27/04/2026
سوودەکانی (رۆزماری) :- 😮
رۆزماری لەرووەکە گیاییەکانە کەلەوڵاتانی دەریای سپی ناوەراست ھەیە و بەکاردێت بۆ زۆرێک لەژەمەکان و دەکرێ لەگەڵ لیمۆ وەک گیراوە و شەربەت بخورێتەوە یان لەگەڵ سرکەی سێو ، بەکاردێ بۆ بۆن خۆشکردنی خواردن و بە تایبەت بۆ گۆشتی مریشک کە بۆنی ساردی نایەڵێ.
یان دەشتوانی بیکۆڵێنی و ئاوەکەی بخۆیتەوە.
لەسودەکانی:
١. بەسوودە بۆ پاراستن لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان و روبەرووبونەوەی شێرپەنجەی پرۆستات و قۆلۆن و خوێن و مەمک و پێست
٢. چارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسەدان دەکات
٣. چارەسەری گرفتەکانی ھەرس دەکات و دژەغازاتی سک و چارەسەری قورحە و قەبزی دەکات
٤. چارەسەری نەخۆشیەکانی دەم دەکات بەتایبەت ھەوکردنی پوک و رەشبونی
٥. مێشک بەھێز دەکات و دەیپارێزێت لەزەھایمەر
٦. ئەرکی گورچیلە باشتر دەکات و دەیپارێزێت لەنەخۆشیەکان و لەش لەژەھر رزگاردەکات
٧. پارێزگاری لەتەندروستی پێست دەکات و رێگرە لەدروستبونی چرچی و ھێڵە پانەکان و پێست دەدرەوشێنێتەوە
٨. چارەسەری گرفتەکانی قژ دەکات وەک رووتانەوە و نەرمی دەکات و چارەسەری گرفتی دەردەڕێوی دەکات
٩. بۆ ژنانی دووگیان باشە تەنیا لەمانگی ٩ دا بیخۆنەوە بۆ نەھێشتنی گرژی منداڵدان و ئاسانکاری کاتی منداڵبوون..
🚫ئاگاداربه ئه م گیایه بو ئه و که سانه نابێ که فشاری خوینیان به رزه ....