Kurdistan Association Business Women

Kurdistan Association Business Women جمعية سيدات الاعمال الكوردستانية الخاصة في تطوير التن?

Izmir Conference
24/06/2021

Izmir Conference

The fifth meeting of the board
04/05/2021

The fifth meeting of the board

24/03/2021

الجمعية الكوردستانية لسيدات الاعمال

له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 21/21/2014 كاتژمێر 10 ی سه‌ر له‌به‌یانی كۆمه‌ڵه‌ی كارسازی خانمانی كوردستانی كۆنگره‌ی یه‌...
24/03/2021

له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 21/21/2014 كاتژمێر 10 ی سه‌ر له‌به‌یانی كۆمه‌ڵه‌ی كارسازی خانمانی كوردستانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆی ئه‌نجامدا له‌ هه‌ولێر له‌ باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ له‌ ژێر دروشمی (خانمانی كارساز بنیادنه‌رو بووژێنه‌ری ئابوورین) به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دادو پارێزگه‌ی هه‌ولێر .

لە۱٠/۳/۲٠۱۹ بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان یەکەم زەنگی بازاری دراوی عیراقی بەبەشداری بانقی نێودەولەتی جیهانی IFC وچەندئا...
24/03/2021

لە۱٠/۳/۲٠۱۹ بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان یەکەم زەنگی بازاری دراوی عیراقی بەبەشداری بانقی نێودەولەتی جیهانی IFC وچەندئافرەتانی عیراق لەبواری ئابوری وکۆمپانیای حکومی وکەرتی تایبەت زەنکی دەستپێک زەنکی یەکسانی بازاری دراوی عیراقی(سوق اوراق المالیە)لێدرا لەلایەن خانمانی بەشدار لەو ۆرک شۆپە ودوای ئەوە وتەیەک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێوەبەری بازاری دراوی عیراقی بەڕێز (طه احمد عبدالسلام )ووتەی ifc لە لایەن دکتۆر (ئەمیرە عجاج ) ، و بەڕێز ( تریسکە احسان یاسین) بەشداری کرد وەک سەرۆکی کۆمەڵەی کارسازی خانمانی کوردستانی و پەیمانگەی عیراق بۆ بەرێوەبەران و (عضو مجلس الأمناء) ودوایی چەند خانمێک چیڕۆکی سەرکەوتنی خۆیان گێڕایەوە پاشان دیاری دابەش کرایە سەر خانمە بەشدار بووەکان بەم بۆنەیە

كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى رێز له‌ ئافره‌ت و ژنانى سۆران ده‌گرێترۆژى دووشه‌ممه‌ 9/3/2019 مارس كۆمه‌ڵه‌ى كارساز...
24/03/2021

كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى رێز له‌ ئافره‌ت و ژنانى سۆران ده‌گرێت
رۆژى دووشه‌ممه‌ 9/3/2019 مارس كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى به‌ وه‌فدێك سه‌ردانى قه‌زاى رواندوز و ئيداره‌ى سۆرانى كرد و به‌بۆنه‌ى نزيكبوونه‌وه‌ى رۆژى 8ـى مارس، رۆژى ئافره‌تانى جيهان، خه‌ڵاتى رێزلێنان و سوپاس و پێزانينى به‌خشييه‌ ژنان و كچانى فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه‌ و كار و ره‌چه‌شكێنى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌خشى.
سه‌ره‌تاى وێستگه‌ى چالاكييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى سه‌ردانيكردنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى قائيمقاميه‌تى سۆران بوو، له‌لايه‌ن به‌رێز: كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران، پێشوازێيه‌كى گه‌رم له‌ وه‌فدى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى كرا، وته‌ى به‌خێرهاتن و ده‌ستخۆشى له‌ خانمانى خه‌ڵاتكراو له‌لايه‌ن به‌رێز كرمانج عزه‌ت پێشكه‌شكرا، پاشان خاتوو تريسكه‌ ئه‌سعه‌دى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمان وته‌يه‌كى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان وژنه‌ خه‌ڵاتكراوه‌كان كرد، كه‌ تێدا زياتر له‌ 30 ژن له‌ بواره‌ جياجياكانى قه‌زاى سۆران خه‌ڵاتى رێزلێنان و سوپاسنامه‌يان پێشكه‌شكرا

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 11/2/2019 سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی كاركردنی خانمانی به‌...
24/03/2021

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 11/2/2019 سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی كاركردنی خانمانی به‌ڕێزی كرد له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌ نزیكه‌وه‌ گوێیان له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت و ئێمه‌ش به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ڵاممان دانه‌وه‌و هانمان دان بۆ به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان و به‌ڵێنیشمان پێدان كه‌ هه‌رده‌م پشتگیریان ده‌كه‌ین له‌ پێناو پێشكه‌وتنی ده‌ستی كاری خانمان له‌ هه‌رێمی كوردستانی خۆشه‌ویست.
4-كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى ئافره‌ته‌ چالاكه‌كانى رواندوز به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستانى(تريسكه‌ ئه‌سعه‌دى)و ياوه‌رى كۆمه‌ڵێك ژنى چالاكوان و نووسه‌رو رۆشنبيرى قه‌زاى سۆران وبه‌رپرسى ئافره‌تانى فيله‌ندا شيرين زه‌كى به‌روارى، سه‌ردانى قه‌زاى رواندوزيان كرد، سه‌ره‌تاى وێستگه‌ى چالاكييه‌كان پێشكه‌شكردنى خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌ كۆمه‌ڵێك خانمى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بووله‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى قائيمقامييه‌تى رواندوز، له‌لايه‌ن خاتوو(كوێستان ئه‌حمه‌د قادر) پێشوازى گه‌رم له‌ وه‌فده‌كه‌ كرد.
پاشان وه‌فدى كۆمه‌ڵه‌ سه‌ردانى سه‌نته‌رى رۆشنبيرى ئافره‌تانى رواندوزيان كرد، پێشه‌نگايه‌كى كارى ده‌ستى كرده‌وه‌ و هاوكات خولێكى دوورمانى بۆ كۆمه‌ڵێك خانمى ده‌ستڕه‌نگينى ده‌ڤه‌ره‌كه‌، به‌شێكى ديكه‌ى چالاكييه‌كان به‌خشينى خه‌ڵاتى رێزلێنان بوو به‌ كۆمه‌ڵێك خانمى ده‌ستڕه‌نگين، هه‌ر له‌نێو چالاكييه‌كه‌ سێ كه‌سايه‌تى ديارى قه‌زاى رواندوز خه‌ڵاتى رێزلێنانى كۆمه‌ڵه‌يان پێ به‌خشرا، (خاتوو ئه‌قيلا رواندوزى، كوردستان ئه‌سعه‌د باپير، ديمه‌ن سيدا).
كۆتا وێستگه‌ى چالاكييه‌كان به‌خشينى خه‌ڵاتى رێزلێنان بوو به‌ كارمه‌ندانى كارگه‌ى مافوورى رواندوز بوو

به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی كارسازی خانمانی كوردستانی له‌ كۆنگره‌ی (نینوی) ( منتدی نینوی الإستثمار) (NINEWA INVESTMENT FORUM)به‌...
24/03/2021

به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی كارسازی خانمانی كوردستانی له‌ كۆنگره‌ی (نینوی) ( منتدی نینوی الإستثمار) (NINEWA INVESTMENT FORUM)به‌ ناونیشانی وه‌به‌رهێنانی نینوی له‌ هه‌ولێر له‌ ڕێككه‌وتی 4/2/2019 وه‌ به‌ به‌شداربوونی نوێنه‌رانی چه‌ند وڵاتێك كه‌ ڕێكخراوی (USAID) ڕێكی خستبوو له‌ ژێر دروشمی (پته‌وكردنی و نوێكردنه‌وه‌ی وزه‌ی پرۆگرامی ژینگه‌ بۆ كاری بازرگانی .

به‌شداریمان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی كارسازی خانمانی كوردستانی له‌ كۆرێك به‌ ناونیشانی (ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا) كه‌ل...
24/03/2021

به‌شداریمان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی كارسازی خانمانی كوردستانی له‌ كۆرێك به‌ ناونیشانی (ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا) كه‌له‌ كۆلیژی په‌روه‌رده‌ هۆڵی (د. عبدالله حداد) له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی(17/11/2019) كاتژمێر 10ی به‌یانی سازكرا وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.كوردستان موكریانی) بابه‌ته‌كه‌ پێشكه‌شكرا كه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م به‌شداربوان بوو به‌ هیوای به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ كۆڕانه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Association Business Women posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Kurdistan Association Business Women:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram