Med24 Lab

Med24 Lab تاقیگه‌ی پزیشكی (مێد 24) تاقیگه‌یه‌كی كلینیكی پێشكه‌وتوو و پێشه‌نگه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌و پشكنینی پزیشكی بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشیه‌كان Medical lab

25/03/2023

((دکتۆرە نهایةبكر عبدالرحمن))

ئاگاداری تەندروستی خۆت و کۆرپەکەت بە

رۆژانی یەک شەمە و دووشەمە و چوارشەمە
بینینی نەخۆش بە خۆرایە ..بە بۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان
—————————
((((((((کۆمەڵگای مێ24)))))))))

‎ناونيشان: هەولێر - شەقامی سەرەكی ٤٠ مەتری - حەی شورتە-نزیک شەقامی شۆرش(شەقلاوە)
‎‏‎⚠️ کاتی دەوام کردن : 8 بەیانی تا12 شەو
‎-هەموو رۆژانی هەفتە
📞
0750-341 4241 —0750 372 18 11
———————-

مع((((((د.نهاية بكر عبدالرحمن))))))))))

اعتني بصحتك وصحة طفلك

(((((((مجمع ميد24)))))))

العنوان: اربيل - شارع رئيسي 40 متري- حي الشرطة - قرب شارع شورش (شقلاوة)
⚠️ ساعات العمل: 8 صباحا حتى 12 ظهرا
-كل يوم من أيام الأسبوع

0750 341 4241. 0750 372 1811.

دەتوانن فۆلەوی اینستگرامەکەی بکەن لەوی وەلامی پرسیارەکانتان دەداتەوە
nihayat_bakir

19/02/2023

(((((((تاقیگەی مێد24))))))
—————————

‎🔬....بۆشیکاری نەخۆشیەکان
‎ناونيشان: هەولێر - شەقامی سەرەكی ٤٠ مەتری - حەی شورتە-نزیک شەقامی شۆرش(شەقلاوە)
‌‌‎⚠️ کاتی دەوام کردن : 8 بەیانی تا12 شەو
‎-هەموو رۆژانی هەفتە
📞
0750-341 4241
0750. 372 18 11
‎تاقیگەی مێد 24🔬....بۆشیکاری نەخۆشیەکان
‎🔹ووردی لەکار-دروستی لەئەنجام🔹
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎مختبر ميد٢٤ 🔬 ..لتحالیل الطبیة
‎العنوان:اربیل- شارع ٤٠ متري -حه ي شرطة- قرب شارع شورش(شقلاوە)
📞
0750-341 4241
0570. 372 18 11
‎⚠️مختبرنا مفتوح من ساعة 8 صباحا الی 12 لیلا.
‎-کل ایام الاسبوع
‎مختبر ميد ٢٤🔬....للاجراء کافة التحالیل المرضیة والهورمونات
‎🔹دقة-ثقة-تمیز🔹
#تاقیگە

#مستشفى
#مختبر
#مختبرات
#مید٢٤

زانی ئەگەر پارچەیەک لیمۆ لەناو چایە بکەی سوودی چیە؟؟؟وەڵام:-- باشترین ئارام بەخشە بۆ ژانەسەر - چەوری زیادەی لەش کەم دەکا...
09/02/2023

زانی ئەگەر پارچەیەک لیمۆ لەناو چایە بکەی سوودی چیە؟؟؟
وەڵام:-
- باشترین ئارام بەخشە بۆ ژانەسەر

- چەوری زیادەی لەش کەم دەکاتەوە

- کاریگەری خواردنەوەی چایە لەسەر کەمخوێنی کەمدەکاتەوە

- مادە ژەھراوییەکانی لەش پاک دەکاتەوە

تێبینی:-
- ئەوانەی ترشەڵۆکی گەدەیان ھەیە بەکاری نەھێنن
- ئەگەر چایەکە سەوز بێت سوودی زۆر لەوە زیاترە

پشکنینەکانت بە مێد24 بسپێرە

تاقیگەی پزیشکی مێد24
کوالیتی - وردبینی - ئەزموون
ناونیشان :هەولێر-ڕاپەرین-سەرەتای شەقامی سەرەکی مەسيف شەقلاوە(شۆرش) و فلکەی حەی شورتە
عنوان :
أربیل- حي رابرین - شارع (مصیف صلاح الدین - شقلاوة)- فلکة حي شرطة
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە:
للمزید من المعلومات اتصل :
07503414241

بەکتریای گەدە چیە؟(بەکتریای گەدە H.Pylori)ئەم حاڵەتە زۆر باوە و ڕیژەیەکی زوری خەڵک هەیانەو زورجار بەخویان نازانن چونکە ک...
06/02/2023

بەکتریای گەدە چیە؟
(بەکتریای گەدە H.Pylori)
ئەم حاڵەتە زۆر باوە و ڕیژەیەکی زوری خەڵک هەیانەو زورجار بەخویان نازانن چونکە کاریگەری دروست نەکردوە وەئەگەر بوچەند ساڵیک ئەم بەکتریایەت هەبیت وچارەسەری نەکەیت دەبیتە هوی برینی مەعیدە
ڕیگاکانی توشبون بەم بەکتریایە لەڕیگای پیسایی، دەم ودەستەوە دەگوازریتەوە ئەمەش کاتیک کەسەکەدەستی بەم بەکتریایە پیس بوبیت ،یان کەسەکەخوراکیکی پیس بو بەم بەکتریایە بخوات ئەوامەترسی توش بونی هەیە بە بەکتریای گەدە
نیشانەکانی توش بون بە بەکتریای مەعیدە:
①زیاد بونی غازات وئاوسانی سک
②هیڵنج و ڕشانەوە
③نەمانی اشتهاو زوتیربون
④دابەزینی کێش
⑤زیاد بونی قرقێنە
⑥ناخوشبونی بونی هەناسە
چارەسەر: پیویست دەکات فەحس بکریت لەڕیی خوین یان پیسای یان هەناسە ودواتر عیلاج وەربگریت و چاودیری بکریت بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک

med 24

پشکنینەکانت بە مێد24 بسپێرە

تاقیگەی پزیشکی مێد24
کوالیتی - وردبینی - ئەزموون
ناونیشان :هەولێر-ڕاپەرین-سەرەتای شەقامی سەرەکی مەسيف شەقلاوە(شۆرش) و فلکەی حەی شورتە
عنوان :
أربیل- حي رابرین - شارع (مصیف صلاح الدین - شقلاوة)- فلکة حي شرطة
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە:
للمزید من المعلومات اتصل :
07503414241

‎کوردی/عربي (د. رامي لطفي حنوش) پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بەنازوور و نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس وجگەر و ...
25/01/2023

‎کوردی/عربي
(د. رامي لطفي حنوش) پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بەنازوور و نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس وجگەر و نەخۆشیەکانی مەمک و غودە فتق و مایەسیری وناسور لە (کۆمەڵگای مێد٢٤) بەردەستە
ئێستا دەتوانن سەردان بکەن

‎بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک
‎بۆ ناو تۆمارکردن پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی :
0750 341 4241 -—- 0750 0200708
‎ناونیشانی ((((کۆمەڵگای مێد 24 ))))شەقامی -شۆرش-سەرەتای ٤٠ مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی لە دایکبوون
------------------------
‎عیادة (د.رامي لطفي حنوش) اخصائي الجراحة العامة والجراحة بالناظور و جراحة الجهاز الهضمي وامراض الثدي و الغدة و الفتق والبواسیر والناسور في
‎((((((((((مجمع ميد ٢٤))))))))))

‎مع التمنيات بالصحة والسلامة للجميع
‎للحجز يمكنكم الاتصال على الرقم :
0750 341 4241 - 0750 0200708
‎العنوان- ((((((((مجمع ميد٢٤))))))))شارع -شورش
بدايه -شارع ٤٠ مقابل مستشفى ولاده
#مختبرات
#اربيل
#فحص



#مختبر
#تاقیگە
#ميد٢٤
#مستشفيات

22/01/2023

ئەو گۆرانکاریانە ھۆرمۆنیانە چین
کە لە کاتی سوڕی مانگانە درووست دەبێت
بۆ دڵنیا بوون لە تەندرووستی خۆت
دەتوانن سەردانمان بکەن
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوندی بکەن
یاخود سەردانی کۆمەڵگاکەمان بکەن

((((((((تاقیگەی مێد24))))))
—————————

‎🔬....بۆشیکاری نەخۆشیەکان
‎ناونيشان: هەولێر - شەقامی سەرەكی ٤٠ مەتری - حەی شورتە-نزیک شەقامی شۆرش(شەقلاوە)
‌‌‎⚠️ کاتی دەوام کردن : 8 بەیانی تا12 شەو
‎-هەموو رۆژانی هەفتە
📞
0750-341 4241
0750. 372 18 11
‎تاقیگەی مێد 24🔬....بۆشیکاری نەخۆشیەکان
‎🔹ووردی لەکار-دروستی لەئەنجام🔹
‎ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‎مختبر ميد٢٤ 🔬 ..لتحالیل الطبیة
‎العنوان:اربیل- شارع ٤٠ متري -حه ي شرطة- قرب شارع شورش(شقلاوە)
📞
0750-341 4241
0570. 372 18 11
‎⚠️مختبرنا مفتوح من ساعة 8 صباحا الی 12 لیلا.
‎-کل ایام الاسبوع
‎مختبر ميد ٢٤🔬....للاجراء کافة التحالیل المرضیة والهورمونات
‎🔹دقة-ثقة-تمیز🔹
#تاقیگە

#مستشفى
#مختبر
#مختبرات
#مید٢٤

‎نەخۆشی سیل tuberculosis ‎نەخۆشییەکی ترسناکە کەوا بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی سییەکان ئەبێت لە ڕێگای بەکتریای mycobactrium ...
02/01/2023

‎نەخۆشی سیل tuberculosis

‎نەخۆشییەکی ترسناکە کەوا بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی سییەکان ئەبێت لە ڕێگای بەکتریای mycobactrium tuberculosis
‎ئەم بەکتریایە لە ڕێگای پشمین و کۆخەی کەسی تووش بووەو بەرامبەر کەسێکی تر ئەگوازرێتەوە ....

‎* نیشانەکانی
‎ئەم نەخۆشییە دوو قۆناغی هەیە ،کەسی ئاسایی کەوا بەرگری لەشی بەهێزە لەگەل تووش بوونئ بەم بەکتریایە ،هیچ نیشانەیەکی لێ ڕوونادات و وە کەسیشی لێوە تووش نابێت ،بەلام بەکتریاکە ئەمێنێتەوە هەرکات بەرگری لەش لاواز بێت دەست ئەکات بە تەشەنە کردن ....

‎1- قۆناغی نووستوو
‎لەم قۆناغەدا کەسەکە هیچ نیشانەیەکی نییە ،وە کەسیشی لێوە تووش نابێت ،بەڵام ئەگەر چارەسەر وەربگرێت ئەوا ئەتوانێت رزگاری بێت لە بەکتریاکە ....

‎2- قۆناغی چالاک
‎ئەم قۆناغە بە پێی بەرگری لەشی کەسەکە چەند هەفتەیەک یان چەند ساڵێک دوای تووش بوون بە بەکتریاکە دەر ئەکەوێت کە ئەمانەن

‎1- کۆغەیەکئ تووند کە 3 هەفتە یان زیاتر ئەخایەنێت

‎2- کۆغە کەوا خوێنی لەگەلە

‎3- عارەقکردنەوە لە شەوانەدا

‎4- لەرز

‎5- دابەزینی کێش

‎6- نەمانی ئیشتیهاء

‎7- تا

‎8- بێ توانایی

‎9- سینگ ئیشە یان ئازاری سینگ لە کاتی هەناسەو کۆکە

‎ # ئەوەئ کە مەترسیدارە ئەوەیە ئەم بەکتریایە ئەگەر چارەسەر نەکرێت تووشی بەشەکانی تری لەش ئەبێت وەک میشک و عمود فەقەری و گورچیلەو جەرگ .... هتد

‎** ئەو کەسانەی کە لەگەل تووش بووندا ئەگەری تووش بوونیان بە قۆناغی چالاک زۆر بەرزە

‎1- نەخۆشی ئایدز

‎2- نەخۆشی شەکرە

‎3- شێرپەنجە

‎4- عیلاجی کیمیایی

‎5- ئەو کەسانەئ خۆراکیان کەمە بۆ خواردن وەک سۆمالییەکان

‎6- بە تەمەنەکان

‎7- جگەرە کێش

‎8- معتادەکان

‎*** ئالۆزییەکانی ئەم نەخۆشییە ئەگەر چارەسەر نەکرێت

‎1- تووش بوونئ عەمود فەقەری

‎2- تێک شکاندنئ جومگەکان

‎3- تووش بوونئ پەردەی دەورئ مێشک

‎4- جەرگو گورچیلە

‎**** خۆ پاراستن
‎بە کوتانئ دژ بەم نەخۆشییە ئەبێت کەوا پۆستم کردووە لەسەری

‎لەکاتی قسە کردن لەگەل کەسی تووشبوو بەینتان زۆر بێت ،وا باشە کەسی توش بوو دەمامک بپۆشێت

‎دوور بوون لە جگەرەو کۆنترۆل کردنی شەکری خوێن

‎**** چارەسەری
‎ئەبیت کەسی تووش بوون بۆ چەندین مانگ لەسەر چەند جۆرە دەرمانێک بەردەوام بیت کە لەسەرەتادا سێ دژە بەکتریا و دواتر تا ماوەیەکی دریژ دوو جۆری دژە بەکتریا بەکاربهێنێت ،
‎لەبەر بەهێزی بەکتریاکە دژە بەکتریا زۆر بەهێزەکان بەکارئەهێندێت لە چارەسەریدا .....

کۆمەڵگای مێد 24کوالێتی و وورد بینی  #تاقیگە #ميد٢٤ #مستشفيات #البصرة
31/12/2022

کۆمەڵگای مێد 24
کوالێتی و وورد بینی
#تاقیگە
#ميد٢٤
#مستشفيات
#البصرة

چەند راستیەک دەربارەی بەرزی فشاری خوێن (Hypertension)1-بەرزە فشاری خوێن (زەغتی خوێن) نەخۆشیەکی زۆر بلاوە نزیکەی ١.٤ بلیۆ...
29/12/2022

چەند راستیەک دەربارەی بەرزی فشاری خوێن (Hypertension)

1-بەرزە فشاری خوێن (زەغتی خوێن) نەخۆشیەکی زۆر بلاوە نزیکەی ١.٤ بلیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان کێشەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە، له‌وانه‌ ژمارەیەکی بەرچاو لە تووشبوان لە ولاتە ھەژارەکانن . بە شێوەیەکی گشتی لە ھەر چوار پیاو و لە ھەر پێنج ژن یەکێکیان کێشەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە. ھەر کەسێک فشاری خوێنی ١٤٠/٩٠ ( لە کوردستان بە ١٤/٩ دەناسرێت ) یان زیاتر بێت ئەوە دەگەیەنێت، کە بەرزە فشاری خوێنی ھەیە. لەم حالەتەدا وا باشترە سەردانی دکتۆر بکات، بۆ ئەوەی دلنیا بێتەوە و ئەگەر پێویست بکات چارەسەر وەرگرێت. ھەندێک له‌ ناوەندە زانستیەکان لەو باوەڕەدان، کە پێویسته‌ رێژه‌ی ١٣٠/٨٠ وەک بەرزە فشاری خوێن دابنرێت و نەخۆش دەبێت گۆرانکاری لە ژیانی بکات .

2-بەرزە فشاری خوێن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و دەبێتە ھۆی جەلتەی دڵ و مێشک ، یاخود خوێن بەربوونی خوێنبەرەکانی مێشک ، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گرێت، له‌ ئاینده‌دا دەبێتە ھۆی پەککەوتن و سستبوونی دڵ و گورچیلەکان ، هه‌ندێک جار ده‌بیته‌ هۆی خوێن بەربوون لە خوێن بەرەکانی چاو و کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تۆڕی چاو و دەماری چاو دەبێت .

3-لە زۆربەی حالەتەکاندا بەرزە فشاری خوێن ھیچ نیشانەیەکی نیه‌، ھەر بۆیە بە کوژەری بێدەنگ دەناسرێت (silent killer). خەلکانێکی زۆر ھەن فشاری خوێنیان بەرزە بێئەوەی ھەستی پێبکەن ، بۆیە زۆر گرنگە خەلک چاودێری فشاری خوێنی خۆیان بکەن و لە ئەگەری بەرزی فشاری خوێن سەردانی دکتۆر بکەن . ئەگەرهاتوو فشاری خوێن زۆر بەرزبێتەوە بۆی ھەیە ھەندێک نیشانە درووست بکات وەک سەرئێشە، خوێن بەربوونی لووت ، گێژبوون ، سینگ ئێشان و دلەکوتێ.

4-لە زۆربەی حالەتەکاندا ھۆکاری سەرەکی بەرزی فشاری خوێن دیار نیە ( Essential Hypertension)، بەلام ئه‌وه‌ دەزانین، کە چوونە ناو تەمەن و رەقبوونی خوێنبەرەکان دەبنە ھۆی بەرزی فشاری خوێن .ھۆکاری بۆماوەیش رۆلی خۆی ھەیە، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خێزانێكدا بێت، كه‌ فشاری خوێنیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری تووشبوونی له‌ خه‌ڵكانی تر زۆرتره‌. له‌پاڵ ئه‌مانه‌ کۆمەلێک ھۆکاری تر ھەن، کە ئەگەری بەرزە فشاری خوێن زیاد دەکەن، وەک بەکارھێنانی بڕێکی زۆر لە خوێ ، خواردنەوەی ئەلکھول ، جگەرە کێشان ، قەلەوی و وەرزش نەکردن .
لە ١٠٪‏ ی حالەتەکانی بەرزە فشاری خوێن دەتوانرێت ھۆکارەکانی دیاری بکرێت ( Secondary Hypertension) ، ئەو ھۆکارانەش بریتین لە تەسکبوونەوەی خوێنبەری گورچیلە و ھەوکردنی درێژخایەنی گورچیلە و کۆمەلێک نەخۆشی تری کوێرە رژێنەکان . ئەگەری ئەو ھۆکارانە له‌گه‌نجێك زیاتر به‌دیارده‌كه‌وێت، كه‌ کێشەی بەرزە فشاری خوێنی ھەیە، بۆیە زۆر گرنگە ئەو نەخۆشانە لە لایەن پزیشکی پسپۆر پشکنینیان بۆ بكرێت و چارەسەری گونجاو وەرگرن.

5-هه‌ندێك ئافره‌ت ته‌نیا له‌كاتی دووگیانیدا دوچاری حاله‌تی به‌رزه‌فشارری خوێن ده‌بن، کە پێویستە‌ زوو ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانی زۆری بۆ کۆرپەلە ھەیە و ئەگەر کۆنترۆل نەکرێت ره‌نگ بێیت ژیانی دایکه‌كه‌و کۆرپەلەكه‌ی بخاتە مەترسیه‌وه‌ . چارەسەری ئافرەتی دووگیان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت سه‌لامه‌تی كۆرپه‌له‌كه‌ بپارێزێت، بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌و ده‌رمانانه‌ بكرێت، كه‌ به‌كاریده‌هێنێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ لە ژێر چاودێری دکتۆری ئافرەتان چارسەری وەرگرن و لە ھەندێک کاتیشدا پێویستە راوێژ بە دکتۆری ھەناو بکرێت.

6-له‌به‌ر به‌ربڵاوی نه‌خۆشیه‌كه‌ ھەر مالێک پێویستە ئامێرێکی پێوانی فشاری خوێنی ھەبێت لە مالەوە، دوو جۆر لەو ئامێرانە لە بازاردا ھەن ، یەکێکیان جیوه‌ی ھەیە و بەکارھێنانی ھەندێک شارەزایی دەوێت ، ئه‌وه‌ی تر ئەلیکترۆنیە و بەکارھێنانی ئاسانترە ، لە جۆری ئەلیکترۆنی باشتر وایە، کە ئەو جۆرەی لە قۆل ده‌به‌سترێت بەکاربھێنریت، چونکە زۆربەی ئەو جۆرانەی لەمەچەک ده‌به‌سترێن، زۆر ھەستیار نین و متمانەیان پێناکرێت.

7- زۆر جۆری ده‌رمان بۆ چارسەری فشاری خوێن لە بازاڕەکانی کوردستان ھەیه‌ . ھەر جۆرێك لەو دەرمانانە چەندان جورعەی جیاوازیان ھەیە . ھەر یەکێک لەو دەرمانانە لە لایەن کۆمەلێک کۆمپانیای جیاواز دروست دەکرێت . بۆیه‌ زۆر گرنگە نەخۆش بزانێت بەرزەفشاری خوێن حالەتێکی درێژخایەنەو دەبێت بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشک ده‌رمان به‌كاربهێنێت و هه‌موو دکتۆرێکی ھەناو دەتوانێت چارەسەری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمەلێک پرۆتۆکۆل ھەیه‌، کە دەبێت پەیڕەوبکرێت و پزیشک بڕیار لەسەر بەکارھێنانی جۆری دەرمان و جورعەکەی بدات. دەرمانەکانی چارەسەری فشاری خوێن بۆی ھەیە وەک ھەر دەرمانێکی تر ھەندێک کێشە بۆ نەخۆش دروست بکات ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ستی به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كرد پێویسته‌ دكتۆرەکەی له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاگادار بكاته‌وه.

8- ئه‌وانه‌ی به‌رزه‌ فشاری خوێن یاخود هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تری درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، باشتر وایە لە ژێر چاودێری یەک پزیشک چارەسەر وەرگرن . به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی دكتۆر بكرێت به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، وا باشە له‌كاتی جیاوازدا چه‌ند جارێك فشاری خوێنی خۆی لە مالەوە بكات، بۆ ئەوەی دكتۆره‌كه‌ بتوانێت به‌ئاسانی بڕیار له‌سه‌ر ھەر گۆرانکاریەکی پێویست‌ بدات . بە ھەمان شێوە ده‌بێت نەخۆش لیستی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی لابێت کە بەکار دەھێنێت ، ئەو کەسانەی بە تەمەنن و خوێندەواریان نیە ، ئەندامێکی خێزانەکەیان دەبێت ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ .لێکۆلینەوەکان وا نیشان ئەدەن کە نیوەی ئەو کەسانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە لە ژێر کۆنترۆڵدا نین، ئه‌وانه‌ن، كه‌ چاره‌سه‌ریه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی وه‌رناگرن و له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی دكتۆر ناكه‌ن . دەبێت ئەوە بزانین کە ھەندێک نەخۆش پێویستی بە چەند دەرمانێکە لە گروپی جیاواز بۆ ئەوەی بەرزە فشاری خوێن کۆنترۆل بکرێت.

9-دڵه‌ڕاوکێ و ترس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی فشاری خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌ (White-coat Hypertension) ، بۆیە بەشێک لە نەخۆشەکان کاتێک سەردانی نەخۆشخانەو دکتۆر دەکەن فشاری خوێنیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و کاتێکیش لە مالەوەن و لە دۆخێکی ئارام دان فشاری خوێنیان نۆرمالە . لەو نەخۆشانەدا لە ڕێگای بەکارھێنانی ئامێری پێوانی فشاری خوێن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەتوانرێت ئەو حالەتە دەسنیشان بکرێت ، ئەو ئامێرە بۆ ئەو کەسانەش بە سوودە، کە کێشەیان لە کۆنتڕۆلکردنی فشاری خوێن هه‌یه‌، چونکە بە ھۆی ئەو ئامێرە دەتوانین خوێندنەوەی کۆمەلێک فشاری خوێنمان دەستبکەوێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.

10-ئەوانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە دەبێت به‌كارهێنانی خوێ زۆر کەم بکەوە ، بە شێوەیەکی گشتی لەرۆژێكدا له‌ كه‌وچكێكی چای زیاتر به‌كارنه‌هێنن، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن و به‌رزه‌ فشاری خوێنیان هه‌یه‌ وا باشتره‌ واز له‌جگه‌ره‌كێشان بێن، چونکە جگەرەکێشان و بەرزەفشاری خوێن لە یەک کاتدا ئەگەرەکانی تووشبون بە جەلتەی دل و مێشک زۆرتر دەکات ، بەھەمان شێوە ئەوانەی ئەلکھۆل دەخۆنەوە دەبێت زۆر کەمی بکەنەوە . وەرزش کردن رۆلێکی زۆر گرنگی ھەیە بۆ باشبوونی فشاری خوێن ، ئەوانەی کێشیان زیادە ، ئەگەر بتوانن کێشیان دابەزێنن زۆر سوودی ھەیە ، تەنانەت لێکۆلینەوەکان پێمان دەلێن، بە دابەزاندی ھەر دە کیلۆگرام لە کێش دە پلە لە فشاری خوێن دادەبەزێت.

دکتۆر عارف گۆران
پسپۆر و ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
پسپۆڕی وورد لە نەخۆشی شەکرەو ھۆرمۆنات
لەندەن

ئەو گرفتانەی لاشە توشی دەبێت بەھۆی کەمی ماددەی زنک  ١- لاوازی سیستەمی بەرگری لاشە ٢-ھەڵوەرینی پرچ ٣- بێزاری٤- کەمی کێش ل...
28/12/2022

ئەو گرفتانەی لاشە توشی دەبێت بەھۆی کەمی ماددەی زنک

١- لاوازی سیستەمی بەرگری لاشە
٢-ھەڵوەرینی پرچ
٣- بێزاری
٤- کەمی کێش لەرێژەی پێویست
٥- لەدەست دانی ئارەزووی خواردن
٧- خڕوشت
٨- گۆرانکاری لەناکاوی پێست

پشکنینەکانت بە مێد24 بسپێرە

تاقیگەی پزیشکی مێد24
کوالیتی - وردبینی - ئەزموون
ناونیشان :هەولێر-ڕاپەرین-سەرەتای شەقامی سەرەکی مەسيف شەقلاوە(شۆرش) و فلکەی حەی شورتە
عنوان :
أربیل- حي رابرین - شارع (مصیف صلاح الدین - شقلاوة)- فلکة حي شرطة
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە:
للمزید من المعلومات اتصل :
07503414241

ھۆرمۆنی دلخۆشی چیە ؟ ئەو ڕێکارانە چین، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەی ڕێژەی ئەو ھۆرمۆنانەی کەسێک دڵخۆش دەکات ؟ لە سەدەی ڕابردو...
21/12/2022

ھۆرمۆنی دلخۆشی چیە ؟
ئەو ڕێکارانە چین، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەی ڕێژەی ئەو ھۆرمۆنانەی کەسێک دڵخۆش دەکات ؟

لە سەدەی ڕابردوودا پێشکەوتنی زانست کۆمەلێک دەستکەوتی گەورەی بەدەستھێناو خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی گەیاند ، بەلام لە ھەمان کاتدا سیستەمی سەرمایەداری و نیولیبرالیزم کۆمەلێک کێشەی لەگەل خۆی ھێنا .جگە لە ھەژاری و نادادپەروەری مرۆڤ وەک ئالەتێکی لێھاتووە .كە ئەمە رێژەی خەمۆکی و دلەراوکێ و نەخۆشیە دەروونیەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزكردۆتەوە وبەردەوام ئەو رێژەیەش لە زیادبووندایە!.

ژمارەیەك ھۆرمۆن و رژێنی کیماوی لە مێشک مرۆڤدا ھەیە، کە کۆمەلێک فەرمانی گرنگ ئەنجام ئەدەن، بۆ نموونە ئیندۆرفین ، ئۆکسیتۆسین ، سیرۆتۆنین و دۆپامین ، تێبینی کراوە کە زیادبوونی ئەو ھۆرمۆنانە مرۆڤ دڵخۆش دەکات . ئیندۆرفین ( Endorphins ) لەکاتی بوونی ئازار رێژەکەی لە خوێن زیاد دەکات و ئازار کەم دەکاتەوە ھاوشێوەی دەرمانی مۆرفین کە بۆ کۆنترۆلکردنی ئازار بەکاردەھێنرێت . سیرۆتۆنین ( Serotonin ) ڕۆلێکی گرنگی لە رێکخستنی توانای ھەرسکردن و شەھیەتی خواردن و خەوتن ھەیە و ڕۆلی لە رێکخستنی مەزاجی مرۆڤ و توانای فێربوون هەیە، هەندێكجار بە هۆڕمۆنی خۆشەویستی ناوزەد دەكرێت، ئۆکسیتۆسین ( Oxytocin ) ھۆرمۆنێکی زۆر گرنگە بۆ کاتی لەدایکبوونی مندال و شیرپێدان بە کۆرپەلەوەو درووسیبوونی خۆشەویستی لەنێوان مندال و دایک . تێبینیکراوە، کە ئەو ھۆرمۆنە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت لە رێگای ئەو رێکارانەی دەبێتە دەربڕینی ھەست و خۆشەویستی ، بۆ نموونە لە باوەش کردن .دۆپامین ( Dopamine ) رۆلێکێ گرنگی ھەیە لە ئەنجامدانی کۆمەلێک کرداری گرنگی مێشک . ئەو کەسانەی دل خۆش دەبن رێژەی ئەو ھۆرمۆنە زیاد دەبێت ، ھەربۆیە بە ھۆرمۆنی ھەستکردن بە خۆشی دەناسرێت ( feel-good hormone )

دیارە لەو جەنجالیەی ژیان رۆژانە مرۆڤ ڕووبەڕوی کۆمەلێک کێشە دەبێتەوەو کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر دەروونی مرۆڤ درووست دەکات . لێکۆلینەوەکان وادەردەخەن کە ھەندێک رێکار ھەیە دەبێتە فاکتەرێک بۆ زیادبوونی ئەو ھۆرمۆنانەی لەسەرەوە باسمانکردووەو دەکرێت مرۆڤ دلخۆش بکات . بۆ ئەو کەسانەی ئامادەباشیان تیایە بۆ گۆرانکاری لە ژیانیان ، لەخوارەوە بەشێک لەو رێکارانە بەشێوەیەکی کورت باس دەکەین:
١.ورەزش کردن ، ھەر جۆرێکی وەرزشکردن کە دەبێتە ھۆی خێرالێدانی دڵ وادەکات ڕێژەی ئیندۆرفین لە خوێن زیاد بکات . خۆ ئەگەر وەرزش کردنەکە لەگەل کەسێکی نزیک و خۆشەویستت بێت کاریگەری زیاتر دەبێت . ئەگەر ھەستدەکەیت تەنیای ، ھاورێیەکی خۆشەویست بدۆزە . جگە لە سوودەکانی وەرزش بۆ تەندرووستی مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی لەوە دلنیابە لە کۆتایی وەرزشکردن ھەست بە خۆشی دەکەیت .

٢.گالتەو نوکتەو پێکەنین دەبنە بەرزبوونەی رێژەی ئیندۆرفین بەھێزبوونی بەرگری لەش . پێکەنین لە لایەن بەشێکی پسپۆرانی دەروونی وەک رێکارێک بەکاردەھێنرێت بۆ چارەسەری، ( laughter therapy )

٣.ڕامان و قاڵ بوونەوە ( Meditation and Deep thinking )دەبێتە ھۆی زیادبوونی رێژەی ئیندۆرفین و دۆپامین و سیرۆتۆنین لە خوێن . ئەنجامدانی یۆگا ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت . بەھەمان شێوە عیبادەت و تەسەوف لە لایەن زۆر کەسی ئیماندار ئارامی بە دەروون و ڕۆح دەبەخشێ.

٤.گوێگرتن لە مۆسیقا . لێکۆلینەوەی زۆر دەربارەی کاریگەری مۆسیقا لەسەر تەندرووستی جەستەو دەروونی مرۆڤ کراوە . مۆسیقا وەک رێگایەکی چارەسەری بەکاردەھێنرێت . تێبینی کراوە گوێگرتن لە مۆسیقا دەبێتە زیادبوونی ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین .

٥.خواردن ،لێکۆلینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە کە خواردنی ئەو شتانەی کە رێژەیەکی باش لە ترشەلۆکی تریپتۆفان ( Tryptophan ) تیایە دەبێتە ھۆکارێک بۆ دلخۆشی .ھەندێک جۆری خواردن ھەن کە دەبێتە زیادڕژانی ھۆرمۆنەکان . بۆ نموونە بەھارات و خواردنی تیژ ڕێژەی ئیندۆرفین زیاد دەکات . خواردنی ماست و ھێلکەو گوێز دەبێتە زیادبوونی دۆپامین.خواردنی چوکلێتی رەش ( dark chocolate )بە برێکی کەم مرۆڤ دلخۆش دەکات ، ھەر بۆیە بەشێکی ئەو نەخۆشانەی خەمۆکیان ھەیە پەنا بۆ چۆکلێت دەبەن. لێکۆلینەوەکان وا دەردەخەن کە پرۆسێسی خواردن ئامادەکردن و خواردنی لەگەل ئەندامانی خێزان و کەسانی خۆشەویست ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێ .

٦.خەوتن ، کەم خەوێ و نارێکی خەو دەبێتە ھۆی تێکچوونی ھاوسەنگی ھۆرۆمۆنەکان ، جگە لە زیان بۆ جەستە کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر دەروونی مرۆڤ درووست دەکات . ھەول بدە ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بخەوە . لە ئێواران ئەو خواردنەوانەی کە کافاینی تیایە وەک قاوەو چایە کەمبکەوە .

٧.سەفەرکردن و ئاشنابوون بە شوێنی نوێ لەگەل ئەندامانی تری خێزان ، یاخود ھاورێی نزێک ھۆکارێکە بۆ شکاندنی ئەو رۆتینەی کە مرۆڤ رۆژانە لای دووبارە دەبێتەوە .بە تایبەت دوور کەوتنەوە لە جەنجالی شارو تێکەل بوون لەگەل جوانی سرووشت ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت .

٨.زیندووکردنەوەی یادگاریە خۆشەکان . تێبینیکراوە کە بیرکردنەوە لە یادگاریە خۆشەکانی رابردوو دەبێتە ھۆی زیادبوونی دۆپامین لە مێشک ، بۆ نموونە سەیرکردنی ھەندێک وێنە کە کۆمەلێک یادگاریت لەگەل ھەیە . یاخود باسکردنی رووداوێکی خۆش کە لە رابردوو لەگەل کەسوکارو ھاورێکانت کردووتە .

٩.بەخشین و مرۆڤدۆستی . لێکۆلینەوەکان ئەو راستیە دەسەلمێنن کە ئەو کەسانەی لەگەل رێکخراوە خێرخوازەکان کاردەکەن ئاسوودەترن بە بەراورد لەگەل کەسانیتر . تێبنی کراوە لە کاتی بەخشین ئەو بەشەی مێشک کە پەیوەستە بەچێژ چالاک دەبێت و رێژەی ئیندۆرفین زیاددەبێت .

١٠.کات بەسەربردن لەگەل ھاورێکانت . ھەول بدە کات درووست بکە بۆ تێکەل بوون لەگەل ھاورێ نزیکەکانت ، چونکە ئەو تێکەلبوونە دەبێتە زیادبوونی ھۆرمۆنەکانی دل خۆشی.

دکتۆر عارف گۆران
پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی شەکرەو ھۆرمۆنات
لەندەن

((((((کۆمەڵگای مێد 24))))))) #تاقیگە #البصرة #مستشفى  #لايكات #مختبرات #ميد٢٤ #مستشفيات
12/12/2022

((((((کۆمەڵگای مێد 24)))))))
#تاقیگە
#البصرة
#مستشفى

#لايكات
#مختبرات
#ميد٢٤
#مستشفيات

Address

Raparen-Gulan 40m St-Near Shapost
Irbil
07503414241

Opening Hours

Monday 08:30 - 23:30
Tuesday 08:30 - 23:30
Wednesday 08:30 - 23:30
Thursday 08:30 - 23:30
Saturday 08:30 - 23:30
Sunday 08:30 - 23:30

Telephone

+9647503414241

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Med24 Lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Med24 Lab:

Share

Category