
08/03/2024
وا میوانە عەزیزەکە دەگات مانگی ( ڕەمەزان )ی پیرۆز
بە حوکمی ئەوەی زۆربەمان لەو مانگە پیرۆزە بەڕۆژوو دەبین
وە دوای ئەوەی کە نزیکەی١٣ بۆ ١٤ کاتژمێر هیچ شتێک ناخۆین بۆیە پێویستمان بە خواردنێکە کە بەها خۆراکیەکەی بەرز بێت و بە خێرایی وزەیەکی زۆرمان بۆ بگەڕێنێتەوە ئەو خواردنەش خورمایە کە لە ئیسلامدا بەهایەکی زۆری بۆ دانراوە بەهۆی ئەوەی سوننەتیشە کە فتاری پێ بکەیەوە
ئەوانەش چەند سودێکی خورمان
سوودەکانی خواردنی خورما لەسەر گەدەی خاڵی
خورما یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان و چارەسەری زۆر نەخۆشیە، هەر بۆیە گرنگە بیخۆیت رۆژانە فەرامۆشی نەکەیت.
لەرووی تەندروستیەوە کاتێک گەدەت خاڵیە خواردنی خورما سوودێکی زۆری هەیە، چونکە چارەسەرێکی سروشتیە بۆ زۆر نەخۆشی کە لەناو خەڵکدا بڵاوە.
سوودەکانی خورما لەسەر گەدەی خاڵی:
جەستە رزگاردەکات لە ژەهراوی بوون و زیانەکانی خواردنی ناتەندروست، هاوکات رێگانادات تووشی قەبزی ببیت .
ددان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیپارێزێت و ئێسک بەهێز دەکات.
دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، رێژەی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.
پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت و رێگا نادات وشک بێتەوە، لەهەمانکاتدا چاو لە کزبوون و هەر نەخۆشیەکی دیکە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.
چالاکیەکەی کرداری میزەڵدان و گورچیلە بەهێز دەکات، هاوکات گەدە و ریخۆڵە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
سەرنجت بەهێز دەکات و یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەکانت رێک بخەیتەوە، لەرووی دەروونیەوە ئارام دەکاتەوە، بەدرێژای رۆژیش وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشت.
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و هەست بە تێری دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن یەکسان دەکاتەوە و کارەکانی جگەر چالاک دەکات.
چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشیەکانی قورگ و کۆکە، هەوکردنی سییەکان.
خواردنی خورما یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو خانمانەی دووگیان بۆ ئەوەی بە سروشتی منداڵیان ببێت بە ئاسانی.