Dr.Shina K. Bagok

Dr.Shina K. Bagok صفحة الرئيسية للدکتورە شنە کامیران بەگۆک

11/01/2025

Trainer at FAGA organization for female aesthetic gynecology hands on course , live surgeries

IADA international association of dermatology and aesthetic medicine congress 11 jan 2025
11/01/2025

IADA international association of dermatology and aesthetic medicine congress 11 jan 2025

01/04/2024
28/03/2024
ڕێگاکانی چارەسەری دووبارەبوونەوەی لەبارچوون چین؟پزیشک هۆکاری دووبارەبوونەوەی لەبارچوون دیاری دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت چارە...
02/01/2024

ڕێگاکانی چارەسەری دووبارەبوونەوەی لەبارچوون چین؟

پزیشک هۆکاری دووبارەبوونەوەی لەبارچوون دیاری دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت چارەسەری بکات، دەزانێت کە شێوازەکانی چارەسەرکردن بەم شێوەیەن:

♦️نەشتەرگەری بۆ چارەسەری تێکچوونی کارکردنی ملی ڕەحم، کە دەزوویەکی بچووک لە دەوری ملی ڕەحم دادەنرێت بۆ ئەوەی بە داخراویی بمێنێتەوە.
♦️چارەسەرکردن بە کلیندامایسین (ئەنتیبایۆتیکێک) بۆ نەهێشتنی هەوکردنی زێ.
♦️خواردنی تێکەڵەیەک لە ئەسپرین و هیپارین بۆ ڕێگریکردن لە مەینبوونی خوێن ئەگەر ئافرەت تووشی نەخۆشی دژە فۆسفۆلیپید بوو، کە نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە و ئەگەری مەینبوونی خوێن زیاتر دەکات.
♦️خواردنی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە دەبنە هۆی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون، وەک نەخۆشی شەکرە و تێکچوونی غودەی دەرەقی.
♦️چارەسەری پرۆجسترۆنی زێ بۆ ڕێگریکردن لە لەبارچوون.
♦️پاڵپشتی ئەخلاقی و دەروونی بۆ ئافرەتان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.شنە کامیران بەگۆک
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەی ئافرەتان و لەدایکبوون و جوانکاری ئافرەتان
ناونیشانی نۆرینگە،هەولێر شەقامی 40 مەتر ،کۆمەلگەی سماء عمان، نزیک کاتب العدل تەنیشت کۆمپانیای کۆرەک (دابین)
بۆ پەیوەندی: 07501611994


هۆکارەکانی کلسهەڵهێنانی ولاش Placental calcification چین؟منداڵدان ئەو ئەندامەیە کە بەرپرسە لە دابینکردنی ئۆکسجین و خۆراک...
18/12/2023

هۆکارەکانی کلسهەڵهێنانی ولاش Placental calcification چین؟
منداڵدان ئەو ئەندامەیە کە بەرپرسە لە دابینکردنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ کۆرپەلە، هەروەها لابردنی پاشماوەی دەوروبەری، هاوشێوەی ئەندامەکانی تری لەش دەتوانێت تووشی کێشەی تەندروستی ببێت، لەوانەش کلسهەڵهێنانی ولاش.
کلسهەڵهێنانی ولاش لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی پاشماوەی کالیسیۆم لەسەری لە کاتی دووگیانیدا دێتە ئاراوە، ئەمەش شتێکی ئاساییە ئەگەر لە سێیەکی کۆتایی دووگیانیدا ڕووبدات، بەڵام ئەگەر زوو ڕووبدات پێش گەیشتن بە هەفتەی ٣٦، ڕەنگە مەترسی لەسەر تەندروستی دایک و کۆرپەلە دروست بکات ، چونکە ڕێگری دەکات لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆرپەلە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات.

تا ئێستا هۆکاری کلسهەڵهێنانی ولاش نەزانراوە، بەڵام هەندێک هۆکار هەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی نەخۆشییەکە لەوانە:

جگەرەکێشان.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی دووگیانیەوە.
جیابوونەوەی منداڵدان لە دیواری منداڵدان.
هەندێک هۆکاری ژینگەیی، وەک بەرکەوتن بە بڕێکی زۆر لە تیشک.
هەوکردنی بەکتریا لە منداڵدان.
خواردنی ئەو دەرمانانەی کاریگەرییان لەسەر دووگیانی هەیە، وەک دژە زیندەیی و ڤیتامینەکانی کالیسیۆم.
دووگیانی بۆ یەکەمجار یان لە تەمەنێکی بچووکدا.
جگەرەکێشان لە کاتی دووگیانیدا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.شنە کامیران بەگۆک
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەی ئافرەتان و لەدایکبوون و جوانکاری ئافرەتان
ناونیشانی نۆرینگە،هەولێر شەقامی 40 مەتر ،کۆمەلگەی سماء عمان، نزیک کاتب العدل تەنیشت کۆمپانیای کۆرەک (دابین)
بۆ پەیوەندی: 07501611994


نەخۆشی شەکرەی دووگیانی🤰نەخۆشی شەکرەی دووگیانی یەکێکە لە جۆرەکانی شەکرە کە نزیکەی 4-5%ی ئافرەتانی دووگیان تووشی دەبێت، هە...
28/11/2023

نەخۆشی شەکرەی دووگیانی🤰
نەخۆشی شەکرەی دووگیانی یەکێکە لە جۆرەکانی شەکرە کە نزیکەی 4-5%ی ئافرەتانی دووگیان تووشی دەبێت، هەروەها جەستەی ئەو ژنە دووگیانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت توانای سوتاندنی شەکر (گلوکۆز) نابێت. کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لە خوێندا، وە زۆرجار دوای منداڵبوون دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.

بەزۆری لە ماوەی نێوان هەفتەکانی ٢٤ و ٢٨ی دووگیانیدا دەستنیشان دەکرێت، واتە لە مانگی شەشەم و حەوتەمدا...
📌 نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی:
• زیادبوونی کاتی میزکردن
• تینوێتی
• شەکەتی
• دابەزاندنی کێش، هەرچەندە خانمانی تووشبوو خواردنیان زۆردەبێت بۆ هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
• چەندجارەبوونەوەی ڕشانەوە و سکچوون
• نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی بریتین لە هەوکردنی پێست و میزڵدان و زێ.

📌ئاڵۆشەکانی نەخۆشی شەکرە بۆ دایک
• بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەرەتایی توشبوون بە ژەهراوی بوونی دووگیانی.
• لەدایکبوون لە ڕێگەی نەشتەرگەری (قەستەرە).
• نەخۆشی شەکرە لە داهاتوودا.

📌کاریگەری ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر کۆرپەلە
• زیادبوونی کێشی منداڵەکە لە سەرووی کێشی ئاسایی، ئەمەش واتە ئەگەری گیربوون لەکاتی لەدایکبووندا ، یان لە کاتی منداڵبووندا ئازاری پێدەگات.

• لەدایکبوونی پێشوەختە پێش وادەی منداڵبوون بەهۆی قەبارەی گەورەی منداڵەکە.
• کێشەی هەناسەدان.
• دابەزینی ئاستی شەکری خوێن دوای ماوەیەکی کەم لەدایک بوون
• قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە قۆناغەکانی دواتری ژیاندا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.شنە کامیران بەگۆک
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەی ئافرەتان و لەدایکبوون و جوانکاری ئافرەتان
ناونیشانی نۆرینگە،هەولێر شەقامی 40 مەتر ،کۆمەلگەی سماء عمان، نزیک کاتب العدل تەنیشت کۆمپانیای کۆرەک (دابین)
بۆ پەیوەندی: 07501611994


بەرزی فشاری خوێن🩸...کێشە بۆ خانمانی دووگیان🤰 دروست دەکاتلە کاتی دووگیانیدا پزیشک لە هەموو سەردانێکدا پەستانی خوێنی ژنە د...
25/11/2023

بەرزی فشاری خوێن🩸...کێشە بۆ خانمانی دووگیان🤰 دروست دەکات

لە کاتی دووگیانیدا پزیشک لە هەموو سەردانێکدا پەستانی خوێنی ژنە دووگیانەکە دەپشکنێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە هەر کێشەیەکی پێشبینیکراو...

پێویستە خانمانی دووگیان ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، چونکە کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن لەکاتی دووگیانیدا باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە هەر حاڵەتێکی پزیشکی قورس یان درێژخایەن، لەوانەیە ئاماژەبێت بۆ ژەهراوی بوونی دووگیانی، کە بەزۆری دوای هەفتەی بیستەمی دووگیانی ڕوودەدات، هەروەها بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دەرکەوتنی پرۆتین لە میزدا.

دەتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان سێ جۆری بەرزی فشاری خوێن لە کاتی دووگیانیدا، بە پشتبەستن بە نیشانەکانیان:

📌بەرزی فشاری خوێن لە کاتی دووگیانیدا
بەرزی فشاری خوێنی دووگیانی بریتییە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات، بە تایبەتی دوای هەفتەی بیستەم. ئەم حاڵەتە بەزۆری بێ نیشانەیە و ئەگەری نەمانی هەیە دوای لەدایکبوون.

بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی:
● زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن لە داهاتوودا.
● لەدایکبوونی پێشوەختە.
● کەمی کێشی کۆرپە لە کاتی لەدایکبوون.

📌بەرزی فشاری خوێن درێژخایەن:
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە ژنێک پێش دووگیانی یان پێش هەفتەی بیستەم تووشی بەرزی فشاری خوێن دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی قۆناغی پێش تووشبوون بە ژەهراوی بوون دووگیانی.

📌 ژەهراوی بوون دووگیانی
ژەهراوی بوون دووگیانی روودەدات بەهۆی بەرزبوونەوەی کتوپڕی فشاری خوێن، و بەزۆری لە کۆتایی دووگیانیدا دەردەکەوێت، واتە لە سێ مانگی کۆتاییدا. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جگەر و گورچیلە و ئەندامەکانی تر، جگە لەوەش ژیانی دایک و کۆرپە دەخاتە مەترسییەوە.

لێرەدا چەند نیشانەیەکی ژەهراوی بوون دووگیانی دەخەینەڕوو:
● ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتین لە میزدا.
● سەرئێشەی توند.
● گۆڕانی بینین، کاڵبوونەوەی بینین، یان تەنانەت لەدەستدانی.
● ڕشانەوە و سکچوون.
● هەناسە تەنگی.
● کەمی ژمارەی پەرەکانی خوێن.
● کەڵەکەبوونی شلە (ئاوسان) بەتایبەتی لە دەم و دەستدا.
● زیادبوونی لەناکاوی کێش.
● ئازاری بەشی سەرەوەی سک، بەزۆری لە لای ڕاست.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.شنە کامیران بەگۆک
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەی ئافرەتان و لەدایکبوون و جوانکاری ئافرەتان
ناونیشانی نۆرینگە،هەولێر شەقامی 40 مەتر ،کۆمەلگەی سماء عمان، نزیک کاتب العدل تەنیشت کۆمپانیای کۆرەک (دابین)
بۆ پەیوەندی: 07501611994


نەزۆکی...ئەوەی دوای هاوسەرگیری زۆرترین بیرت داگیردەکات.کاریگەری لەسەر هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێتیەکێک لە گرنگترین هۆکا...
18/11/2023

نەزۆکی...ئەوەی دوای هاوسەرگیری زۆرترین بیرت داگیردەکات.

کاریگەری لەسەر هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی دووگیان نەبوونە
لەوانەیە نیشانەکانی تری هەبێت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە دیار نین.
لە کامه:
📌لە ئافرەتان سوڕی مانگانە ناڕێک یان پچڕاوە.
📌سەبارەت بە پیاوان کێشەی هۆرمۆنەکان وەک گۆڕان لە گەشەی پرچ یان کاری سێکسی.

پشکنینی جۆراوجۆر و چارەسەری زۆر لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ خۆت و هاوسەرەکەت دیاری دەکرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.شنە کامیران بەگۆک
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەی ئافرەتان و لەدایکبوون و جوانکاری ئافرەتان
ناونیشانی نۆرینگە،هەولێر شەقامی 40 مەتر ،کۆمەلگەی سماء عمان، نزیک کاتب العدل تەنیشت کۆمپانیای کۆرەک (دابین)
بۆ پەیوەندی: 07501611994


Address

شەقامی ٤٠ مەتری/کۆمەلگای سماء عمان/نزیک کاتب عەدلی برایەتی/تەنیشت کۆمپانیایی کۆرەک(دارین)
Irbil

Opening Hours

Monday 16:00 - 20:00
Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647501611994

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Shina K. Bagok posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Shina K. Bagok:

Share

Category

د.شنە کامیران بەگۆک

پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆری نەخۆشیەکانی ئافرەتان لەدایکبوون و نەزۆکی .

ناونیشانی نۆرینگە: نەخۆشخانەی ڤالیا شەقامی ١٢٠ مەتری گەرەکی فەرمانبەران.

📞 0750-161-1994

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ اخصائیة الجراحة النسائیة والتولید وامراض العقم.