بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر کۆنتڕۆڵی بابەتەکە بکەیت وە کاتێک ڕۆژوو دەشکێنیت، شەکری زۆر مەخۆ لەناکاو. وە هەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە وزە بە هێواشی بەرهەم دەهێنن، وەک ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین وەك هێلکە و گۆشت و سەوزەوات
لە کۆتاییدا هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو خانمانی
دووگیان دەخوازم لەم مانگە پیرۆزە

د.رۆناك عبدالرحمن قادر
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و دووگیان بوون

رمضان مبارك عليكم كل عام وانتم بالف خير
10/03/2024

رمضان مبارك عليكم
كل عام وانتم بالف خير

27/02/2024

Amniotic fluid & Amniocentesis
شلەی ئامنۆتیک و ئامنیۆسێنتێزس

یەکەم نەشتەرگەریم لە ساڵی نوێ ٣-١-٢٠٢٤دەرهێنانی کیس له هێلکەدانى چەپ لە جۆری دێرمۆید ( Dermoid cyst- teratoma) بۆ ئافرەت...
03/01/2024

یەکەم نەشتەرگەریم لە ساڵی نوێ ٣-١-٢٠٢٤
دەرهێنانی کیس له هێلکەدانى چەپ لە جۆری دێرمۆید ( Dermoid cyst- teratoma) بۆ ئافرەتێکی تەمەن ١٨ ساڵ
ئەم کیسە بەوە ناسراوە کە هەموو پێکهاتەکانی لەشی تێدایە وەك ئێسك ، پرچ، پێست.. هتد)

Ovarian cystectomy ( teratoma - Dermoid cyst) for a lady patient aged 18

10/12/2023

کەیسێکی نةخؤشى ناوپؤشى مندالدان ( Endometriosis)
كه لة ريگاى نازورى سك نەشتەرگەریمان بۆى كرد لە ڕێکەوتی ٧-١٢-٢٠٢٣
A case of endometriosis that we operated on through laparoscopy at 7-12-2023

Address

Master Sadaf Medical Complex/, کۆمەڵگای ماستەر سەدەف/هەولێر/جوت سایدی برایەتی/نزیك سوپەرمارکێتی ئایە
Irbil
1988

Opening Hours

Monday 15:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647504617008

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Runak Abdulrahman Qadir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Runak Abdulrahman Qadir:

Share

Category