NANAKALI HOSPITAL

NANAKALI HOSPITAL NANAKALI HOSPITAL FOR BLOOD DISEASES AND CANCER

11/05/2026

ئەمرۆ دوو شەممە ١١ ی ٥ ی ٢٠٢٦

دیداری به‌رێز (د.ھەردی جواد ) بەرێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری لە کەنالی کوردستان تیڤی دەربارەی خزمەتگوزاری و ئامارەکانی پێشوازی و چارەسەر لە نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری .

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری ١١ ی ٥ ی ٢٠٢٦

ئەمرۆ  پێنجشەممە ٧ ی ٥ٓ ی ٢٠٢٦لەمەراسیمێکی تایبەتدا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری  (١٠٠) دیاری بەسەر نەخۆشان و خانەوادە...
07/05/2026

ئەمرۆ پێنجشەممە ٧ ی ٥ٓ ی ٢٠٢٦
لەمەراسیمێکی تایبەتدا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری (١٠٠) دیاری بەسەر نەخۆشان و خانەوادەکانیان دابەشکرا، کە لایەن لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سۆوری عێڕاقی دابینکرابوو.
ئەم مەراسیمە بەئامادەبوونی بەڕێز د. دلۆڤان محمدفاتح جلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لەگەڵ بەڕێزان ئەندازیار ناز جلال، بەڕێوەبەری ناوەندی قەیڕانەکانی پارێزگای هەولێر، و هاوڕێ احسان، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سۆوری عێڕاقی، و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و دەستەی کارگێڕی، لەگەڵ چەند خێرخوازێکی تر بەڕێوەچوو.
لە ووتارێکدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سۆوری عێڕاقی کرد، کە هەڵساون بە دابینکردنی دیاری وەکو پشتیوانیەک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و خانەوادەکانیان. هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەری کارگێڕی، تەواوی پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران کردەوە، کە وەکو کەس و کاری خۆیان لەبەردەوامیدان بۆ خزمەتکردنی نەخۆشان لە کاتی چارەسەردا، و پێگەیەکی گرنگیان لەنێو نەخۆشخانە تۆمارکردووە و جێگای پێزانینن.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری ٧ ی ٥ ی ٢٠٢٦

سیمینارێکی زانستی دەربارەی لایەنە دەروونییەکانی باوانی توشبووانی شێرپەنجەنەخۆشخانەی نانەکەلی سیمینارێکی زانستی بۆ توێژەر...
05/05/2026

سیمینارێکی زانستی دەربارەی لایەنە دەروونییەکانی باوانی توشبووانی شێرپەنجە
نەخۆشخانەی نانەکەلی سیمینارێکی زانستی بۆ توێژەری کۆمەڵایەتی (ریناس شکر عزیز) ڕێکخست لە سیمینارەکەدا توێژەر ئەنجام و پێشنیارەکانی ماستەرنامەکەی خستە ڕوو کە تایبەت بوو بە "گونجانی دەروونی و کۆمەڵایەتی باوان و شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ توشبووانی شێرپەنجە"
تەوەرەکان جەختیان لە گرنگی پشتگیری دەروونی بۆ باوان کردەوە، وەک فاکتەرێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەری پزیشکی
پزیشکان و ئامادەبووان بە سەرنجەکانیان بایەخی زۆریان بە دەرئەنجامە مەیدانییەکانی توێژینەوەکە دا.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری ٥ ی ٥ ی ٢٠٢٦

03/05/2026
بەرز راگرتنی 1 ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە نەخۆشخانەکەمانبەبۆنەی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی كرێكاران، گەرمترین پیرۆزبایی دە...
03/05/2026

بەرز راگرتنی 1 ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە نەخۆشخانەکەمان

بەبۆنەی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی كرێكاران، گەرمترین پیرۆزبایی دەستەی کارگێری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاراستەی كرێكارانی خۆشەویستی كوردستان و كرێكارانی جیهان بەتایبەتی هەموو کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکەمان دەکەین .
​بەو هیوایەی ئەم ڕۆژە ببێتە هەوێنێک بۆ بەدیهاتنی تەواوی مافەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و سەلامەت بۆ هەموو ئەو دەستانەی کە بە ماندووبوونی خۆیان ژیان ئاوەدان دەکەنەوە.
​هەمیشە سەرکەوتوو و تەندروست بن.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری ٣ی ئایاری ٢٠٢٦

01/05/2026

پیرۆزبێت 1 ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران

بەبۆنەی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی كرێكاران، گەرمترین پیرۆزبایی دەستەی کارگێری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاراستەی كرێكارانی خۆشەویستی كوردستان و كرێكارانی جیهان بەتایبەتی هەموو کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکەمان دەکەین .
​بەو هیوایەی ئەم ڕۆژە ببێتە هەوێنێک بۆ بەدیهاتنی تەواوی مافەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و سەلامەت بۆ هەموو ئەو دەستانەی کە بە ماندووبوونی خۆیان ژیان ئاوەدان دەکەنەوە.
​هەمیشە سەرکەوتوو و تەندروست بن.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری ١ی ئایاری ٢٠٢٦

سێ شەممە ٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدانی سیمینارێک لەلایەن هۆبەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام بەهەماهەنگی لەگەل هۆبەی پەرەپێدانی ...
29/04/2026

سێ شەممە ٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢٦

ئەنجامدانی سیمینارێک لەلایەن هۆبەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام بەهەماهەنگی لەگەل هۆبەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەناونیشانی ( blood product transfution ) لەلایەن بەرێز ( د.هەلۆ زیرەک اسماعیل) پزیشکی نیشتەجێ ی دێرینی نەخۆشییەکانی خوێنی مندالان پێشکەش کرا . بۆ پەرستاری نەخۆشخانەکەمان

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی ٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی ٤ ی ٢٠٢٦ لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، بەرێزان دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پار...
27/04/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی ٤ ی ٢٠٢٦
لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، بەرێزان دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر و چیا هەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر لەگەل ژمارەیەک پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەولێری پایتەخت کۆبوونەوە

بەرێزیان ڕۆڵی گەورەی پزیشکان بۆخزمەتی کوردستان و مرۆڤایەتیدا بەرز دەنرخێنن، پزیشکان لە ھەمووکاتە سەختەکاندا جێپەنجەیان دیار بووە، ئەمڕۆ بەتوانا و لێھاتوویی وزانستی پزیشکان لەکوردستان، ژینگەی تەندروستی تائاستێکی زۆرباش پێشکەوتووە، شانازی بەپزیشکانی کوردستان دەکەن .

لەهەمان کاتدا بەرێزیان رێزلێنانی پێشکەش بە پزیشکان کرد کە لە ڕابردوو وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی بەو پەڕی دڵسۆزیەوە لەخزمەت نەخۆشانی شێرپەنجەدا بوون

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی فێرکاری ٢٧ ی ٤ ی ٢٠٢٦

کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکەمان پێشەنگن  سوپاس و دەست خۆشی بۆ هۆبەی کۆنترۆل کردنی هەوکردن و خزمەتگوزاری و گشت کارم...
26/04/2026

کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکەمان پێشەنگن

سوپاس و دەست خۆشی بۆ هۆبەی کۆنترۆل کردنی هەوکردن و خزمەتگوزاری و گشت کارمەندانی خزمەتگوزاری کەوا رۆژانە بەردەوامن لە پاکتاو ( تعقیم ) کردنی نەخۆشخانە .

بەھیوای سەلامەتی بۆ ھـەمــوو لایەک

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی ٢٦ ی ٤ ی ٢٠٢٦

Address

Erbil
Irbil
9997

Telephone

+964662548302

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NANAKALI HOSPITAL posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to NANAKALI HOSPITAL:

Share

Category