دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون

دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون, Doctor, Irbil.

نەشتەرگەری ئاوی سپی و ڕاستکردنەوەی بینین بە لێزەر, نەشتەرگەری خێلی چاو نەشتەرگەری دیکەی چاو/ اختصاص في طب و جراحة العيون،عملية الماء الابيض، تصحيح البصر باليزر، عملية تعديل الحول....

https://www.facebook.com/share/p/1FiRg3jQPr/
19/06/2025

https://www.facebook.com/share/p/1FiRg3jQPr/

دکتۆر ابوبکر ظاهر كاواني
پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو
اختصاص في الطب و جراحة العيون

ناونیشان: هەولێر شەقامی ٤٠ مەتری برایەتی بەرامبەر ماڤی پەردە - کۆمەڵگەی پزیشکی ئەمالیا میدیکۆ
ژمارە مۆبایل: 07511242397

ئاوی سپی چییە؟گۆڕانی ڕەنگی عەدەسەی سروشتی ناو چاوە لە ڕەنگێکی ڕوون بۆ ڕەنگێکی لێڵ.بۆچی ئاوی سپی دروستدەبێت؟هۆکاری یەکەمی...
07/06/2025

ئاوی سپی چییە؟
گۆڕانی ڕەنگی عەدەسەی سروشتی ناو چاوە لە ڕەنگێکی ڕوون بۆ ڕەنگێکی لێڵ.

بۆچی ئاوی سپی دروستدەبێت؟
هۆکاری یەکەمی دروستبوونی ئاوی سپی هەڵکشانی تەمەنە، جگە لە تەمەن هۆکاری بۆماوەیی، بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان، هەندێک نەخۆشی جەستەیی، بەرکەوتنی زەبری دەرەکی، زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر و تیشکی سەروو وەنەوشەیی هۆکارن، تەنانەت هەندێک جار بەشێوەی زگماک تووشی یەک چاو یان هەردوو چاو دەبێت.

ئایا ئاوی سپی بە قەترەو دەرمان چارەسەر ناکرێت؟
نەخێر، تا ئێستا لە هیچ شوێنێکی دنیا دەرمانێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی ئاوی سپی نییە.

ئەدی چارەسەر چییە؟
چارەسەر بە نەشتەرگەری دەبێت، ئەویش بە لابردنی عەدەسەی سروشتی ناو چاو و چاندنی عەدەسەی دەستکرد.

کەی نەشتەرگەری ئاوی سپی بکرێت باشە؟
هەرکاتێک کاریگەری لە سەر بینین بەشێوەیەک بێت کە کاریگەری لە سەر چاڵاکی ڕۆژانەت دروست بکات، نەشتەرگەری بکرێت باشترە.

ئەی ناکرێت لێبگەڕێی هەتا پڕ دەبێت؟
بەو شێوازە مۆدێرنەی کە ئێستا بەردەستە (بە فاکۆ) واباشترە زۆر دوانەخرێت، چونکە کاتێک ئاوی سپی پڕدەبێت، ئەگەری ماکی نەشتەرگەری زۆرتر دەبێت، تەنانەت هەندێک جار ناچار دەبین ڕێگای نەشتەرگەری لە ڕێگای مۆدێڕن بگۆڕین بۆ ڕێگای کۆن و تەقەڵ.

ناکرێ نەشتەرگەری بکەین و عەدەسە دانەنێین؟
نەخێر، چونکە خۆی نەشتەرگەریەکە بریتییە لە گۆڕینی عەدەسەی سروشتی ناو چاو بە عەدەسەی دەستکرد تەنها لە هەندێ باری دەگمەن نەبێت کە وا دەخوازێت عەدەسە دانەنرێت.

چ جۆرێکی عەدەسە باشە؟
هەڵبژاردنی عەدەسە بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەو پزیشکە دەبێت کە نەشتەرگەریەکەت بۆ دەکات، عەدەسە جۆری جیاوازیان هەیە لە توانای بینینی دوور و مامناوەند و نزیک، هەندێک نەخۆشی کاریگەریان لە سەر هەڵبژاردنی جۆری عەدەسە هەیە.

دەکرێت دوای نەشتەرگەری پێویستم بە چاویلکە بێت؟
بەڵێ، لەوانەیە چاویلکەی دوور یان نزیک یان هەردووکیانت پێویست ببێت.

05/06/2025
چاویلکەی هەتاوی (دژەخۆر) بە چەند ڕێگەیەکی گرنگ چاو دەپارێزێت:1. ڕێگریکردن لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی (UV):پاراستنی سەرەتای...
23/05/2025

چاویلکەی هەتاوی (دژەخۆر) بە چەند ڕێگەیەکی گرنگ چاو دەپارێزێت:

1. ڕێگریکردن لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی (UV):

پاراستنی سەرەتایی: چاویلکەی هەتاوی کوالیتی بەرز 100% تیشکی UVA و UVB دەپاڵێوێت، کە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە گلێنە وعەدەسە و تۆڕی چاو و پێڵوی چاو دەگەیەنێت.

سوودە درێژخایەنەکانی: ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو، گۆشتی زیادەی سەر گلێنەی چاو، سووتانی گلێنە بە تیشکی ڕووناکی، و تێکچوونی ناوچەی زەردەپەل لە تۆڕەی چاو، دروستبوونی گرێی شێرپەنجەیی لە دەوروبەری چاو کەمدەکاتەوە.

2. کەمکردنەوەی تیشکدانەوەی ڕووەکان:

چاویلکەی خۆر بە تایبەت ئەوانەی عەدەسەی جەمسەرییان هەیە (پۆلەرایزد) ، درەوشانەوەی ڕووکارە ڕەنگدانەوەییەکانی وەک ئاو، بەفر، ڕێگاوبان، یان جامی پێشەوە کەمدەکاتەوە.

ئەمەش ئاسوودەیی و ڕوونی بینین باشتر دەکات، بەتایبەتی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل یان لە کاتی وەرزشکردن لە دەرەوە.

3. خۆپاراستن لە هەوکردنی فۆتۆکیراتی (سووتانی گلێنە بە تیشکی خۆر)

بەرکەوتن بە تیشکی توندی خۆر (بۆ نموونە لە بەرزاییە بەرزەکان یان لە کەنار دەریا) بەبێ خۆ پاراستن دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی فۆتۆکیراتی، کە حاڵەتێکی ئازاربەخشە بەڵام کاتییە.

4. پاراستن لە با و تۆز و پاشماوە:

چاویلکەی هەتاوی گەورە یان داخراو، دەتوانن چاوەکان لە وشکبوونەوە و با و تۆز و تەنی نامۆ بپارێزن، کە دەبێتە هۆی خوران یان برینداربوونی چاو.

ئامۆژگاری بۆ هەڵبژاردنی چاویلکەی خۆر:

بەدوای ناوی UV400 بگەڕێ (درێژی شەپۆلەکان تا 400 نانۆمەتر بلۆک دەکات، هەموو UVA و UVB دەگرێتەوە).

بۆ کەمکردنەوەی درەوشانەوەی سەر ڕووەکان، باشترە عەدەسەی چاویلکە هەتاویەکە پۆلەرایزد بی.

دوور بکەو لە عەدەسەی زۆر تاریک بەبێ پاراستنی UV- چونکە بیلبیلەکان فراوان دەکەن و ڕێگە بە UV زیاتر دەدەن کە بگاتە ناو چاو.

کوردی-عربينەشتەرگەری ئاوی سپی بە تەکنیکی فاکۆ و دانانی جۆرە جیاوازەکانی عەدەسە.  نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی بینین بە لێزەر ...
16/05/2025

کوردی-عربي

نەشتەرگەری ئاوی سپی بە تەکنیکی فاکۆ و دانانی جۆرە جیاوازەکانی عەدەسە.

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی بینین بە لێزەر بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێت لە چاویلکە ڕزگاریان بێت.

نەشتەرگەری لابردنی گۆشتی زیادەی سەرچاو و گرێیەکانی دەورووبەری چاو.

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی خێلی چاو لە منداڵان و گەوران.

نەشتەرگەری کردنەوەی بۆڕی فرمێسک لە منداڵان، نەشتەرگەری کردنەوە و دروستكردنی بۆڕی فرمێسک لە کەسانی گەورە.

چارەسەری کاریگەری نەخۆشی شەکرە لەسەر تۆڕەی چاو بە لێزەری تۆڕەی چاو و لێدانی جۆرە جیاوازەکانی دەرزی لە چاو

نەشتەرگەری دیکەی چاو.

چارەسەرکردنی جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشی چاو.

ناونیشان: هەولێر، کۆمەلگای پزیشکی ئەمالیا میدیکۆ، 40 مەتری، برایەتی، لە نزیک ترافیکلایتی کۆتایی جادەی هۆلی زەرد ، بەرامبەر ماڤی پەردە، تەنیشت موتێل بلومارس.
0751 124 23 97

جراحة الساد (الماء الابيض) بتقنية فاكو وزراعة أنواع مختلفة من العدسات

، جراحة تصحيح البصر بالليزر لمن يرغب بالتخلص من النظارات.

جراحة إزالة الظفرة و العقد الزائدة حول العينين

عملية فتح المجرى الدمعي للصغار و عملية فتح و تكوين المجرى الدمعي للبالغين.

جراحة تصحيح أنواع مختلفة من الحول للبالغين و الصغار.

علاج تأثيرات مرض السكري على شبكية العين بالليزر وأنواع مختلفة من الحقن في العين.

وانواع اخرى من جراحات العيون

و علاج أنواع مختلفة من أمراض العيون.

العنوان: أربيل، مجمع أماليا ميديكو الطبي، 40 م، برايتي، قرب ترافيكلايت في نهاية طريق هۆڵی زەرد، مقابل مافي بردە، بجانب فندق بلومارس.
0751 124 23 97

بەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەریەکانی چاو لە شاری بەغدا
01/05/2025

بەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەریەکانی چاو لە شاری بەغدا

ئەو هۆکارانەی وادەکەن ووردە ووردە بینین کەمببێتەوە:ئاوی سپی چاوبڵاوترین هۆکارە بەتایبەتی لە کەسانی بەتەمەن. ئاوی ڕەشی گۆ...
28/04/2025

ئەو هۆکارانەی وادەکەن ووردە ووردە بینین کەمببێتەوە:

ئاوی سپی چاو
بڵاوترین هۆکارە بەتایبەتی لە کەسانی بەتەمەن.

ئاوی ڕەشی گۆشە کراوە
دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پانتایی بینین بە هێواشی.

تێکچوونی ناوچەی زەردەپەل لە تۆڕەی چاو بەهۆی بەساڵاچوون.

تێکچوونی تۆڕەی چاو بەهۆی نەخۆشی شەکرە

هەڵەی شکانەوەی ڕووناکی وەک نزیکبینی و لاربینی و دووربینی.
هەندێک جۆری نەخۆشی گلێنەی چاو بۆ نموونە نەخۆشی گلێنەی قووچەکی.

کەمبوونەوەی بینینی نزیک بەهۆی هەڵکشانی تەمەن (عادەتەن دوای تەمەنی 40 ساڵی دەستپێدەکات)
هەوکردنی درێژخایەنی بەشە ڕەنگدارەکەی چاو

لاوازبوونی بەرەبەرەی ناوچەی زەردەپەل لە تۆڕەی چاو.

هەوکردنی چینی ڕەنگداری تۆڕی چاو
(لەدەستدانی بینینی دەوروبەری بۆماوەیی)

هۆکارە دەمارییەکان:

تێکچوونی دەماری بینین
(لە ئاوی ڕەش، ، لێبڕانی خوێن، گرێ، یان زەبرەوە)

پاڵەپەستۆکردنی گرێیەکانی مێشک
(بۆ نموونە، ئاوسانی ژێرمێشکەڕژێن)

نەخۆشییە سیستەمیەکان:

تێکچوونی تۆڕەی چاو بەهۆی بەرزی فشاری خوێن
(لە بەرزەفشاری خوێنی درێژخایەن و کۆنترۆڵنەکراو)

نەخۆشی فرەبەڕیشاڵبوون
(دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی دەماری بینایی کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وردە وردەی بینین)

دەرمان / ژەهراویبوون:

ئاوی سپی چاو یان ئاوه ڕەشی چاو بەهۆی ستیرۆیدەوە

ژەهراویبوونی تۆڕەی چاو بە کلۆرۆکوین (کاریگەری لەسەر زەردەپەل هەیە)
هۆکاری دیکەش هەن
هەرکاتێک هەستت بەگۆڕان کرد لە تیژی بینین، جیاکردنەوەی ڕەنگەکان یان پانتایی بینین پێویستە سەردانی پزیشکی چاو بکەیت بەمەبەستی پشکنین.

بەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەریەکانی چاو لە شاری سلێمانی...
24/04/2025

بەشداریمان لە کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەریەکانی چاو لە شاری سلێمانی...

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی خێلی چاو بۆ دەرەوە
28/01/2025

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی خێلی چاو بۆ دەرەوە

چۆن بڕینی پیاز دەبێتە هۆی ئاوکردنی چاو؟! کاتێک پیازێک دەبڕدرێت هەندێک ئاوێتە (lachrymator) دەردەچن و کاریگەری لەسەر دەما...
24/01/2025

چۆن بڕینی پیاز دەبێتە هۆی ئاوکردنی چاو؟!

کاتێک پیازێک دەبڕدرێت هەندێک ئاوێتە (lachrymator) دەردەچن و کاریگەری لەسەر دەمارەکانی سەر ڕووپۆشی چاو (ڕژێنەکانی فرمێسک) دروست دەکات.
ئەم پێکهاتانەی لە پیازەکە دەردەچن و لە ڕێگای هەوا دەگەنە چاو، پێکدێن لە میثیۆنین و سیستین کە بەشێکن لە خێزانی ترشە ئەمینییەکان. (پڕۆتین لە چەندێک لەم ترشە ئەمینیانە پێکهاتووە کە پێکەوە گرووپ کراون).
کاتێک پیازێک پارچە پارچە دەکرێت، خانەکانی پیازەکە ئەم ئاوێتانە ئازاد دەکەن بۆ هەوا. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، "ئەنزیم" کاردەکات بۆ گۆڕینی ترشە ئەمینییەکان بۆ پێکهاتەی لاکریماتۆر (ترشی سەلفەر) . ترشی سەلفەر دەمارەکانی ڕژێنی فرمێسکی سەرەکی ڕژێنەکانی دەوروبەری (ڕووپۆشی) چاوەکان دەوروژێنێت لە ئەنجامدا فرمێسک دەڕژێت.

چۆن ڕێگری لەم کاردانەوەیە بکەین؟

١. چەقۆیەکی تیژ بەکاربێنە بۆ بڕینی پیازەکە بۆ کەمکردنەوەی دەرچوونی ماددەکانی خانەکانی پیازەکە.
٢. پیازەکە لەناو سەلاجەدا سارد بکەرەوە بۆ ئەوەی کەمتر ئەو ماددانە پەرشوبڵاو ببنەوە کە دەگەنە چاو.
٣. پیازەکە بخەرە ناو ئاوەوە تا ترشە ئەمینییەکان
بتوێنەوە.
لەکاتی بڕینی پیازەکەدا چاویلکەی مەلەکردن لە چاو بکە.
٤. بەکارهێنانی ئامێری ساحیبە وپانکە بۆ دوورخستنەوەی ئەلیلی سەلفاید.

نەخۆشی ڕۆماتیزم و نەخۆشییە خۆییەکانی دیکەی نزیک لە ڕۆماتیزم، زۆر جار کاریگەری خراپ لەسەر چاو دروست دەکەن، لەوانەیە ببنە ...
09/01/2025

نەخۆشی ڕۆماتیزم و نەخۆشییە خۆییەکانی دیکەی نزیک لە ڕۆماتیزم، زۆر جار کاریگەری خراپ لەسەر چاو دروست دەکەن، لەوانەیە ببنە هۆی وشکبوونی چاو (کەمبوونەوەی فرمێسک) هەوکردنی ڕەنگینەی چاو، ئاوی سپی، ئاوی ڕەش، هەوکردنی لوولەخوێنەکانی چاو و تۆڕەی چاو، ئەستووربوونی تۆڕەی چاو، جەلدەی دەماری بینین و هەندێک جار لەدەستدانی بینین و تەنانەت پووکانەوەی تۆپی چاویش.
نیشانەکانی دروستبوونی کێشە بۆ چاو زۆرن، گرنگترینیان، ترسانی چاو لە ڕووناکی، کەمبوونەوەی بینین، سووربوونەوەی چاو، ئازاری چاون.
ئەگەر یەکێک لەو نەخۆشییە ڕۆماتیزمیانەت هەیە، باشترە لە کاتی هەستکردن بە هەر یەکێک لە نیشانەکانی سەرەوە، بە زووترین کات سەردانی پزیشکی چاو بکەیت، چونکە چەند زووتر دەست بە چارەسەرکردن بکرێت هێندە زۆرتر ئەگەری کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو کێشانە هەیە کە باسمکردن.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 15:30 - 19:45
Tuesday 15:30 - 19:45
Wednesday 15:30 - 19:45
Saturday 15:30 - 19:45
Sunday 15:30 - 19:45

Telephone

+9647511242397

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category