شوان ڕەشید

شوان ڕەشید راهێنەری راوێژکار.
بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی/ ماستەر لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی

01/01/2026

بەیادی منداڵی، پیرەکان چێژ لە خلیسکانێ دەبینن.

31/12/2025

ئەم رستەیەی ئینتوان بە تایبەت بۆ نوسین و کارێکی دەروونیی نەنوسراوە، بەڵام ئەوەمان بیردەخاتەوە کە شتەکان بۆ هەر یەکێک لە ئێمە مانایەکی تایبەتی هەیە، روداوەکان و کەسەکان و قسە و باسەکانیش.
کاتێک یەکێک لەوانە دەبنە مایەی خەم و خەفەت و ئازار بۆ ئێمە، ئەوە خودی شتەکان و رووداوەکان و کەسەکان نین، بەڵکو مانای هەر یەکێک لەوانەیە لە ناو کەللەسەری ئێمەدا.
ئەگەر توانای ئەوەمان هەبێت ماناکان ئاڵوگۆڕ و جێگۆڕکێ پێبکەین، بەشێکی زۆری ئەو خەم و خەفەتانەمان نامینێ و باری سەرشانی دڵمان سووک دەکەین.

ئینتوان دە سێنت ئێکزوپێری، نوسەر و فڕۆکەوانێکی فرنسی بوو، لە 1900 تاکو 1944 ژیاوە.
سەرباری بەرهەمە نوسراوە جیاوازەکانی، بەڵام بەناوبانگترینیان رۆمانە فەلسەفیەکەیەتی کە رەنگە زۆربەمان ناومان بیستبێت یان هەندێکمان بۆ خۆشی یان فێربوونی زمانی فرەنسی یان ئینگلیزی خوێندبێتمانەوە، ئەویش رومانی شازادەیە کە لە مێژوودا یەکێکە لەو کتێبانەی بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدراوە و لێی فرۆشراوە.
سەرچاوەی نوسینەکانی ئینطوان، ئەزمووی ژیانی خۆی بوو وەک فڕۆکەوانێک لە پۆستەوگەیاندنی ئاسمانی و هێزی سەربازی ئاسمانی فەرەنسی، مردنەکەشی هەر لە چوارچێوەی پیشەکەی بوو کە لە گەشتێکیدا بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست دیارنەما، تا لە ساڵی 2000 پاشماوەی فڕۆکەکەی لە کەناراوەکانی مارسیلیا دۆزرایەوە.
🤔🤔🤔🤔🤔
#دەروونناسی #دەروونزانی

19/12/2025

تۆ شایستەی بینینی جوانیت، چیتداوە لە هەواڵی ناخۆش و دڵگوش و خەم و خەفەت؟

19/12/2025

جاز لە ناخیەتی
کۆتاییەکەی ئەوە دەسەلمێنێ ئەگەر دەرفەتیان پێبدەن و گەشەبکەن، ئەوان بە تواناکانیان سەرسامتان دەکەن.
خەونەکەی هاتەدی، سەیری کۆمێنت بکەن.

17/12/2025

لە کامیرای چاودێری مارکێتێکی مێرسینی باکوری کوردستان، پیاوێکی پێڵاو قوڕاوی دەردەکەوێت کە رووەو مارکێتەکە دێت، لەبەر رەفتارە جیاوازەکەی، لەبەر شێوازە نامۆکەی بۆ چوونە ناو مارکێتەکە، خاوەنی مارکێتەکە ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە.
ئەم هەڵوێستەت پێچۆنە؟؟

26/11/2025

بەخشینی کاتی ئێستات بە منداڵەکەت بۆ گەشەکردن و فێرکردن، کاتێکی زۆرت لە داهاتوو بۆ دەگێڕێتەوە لە سەرنزشتکردن و چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی بە تایبەتی لە قۆناغی هەرزەکاری.

20/10/2025

تاقیکردنەوەیەک لە وڵاتی چین پەیوەست بە دەستپاکی و ئاکاری رێبواران کاتێک جزدانێک لە سەر شەقام دەبینن.
ئەگەر لە هەموو شوێن بەو پێودانگە رەفتار لەگەڵ ئەو شتانە بکرێت کە خەڵکی لێیان دەکەوێت، هەموو کەس دەگاتەوە کەلوپەلی خۆی. تەنها ئەو کەسە دەستی بۆ دەبات کە بە موڵکی خۆی دەزانێت.
رای ئێوە چیە ئەگەر لە شارەکەی خۆتان ئەم تاقیکردنەوەیە بکرێت؟

13/08/2025

دوای کێبڕکێ، یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم بوون، کەچی لە کاتی وێنەگرتندا، ئەو منداڵەی یەکەم بووە و لە سەر ستەیجی یەکەمینەوە وەستاوە، هەڵوێستی تری هەیە.

30/07/2025

بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەک.
لینکی سیگناڵ لە کۆمێنت دادەنێم.

جێی داخە کە کۆمەڵگای ئێمە، باشوری کوردستان، بگرە عراقیشی لەگەڵ، ئەوەندەی لە ناوەخۆدا لە شەڕ نزیکە لە ئاشتیەوە نزیک نیە. ...
22/07/2025

جێی داخە کە کۆمەڵگای ئێمە، باشوری کوردستان، بگرە عراقیشی لەگەڵ، ئەوەندەی لە ناوەخۆدا لە شەڕ نزیکە لە ئاشتیەوە نزیک نیە. ئەوەندەی هۆکارەکانی شەڕ هەن هۆکارەکانی ئاشتی بەدیناکرێن.
چونکە ئاشتی بە تەنها نەبوونی شەڕ نیە. ئاشتی بەر لە هەر شتێک بریتیە لە هەبوونی دادپەروەری، دادپەروەری لە نێوان دەسەڵاتداران و خەڵک، خەڵک و خەڵک. بۆ ئەوەی ئاشتیەکی راستەقینەش هەبێت، پێویستە لە رەگەوە چارەسەری ئەو هۆکارە ریشەییانە بکرێت کە دەبنە مایەی سەرهەڵدانی ململانێ و پێکدادانی بەرژەوەندیەکان پێش هەمووشیان نەبوونی دادپەروەریەکی سەقامگیر.
لە سایەی هەبوونی نایەکسانی و نادادپەروەری و سەرکوتکردن و ستەمکاری سستماتیک و میتۆدیانەدا، ئەگەر شەڕیش لە گۆڕێدا نەبێت، ناتوانین بڵێین ئاشتی لە گۆڕێدایە. بەڵام ئەمشێوە دۆخە زیاتر لە شەڕەوە نزیکە نەک لە ئاشتی، لە تەقینەوە نزیکترە وەک لە کپکردنی هەتاهەتایی.
ئاشتی و دادپەروەری گرێدراوی یەکترین و هیچ کامیان بەبێ ئەوەی دی نایەتەدی.
لە پەیوەست بە چارەسەریدا، ئەگەر ئیرادە هەبێت ئەگەری ئاشتی نزیکترە وەک لە شەڕ، چونکە دەسەڵاتداران دەستکراوەتر و پێکرایی ترن لەوەی بنەماکانی دادپەروەری لە زووترین کاتدا جێبەجێ بکەن و مافی خوراو و دەستبەسەرداگیراوی خەڵک بۆ خەڵکی بگێڕنەوە، بە پێچەوانەوە توانستی خەڵکی بەشخوراو بۆ بەرگەگرتن تا دێت کەمتر دەبێتەوە و ئەگەری تەقینەوە میللیەکان زیاتر دەکەن. بۆیە دەتوانین بڵێین تا ئێستاش جڵەوی دۆخەکە بە دەستی دەسەڵاتدارانەوەیە، ئەوان دەتوانن بە زوویی روەو ئاشتی وەریسوڕێنن، دەشتوانن وەک چەندین ساڵە بێخەم بن و لە هەر کاتێکدا چاوەڕێی دۆخێکی نەخوازراوی ئەوتۆ بکەن کە لە بەرژەوەندی کەسیاندا نەبێت. هەرچی ئاشتی و دادپەروەرییە لە بەرژەوەندی هەمووان یان زۆرینەی رەهای هاوڵاتیانە.

19/07/2025

منداڵ لە نێوان چاوزار و جوانیدا

پیشاندانی منداڵی جوان و قەڵەو، لە کلتوری کوردەواریدا پەسند نیە و بە هۆکاری دەردو بەڵای چاوزاریش هەژمار دەکرێت.
بابەتەکە ئەوەندە گەورەکراوە کە خێزانێک ئەگەر منداڵێکی جوان و بەرچاویان هەبێت، نابێت پیشانی ئەو خزم و مێوانانەشی بدەن کە بۆ پیرۆزبایی لەدایکبوونی ئەو منداڵە دێنە ماڵەوە.
هەواڵی لەدایکبوونی منداڵەکە لە رێگای پیشاندانی وێنەیەکی ئەو ساوایە بە شاردانەوەی دەموچاوی بە سیمبوڵێک یان ئیمۆجیەک لە سۆشیال میدیاوە جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەش باوەڕی بەو بڕوایانە نەبێت و خوانەخواستە وێنەیەکی منداڵەکە بڵاو بکاتەوە، ئەو کەسە دەکەوێتە بەر رەخنە و تەشەرەی ئەندامانی تری خێزانەکە. خۆ ئەگەر هاتوو منداڵەکە دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکەی نەخۆش کەوت، ئەوە ئیتر ئەو کەسەی وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە بەر نەفرەتی دنیا و قیامەت دەکەوێت.
یان ئەگەر کەسێک لە مێوانەکان منداڵەکە ببینێت و بڵێت یان نەڵێت چەند جوان و خەپەیە بە فڵانەکەس دەچێت، یان ئەوە بەکێ چووە وەها جوان، دوای ئەوە منداڵەکە پژمینێک بکات یان کۆکە و سکچوونێک بگرێت ئیتر ئەو میوانە بەدبەختەی منداڵەکەی پێ جوان بووە، وەک کەسێکی چاوپیس و هەناوڕەش ناوی دەکەوێتە لیستی رەشی قەدەخەکراوەکان و لە لای هەموو خزمان و هاوسێکان خەبەری لێدەدرێت تا کەس دەرگای لێنەکاتەوە.
دەمێکە پرسیار دەکرێت ئایا ئەم باوەڕە تەنها لە نێو کورد و عەرەب هەیە یان میلەتانی تریش هەیانە؟
ئایا بۆچی میللەتە ئەوروپیەکان کە بەپێی پێوەرە باوەکانی ئێستا منداڵەکانیان و تەنانەت گەورەکانیشیان لە کورد و عەرەب جوانترن بەر زەبری چاوپیسی و چاوزار ناکەون؟
سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکە، وەک زۆربەی شتەکانی تر، پیشاندانی منداڵی جوان و قەڵەو و خرپن بووە بە ترێند. خێزانەکان وێنەیان دەگرن و پیشانی دنیای دەدەن کە ئەوانیش منداڵی خرپن و قەڵەویان هەیە.
ئایا بۆچی منداڵی ئەوان چاوزار لێی نادات؟
ئایا چاوزار تەنها لە جوگرافیایەکی دیاریکراو ئیشدەکات؟
رای ئێوە چیە؟

Address

Erbil
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شوان ڕەشید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to شوان ڕەشید:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category