دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان

دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان لاپەڕەیەکی تەندروستیە، گرنگی دەدات بە تەندروستی منداڵان، لە لایەن دکتۆر سۆران صابر پزیشکی منداڵانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

15/05/2026

وەڵامی پرسیارەکانتان لەسەر پێدانی خورما بە منداڵان

07/05/2026

ئەگەر منداڵەکەت نەخۆشی پاقڵەی هەیە
ئەو هەڵانە مەکە!

دوو هەڵەی باو لەبارەی نەخۆشیی پاقلە​زۆرجار دایک و باوکان کاتێک دەزانن منداڵەکەیان نەخۆشیی پاقلەی هەیە، تووشی دڵەڕاوکێ دە...
06/05/2026

دوو هەڵەی باو لەبارەی نەخۆشیی پاقلە

​زۆرجار دایک و باوکان کاتێک دەزانن منداڵەکەیان نەخۆشیی پاقلەی هەیە، تووشی دڵەڕاوکێ دەبن و پەنا بۆ بڕیاری هەڵە دەبەن. لێرەدا دوو گەورەترین هەڵەی باو راست دەکەینەوە؛

​هەڵەی یەکەم؛ "هەموو پاقلەمەنییەکان قەدەخەن!"
هەندێک وا دەزانن ئەو منداڵەی کەمیی ئەنزیمەکەی هەیە، نابێت نیسک، نۆک، لۆبیا یان فاسۆلیا بخوات.

​✅ راستییەکەی چییە؟

تەنیا "پاقلە" بە هەموو جۆرەکانیەوە (تەڕ، وشک، سوورەوەکراو) قەدەخەی سەرەکییە. زۆربەی زۆری ئەم منداڵانە کێشەیان لەگەڵ نیسک و نۆک و پاقلەمەنییەکانی دیکە نییە. قەدەخەکردنی هەموو ئەمانە، منداڵەکە لە سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتین بێبەش دەکات.

​هەڵەی دووەم؛ "پاقلە بۆ هەموو کەمخوێنێک خراپە!"
زۆر کەس وا دەزانن هەر کەسێک کەمخوێن بێت، نابێت پاقلە بخوات.

​✅ راستییەکەی چییە؟

پاقڵە دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆڵیک ئەسید. ئەو کەسانەی کەمخوێنن بەهۆی "کەمیی ئاسن"، پاقلە یەکێکە لە باشترین و بەسوودترین خواردنەکان بۆیان. پاقڵە تەنیا بۆ ئەو کەسانە مەترسیدارە کە "کەمیی ئەنزیمەکەیان" هەیە، نەک بۆ کەمخوێنیی ئاسن.

​نەخۆشیی پاقلە (G6PD) چییە؟

حاڵەتێکی بۆماوەییە کە تێیدا خڕۆکە سوورەکانی خوێن ئەنزیمێکی گرنگیان کەمە بۆ پاراستنیان، هەر بۆیە بە ئاسانی خڕۆکە سوورەکانی تێکدەشکێن. کاتێک منداڵەکە پاقلە دەخوات یان هەندێک دەرمانی دیاریکراو بەکاردەهێنێت، خڕۆکە سوورەکانی تێکدەشکێن و تووشی کەمخوێنییەکی کتوپڕ دەبێت.

​د. سۆران سابیر
پسپۆڕی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان

30/04/2026
چۆن دەزانی منداڵەکەت کەمخوێنە؟ ٧ نیشانە کە پێت دەڵێن منداڵەکەت پێویستی بە پشکنینی خوێنە 🩸 ​ئەو نیشانانە زۆر جار هەستیان ...
25/04/2026

چۆن دەزانی منداڵەکەت کەمخوێنە؟

٧ نیشانە کە پێت دەڵێن منداڵەکەت پێویستی بە پشکنینی خوێنە 🩸

​ئەو نیشانانە زۆر جار هەستیان پێ ناکرێت لە لایەن دایک و باوکان بەڵام زۆرێک لە کێشەکانی بێهێزی و تەرکیز نەکردنی منداڵ، سەرچاوەکەی کەمخوێنییە. بۆیە ئەگەر ئەم نیشانانەت بینی، پشتگوێی مەخە:

​1️⃣ زەردبوونی ڕەنگی دەموچاو و لێوەکان.

2️⃣ ماندوێتی و بێهێزی بەردەوام

3️⃣ تێکچوونی خەو و تووڕەیی و ناڕەحەتی

4️⃣ خواردنی شتی نائاسایی (وەک قوڕ، کاغەز، یان سەهۆڵ) کە پێی دەوترێت.

5️⃣ سەرئێشە و سەرگێژخووردن.

6️⃣ درەنگ تێگەیشتن و کەمبوونی تەرکیز لە قوتابخانە.

7️⃣ نینۆکی شکا و یان قژی لاواز.

​✨ تێبینی : پێدانی ئاسن بەبێ پشکنین هەڵەیە، بەڵام پشتگوێخستنی ئەم نیشانانەش کاریگەری لەسەر گەشەی جەستە و ژیریی منداڵەکە دەبێت.



#تەندروستی #هەولێر

ناونیشان/کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦

ئایا گەشەی منداڵەکەم ئاساییە؟ 🤔​زۆرێک لە دایکان و باوکان دەپرسن: "چۆن بزانم منداڵەکەم گەشەی جەستەیی و ژیریی تەواوە؟" وەک...
18/04/2026

ئایا گەشەی منداڵەکەم ئاساییە؟ 🤔

​زۆرێک لە دایکان و باوکان دەپرسن: "چۆن بزانم منداڵەکەم گەشەی جەستەیی و ژیریی تەواوە؟" وەک پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، ئەم ٥ خاڵەت بۆ دیاری دەکەم کە ئەگەر تێبینی کرا ، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت:

​1️⃣ کێش و باڵا: ئەگەر هەست دەکەیت جلەکانی ساڵی ڕابردووی هێشتا بۆی دەبێت، یان کێشی وەک پێویست زیاد ناکات.

2️⃣ درەنگکەوتنی ئاخاوتن: ئەگەر گەیشتووەتە تەمەنی ٢ ساڵ و هێشتا وشەی مانادار ناڵێت.

3️⃣ جوڵە و ڕۆیشتن: ئەگەر تا تەمەنی ١٨ مانگی دەستی بە ڕۆیشتن نەکردووە.

4️⃣ خەو و تەرکیز: ئەگەر منداڵەکە زۆر بێتاقەت و بێ هێزە ، تەرکیزی کەمە، یان خەوی ناڕێکە.

5️⃣ کارلێکی کۆمەڵایەتی: ئەگەر لەگەڵ دەوروبەریدا تێکەڵ نابێت یان وەڵامی ناوی خۆی ناداتەوە.

​✨ دایکی بەڕێز.. باوکی خۆشەویست..
دەستنیشانکردنی زووی کێشەکانی گەشە، نیوەی چارەسەرە. منداڵەکەت شایەنی باشترین گرنگیپێدانە.

​دکتۆر سۆران صابر عثمان
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشە
​📍 ناونیشان: [ کۆمەڵگای پزیشکی رەزێن، ٤٠ مەتری، نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری]
📞 [ژمارەی مۆبایلی عیادە/ 07507413136 ]
⏰ کاتی دەوام: ٣:٠٠ی ئێوارە تا ٨:٠٠ی شەو (جگە لە پێنجشەممە و هەینی)
​ #هەولێر #تەندروستی

12/04/2026

منداڵەکان بپارێزن لە ژەهراوی بوون بە نەوت

09/04/2026

بە منداڵی هیچ کەسێک مەڵێ منداڵەکەت ئۆتیزمە!

30/03/2026

هۆکارەکانی مانەوەی منداڵ لە بەشی منداڵە ئاکامەکان

ڕەمەزان، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ منداڵەکەتدایک و باوکانی ئازیز بۆ ئەوەی منداڵەکەت دوور بخەیتەوە لە خواردنی زیانبەخش ئەو ڕەمە...
12/03/2026

ڕەمەزان، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ منداڵەکەت

دایک و باوکانی ئازیز بۆ ئەوەی منداڵەکەت دوور بخەیتەوە لە خواردنی زیانبەخش ئەو ڕەمەزانە دەرفەتە

ئەگەر منداڵەکەت دەتوانێت ١٢ کاتژمێر بێ ئاو و نان بێت، کەواتە ئیرادەی ئەوەشی هەیە واز لە "چپس و شیرینی و خواردنی خراپ" بهێنێت، هانی بدە و پاڵپشتی بکە.

چی بکەین؟

🔹 پاداشتی بکە بەڵام با پاداشتی ڕۆژووگرتنەکەی خواردنی زیانبەخش و ناتەندروست نەبێ.

🔹 با یەکەم خواردن لە کاتی بەربانگدا دەیخوات "خورما و ئاو" بێت.

🔹 ڕێگە مەدەن بەربانگ ببێتە ئاهەنگی شەکراو، چونکە منداڵ تووشی تەمەڵی و بێهێزی دەکات.

​✅ ئێمە فێری "خۆڕاگری"یان دەکەین، با لە خواردنیشدا فێری بن.



ناونیشان/ هەولێر/ ٤٠ مەتری کۆمەڵگای پزیشکی رەزێن نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری
ژ.م سکرتێر ٠٧٥٠٧٤١٣١٣٦

Address

کۆمەڵگای پزیشکی ڕەزێن
Irbil

Telephone

+9647507413136

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر سۆران صابر/ پزیشکی منداڵان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share