Hawler Medical University-College of Health Sciences

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Hawler Medical University-College of Health Sciences

Hawler Medical University-College of Health Sciences Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hawler Medical University-College of Health Sciences, Irbil.

The College of Health Sciences has been established in 2012, includes 5 Departments:
🧬Medical Microbiology
🧪Clinical Biochemistry
✅Physiotherapy
🍎Nutrition
🌏Public Health

لە ژێر ڕاسپاردەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و سەردانی کردنی بەڕێز یاریدەری راگر د.شاهین حازم مصطفى بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی مید ت...
21/04/2026

لە ژێر ڕاسپاردەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و سەردانی کردنی بەڕێز یاریدەری راگر د.شاهین حازم مصطفى بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی مید تێرم بۆ دڵنیابوونەوە لە ئامادەکردنی گشت پێداویستیەکانی هۆڵی تاقیکردنەوە ڕەخساندی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و تاقیکردنەوەی گشت بەش و قۆناغەکان لە بارودۆخێکی هێمن و ئارام بەڕێوەدەچن

پێشوازی کردن لە بەڕێز م.دەشتی هادی لەلایەن بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.شاهین حازم مصطفى و پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز...
21/04/2026

پێشوازی کردن لە بەڕێز م.دەشتی هادی لەلایەن بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.شاهین حازم مصطفى و پیرۆزبایی کردن لە بەڕێزیان بە بەبۆنەی ئەنجامدانی توێژینەوەی ماستەرنامەکەی و دیاریکردنی بەرێزیان وەک بەرپرسی کتێبخانەی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان

سەردانی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ بەڕێز پ.د.حمدیە میرخان احمد و یاریدەری ڕاگر د.شاهین حازم مصطفى بۆ بینایەکانی کۆلێژ و بۆ لە ن...
20/04/2026

سەردانی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ بەڕێز پ.د.حمدیە میرخان احمد و یاریدەری ڕاگر د.شاهین حازم مصطفى بۆ بینایەکانی کۆلێژ و بۆ لە نزیک ئاگاداربوون بەدواداچوون لە کەم و کورتیەکان هەنگاونان بۆ تەواوکردنی کارەکان و دووبارە نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەیان تێیدا

کۆبوونەوەی بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژ بەرێز د.شاهین حازم مصطفى لەگەڵ یەکەی تۆماتی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان تێدا بەمەس...
16/04/2026

کۆبوونەوەی بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژ بەرێز د.شاهین حازم مصطفى لەگەڵ یەکەی تۆماتی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان تێدا بەمەستی زیاتر روونکردنەوەی ڕێنماییەکان وگفتوگۆ لەسەر تۆماری نەهاتووی ناوی قوتابیان کرا و هەروەها تاوتوێ کردنی دوایین ڕێژەی داشکاندن بۆ قوتابیانی پاڕالێل .

لە کۆتاییدا بەخشینی خەڵات بە بەڕێزان یاریدەری ڕاگر و بەڕێوەبەری کارگێری بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان لە پۆستی نوێی کۆلێژەکەمان

ئەمرۆ یەکشەممە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.د.علي عبدالرزاق ألدباغ بەیاوەری بەرێزان پ.ی.د.هاورێ مصطفى بكر یاریدەری سەرۆکی زانکۆ ...
12/04/2026

ئەمرۆ یەکشەممە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.د.علي عبدالرزاق ألدباغ بەیاوەری بەرێزان پ.ی.د.هاورێ مصطفى بكر یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کاڕگێری و دارایی و پ.ی.د.کاروان محمد محمد أمين یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان د.بەهرە ئەمینداری زانکۆ سەردانی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکانیان کرد بەشداربوون لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ و تێدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی گرنگ وەک:

هەڵسەنگاندنی خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین و تۆمارکردنی ناوی قوتابیانی نەهاتوو
تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن بۆ دوو هەفتە و خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و هەورەها تاوتوێکردنی پلانی کردنەوەی خولێکی تری خوێندنی
باڵا( ماستەر و دکتۆرا ) لە کۆلێژەکەمان

هەروەها لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تیشک خرايه سەر هەمانهەنگی نێوان بەشەکانی کۆلێژ بۆ زیاتر برەودان بە لایەنی ئەکادیمی و زانستی

شایانی باسە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆ گەیەندرایە بەڕێز د.شاهین حازم مصطفى بە بۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان وەک یاریدەری راگری کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

رۆژی جیهانی تەندروستی بە بۆنەی رۆژی جیهانی تەندروستی هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک دەخوازین ، تەندروستی باش گەور...
07/04/2026

رۆژی جیهانی تەندروستی

بە بۆنەی رۆژی جیهانی تەندروستی هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک دەخوازین ، تەندروستی باش گەورەترن سامانی مرۆڤە لە گشت کایەکانی ژیان و ژیانی رۆژانە و پێشکەوتنەکانی پەیوەستە بە هەبوونی تەندروستیەکی باش

تەندروست بااش بە ....دکتۆری خودی خۆت بە

لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا با لەبیرمان بێت کە تەندروستی باش لە هەڵبژاردنی سادەی ڕۆژانەوە دەست پێدەکات. خواردنی باش و تەندروست بخۆ، چالاک بمێنەرەوە، و گرنگی بە باشی دەروونی خۆت بدە.
بە یەکەوە دەتوانین کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر بنیات بنێین.

ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان
پ.ی.د. ڕۆندک احمد حویز
سەرۆکی بەشی خۆراکزانی و پارێزی
زانکۆی هەولێری پزیشکی

سەردانی کردنی بەرێزان ڕاگر و یاریدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی دەرمانسازی و پێشوازی کردنیان لەلایەن بەڕێز د.شا...
06/04/2026

سەردانی کردنی بەرێزان ڕاگر و یاریدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی دەرمانسازی و پێشوازی کردنیان لەلایەن بەڕێز د.شاهین حازم مصطفى بە بۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان لە ئەرکی یاریدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان ، شایانی باسە بەڕێزیان پێش ئەو پۆستە نوێیە مامۆستای کۆلێژی دەرمانسازی بوو

کۆبوونەوەی بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان (د.شاهین ) .لەگەڵ یاریدەری تاقیگەکانی کۆلێژ بە مەبەستی دووبا...
05/04/2026

کۆبوونەوەی بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان (د.شاهین ) .لەگەڵ یاریدەری تاقیگەکانی کۆلێژ بە مەبەستی دووبارە رێکخستنەوەی کاروبارەکانی تاقیگە و دابینکردنی پێداویستیەکان

یەکشەممە.....05-04-2026

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان بە بۆنەی جەژنی ئیستەر “ Easter “……………………………………………..بە بۆنەی هاتنی...
05/04/2026

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان بە بۆنەی جەژنی ئیستەر “ Easter “
……………………………………………..
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ئیستەر ، جەژنی ژیانەوە و سەرکەوتن و هیوایەکی نوێ و لێبوردن و پاکبونەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم پێشکەشی خوشک و برا و خۆشەویستەكانمان لە مەسیحیەکان دەکەین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو مامۆستایان ، قوتابیان و فەرمانبەران لە کلدان و ئاشووری و سریانیەکان دەکەین ، هیوادارین ئەم جەژنەیان و سەر ساڵە نوێ پڕ بێت لە ئاشتی و سەلامەتی و سەرکەوتن بۆتان و بۆ هەموو خێزانەکانتان .

ئیستەر ببێتە دەستپێکی هیوایەکی نوێ و هیوا و ژیانێکی باشتر و سالێکی نوێ ، دڵتان پڕ بێت لە ئومێد و ئاسوودەیی و ژیانێکی ئارام .


ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە تەندرەستیەکان

‎کۆبوونەوەی بەڕێزان یاریدەری ڕاگری کۆلیژ بەرێز د.شاهین و سەرپەرشتیاری تاقیگەکان بەڕێز د.ڕابەر و بەڕێوەبەری کاڕگێری کاک ن...
03/04/2026

‎کۆبوونەوەی بەڕێزان یاریدەری ڕاگری کۆلیژ بەرێز د.شاهین و سەرپەرشتیاری تاقیگەکان بەڕێز د.ڕابەر و بەڕێوەبەری کاڕگێری کاک نەبەز لەگەڵ گشت یاریدەری تاقیگەکان سەبارەت بە دابەشکردنی کارەکان و ڕێکخستنەوەی کاروبارە کاڕگێریەکان و پلان دانان بۆ ئەنجامدانی خولەکانی پێگەیاندن

29/03/2026

قوتابیانی خۆشەویست

لە ژێر ڕاسپاردەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوێدن لە ناوەندەکانی خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوام دەبێ، بە زووترین کات خشتەی وانەکان دووبارە دادەڕێژرێتەوە بڵاو دەکرێتەوە

خوای گەورە کوردستان پارێزراو بکات

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawler Medical University-College of Health Sciences posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share