دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی

دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی, Psychologist, Hawler, Irbil.

دکتۆرا لە دەروونزانی
فەرمانبەر لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و نوێنەری دەستە لە ئەنجوومەنی چاودێری وشیاندنی کەمئەندامان وخاوەن پێداویستی تایبەت لە وەزارەتی کارو کاروکاروباری
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پارالۆمپی کوردستان
سەرۆکی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری دەروونی

ئەمرۆ ڕێکەوتی 2025/6/22 لە درێژەی سەردانەکانمان وەک توری ( بەلێ ئێمە دەتوانین ) کە پێکهاتووە لە کومەلەو ڕێکخراو و چالاکو...
22/06/2025

ئەمرۆ ڕێکەوتی 2025/6/22 لە درێژەی سەردانەکانمان وەک توری ( بەلێ ئێمە دەتوانین ) کە پێکهاتووە لە کومەلەو ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری کەسانی خاوەن تایبەت لە شاری هەولێر ، بەمەبەستی خۆ ناساندن و هەروەها گەیاندنی پەیامی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان ، سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان مان کرد ، لەلایەن ( د. سامان بەرزنجی ) بەگەرمی پێشوازی کراین ، لە دیدارەکەدا باس لە دەست بەکاربوونی ئەو توڕە کراو دوای گفتو گویەکی درێژ چەند داواکاریەکی پەیوەست بە وەزارەتی ناوبراو لە پێناو باشتر کردنی رەوشی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان پێشکەش بە وەزیر کران .
د. سامان بەرزنجی بەلێنی دا ئەوەی لە توانای وەزارەتەکەی دابیت هاوکارو پاڵپشت دەبیت .
زور سوپاس بۆ پێشوازی گەرمی بەرێزیان .

له ڕێکەوتی 2025/6/17 وەک توری ( بەلێ ئێمە دەتوانین ) کە پێکهاتووە لە کومەلەو ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری کەسانی خاوەن تا...
18/06/2025

له ڕێکەوتی 2025/6/17 وەک توری ( بەلێ ئێمە دەتوانین ) کە پێکهاتووە لە کومەلەو ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری کەسانی خاوەن تایبەت لە شاری هەولێر ، بەمەبەستی خۆ ناساندن و هەروەها گەیاندنی پەیامی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان ، سەردانی بریکاری وەزارەتی کارو کارۆباری کۆمەلایەتی مان کرد ، لەلایەن ( زەکیا سەید صالح ) بەگەرمی پێشوازی کراین ، لە دیدارەکەدا باس لە دەست بەکاربوونی ئەو توڕە کراو ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک و کارئاسانی بۆ خزمەتی چینی کەم ئەندامان و خاوەن پێداستی تایبەت و کورتەباڵاکان .
زور سوپاس بۆ پێشوازی گەرمی بەرێزیان .

03/02/2025
03/02/2025

پزیشکی بەناوبانگی شاری هەولێر، د. دەشتی دزەیی کۆچی دواییکرد

03/02/2025
03/02/2025
31/01/2025

🔴ڕەمزی پزیشکی هەولێر و کوردستان..

🔶کەم ڕودەدا کەسێک ببێ بە فیگەر و ڕەمز لەناوچەیەکی بەرفراوان و بۆ کات و سەردەمێکی زۆر بەردەوام بێت لەپاراستنی پێگەکەی تا بەگەورەیی بمێنێتەوە.

🔷دکتۆر (دەشتی دزەیی )کەسایەتی دیار و پزیشکێکی دەگمەن و جیاواز کە زیاتر لە نیو سەدە (١٩٧٨ تا ٢٠٢٥)وەکو پزیشکێک خزمەتی شاری هەولێر و تەواوی کوردستانی کردووە..

🔻بوونی کۆمەڵێک خەسڵەت لەدکتۆر دەشتی وایکرد بەگەورەیی بناسرێت .

🔶حەزی لەپیشەکەی بوو بۆیە ماندو نەدەبوو لەکاری پزیشکیدا و شەو ڕۆژ کاری دەکرد و نەخۆشی دەبینی ئاخر گەر ووزە(طاق) و حەزو خۆشەوویستی نەبێت کێ دەتوانێ لەبەیانییەوە تادرەنگانی شەو سەدان نەخۆش ببینی لەنەخۆشخانە(گشتی و تایبەت) لە کۆلێژ (وانە و ئیداریات) و سەردانی ماڵ بۆ بینینی نەخۆش پاشان لە کلینیک تا نیوەشەو و لای بەیانی تا دواساتەکانی تەمەنی (٨٠ ساڵ) بەردەوام بوو لە دیتنی نەخۆش.
هەرچەندە بژاردەی تری هەبوو بۆ جێهیشتنی پیشەکەی بەڵام لایەنی مەعنەوی و خۆشەویستی بۆ پیشەکەی تاکە هۆکار بووە بۆ بەردەوامی.

🔷زانستخواز و زیرەک بوو لەبواری خۆیدا سەرباری دیتنی ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆش ڕۆژانە وە لەوەش گرنگتر بەزۆری حاڵەتە زەحمەت و دەگمەنەکان دەچونە لای لەتەشخیس خێرا و ئازا بوو وە کەسێکی عەمەلی بوو لە تشخیس.
لە هەولێر هەمیشە نەخۆشەکان گەر لای هەر کەسێک یان لە هەرشوێنێک علاجیان وەرگرتبا ئەوا دەبوو جارێک سەرێک لە (د.دەشتی) بدەنەوە تا ڕای ئەوییان وەرنەگرتبا دڵییان ئارام نە دەبۆوە و دا نەدەکەسا.

🔶لە ڕوی هونەری پەیوەندیکردن بەتوانا بوو Communication skills سەڕەرای ئەوەی کەسێکی کۆمەڵایەتی و دەروون پاک(Benign)بوو سەرباری گەورەیی کەسایەتی یەکەی و پێگەکەی بەڵام ئەو هاوڕێیانە مامەڵەی لەگەڵ دەکردی و هەستت دەکرد مامۆستا و باوکتە.
چەندین جار تەلەفۆنی بۆ دەکردم د.ئازاد وەرە ئەو نەخۆشە ببینە بزانە چی بۆ دەکەن (ڕێزی پسپۆری تر و کەسانی خوار تەمەنی خۆی دەگرت و وەکو هاوڕێ مامەڵەی لەگەڵ دەکردی) .
بەداخەوە کەسانێک هەن هەمیشە حەزییان لە ململانێ و شکاندنی کەسی بەرامبەر و پۆزلێدان بەسەر ئەوانی تردا (کاتێک پێگەو ئاستیان بەرز دەبێتەوە) بەڵام د.دەشتی وانەبوو لەگەڵ کەسانی سیاسی و مامۆستا و پزیشک و قوتابی و نەخۆش هاوڕێ بوو دەیزانی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات ڕێزییان بگریت لەگەڵ هەریەکەیان بەشێوازی خۆیان مامەڵەی دەکردو دڵی هەموویانی ڕازی دەکرد.

🔷ئەو لەبنەماڵە و عەشیرەتێکی ناسراو پێگە بەرز دەژیا بەڵام لەڕەفتاردا هەستت دەکرد کەسێکی سادەیە و لەئیدارە و بەڕێوەبردنیشدا هەرسادە بوو.

🔶چووست و چالاک تادواساتی تەمەنی بەردەوام بوو لە کار و چالاکی.. بەداخەوە کەسانێک هەن کاتێک دەگەنە تەمەنی خانەنیشینی (تقاعیدی) ئیدی لەچالاکیەکانیان دەوەستن و ڕۆڵیان نامێنێ لەخێزان و کۆمەڵگا و هەردەڵێی بۆ چاوەڕوانی مردن لەماڵەوە دانیشتون و بۆیە ڕابردو و چالاکی خۆیان لەبیردەکەن و دەبنە کەسانی پاسیڤ و تەنانەت ئەرکدار بۆ خێزان.

🔷بێگومان هەموو مرۆڤێک لایەنی باش و خراپی هەیە بۆیە باشییەکانی د.دەشتی ئەوەندە زۆرن کەنەتوانین باسی لایەنە لاوازەکانی بکەین.

🔶لە کۆتاییدا سڵاو و ڕێزی ئەمەکداری بۆ مامۆستا و پزیشک و باوک و کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوداری کوردستان د.دەشتی دەنێرین و داواکارین لەیەزدان بەقەد خزمەتەکانی لێی ببورێ و گیانی ئارام بیت بۆ هەمیشە..

د.ئازاد حسن خدر
پسپۆری مێشک و دەمار

31/01/2025

🔴ڕەمزی پزیشکی هەولێر و کوردستان..

🔶کەم ڕودەدا کەسێک ببێ بە فیگەر و ڕەمز لەناوچەیەکی بەرفراوان و بۆ کات و سەردەمێکی زۆر بەردەوام بێت لەپاراستنی پێگەکەی تا بەگەورەیی بمێنێتەوە.

🔷دکتۆر (دەشتی دزەیی )کەسایەتی دیار و پزیشکێکی دەگمەن و جیاواز کە زیاتر لە نیو سەدە (١٩٧٨ تا ٢٠٢٥)وەکو پزیشکێک خزمەتی شاری هەولێر و تەواوی کوردستانی کردووە..

🔻بوونی کۆمەڵێک خەسڵەت لەدکتۆر دەشتی وایکرد بەگەورەیی بناسرێت .

🔶حەزی لەپیشەکەی بوو بۆیە ماندو نەدەبوو لەکاری پزیشکیدا و شەو ڕۆژ کاری دەکرد و نەخۆشی دەبینی ئاخر گەر ووزە(طاق) و حەزو خۆشەوویستی نەبێت کێ دەتوانێ لەبەیانییەوە تادرەنگانی شەو سەدان نەخۆش ببینی لەنەخۆشخانە(گشتی و تایبەت) لە کۆلێژ (وانە و ئیداریات) و سەردانی ماڵ بۆ بینینی نەخۆش پاشان لە کلینیک تا نیوەشەو و لای بەیانی تا دواساتەکانی تەمەنی (٨٠ ساڵ) بەردەوام بوو لە دیتنی نەخۆش.
هەرچەندە بژاردەی تری هەبوو بۆ جێهیشتنی پیشەکەی بەڵام لایەنی مەعنەوی و خۆشەویستی بۆ پیشەکەی تاکە هۆکار بووە بۆ بەردەوامی.

🔷زانستخواز و زیرەک بوو لەبواری خۆیدا سەرباری دیتنی ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆش ڕۆژانە وە لەوەش گرنگتر بەزۆری حاڵەتە زەحمەت و دەگمەنەکان دەچونە لای لەتەشخیس خێرا و ئازا بوو وە کەسێکی عەمەلی بوو لە تشخیس.
لە هەولێر هەمیشە نەخۆشەکان گەر لای هەر کەسێک یان لە هەرشوێنێک علاجیان وەرگرتبا ئەوا دەبوو جارێک سەرێک لە (د.دەشتی) بدەنەوە تا ڕای ئەوییان وەرنەگرتبا دڵییان ئارام نە دەبۆوە و دا نەدەسنەکان.

🔶لە ڕوی هونەری پەیوەندیکردن بەتوانا بوو Communication skills سەڕەرای ئەوەی کەسێکی کۆمەڵایەتی و دەروون پاک(Benign)بوو سەرباری گەورەیی کەسایەتی یەکەی و پێگەکەی بەڵام ئەو هاوڕێیانە مامەڵەی لەگەڵ دەکردی و هەستت دەکرد مامۆستا و باوکتە.
چەندین جار تەلەفۆنی بۆ دەکردم د.ئازاد وەرە ئەو نەخۆشە ببینە بزانە چی بۆ دەکەن (ڕێزی پسپۆری تر و کەسانی خوار تەمەنی خۆی دەگرت و وەکو هاوڕێ مامەڵەی لەگەڵ دەکردی) .
بەداخەوە کەسانێک هەن هەمیشە حەزییان لە ململانێ و شکاندنی کەسی بەرامبەر و پۆزلێدان بەسەر ئەوانی تردا (کاتێک پێگەو ئاستیان بەرز دەبێتەوە) بەڵام د.دەشتی وانەبوو لەگەڵ کەسانی سیاسی و مامۆستا و پزیشک و قوتابی و نەخۆش هاوڕێ بوو دەیزانی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات ڕێزییان بگریت لەگەڵ هەریەکەیان بەشێوازی خۆیان مامەڵەی دەکردو دڵی هەموویانی ڕازی دەکرد.

🔷ئەو لەبنەماڵە و عەشیرەتێکی ناسراو پێگە بەرز دەژیا بەڵام لەڕەفتاردا هەستت دەکرد کەسێکی سادەیە و لەئیدارە و بەڕێوەبردنیشدا هەرسادە بوو.

🔶چووست و چالاک تادواساتی تەمەنی بەردەوام بوو لە کار و چالاکی.. بەداخەوە کەسانێک هەن کاتێک دەگەنە تەمەنی خانەنیشینی (تقاعیدی) ئیدی لەچالاکیەکانیان دەوەستن و ڕۆڵیان نامێنێ لەخێزان و کۆمەڵگا و هەردەڵێی بۆ چاوەڕوانی مردن لەماڵەوە دانیشتون و بۆیە ڕابردو و چالاکی خۆیان لەبیردەکەن و دەبنە کەسانی پاسیڤ و تەنانەت ئەرکدار بۆ خێزان.

🔷بێگومان هەموو مرۆڤێک لایەنی باش و خراپی هەیە بۆیە باشییەکانی د.دەشتی ئەوەندە زۆرن کەنەتوانین باسی لایەنە لاوازەکانی بکەین.

🔶لە کۆتاییدا سڵاو و ڕێزی ئەمەکداری بۆ مامۆستا و پزیشک و باوک و کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوداری کوردستان د.دەشتی دەنێرین و داواکارین لەیەزدان بەقەد خزمەتەکانی لێی ببورێ و گیانی ئارام بیت بۆ هەمیشە..

د.ئازاد حسن خدر

Address

Hawler
Irbil

Telephone

+9647504611576

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆرە داليا دەشتی دزەيی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category