تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب Isolab Laboratory

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب Isolab Laboratory

تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب Isolab Laboratory Reliable Results, ئەنجامی متمانە پێکراو

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک

بەکتریای ئێچ پایلۆری، بەرپرسی سەرەکی هەوکردنی گەدە و دوانزەگرێ (قورحە) بە دوو ڕێگا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە...
24/06/2025

بەکتریای ئێچ پایلۆری، بەرپرسی سەرەکی هەوکردنی گەدە و دوانزەگرێ (قورحە) بە دوو ڕێگا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە :
١. لە ڕێگەی لیکی تووشبوو بەو بەکتریایە، مەرج نییە ئەو کەسە بزانێت تووشبووە یان نا. بەکارهێنانی هەمان کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە وەک کەوچک و پەرداخ لەلایەن کەسێکی هەڵگری ئێچ پایلۆری و کەسێکی تر کە هێستا تووش نەبووە.
٢. لە ڕێگەی پیسایی هەڵگری ئێچ پایلۆری، بەهۆی کەمتەرخەمی لە دەست شووشتن دوای سەرئاو یان نینۆکی درێژ بەتایبەتی لە نێوان کارمەندانی چێشتخانەکان لە شێفەوە تا ئەوانەی خواردن دەهێنن بۆ میوانەکان.

بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ئێچ پایلۆری بە نوێترین ئامێر و ئەنجامی ورد دەتوانن سەردانی تاقیگەکەمان بکەن

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک
ژمارەی مۆبایل: ٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب پێویستی بە دوو نوێنەری زانستی هەیە لە شاری هەولێر بەم مەرجانەی خوارەوە:●دەرچووی یەکێک لە بەشەکان...
20/06/2025

تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب پێویستی بە دوو نوێنەری زانستی هەیە لە شاری هەولێر بەم مەرجانەی خوارەوە:
●دەرچووی یەکێک لە بەشەکانی بایۆلۆجی، مایکرۆبایۆلۆجی، یان کیمیا بێت.
●شارەزاییەکی باشی هەبێت لە پشکنینەکانی تاقیگە.
●خاوەن ئۆتۆمبێلی خۆی بێت.

هەرکەسێک ئارەزوومەندە دەتوانی سیڤی بۆ ئەم ئیمێلە بنێرێ:
Isolab40m@gmail.com

جەژنتان پیرۆز بێ، هەر لە خۆشی و شادی دا بن
05/06/2025

جەژنتان پیرۆز بێ، هەر لە خۆشی و شادی دا بن

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی غودەی دەرەقی کە هەموو ساڵێک لە ٢٥ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب بەشداری کۆمەڵگەی جی...
25/05/2025

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی غودەی دەرەقی کە هەموو ساڵێک لە ٢٥ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب بەشداری کۆمەڵگەی جیهانی دەکات لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە تەندروستی غودەی دەرەقی و گرنگی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تێکچوونەکانی غودەی دەرەقی لە کاتی خۆیدا.

ڕژێنی تایرۆید ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی میتابۆلیزم و وزە و هاوسەنگی هۆرمۆنە گشتییەکان. تێکچوونەکانی وەک کەمی غودەی دەرەقی، زیادبوونی غودەی دەرەقی، گرێی غودەی دەرەقی و شێرپەنجەی غودەی دەرەقی دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبێت لەسەر کوالیتی ژیان ئەگەر دەستنیشان نەکرێن.

لە ئایزۆلاب، ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تاقیکردنەوەی ورد و دروست، لەوانە TSH، T3، T4، و دژەتەنی دژە تایرۆید بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی پێشوەختە و بەڕێوەبردنی کاریگەرانەی بارودۆخی تایرۆید.

لەم ڕۆژەدا هانی هەموو لایەک دەدەین کە تەندروستی غودەی دەرەقی خۆیان بە جددی وەربگرن.
تاقیکردنەوەیەکی سادە دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات.

لەگەڵ تەندروستی بۆ خۆشگوزەرانیتان،
تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب

ناونیشان: هەولێر، شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی، نزیک ترافیک لایتی کۆک
٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

شیکاری (CBC):یان (Complete Blood Count):شیکاریەکی خوێنە پێوانەی خانەکانی خوێن دەکات لەڕووی (ژمارە و قەبارە)ی خانەکانەوە،...
12/05/2025

شیکاری (CBC):
یان (Complete Blood Count):

شیکاریەکی خوێنە پێوانەی خانەکانی خوێن دەکات لەڕووی (ژمارە و قەبارە)ی خانەکانەوە، کە هەریەک لە (خرۆکەی سوور (RBCs)و خرۆکەی سپی (WBCs)و خەپلەکانی خوێن(PLTs)) لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن مۆخی ئێسکەوە دروست دەکرێن و پاش کامڵبوونیان دەچنە سووڕی خوێنەوە، شیکاریی (CBC) وەکو شیکاریەکی سەرەتایی بۆ بەشێکی زۆر لە نەخۆشی و ناجێگیریە تەندروستیەکان سوودی لێوەردەگیرێت.

بۆچی شیکاری (CBC) ئەنجامدەدرێت؟
شیکاری (CBC) یەکێک لە باووترین و گرنگترین شیکاریەکانە و بۆ چەندین مەبەست دەکرێت ئەنجامبدرێت لەوانە:

* چاودێری کردنی تەندروستی کەسێکی تەندروست، کە یارمەتیدەرە بۆ زانینی بەشێک لە کێشە تەندروستیەکان.
* دەستنیشانکردنی سەرەتایی گرفتەکانی سیستمی بەرگری و هەوکردن و ڕێژەی خرۆکە سپی و سور و خەپلەکانی خوێن و ڕێژەی هیمۆگڵۆبین (کەم خوێنی)یان هەر گرفتێکی تری پەیوەندار بە خانەکانی خوێن.
* دەستنیشانکردنی سەرەتایی لەکاتی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی وەک (بێهێزی، ماندوێتی، تا، سوربونەوە، ئاوسان و خوێنبەربوون... هتد).
* چاودێری کردنی تەندروستی لە چەند حاڵەتێکی تایبەتمەند دا وەک (دووگیانی، پێدانی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەری لاوەکیان هەیە لەسەر خانەکانی خوێن و چالاکی مۆخی ئێسک.... هتد)، لەم بارەدا دەکرێت مانگانە یان هەفتانە پێویست بە ئەنجامدانی شیکاری (CBC) بکات بۆ چاودێریکردنی تەندروستی کەسەکە.
* لەکاتی بوونی ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ تەندروستی مۆخی ئێسک و خانەکانی خوێن وەک (Anemia, Inflammation, Bleeding Disorder or Cancer)، دەکرێت بەپێی بەرنامەیەکی تەندروستی دیاریکراو شیکاری (CBC) ئەنجامبدرێت.

شیکاری (CBC) چی لەخۆدەگرێت:

** ئەنجامی شیکاری (CBC) دەستنیشانی (ژمارە و قەبارە)ی هەریەک لە خرۆکەسوورەکان (کە فرمانیان گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆ خانەکانی لەش)، خرۆکەسپیەکان (کە بە سیستمی بەرگری ناسراوە و لەش دەپارێزن لە تەنی بێگانەی وەک ڤایرۆس و بەکتریا ....هتد)، خەپلەکانی خوێن (بەشداری دەکەن لە خوێن مەیین دا):

* خرۆکە سوورەکان:
- ژمارەی خرۆکە سوورەکان (RBC Count): ژمارەی خرۆکە سوورەکانی خوێن دەستنیشاندەکات، بەشێوەیەکی ئاسایی تەمەنی خرۆکە سوورەکان نزیکەی ١٢٠ ڕۆژە و بەردەوام لەش خرۆکەی نوێ بەرهەمدێنێت بۆ جێگرتنەوە خرۆکە شیبوەوەکان، چەندین هۆکار هەن ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەریان هەیە لەسەر ڕێژە و تەمەنی خرۆکە سوورەکان.
- بڕی هیمۆگڵۆبین لە خرۆکە سوورەکاندا(Hemoglobin (Hb)): هیمۆگڵۆبین ئەو پرۆتینەیە کە لە پێکهاتەی خرۆکەسوورەکاندایە و فرمانی پێوەبەندبوونە بە ئۆکسجینەوە، دەکرێت ڕێژەی خرۆکە سوورەکان ئاسایی بێت بەڵام بڕی هیمۆگڵۆبینی ناو خرۆکەکان کەمبێت.
Men: 14-17.5 g/dL
Women: 12.3-15.3 g/dL
- ڕێژەی (Hematocrit (HCT)):(هیماتۆکریت) ڕێژەی ڕووبەری خرۆکە سورەکانە لە لەش دا، کە بەندە بە ژمارە و قەبارەی خرۆکە سوورەکانەوە، کەمی (HCT) دەکرێت نیشانەبێت بۆ کەمی ماددەی ئاسن، دەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکی لاوەکیەوە کار لە ڕێژەکەی بکرێت، لەوانە وشکبوونەوە (کەم خواردنەوەی ئاو) دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی.
Men: 40-50%
Women: 37-45%
- ڕێژەی (MCV): پێوانەیە بۆ قەبارەی نزیکەیی خرۆکە سوورەکان، دەکرێت قەبارەی خرۆکە سوورەکان گەورەتربێت لە ئاسایی (Macrocytosis) یان بچوکتربێت (Microcytosis).

- ڕێژەی (MCH): پێوانەیە بۆ بڕی هیمۆگڵۆبینی ناو خرۆکە سوورەکان.
- ڕێژەی (MCHC): قەبارەی هیمۆگڵۆبینە بە بەراورد کاری لە نێوان خرۆکەیەک لەگەڵ خرۆکەکان خۆیان.
- ڕێژەی (RDW):جیاوازی نێوان گەورەترین و بچووکترین خرۆکەی سوورە.

* خرۆکە سپیەکان:
ژمارەی خرۆکە سپیەکان(WBC count): ژمارەی خرۆکە سپیەکان دەستنیشاندەکات لەخوێندا (کە بە سیستمی بەرگری لەش ناسراوە)، ڕێژەی خرۆکە سپیەکان لە کەسێکی ئاسایی پێگەیشتوودا:
4,500-11,000 White Blood Cells/microliter
خرۆکە سپیەکان چەند جۆرێکن و دەکرێن بە پێنج گروپی سەرەکیەوە:
(Neutrophils, Lymphocytes, Basophils, Eosinophils, and Monocytes)
کە هەریەکەیان فرمانی دیاریکراوی خۆی هەیە و هەرناڕێکیەکی (ژمارە یان شێوە)ی لە هەر جۆرێکی خرۆکە سپیەکاندا ئاماژەیە بۆ چەند جۆرێک لە نەخۆشی و ناڕێکی تەندروستی کە دواتر بە شیکاری (CBP) دەستنیشاندەکرێت.

* خەپلەکانی خوێن:
- ژمارەی خەپلەکانی خوێن(Platelet Count): ژمارەی خەپلەکانی خوێن دەستنیشاندەکات کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە مەینی خوێن و ساڕێژبوونی بریندا، ڕێژەی ئاسایی خەپلەکانی خوێن:
150-450 x10³/microliter
هەر ناڕێکیەک لە بڕی خەپلەکانی خوێندا دەکرێت گرفتی تەندروستی تووند دروست بکات و مەترسی بێت بۆ سەر ژیانی کەسەکە.
- ڕێژەی (MPV): قەبارەی نزیکەیی خەپلەکانی خوێن پیشاندەدات.
- ڕێژەی (PDW): جیاوازی نێوان گەورەترین و بچووکترین خەپلەی خوێنە.

مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟

ئەنجامی شیکاریەکە بەپێ ی بارودۆخ و تەمەنی کەسەکە لێکدانەوەی جیاوازی هەیە بەستراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی شیکاریەکەوە ،لەکاتی نائاسایی بوونی ئەنجامی شیکاریەکە پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چاودێری بکرێت، دەکرێت پێویست بە شیکاریە پەیوەندارەکان بکات، بەڵام مەرج نیە هەموو نائاسایی بونێک لە ئەنجامی (CBC) مانای ناڕێکی باری تەندروستی بگەیەنێت، چەندین هۆکار هەن کە کار لە ئەنجامی شیکاریەکە دەکەن لەوانە: خواردن ، چالاکی ڕۆژانە، دەرمان، سوڕی مانگانە، دوگیانی.. هتد.

شیکاریە پەیوەندارەکان:
شیکاریە پەیوەندارەکان هاوکات دەکرێت بەبەشێک لەو هۆکارانە هەژمار بکرێن کە کاریگەریان هەیە لەسەر ژمارە و پێکهاتەی خانەکانی خوێن:
لەکاتی نائاسایی بوونی ڕێژە و قەبارەی خانەکانی خوێن دەکرێت ئەنجامبدرێن:

- CBP (Blood Film)
- Reticulocyte Count
- Direct Coombs Test
- Hb-electrophoresis
- JAK2 Mutation
- Iron Studies
- Vitamin B12
- Folate
- G6PD Enzyme
- CRP
- ESR
- PT & PTT (INR)
- Von Willebrand Factor (VWF)

°°°
ئێستا دەتوانی پشکنینی CBC و هەموو جۆرەکانی تری پشکنین بە بەرزترین کوالیتی لە تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب ئەنجام بدەی.

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک
☎️ 07502241229

پیرۆزبایی لە بەرێز (karzhin karzhin) دەکەین کە پێشبینییەکەی راست بوو بۆ یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان، بوە خاوەن ئۆ...
01/05/2025

پیرۆزبایی لە بەرێز (karzhin karzhin) دەکەین کە پێشبینییەکەی راست بوو بۆ یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان، بوە خاوەن ئۆفەری پشکنینی خۆڕایی.
داوا دەکەین رۆژی شەممە کاتژمێر ٤ سەردانی تاقیگە بکا.
بۆ پەیوەندی: ٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

هەر ئێستا پێشبینی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەر میلان بکە و پشکنینی گشتی خۆڕایی بەدەست بێنەتاقیگەی پزیشکی ئایزۆلابناونیش...
29/04/2025

هەر ئێستا پێشبینی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەر میلان بکە و پشکنینی گشتی خۆڕایی بەدەست بێنە

تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب
ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری نزیک ترافیک لایتی کۆک
٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

ئەندامێکی گرنگی کۆئەندامی زاوزێی مێینە بریتییە لە هێلکەدان؛ هێندێجار کیسی لەسەر دروست دەبێت کە بەهۆی کێشەی هۆرمۆنەکانی ز...
24/04/2025

ئەندامێکی گرنگی کۆئەندامی زاوزێی مێینە بریتییە لە هێلکەدان؛ هێندێجار کیسی لەسەر دروست دەبێت کە بەهۆی کێشەی هۆرمۆنەکانی زاوزێوەیە؛ گرنگە کچان و ژنان لەوبارەوە زانیارییان هەبێ هەروەک لەم کورتەباسەدا خراوەتەڕوو:

فرە کیسی هێلکەدان (Polycystic O***y Syndrome - PCOS) چییە؟

فرە کیسی هێلکەدان نەخۆشییەکی هۆرمۆنییە کە بە تایبەتی لە کاتێک ئافرەتان لە تەمەنی زاویندانیان (١٥–٤٥ ساڵ) دەبن، ڕوودەدات. نزیکەی ٢.٢% بۆ ٢٦.٧%ی ژنان تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.



ئەم نەخۆشییە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر:
• کاری هێلکەدان: کاریگەری دەکات لەسەر بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان (ئێسترۆجین، پرۆجسترۆن) و دابەزینی هێلکە.
• هۆرمۆنەکان: هۆرمۆنە نێرینەکان وەک ئەندرۆجین زیاد دەبن، و ئەمە دەتوانێ هێلکەدان ڕاگرت و سوڕی مانگانە ناڕێک بکات.
• نیشانەکان:
1. سوڕی مانگانەی ناڕێک یان نەبوونی سوڕی.
2. زیادبوونی قژ (لە دەم، چاو، پشت و سنگ).
3. گەشەی زیپکە.
4. کێشەی منداڵبوون.
5. گەورەبوونی کێش و سەرڕووتانەوە.
6. تۆخبوونی پێست و سەرئێشە.



هۆکارە سەرەکییەکان:
• ژنەکان (Genetics): ئەوانەی خێزانیان تووشبووە، ئەوانیش بەرزترن چانسەکەیان.
• بەرگری ئەنسۆلین: ئەنسۆلینی زیاتر هۆی زیادبوونی ئەندرۆجین دەبێت.
• هەوکردن (Inflammation): دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەندرۆجین.



کێشەی درێژخایەنەی فرە کیسی هێلکەدان:
• نەزۆکی.
• فشاری خوێن بەرز.
• بەرزی شەکری خوێن.
• گۆڕانکارییەکانی کۆڵیسترۆڵ (HDL-کەم، LDL-زۆر).
———————————-

‎تاقیگەی ئايزولاب ڕۆژانە لە کاتژمێر ٢ ى پاش نيوه رو تا ٩:٣٠ ی شەو کراوەیە.
‎ناونیشانی تاقیگەی ئايزو لاب: هه ولير شەقامی ٤٠مه ترى ـ نزيك چوار ريانى كوك.
°°°
‎ژمارەی مۆبایلی تاقیگە:

0750 224 1229

سوڕی مانگانەبێنوێژیعوزرشتنهەر یەکە لەو سێ دەربڕینە تایبەتن بە ڕووداوێکی گرنگی ژیانی مێینە؛ وەک گەیشتنی بەقۆناخێکی نوێی ت...
09/04/2025

سوڕی مانگانە

بێنوێژی

عوزرشتن

هەر یەکە لەو سێ دەربڕینە تایبەتن بە ڕووداوێکی گرنگی ژیانی مێینە؛ وەک گەیشتنی بەقۆناخێکی نوێی تەمەنی و توانی خستنەوەی وەچەیە،

گەرچی نیشانەیەکی تەندروستی ژیانی کچانە؛ بەڵام زۆرینەی کچان بە یەکەمین خولی ئەم سوڕی مانگانەیە خۆشحاڵ نین؛ کە هەموو ٢٨ ڕۆژ جارێک دەست پێدەکات تا ناوەڕادتی تەمەنیش هەروا بەردەوام دەبێ(بەنزیکەیی تا تەمەنی ٤٥ ساڵی)، کە دەگاتە ٤٥٠ سوڕی مانگانە.

ئەم ڕووداوە گرنگە لە نێوان تەمەنی ١١ تا ١٨ ساڵی دەست پێدەکات، کە نێوەندەکەی تەمەنی ١٣ ساڵ و نیوە؛ ئەو تەمەنەیش بەرەو دابەزین دەچێ، کە بەهۆی بەکاربردنی لە ڕادەبەدەری هۆرمۆنەوەیە لەو بەرهەمانەی مرۆڤ بەکاریان

کاتێ لەشی مێینە هەموو مانگێک هێلکەیەک لە هێلکەدانییەوە دەردەچێ؛ ناوپۆشی منداڵدانیش ئەستوور دەبێ؛ وەک ئامادەبوونی سکپڕبوون( دووگیانی، پاشلی) ئەو هێلکەیەیش دوای پیتاندنی بۆ کۆرپە دەگۆڕێ.

گەر هێلکە نەپیتێنرێ، ئەوا هێلکەکەو ناوپۆشی منداڵدانیش لەڕێی دەرچەی زێوەیە فڕێ دەدرێن. هەر ئەوەیشە لەکاتی سوڕی مانگانەدا خوێن بەربوون ڕوودەدات .

لەو ماوەیەدا بەهۆی هۆرمۆنی مێینەوە چەندین گۆڕانکاری ڕوودەدەن، لەش هەڵدەئاوسێ و هەست و میزاجی کچ دەگۆڕێ و هەست بە ماندووێتی دەکات، خۆی کەنار دەگرێ،

بەمجۆرە زۆر لە ژنان توڕەو تۆسن دەبن؛ کە بە نەخۆشییەکانی بەر لە سوڕی مانگانە ناودەبرێت،

توێژەران پێیان وایە ڤیتامین دی و توخمی کالسیۆم دەورێکی گرنگیان لە سیستمی هۆرمۆنی لەشدا هەیە؛ زۆر گرنگە تا ڕادەیەک بۆ ئەو نیشانانە دابنرێ کە دووچاری ژنان دەبێ.

قۆناخەکانی سوڕی مانگانە:

لە یەکەم ڕۆژەوە تا حەوتەم ڕۆژ:

ماوەی بێنوێژییە کە ژنان دەکەونە سەر خوێن؛ بەجۆرێ نزیکەی ١٠٠ مل خوێن و هێلکەیەکی نەپیتێنراوو بەشێکی شانەی دیواری منداڵدان لەڕێی زێوە فڕێ دەدرێ.

هێلکەیەکی دیکەی هێلکەدان پێدەگات.

ڕۆژی هەشتەم تا ڕۆژی چواردە:

ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەچێتەسەر، ئەم قۆناخە پیتاندن لەوپەڕی دایە، پلەی گەرمی لەش کەمێ بەرز دەبێ؛ ئارەزووی سەرجێیی لەوپەڕیدا دەبێ.

ڕۆژی ١٥ تا ٢٢

هێلکە لەیەکێ لە جۆگەکانی فالوپەوە بە منداڵدان دەگات؛ ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دادەبەزێ؛ ئاستی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن دەچێتەسەر. پێدەچێ لەم سەروەختە زووەدا نیشانەکانی گرژی بەر لە سورڕی مانگانە دەربکەون.

لە ڕۆژی ٢٢ تا ٢٨

ماوەی بەر لە سوڕی مانگانەیە، لەم ماوەیەدا هێشتا ئاستی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن هەر لەبەرزیدایە، کچان هەست بەگرژی و توڕەیی و خەمۆکی و سەرئێشە دەکەن، ئارەزوویانە بگرین، هەست بەشڵەژاوی و ئازار لە هەردوو مەمکیاندا دەکەن.

ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بەتایبەتی شوکولاتەو کێک و نیشاستە کە پێدەچێ شەکری خوێن کەمی کردبێت. لێرەوە گرنگە هاوسەنگیی خۆراک بپارێزرێت؛ بەخواردنی سەوزەو میوەو پاقلەو نیسک و بەروبوومی دانەوێڵە. لەم ماوەیەدا پێست وقژ چەور دەبن، بەهۆی گیرخواردنی شلەمەنی لەلەشدا کێش زیاد دەکات، کە لەوانەیە بگاتە سێ کیلۆگرام، هەربۆیە پێویستە خۆ لە خواردنی سوێر بەدوور بگرن و ئاوی زیاتر بخۆنەوە، ئەم ماوەیە ژنان پێویستە زوو بخەون؛ وەرزش بکەن؛ وەک ڕۆیشتن، بەوە خەمۆکی دەپەڕێنن ئازاریان سووک دەبێ، باشتر پشوودەدەن. باشترە لەو ماوەیەدا ناوبەناو ژنان بچنەبەر خۆر؛ بەوە بڕێکی زیاتری ڤیتامین دی پێکدێ، سەوزەیش دەبێتە مایەی زیادبوونی کالسیۆم، خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنەوەی چاو قاوەو ساردی کە بڕێکی زۆری کافائینی تێدایە کار لە مژینی کالسیۆم دەکەن.

سەرجێی لەم کاتەدا باش نابێ، چونکە مولولەکانی خوێنی منداڵدان و دیوارەکەیشی بەئاسانی بریندار دەبن بەوەیش خوێنی سوڕی مانگانە زیاتر دەبێ، دەشێ ببێتە مایەی هەوکردنی منداڵدان و گواستنەوەیشی بۆ پیاوان.

زانراوە کە خوێن ژینگەیەکی لەبارە بۆ زۆربوونی بەکتریاو گەشەکردنی بەمجۆرە بەرگری منداڵدانیش کەم دەکات.

شیکاریە پەیوەندیدارەکان کە دەکرێت لەسوڕی مانگانەو سکپڕیدا:

1-Beta HCG

2-LH

3-FSH

4-Prolactin

5-Estradiol

6-Progesterone

هەموو شیکارییەکانی پەیوەست بەسوڕی مانگانەو دووگیانی لەئافرەتاندا لەتاقیگەی ئايزو لاب بەردەستە.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک
٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

تقبل الله منا ومنكم جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسولمانان پیرۆز بی داواکارین خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکی ق...
29/03/2025

تقبل الله منا ومنكم
جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسولمانان پیرۆز بی داواکارین خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکی قبول کردنێت.

تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب لە ڕۆژانی جەژن داخراو دەبێت.

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک
٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

لە رەمەزان دا ئەنجامی پشکنینەکان وردتر دەردەچن. هەر ئێستا سوودمەند بە لە ئۆفەرە ناوازەکەمان بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆ...
01/03/2025

لە رەمەزان دا ئەنجامی پشکنینەکان وردتر دەردەچن. هەر ئێستا سوودمەند بە لە ئۆفەرە ناوازەکەمان بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە زیاتر لە ٧٠% داشکان

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک
ژمارەی مۆبایل: ٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

28/02/2025

بسم الله الرحمن الرحيم

تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب مانگی رەمەزانتان لێ پیرۆز دەکات.
بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تاقیگەکەمان هەڵدەستێت بە داشکانێکی ناوازە لە (پشکنینی گشتی تەندروستی) بۆ ئێوەی خۆشەویست تاوەکو ئاگاداری تەندروستی خۆتان و خێزانەکانتان بن.

نرخی ئۆفەرەکە تەنها ٣٥،٠٠٠ دینار

پشکنینەکان بریتین لە:
● شەکرەی ڕۆژانە و شەکرەی سێ مانگی
● پشکنینەکانی چەوری (cholestrol, TG, HDL, LDL)
● پشکنینەکانی گورچیلە(urea and creatinine)
● پشکنینەکانی جگەر(SGOT and SGPT)
● پشکنینی ڕێژەی ئاسن (S. Iron)
● پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن (CBC)
●پشکنینی ڤیتامین دی (Vitamin D3)
● پشکنینەکانی ڕژێنی دەرەقی (غودە) (T3, T4, TSH)
● پشکنینی بەکتریای گەدە (H. pylori)

📍 ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی نزیک ترافیک لایتی کۆک
☎️ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ گشت لایەک.
______________________________________________________

عربي

يهنئكم مختبر (ئایزۆلاب الطبي) بمناسبة حلول شهر رمضان المبارك.
يقدم مختبرنا خصما خاصا على (الفحص الصحي العام) للعناية بصحتك وصحة عائلتك.

سعر العرض 35,000 دينار فقط.

تشمل العرض:
● فحص السكري ( يومي و تراكمي)
● فحص الدهون ( cholestrol, TG, HDL, LDL)
● فحص الكلى (urea and creatinine)
● فحص الكبد (SGOT and SGPT)
● فحص مستوى الحديد (S. Iron)
● فحص عناصر الدم (CBC)
● فحص فيتامين دي (Vitamin D3)
● فحص الغدة الدرقية (T3 ، T4 ، TSH)
● فحص بكتيريا المعدة (H. pylori)

📍العنوان: اربيل شرع ٤٠ متري برايتي قرب تقاطع كوك
☎️ للمزيد من المعلومات اتصل على رقم التالي: ٠٧٥٠٢٢٤١٢٢٩

Address

Isolab
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی پزیشکی ئایزۆلاب Isolab Laboratory posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share