
14/05/2025
نهێنی تەمەن درێژی و تەندروستی خەڵكی ژاپۆن
زۆربونی نەخۆشیەكان و بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە لەناو كۆمەڵگای كوردەواریدا زەنگێكی زۆر مەترسیدارە كە هەرچی زووە مرۆڤە دڵسۆز و پاكەكان هەوڵێكی جیددی بدەن بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك و وە ناساندنی ڕێگای خۆپاراستن و. چارەسەر تاوەكو ئەم كارەساتە لە خاڵێكدا ڕابگیرێت.
بەرپرسیارێتی لایەنەكانی تەندروستی و ڕاگەیاندن و پەروەردە زۆر لەوە گەورەترە لەوەی ئێستا هەیە وە دانانی وانەیەك بۆ قوتابخانەكان و كۆلیژەكان بەناوی تەندروستی زۆر پێویستە ، لەوانەیە لەباسی هەر كەمتەرخەمی و اهمالی بۆ هەر لایەنێك چەندین جۆر لە وەڵام و بیانوی جۆراوجۆر ببیستیت بەڵام ئایا ڕاستگۆیی لەم وەڵامانەدا هەیە یان نا ؟ ئەم بابەتە بەدڵنیایی ئەگەر لەم ژیانی كاتیەی دنیا پەردەپۆش بكرێت و تێبپەڕێنرێت بەڵام خۆ لە دادگای ڕۆژی كۆتایی پەردە لەسەر هەموو شاراوەكان لادەبرێت.
ئەزموونی سەركەوتوی گەلانی ژاپۆن لە تەندروستی باش و تەمەندرێژیان نمونەیەكی باشە تاوەكو بەشێوەی كردار جێبەجێ بكرێت :
1. بەڕۆژوو بون لە خواردن بۆ ماوەی ١٢-١٦ كاتژمێر: واتە خواردنی دوو ژەم لە نێوان ٨-١٢ كاتژمێر وە تەنها ئاو خواردنەوە لە ماوەی داهاتوو. چونكە ژاپۆنیەكان بۆیان دەركەوتوە كە برسێتی و برسی كردنی لەش باشترین و سەركەوتوترین شێوازی خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی درێژخایەنە ; بەرگری لەش وەكو گسكێك هەرچی شێرپەنجە و ژەهرو ماددەی خراپ هەیە بەناچاری لەناویان دەبات و دەیانكاتە سوتەمەنی وە لەش پاك دەكاتەوە.
2. كەم كردنەوەی كالۆری و خواردن: واتە نان و برنج و نیشاستە و شەكر و شیرینی و كاربۆهیدرات كەم بكرێتەوە.
3. كەم كردنەوەی خواردنی شیر و بەرهەمەكانی وە گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر وە خواردنی زیاتری بەرهەمی دەریایی و سەوزە.
4. ژەمی بەیانیان بریتیە لەشەربەتی گێزەر و سێو. وە لە ژەمی خواردندا بەكارهێنانی سركە هەیە و بۆ نان ئامادەكردن ترشاندنی هەویر بەشێوەی سروشتی دەكرێت ، وە ڕۆن بە بەكارهێنانی زەیتی زەیتونە.
5. ئاو خواردنەوە بەڕێژەی باش و لەكاتی دیاریكراو بەتایبەتی لەكاتی بەیانیان.
6. بەكارهێنانی بەهارات بەشێوەی دروست وەكو زەردەچەوە ، زەنجەفیل، زیرە.
7. زوو نوستن و دووركەوتنەوە لە شەونخونی كردن.
8. وەرزشكردن و كاركردن و جوڵەی بەردەوام .
9. بەكارهێنانی وەرزش و ڕاهێنان بۆ هەناسەی قوڵ و ڕاگرتنی هەناسە و پڕكردنی سیەكان.
10. بەكارهێنانی چایی سەوز و گوڵ و گژوگیای دەرمانی.
11. گرنگیدان بە خواردنی ملین. و چارەسەری قەبزی وەكو سەوزە و زەڵاتە.