عيادة الدكتور صلاح هورامی Dr.Salah Hawramy

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • عيادة الدكتور صلاح هورامی Dr.Salah Hawramy

عيادة الدكتور صلاح هورامی Dr.Salah Hawramy پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار و دۆپلەر
-----------------------

01/01/2026

12/01/2024
🕋🤲🕌🙏جەژنی قوربانتان پیرۆز بێ،هەموو کاتێکتان خۆشی بێت                                                                    ...
27/06/2023

🕋🤲🕌🙏
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێ،هەموو کاتێکتان خۆشی بێت
🥳🙌🏽🎉
دکتۆر صلاح هەورامی
پزیشکی پسپۆڕ تیشک و سۆنار و دۆپلەر
بە هیوای تەندروستیه‌كی باش بۆ هەمووان
📍ناونیشان:
هەولێر – شەقامى ٣٠ مەتری – بەرامبەر دەرگای ئەنجومەنی وەزیران– کۆمەڵگەی پزیشکی نۆما07502280029📞

================
الدكتور صلاح هورامی
اخصائي الاشعة التشخيصيةو سونار و دوبلر
نتمنى لكم دوام الصحه والعافيه
📍العنوان :
اربیل– شارع ٣٠م–مقابل مجلس الوزراء–مجمع نوما الطبي 07502280029📞



#هەولێر #پزیشک #موصل #بغداد #عید

12/06/2021

ئەمەوێ بەکورتی بە شێوەیەکی گشتی ئاشناتان بکەم بە جۆرەکانی پشکنینی سۆنار ، باشیەکان و کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەم پشکنینە، کۆتا شتیش ئەمەوێ پەنجەی بخەمە سەر ئەوەیە پێتان بڵێم چین ئەو شتانەی ئەبن بە بەربەست لەبەردەم ئەم پشکنینەنەدا و ئەتوانم بڵیم سۆنار نەتیجەیەکی ئەوتۆی نابێ لەو کەسانە
🔵چەند جۆر پشکنینی سۆنار هەیە؟
ئەتوانم بڵیم ڕێچکەی و شیوازی ئەنجامدانی هەموویان وەکوو زۆر لێک نزیکە، بەڵام بە گشتی ٧ جۆر پشکنین هەیە بریتین لە:
1️⃣پشکنینی سۆناری گشتی :وەکوو پێشتر باسمان کرد بە ئامێرک ئانجام دەدرێ کە پێک دێت لە دەستێک و شاشەیەکی کۆمپیۆتەر ئاسا، بە شێوەیەکی گشتی پشکنینی سۆناری سک زۆرترین پشکنینە کە داوا دەکرێت و ئەندامەکانی سکی پێ دەپشکینرێ ئەتوانرێ شێوەیەکی گشتی وەکوو سۆناری گشتی سەیر بکرێت.
2️⃣پشکنینی سۆناری تایبەت :ئە پشکنینە تەواو لە سۆناری گشتیەوە نزیکە بەڵام بە دیای کراوی بۆ گرفتێکی تایبەت و بەشێکی تایبەتی جەستە داوا دەکرێت دەکرێت،وەکوو سۆناری ڕژێنەرەکان، ماسولکەکان یان سۆناری تورەکەی گونی پیاوان.
3️⃣پشکنینی سۆناری دۆپلەر یان سۆنارر ڕەنگی: ئەم جۆرە سۆنارە بەکارهێنانی زۆرە،بە کورتی ئەتوانم بڵێم زیاتر بۆ پشکنینی وردی دەمارەکانی خوێن و گرێ شێرپەنجەیەکان و گەشەی کۆرپەلە لە کاتی دووگیانی بەکاردێت.
4️⃣پشکنینی سۆناری سێ ڕەهەندی 3D: ئەم پشکنینە بە هەمان ئامێری سۆنار و بە دەسکێکی تایبەت کە بۆم ئەم مەبەستە دروستکراوە، ئەتوانرێ وێنەیەکی سە ڕەهەندی ئەو ئەندامانە پیشانبدرێ کە پشکنینی بۆ دەکرێ.
5️⃣پشکنینی سۆناری چوار ڕەهەندی و پێنج ڕەهەندی 5D-4D: ئەم پشکنینە بە هەمان ئامێری سێ ڕيهەندی ئەنجامدەدرێت ئەویش دەسکێکی تایبەتە بۆ ئەم پشکنینە دروستکراوە،بەم پشکنینە ئەتوانرێ وێنە و ڤیدیۆی جوڵاوی سێ ڕەهەندی ئەو ئەندامانە پیشانبدرێ کە پشکنینی بۆ دەکرێ.
پشکنینی ٣ و ٤ ڕەهەندی زیاتر بۆ بینین و زیاتر ووردبوونەوەی ناڕێکیەکانی کۆرپەلە بەکاردێن لە کاتی دووگیانی جگە لەمەش چەندین بەکارهێنانی تریشی هەیە.
6️⃣پشکنینی سۆناری دڵ یان ئیکۆی دڵ:بە دسکێکی تایبەت ئەتوانرێ پێکهاتەی دڵ، ئیش کردن و ناڕێکیەکانی پشکنینی بۆ بکڕێت، ئەم پشکنینە بۆ کۆرپەلە ، منداڵ و گەورەکانیش باکاردێت.
7️⃣پشکنینی سۆناری داخلی پیاوان و ئافرەتان ئەو جۆرە سۆنارە بە دەسکێکی تایبەت بۆ پشکنینی ووردی هێلکەدان و ڕەحمی ئافرەتان و پرۆستاتی پیاوان بەکار دێت.
🔵سوودەکانی پشکنینی سۆنار:
◾سۆنار پشکنینێکی بێ مەترسیە ، لە کاتی ئەنخام دانی شەپۆلە دەنگیەکان بەکار دێن لە بری تیشکە زیانبەخشەکان.
◾پشکنینی سۆنار بۆ دووگیانی و کۆرپەلە باشترین بژاردەیە لە هەموو ڕوویەکەوە.
◾زۆربەی ئەم پشکنینانەی بە سۆنار ئەنجامدەدرێ بێ ئازارەو نەخۆش تووشی بێزاری ناکات ن.
◾سۆنار وێنەی زیندوو و جووڵاوی ئەندامەکانی لەش لەکاتی پشکنین پێشان دەدا ، ڕێگایەکە بۆ وەرگرتنی شانەکان بە دەرزی لا کاتی هەبوونی گرێ.

🔵زیانەکان و کاریگەریە لاوەکانی پشکنینی سۆنار؟
◾تا ئێستا هیچ کاریگەریەکی لاوەکی پشکنینی سۆنار دیاری نەکراوە،ئەم پشکنینە زۆر بێ مەترسیدار و سەلامەتە.

🔵پشکنینی سۆنار چ کاتێک ناتوانێ ئەنجامێکی درووستمان پیشان بدات، ڕێگریەکانی ئەم پشکنینە چیە؟
ئەتوانم بڵێم بوونی هەوا و غازات گەشتنی شەپۆلەدەنیەکان دەوەستێنن و کوەاتە ناتوانرێ بە هۆی بوونی ئەم دووانە وێنەیەکی ڕاستی ئەو ئەندامە پیشان بدرێ کە بەم دووانە داپۆشراون یان پێکهاتەی ناوەویان ئەم دووانەیە، بۆ نموونە سۆنار وەکوو پشکنینێی سەرەکی بۆ سیەکان ،گەدە و ڕیخۆڵە بەکار نایەت.
هۆکارێکی تر کە سۆنار کوورت دێنێت لە دروستی پشکنین، کاتێک ئەو کەسەی پشکینی بۆ دەکرێت قەڵەویەکی زۆری هەبێ، بوونی ئەستووری دیواری سک و چەوری وا دەکات گەشتنی شەپۆلە دەنگیەکان بە ئەندامەکانی ناوەوە لاواز بێت،ئەمەش وادەکات وێنەیەکی لێڵ و ناڕیکمان پیشان بدرێ و لە ڕێژەی درووستی پشکنینەکە کم ببێتەوە، لە کۆتاییدا ئەو ئەندامانەی پێکهاتەیان سەختە وەکوو ئێسک لە هەندێ حاڵەتی دیاریکراودا نەبێت پشکنینی سۆناریان بۆ ناکرێت.




سۆنار وەکوو پشکنینێکی سەرەکی بۆ  دیاری کردن  و دەستنیشانکردنی زۆربەی نەخۆشیەکان و  پیشاندانی ڕێژەی تووشبوون و بەرکەوتنی ...
25/02/2021

سۆنار وەکوو پشکنینێکی سەرەکی بۆ دیاری کردن و دەستنیشانکردنی زۆربەی نەخۆشیەکان و پیشاندانی ڕێژەی تووشبوون و بەرکەوتنی ئەندامەکانی لەش بەهۆی نەخۆشیەوە، یەکێکە لە باشترین و بێ زیانترین پشکنینەکان.

بە شێوەیەکی گشتی پشکنینی سۆنار یارمەتی پزیشک دەدات تاوەکوو بە وردی بکۆڵێتەوە لە هۆکارەکانی:
🔹ئازار
🔹ئاوسان
🔹هەوکردن

سۆنار ڕێگایەکی سەلامەت و کاریگەرە بۆ پشکنینی ئەندامەکانی لەش تێکڕا،ئەو ئەندامانەی بە سۆنار ئەتوانین پشکنینیان بۆ بکەین بریتین لە:
▪️جەرگ
▪️زەرداو
▪️سپڵ
▪️پانکریاس
▪️گورچیلەکان و میزەڵدان
▪️پشکنینی کۆئەندامی نێرینە
▪️پرۆستات
▪️ڕەحم و هێلکەدان
▪️پشکنینی دووگیانی بۆ کۆرپەلە
▪️ڕژێنەری غوودە
▪️مێشکی کۆرپەلەی تازە لە دایکبوو
▪️حەوزی منداڵان
▪️چاو
▪️پشکنینی ماسولکە و جومگەکان

پتر لەمانەش سۆنار بەکاردێت بۆ:
🔸پشکنینی سینگی ئافرەتان و ئەنجامدانی وەرگرتنی نموونەی شانەیی بە دەرزی بۆ دەستنیشان کردنی پێکهاتەکەی.
🔸بە سۆنار ئەتوانرێ بە هۆی دەرزیەکەوە نموونەیەکی شانەیی لە کاتی پێویست لە گرێ یان ئەندامەکان وەر بگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی بەرکەتنی ئەندامەکان یان پێکهاتەی شانەیی گرێ.

📍سۆنار هەمان ئەو ئامێرەیە بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی زۆربەی نەخۆشیەکانی دڵ بەکاردێت، ئەویش پێی دەوترێت دەڵین ئیکۆی دڵ.
📌لە کۆتایدا سۆناری ڕەنگاوڕەنگ یان دۆپلەر ئەتوانرێ بۆ پشکنینی دەمارەکانی خوێن بەکار بێت،بۆ دەستنیشاکردنی گیران و خوێن مەیین و چەندی گرفتی دیکەش.

ئەوانەی کە باسم کردن بەکارهێنانی ستانداردی سۆنارە لە زۆربەی بوارەکاندا،ئەتوانم بلێم چەندان شتی نەوتراوی کەش ماوە هێشتا باسمان نەکردووە و بەردەوام دەبین لە بەشەکانی داهاتوودا.




21/02/2021

وێنەی تیشکی سی تی سکانی نەخۆشێک، پشکنینی خوێن دیاریکردووە، نەخۆش تووشبووە بە تیرەی نوێی کۆرۆنا.
ت. ب: ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ بڵاوکردنەوەی، وێنەکە پەیوەندی بە تووشبوە دەستنیشانکراوەکانی هەرێمەوە نیە.

سۆنار چیە؟پرسیارێک هەموو کات لە مێشکی نەخۆشەکاندایە ولیمان ئەپرسن ئەوەیە،ئایا سۆنار مەترسی هەیە؟بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئە...
18/02/2021

سۆنار چیە؟
پرسیارێک هەموو کات لە مێشکی نەخۆشەکاندایە ولیمان ئەپرسن ئەوەیە،ئایا سۆنار مەترسی هەیە؟بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەتوانین بڵێین ،ئەنجامدانی پشکنینی سۆنار بە شێوەیەکی ستاندارد بە هیچ شێوەیەک مەترسی نیە،دوای ئەمە پرسیارێکیتر دێتە ئاراوە چۆن مەترسی نیە،ئایا لە پشکنینی سۆناریش تیشک بەکار نایەت؟ چونکە لە ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی تەنووری(سی تی سکان) و تیشکی ئاسایی ئەگەر ڕێژەی تیشکی وەرگیراو زیاتر لە پێویست بێ ئەوا لێکەوتەی باشی نەبێت و مەترسیدار بێت.
ئێستا ئەتانەوێ بزانن ئەگەر لە سۆنار تیشک بەکار نایەت کەواتە چۆن پشکنینی پێ ئەنجامدەدرێ؟
لە پشکنینی سۆنار لە بری تیشک شەپۆلە دەنگیەکان بەکار دێن،ئەم شەپۆلە دەنگیانە هەمان تایبەتمەندی دەنگیان هەیە بەڵام پێیان ئەوترێ شەپۆلە سەروو دەنگیەکان ، کە بە گوێی ئاسایی نابیسترێن .
پشکنینی سۆنار چۆن ئەنجامدەدرێ:
بۆئەنجامدانی پشکنینی سۆنار نەخؤش لەسەر قەرەوێلێک پاڵ دەکەوێت،پزیشکی پسپۆر جۆرە جێڵێکی تایبەت لە پێستی نەخۆش دەدات(شوێنی دیاریکراو بۆ پشکنین)، دوای ئەوە دەسکێکی بچووک لەسەر پێستی نەخۆشەکەی دادەنێت و بە بڵاوکردنەوەی جێڵەکەو جوڵاندنی دەسکەکە لە شوێنی دیاریکراو،وێنەیەکی جوڵاو و زیندووی ئەو ئەندامانە لەسەر شاشەیەک درووست دەبێت کە بە کێبڵێک بە دەسکە بچووکەکەوە بەستراوەتەوە.
ئەگەر پرسیاری ئەوەتان لا دروست بووە،لێدانی ئەم جێڵە کە هەندێ کات هەستێکی ساردی بە لەش ئەبەخشێ بۆ چیە،دەوترێ بە هۆی ئەم جێڵەوە شە پۆلە دەنگیەکان بەشێوەیەکی باشتر دەگوازێنرێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی وێنەیەکی پوختی ئەندامەکان کە پشکنینینان بۆ دەکرێت.




Address

Irbil

Opening Hours

Monday 15:30 - 20:30
Tuesday 15:30 - 20:30
Wednesday 15:30 - 20:30
Saturday 15:30 - 20:30
Sunday 15:30 - 20:30

Telephone

+9647502280029

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عيادة الدكتور صلاح هورامی Dr.Salah Hawramy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to عيادة الدكتور صلاح هورامی Dr.Salah Hawramy:

Share

Category