Pzishkan :: پـزیشکـان

Pzishkan :: پـزیشکـان په‌یجێكی پزیشكی و ته‌ندروستی گشتییه‌، گرنگی ده‌دات ? ئه‌م په‌یجه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشك و خوێندكاری كۆلێژی پزیشكییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێت ...

پێش چه‌ند رۆژێك دكتۆر عه‌لی جه‌باری، له‌ناو فرِۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌پڕ له‌ فڕۆكه‌كه‌دا د...
05/10/2022

پێش چه‌ند رۆژێك دكتۆر عه‌لی جه‌باری، له‌ناو فرِۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌پڕ له‌ فڕۆكه‌كه‌دا داوای دكتۆرێك ده‌كرێت، باری ته‌ندروستی سه‌رنشینێكی فڕۆكه‌كه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌، دكتۆر عه‌لی به‌ده‌نگیانه‌وه‌ ده‌چێت و ده‌توانێت سه‌رله‌نوێ دڵی ببووژێنێته‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته‌وه‌ هه‌ناسه‌دان، پاشان ئۆكسجین بۆ ده‌به‌ستن.

هه‌ر له‌ فڕۆكه‌كه‌دا جارێكی دیكه‌ ژنه‌ گه‌نجه‌كه‌، دووباره‌ دڵی له‌ لیدان ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، دكتۆر عه‌لی جارێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌رداری نابێته‌وه‌ . بۆ جاری دووه‌م دڵی ده‌بووژێنێته‌وه‌و هه‌ر یه‌كسه‌ریش داوا له‌ تیمی فڕۆكه‌كه‌ ده‌كات ، له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ، ئه‌مبوڵانس ئاماده‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ، هه‌ر یه‌كسه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووژانه‌وه‌ی دڵ بگوازرێته‌وه‌ .

پاش دابه‌زینی فڕۆكه‌كه‌، ژنه‌ گه‌نجه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌ستی كیژه‌ چكۆلانه‌كه‌ی ده‌گرێت و به‌ره‌و ده‌رگای فڕۆكه‌كه‌ ده‌ڕوات، وه‌ك دكتۆر عه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌م دیمه‌نه‌، به‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵات ده‌زانم، كاتێك دایك ده‌بینێت ده‌ستی خستۆته‌ ناو ده‌ستی كیژه‌ بچكۆلانه‌كه‌یه‌وه‌.

کاتێک لەخۆتەوە فیشەک بە تاریکیەوە دەنێیت!.
04/10/2022

کاتێک لەخۆتەوە فیشەک بە تاریکیەوە دەنێیت!.

"ئایا ڤاکسینە چینییەکە لە خۆمان بدەین؟"د. زانا ئەحمەدپزیشکى پسپۆڕى هەناوئەمە ئەو پرسیارەیە کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن چە...
08/03/2021

"ئایا ڤاکسینە چینییەکە لە خۆمان بدەین؟"

د. زانا ئەحمەد
پزیشکى پسپۆڕى هەناو

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن چەند هاوڕێیەکى ئازیزمەوە لێم دەکرێت. پێم خۆش بوو دواى دڵنیا بوونەوەى زیاتر لە زانیارییەکان، بە نووسینێک بڵاوى بکەمەوە، تا بگات بە کەسانى تریش. ئەوەش بڵێین خۆی لە ئەسڵدا دوو ڤاکسینن بە ناوەکانی Sinopharm و Sinovac.
- ئەگەرچی بۆ شەخسی خۆم جێى گومان نییە، بەڵام ئەگەر کەسێک گومانێکى هەبێت لەوەى شتى خراپ لە ڤاکسینەکە کرابێت، دەکرێت بەوە دڵنیا بێتەوە کە چین کردبوویە پێشمەرج کە لەو پێنج هەزار ژەمە هەزارى بدرێتە ئەو هاوڵاتییە چینییانەى لە هەرێم دەژین، جا ناکرێت شتی خراپ لە هاوڵاتیی خۆیان بدەن.
- بە شێوەیەکى گشتى تەنها حکوومەتەکان مامەڵە بە پێکوتەوە دەکەن، بۆیە دوو ڕۆژی تر هى باشتر لە بازاڕ دەست ناکەوێت.
- لە مانگى حەوتى ساڵى ڕابردووە بەکار دەهێنرێت، تا ئێستا کاریگەریی نەرێنیی زۆر خراپی دەرنەکەوتووە.
- تا ئێستا زیاد لە 43 ملیۆن دەرزی لەو پێکوتەیە لە خەڵکى دراوە.
- لە زیاد لە 27 وڵات بەکار دەهێنرێت، لەنێویاندا چین، دۆمنیک، ئێران، تورکیا، ئوردن، لوبنان، بەحرێن.
- لە وڵاتێکى پێشکەوتوو و پڕ ڕەفاهیەتى وەک ئیمارات، ئەم ڤاکسینە وەردەگیرێت.
- هەزاران کەسایەتیی ناودار و داراى وەک محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم وەریان گرتووە.
- کاریگەرییەکەى 70% بەسەرەوەیە.
- بەڵام تا ئێستا مۆڵەتى بەکارهێنرانى لەلایەن ڕێکخراوەکانى WHO و FDA پێنەدراوە.
- بەهۆى ئەوەى بەپێچەوانەى پێکوتەکانى تر کە ساردکەرەوەى زۆر تایبەتیان دەوێت و زۆر بە ئاسانى تێکدەچن، ئەمەیان وا نییە، بۆیە ئەگەرى ئەوەى تا وەرى دەگرین تێک چووبێت، زۆر کەمە.
- تا ئێستا عێراق تەنها گرێبەستى لەگەڵ چیندا کردووە، بۆیە تا ئێستا ئەگەرى ئەوە نییە هی وڵاتانى تر بکڕێت.
- ئەگەر دەڵێیت تووش بووم و بەرگریم پەیدا کردووە، مەرج نییە بەرگرییەکەت هێشتا مابێت.
- مەڵێ ئەگەر تووش بووم لە خۆمى دەدەم، پێکوتە ڕۆڵى نییە لە چارەسەرى نەخۆشیدا، ڕۆڵی هەیە لە ڕێگرى کردن لە نەخۆشى.
- ناتوانرێت لە دانى سادەترین دەرمان و چارەسەردا، گەرەنتیی ئەوە بدرێت کەسێک زیانى پێناگات.
- ئەو خانمانەى دووگیانن یان بە نیازى دووگیان بوونن لە ئایندەیەکى نزیکدا یان شیر دەدەنە منداڵ، هەروەها کەسانى خوار تەمەن هەژدە ساڵ و ئەوانەى بەرگرییان لاوازە، نابێت وەری بگرن.
- وەرگرتنى پێکوتەکە گەرەنتیی تووش نەبوون بە کۆڕۆنات ناداتێ، بەتایبەت لە ڕۆژانى سەرەتادا، بۆیە نابێت ماسک پۆشین و پاراستنى دووریی کۆمەڵایەتى و ... هتد فەرامۆش بکەیت.
- شتێکى ئاسایی و چاوەڕوانکراوە لە هەفتەى یەکەمدا هەست بە (تا، ژانەسەر، ئازار لە شوێنى دەرزی لێدانەکە، ئازارى جومگە، سکچوون و ڕشانەوە، لەرزین و ئازارى ماسوولکە) بکەیت. بەڵام بە مەرجێک ئەو نیشانانە سووک بن، ئەگەر توند بوون، دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
- پێکوتەکە بە دوو ژەم -کە سێ هەفتەیان لەنێواندا بێت- و لەڕێی ماسوولکەوە وەردەگیرێت.
- ئەگەر لە کاتى خۆیدا ژەمەکەى دووەم وەرنەگریت، سوودێکى وا لە پێکوتەکەى یەکەمیش وەرناگریت.
- ئەگەر پێکوتەى ترى وەک ئەنفلۆنزای ئاساییت وەرگرتووە، نابێت تا چوار هەفتە، ئەم پێکوتەیە وەربگریت.
- ئەگەر پێکوتەیەکى دیکەى کۆڕۆنات وەرگرتبێت، نابێت ئەمەیان وەربگریت، ئەمەشیان وەربگریت، نابێت ئەوانى تر وەربگریت.
- ژەمى بەردەست لێى کەمە و داواکاریش لەسەرى زۆرە، بۆیە کە بەرت کەوت وەرینەگریت، زۆر زەحمەتە جارێکى تر بەرت بکەوێتەوە.
- بەش بە حاڵى خۆم، هێشتا سرەم نەهاتووە، ئەگەر نا هەر زۆر زوو ناوم نووسیوە بۆ وەرگرتنى، سرەم بهاتایە، وەرم دەگرت ئینجا ئەمانەم دەنووسی!..

دکتۆرێکی هاوڕێ و هاوپیشەی وەزیری تەندروستی نامەیەک بۆ وەزیری تەندروستی دەنێرێت :: بەڕێز: وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردست...
29/11/2020

دکتۆرێکی هاوڕێ و هاوپیشەی وەزیری تەندروستی نامەیەک بۆ وەزیری تەندروستی دەنێرێت ::

بەڕێز: وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان
بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر

من، د.ئارام حەسەن عەبدولڕەحیم، پزیشکی پسپۆڕی تیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی (بلێ)، لەڕێی ئەم پۆستەوە ڕایدەگەیەنم کە جگە لە مووچە، هیچ سەرچاوەیەکی تری داهاتم نییە. حاڵی حازر، پارەی بەنزینم نییە پێی بچمە دەوام. بۆیە، لێرەوە ڕایدەگەیەنم، ڕۆژی چوارشەممە ناچمە دەوام. ئامادەم هەموو بەرپرسیارییەتییەکی ئەم بڕیارەم هەڵگرم.

هاوپێچ:
وێنەیەکی من و بەڕێزان وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، ئەو سەردەمەی هەموومان تەلەبە بووین.

وەک پزیشکێک، پێنج زانیارییم لێوەرگرە:١-لەبیر مەکە، پزیشک توانای چارەسەری ھەموو شتێکی نەبووە و نییە!٢-بوونی متمانەی تەواو...
30/08/2020

وەک پزیشکێک، پێنج زانیارییم لێوەرگرە:

١-لەبیر مەکە، پزیشک توانای چارەسەری ھەموو شتێکی نەبووە و نییە!

٢-بوونی متمانەی تەواو بە پزیشکەکەت، بەشێکی زۆری وەڵامی ئیجابیی نەخۆشییەکەتە.

٣-ھەموو پزیشکێکی خاوەن ڕەوشتیی پزیشکیی، حەز بە چاکبوونەوە و باشتربوونی نەخۆشەکەی دەکات.

٤-پزیشک و پیشەی پزیشکیی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە، بەڵام پیشەیەکە وەک ھەموو پیشەیەکی تر و گوزەرانی پزیشک بەندە لەسەر پیشەکەی.

٥-لەسەرتاسەری جیھاندا لە ھەموو بوارەکانی پزیشکیی ئەکادیمیی باوەڕپێکراو، زیاتر لە ٪٨٥ی پزیشکان ھەمان ئاستی زانستیی و پیشەییان ھەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە خیبرەی ڕۆژانە و بوونی سیستەمێکی تۆکمە و پێداویستیی تەواوی پزیشکییە کە وا دەکات ٪١٥ کەی تر جیاوازبن.

دکتۆر زانا دزەیی

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pzishkan :: پـزیشکـان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share