18/02/2026
پەیامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
هیوادارین لە مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت، خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەت و نزا و پاڕانەوەی هەموولایەک قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو لایەک.
بەڕێوەبەرایەتیمان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەڕێگەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی زیاتر چاوکراوەتردەبن بۆ بەردەوامبوون لە چاودێریکردنی تەواوی بازاڕ بۆ پشکنین و گەڕان بەدوای ئەو کاڵایانەی کە ڕۆژانە هاوڵاتیان لەم مانگە پیرۆزەدا حواستیان لەسەر زۆرترە.
#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر