Buzhan Polyclinic

Buzhan Polyclinic Shar Polyclinic

31/12/2025
سوپاس و پێزانینی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوون پێشکەش کرا بە  بەرێز ( دکتۆرە شادیە علی ابراهیم ) پزیشکی پسپۆڕی ئافرە...
24/12/2025

سوپاس و پێزانینی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوون پێشکەش کرا بە بەرێز ( دکتۆرە شادیە علی ابراهیم ) پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵ بوون لە کۆمەلگاکەمان .

ئاگاداریکلینیکی دکتۆرە شادیە علی ابراهیم پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری ئافرەتان و منداڵبوون ، گواستراوەتەوە بۆ ناو کۆمە...
12/12/2025

ئاگاداری
کلینیکی دکتۆرە شادیە علی ابراهیم پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری ئافرەتان و منداڵبوون ، گواستراوەتەوە بۆ ناو کۆمەڵگای شار نزیك ترافیکلایتی نەخۆشخانەی ڕزگاری ، تەنیشت دەرمانخانەی ئامێزی شار.
ڕۆژانە لە کاتژمیر 3:00ی دوای نیوەرۆ تاوەکو 8:00ی شەو کراوە دەبێت ،

بۆ زانیاری و ناونوسین : 07506339414

📢ئاگاداریبۆ گشت چارەخوازانی کۆمەلگاکەمان لە ئەورۆوە (ڕۆژی سێشەممە 9-12-2025) کۆمەڵگاکەمان دەگوازینەوە بۆ ناو کۆمەڵگای پز...
09/12/2025

📢ئاگاداری
بۆ گشت چارەخوازانی کۆمەلگاکەمان
لە ئەورۆوە (ڕۆژی سێشەممە 9-12-2025) کۆمەڵگاکەمان دەگوازینەوە بۆ ناو
کۆمەڵگای پزیشکی شار
لە شەقامی ٤٠ مەتری نزیك ترافیک لایتی نەخۆشخانەی ڕزگاری
نزیکەی ٥٠٠مەتر دوورە لە شوێنی پێشوومان ،

بەهیوای تەندرووستی و سەلامەتی گشت لەیەك

بۆ هەر پرسیار و بەدواداچوونێك :07515137371

ناونیشانی کۆمەڵگای پزیشکی شار
هەولێر /شەقامی ٤٠ مەتری _نزیك ترافیکلایتی نەخۆشخانەی ڕزگاری - بەرامبەر ڕوکنی نەخۆشخانە

23/11/2025

ڕۆژی جیهانی تیشكوێرای پیرۆزبایی و سەلامەتی پیشەیی بۆ گشت وێنەگرانی تیشکی....ڕۆژی 8 ی نۆڤؽمبەر وەکو ڕۆژی جیهانی تیشك دەست...
08/11/2025

ڕۆژی جیهانی تیشك
وێرای پیرۆزبایی و سەلامەتی پیشەیی بۆ گشت وێنەگرانی تیشکی....
ڕۆژی 8 ی نۆڤؽمبەر وەکو ڕۆژی جیهانی تیشك دەستنیشان کراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1895 لە ڕؤژێکی وەکو ئەمڕۆ تیشکی سینی دۆزرایەوە لەلایەن زانا ويليام كونراد رونتجن
کە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە بواری دەستنیشان کردنی نەخۆشی ، کە تاوەکو ئێستا بەکاردێ لە ناوەندە تەندرووستیەکان
بەمەبەستی دەستنیشان کردنی نەخۆشی .

ئێمە لەبەشی تیشك لە کۆمەڵگاکەمان لە خزمەتی چارەخوازەکانمان داین بە ئامێری پێشکەوتوو و کارمەندی لێهاتوو ، وە بەسەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار
دکتۆرە خەندە کریم .
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەك
🙏 هیوادارین کەس پێویستی پێ نەبێ🙏

کۆمەڵگای پزیشکی بوژان
هەولێر / شەقامی 40 مەتری - برایەتی ، نزیك ترافیکی ڕزگاری
بۆ هەر زانیاری و پرسیارێك :07515137371

30/10/2025

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان چییە؟ مەبەست چییە لە هەڵمەتی هۆشیاریی سەلامەتیی دەرمان؟
#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان ماوەی ١٠ ساڵە لەلایەن سەنتەری چاودێریی ئۆپسالا لەگەڵ دەستەکانی ڕێکخستنی دەرمان، سەنتەرە نیشتمانییەکانی چاودێریی دەرمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری جیهان بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی سەلامەتیی دەرمان بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتییان و پیشەوەرانی تەندروستی بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان، ڕێکدەخرێت.

کەمپەینی ساڵی ٢٠٢٥ پێدەنێتە یادی ١٠ ساڵەی #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان کە لە ڕۆژانی ٣ - ٩ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، تیایدا تیشکدەخرێتە سەر ئەوەی چۆن هەمووان دەتوانن یارمەتیدەربن لە سەلامەتتر کردنی دەرمان.

گرنگی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان لەوەدایە کە تێیدا ئاستی هۆشیاریی دەستەکانی ڕێکخستن، سەنتەرەکانی توێژینەوە و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی بواری دەرمان دەگاتە ئاستێک لە سەلامەتیی دەرمانەکان تێبگەن بۆ مەبەستی باشترکردنی پڕۆفایلی سەلامەتییان.

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان لەڕێی سیستمی ئەلیکتڕۆنییەوە، لینکی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چالاکە، تۆی هاوڵاتی و پیشەوەری تەندروستی دەتوانن لە رێگای سکانکردنی کیوئاڕکۆدی سەر ستیکەری دەرمان و بەرهەمە پزیشکییەکانی دیکە، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان بدۆزنەوە و کاریگەرییە نەخوازراوەکانی دەرمان ڕاپۆرتبکەن، بەمەش بەشداردەبن لە سەلامەتترکردنی دەرمان بۆ هەمووان.

Address

Brayati 40 M
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Buzhan Polyclinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram