Dr Sarkawt Khoshnaw دکتۆر سەرکەوت خۆشناو

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Dr Sarkawt Khoshnaw دکتۆر سەرکەوت خۆشناو

Dr Sarkawt Khoshnaw دکتۆر سەرکەوت خۆشناو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr Sarkawt Khoshnaw دکتۆر سەرکەوت خۆشناو, Oncologist, 52MG+7HQ, 60 Meter Street, Erbil, Irbil.

Consultant Medical Oncologist (NHS), Asst Prof (UKH), MSc, PhD, MRCP(UK), MRCP SCE Med Oncology, FRCP

سەنتەری دکتۆر سەرکەوت خۆشناو - چارەسەرێکی سەردەمیانە، گرنگیپێدانێکی شایستە

12/07/2025
کوردی / عربيدکتۆر سەرکەوت مجید خۆشناوپڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشکی ڕاوێژکار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجەبینینی ...
12/07/2025

کوردی / عربي

دکتۆر سەرکەوت مجید خۆشناو
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشکی ڕاوێژکار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە

بینینی نەخۆش هەموو ڕۆژێك (جگە لە ڕۆژانی هەینی). بۆ وەرگرتنی کاتێكی گونجاو بۆ سەردانی کردنت، تکایە پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکە:
٠٧٥٠٧٤٨٣٨٣٠ (موبایل، واتسئەپ، ڤایبەر)

"چارەسەرێکی سەردەمیانە، گرنگیپێدانێکی شایستە"

—————

الدکتور سەرکەوت مجید خۆشناو
أُستاذ مُساعد و طَبیب إستشاري في عِلاج الأورام

نستقبل المرضی في مرکز الأورام بمستشفى پار كل أيام الأسبوع ما عدا أيام الجمعة. لحجز المواعيد للمراجعة، يرجى الإتصال بالرقم التالي:
٠٧٥٠٧٤٨٣٨٣٠ (موبايل، واتساب، فايبر)

"الجودة في العلاج و العنایة"

—————

04/11/2024

وەرزش کردن لە نەخۆشانی شێرپەنجە

17/07/2024

خوێندنەوەی کورتە ژیاننامە
ئاهەنگی (هاوەڵە نوێیەکان) / کۆلێجی شاهانەی پزیشکان / لەندەن

New Fellows Ceremony
16th July 2024

‏(AI) یان (DACT)ئەوەی پێی ئەرێن زیرەکی دەستکرد (Artificial Intelligence) لەڕاستیدا “زیرەکی” نیە، بەڵکو ئەوە سیستەمێکە کە...
18/06/2024

‏(AI) یان (DACT)

ئەوەی پێی ئەرێن زیرەکی دەستکرد (Artificial Intelligence) لەڕاستیدا “زیرەکی” نیە، بەڵکو ئەوە سیستەمێکە کە نە ئاگای لەخۆیە وە نە ئەشتوانێت بیربکاتەوە. تەنانەت لەو نووسین و داتایانەی بەرهەمیان دێنێت، ئەو سیستەمە یەك (وشە)شی لێ تێناگات.

حەقیقەت ئەوەیە کە: ئەوە سیستەمێکە، لەسەر بنەمای شێواز ناسینەوە (Pattern Recognition) هەڵسەنگاندن بۆ ئەو داتایانە ئەکات کە پێی دراون و دەرئەنجام و داتای نوێیان لێ بەرهەم دێنێت.

لەسەر ئەو ئەساسە، پێشنیار ئەکەم ناوی (AI) بگۆڕدرێت بە ناوێکی وەکو (DACT)
(Data Association and Correlation Tool)
واتا: ئامرازی بەیەکەوە بەستنەوە و دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان داتاکان.

ئەو ناوە نوێیە لە ڕاستی بابەتەکە نێزیكترە و باشتر تەعبیر لە حەقیقەتی ئەو سیستەمە ئەکات، بەڵام “زیرەکی دەستکرد” ناوێکی هەڵخەڵەتێنەرە و وا پیشانی بەرامبەر ئەدات کە سیستەمەکە خۆی زیرەکە و بیرئەکاتەوە.

—————

دوێنێ ڕۆژی جیهانی پەرستاران بوو و دەمەوێت ساتێک وەربگرم بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خۆم دەرببڕم بۆ ئەو پەرستارانەی کە لە بەشی ش...
13/05/2024

دوێنێ ڕۆژی جیهانی پەرستاران بوو و دەمەوێت ساتێک وەربگرم بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خۆم دەرببڕم بۆ ئەو پەرستارانەی کە لە بەشی شێرپەنجە لەگەڵم کار ئەکەن.

دڵسۆزی لە کارکردن و دەربڕینی خۆشەویستیتان بۆ نەخۆشەکان شتانێك نین کە کەسانی دەوروبەرتان هەستی پێ نەکەن و لێی بێئاگا بن. ئێوە هەموو ڕۆژێک هیوا بە نەخۆشەکان ئەبەخشن و ڕۆڵێکی سەرەکی ئەبینن لە چارەسەر و چاکبوونەوەیان. پابەندبوونی ئێوە بە چاودێری کردنی نەخۆشەکان بەو کوالیتیە بەرزە جیاوازیەکی زۆری دروست کردووە لە ژیانی ئەو نەخۆشانەی کە بەیەکەوە خزمەتیان پێشکەش ئەکەین.

ڕۆژی پەرستارانتان پیرۆز بێت

دکتۆر سەرکەوت خۆشناو

—————

FRCP (Fellowship of the Royal College of Physicians)خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە بە سەرکەوتوویی بە "هاوەڵ - زمیل" هەڵبژێردرام ل...
09/05/2024

FRCP (Fellowship of the Royal College of Physicians)

خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە بە سەرکەوتوویی بە "هاوەڵ - زمیل" هەڵبژێردرام لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکان، وە لەقەبی (FRCP)م پێبەخشرا... ئەمە بەرەوپێش چوونێکی گرنکە لە پیشەکەمدا، وە من شانازی ئەکەم بەوەی کە بەو هەنگاوە لە لیستی ئەو دکتۆرانە ناوم ئەنووسرێ کە چەندین ساڵ وەکو "پزیشکی ڕاوێژکار" لە بوارەکەی خۆیان کاریان کردووە و ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە فێربوون و فێرکردن و سەرکردایەتیکردن لە بواری پزیشکی، وە ناسراون بە پابەندبوونیان بە بنەماکانی باش بەکارهێنانی زانستی پزیشکی.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە چەندین ساڵم تەرخان کرد بۆ فێربوونی زانستی پزیشکی، وە هێز و توانای زۆرم بەخشی لە پێشکەشکردنی خزمەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە هەم لە بەریتانیا وە هەم لە کوردستان... لە کوردستان ڕۆڵم هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەت لە نەخۆشخانەی پار و نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، وە ڕۆڵی ئەکادیمیم هەبووە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کوردستان/هەولێر لە پێگەیاندنی چەندین دکتۆری گەنج... ئامانجی سەرەکی لەو هەوڵانە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتی پزیشکی بووە بە نەخۆشان بە گشتی، وە بە نەخۆشانی شێرپەنجە بە تایبەتی.

—————

🌟 لە سەرەتای تووشبوونت بە شێڕپەنجە، ڕاوێژ بەو پسپۆڕە بکە کە بە وردی چاودێری چارەسەرەکانت ئەکات 🌟دکتۆر سەرکەوت مەجید خۆشن...
03/05/2024

🌟 لە سەرەتای تووشبوونت بە شێڕپەنجە، ڕاوێژ بەو پسپۆڕە بکە کە بە وردی چاودێری چارەسەرەکانت ئەکات 🌟

دکتۆر سەرکەوت مەجید خۆشناو
MSc Oncology (UK), PhD Oncology (UK), MRCP(UK), MRCP SCE Medical Oncology

🎗️ لە سەنتەری شێرپەنجەی نەخۆشخانەی پار، ئێمە تێئەگەین کە ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە ئەزموونێکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ئەگۆڕێت. وە پێمان وایە هیچ دوو حاڵەتێکی شێرپەنجە بەتەواوی وەکو یەك نین. هەر نەخۆشێک شایەنی پلانێکی چارەسەری تایبەت بەخۆیەتی، کە نەك تەنها نەخۆشییەکە لەبەرچاو بگرێت، بەڵکو تێیدا باش کردنی جۆری ژیانی نەخۆشەکە بە پلەی یەکەم بێت.

🎗️ چارەسەرەکەت چ لە ڕێگەی چارەسەری کیمیایی بێت وە چ لە ڕێگەی چارەسەرەکانی تری وەکو جارەسەری بایۆلۆجی و هۆڕمۆنی و تیشکی، ئێمە هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییت ئەکەین بۆ پەیڕەوکردنی گونجاوترین ڕێگەچارە بۆ حالەتەکەت.

🎗️ تاخیرکردنی چارەسەر زۆر جار لە بەرژەوەندی نەخۆش نیە، لەبەر ئەوەیە ئێمە بەپێی توانا هەوڵ ئەدەین پابەند بین بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ لە هەمان ئەو ڕۆژەی کە نەخۆش داوای بینینی دکتۆر ئەکات.

🌟 دکتۆر سەرکەوت خۆشناو پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کوردستان/هەولێر. وە لە بەریتانیا وەکو پزیشکی ڕاوێژکار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە کاری کردووە و ئەندامە لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکان (لەندەن، ئەدنبرە، گلاسگۆ).

✨ وەکو پسپۆری نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دکتۆر سەرکەوت ئەزموونی زیاتر لە پازدە (١٥) ساڵی هەیە لە پێدانی ئەو جۆرە چارەسەرانە:

***چارەسەری کیمیاوی

***چارەسەری هۆڕمۆنی

***چارەسەری بایۆلۆجی و چارەسەری ئاڕاستەکراو

***پێدانی چارەسەر بەو نەخۆشانەی کە لە کۆتایی ژیانیان دان

✨ لە سەنتەرەکەمان، ڕاوێژ بۆ ئەو نەخۆشانە ئەکەین کە ئەو شێرپەنجانەی خوارەوەیان هەیە:

* شێرپەنجەی مەمك (ژن و پیاو)

* شێرپەنجەی بەشەکانی کۆئەندامی هەرس (سوورێنچك، گەدە، کۆڵۆن، ڕاستە، پەنکریاس، کیسی زەرداو و بۆڕیەکانی زەرداو، جگەر)

* شێرپەنجەی ئافرەتان (هێلکەدان، منداڵدان، ملی منداڵدان)

* شێرپەنجەی سیەکان

* شێرپەنجەی پڕۆستات
* شێرپەنجەی گون

* شێرپەنجەی میزڵدان و بۆڕیەکانی میز

* شێرپەنجەی گورچیلە

* شێپرنجەی پێست

* شێرپەنچەی ڕژێنی دەرەقی و شێرپەنجەکانی سەر و مل و دەم

* شێرپەنچەی ئێسك و نەرمەشانەکان

* شێرپەنجەی مێشك

📞 📱 📞 بۆ وەرگرتنی کاتێكی گونجاو بۆ سەردانی کردنت، پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکە: ٠٧٥٠٧٤٨٣٨٣٠ (موبایل، واتسئەپ، ڤایبەر)

💡 سەنتەری دکتۆر سەرکەوت خۆشناو بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە.

🔍 هەولێر / نەخۆشخانەی پار

🌟"چارەسەرێکی سەردەمیانە، گرنگیپێدانێکی
شایستە"🌟
—————

Address

52MG+7HQ, 60 Meter Street, Erbil
Irbil
52MG+7HQ,60METERST,ERBIL

Opening Hours

Monday 15:00 - 21:00
Tuesday 15:00 - 21:00
Wednesday 15:00 - 21:00
Saturday 15:00 - 21:00
Sunday 15:00 - 21:00

Telephone

009647507483830

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Sarkawt Khoshnaw دکتۆر سەرکەوت خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category