01/04/2026
🟢تۆ سەیری دڵ باشی و ئاشتی خوازی و پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان بکە، یانی چی بە دڕۆن و موشەک لە خەوی خۆشی بەیانی خەبەرت بێتەوە کە لە عێڕاقەوە بۆت هەڵەدرێ و سەیری یاریەکەی بکەیت و هانی بردنەوەی بدەیت🕊️ ئەمە بۆ هەر کەسێکی بیانی باس بکەیت باوەڕی پێناکا.
وەک خۆم لە مۆندیالی ٩٨ی فەڕەنساوە بە نزیکەیی هیچ یاریەکی مۆندیال نیە نەمبینیبێ تەنانەت یاریەکانی هەڵبژاردە سادەکانیش، ئەگەرچی بەم دواییە بەهلی پارەسێنتەری تۆپی پێ چێژی جارانی نەماوە و سەیری یاری یانەکان ناکەم بەڵام مۆندیال هەر چێژی جارانی هەیە، زۆر ڕووداوگەلێکمان بینی لە مۆندیال ئەوەی تا ئێستا نەمبینیووە بوونی یاریزانی کورد و هەڵبژاردەی عێڕاقە…
بەو هیوایەی تا ئەگەین بە مۆندیال ئەو ئاگری شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکەمان دابمرکێتەوە و هیوای سەرکەوتن لۆ کوڕە کوردانی هەڵبژاردەی عێڕاق.
هاوپێچ/ بابەتێکی ڕۆژنامەوانی تێروتەسەلە کە لە سەروبەندی جامی جیهانی ٢٠٠٦ نووسیومە دەربارەی بیرۆکەی سەرهەڵدانی مۆندیال.