Emergency Rozhhalat - فریاکەوتنی ڕۆژهەلات

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Emergency Rozhhalat - فریاکەوتنی ڕۆژهەلات

Emergency Rozhhalat - فریاکەوتنی ڕۆژهەلات ئەم پەیجە تایبەتە بە زانیاری تەندروستی و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەلیەکان .

ئایا ده‌زانن خیراترین ماسوولکه‌ی له‌شی مروﭫ ، زمانه‌که‌یه‌تی ؟؟‌‌
◄ ئایا ده‌زانن ناسکترین پیستی له‌ش ، پیستی پیلوه‌ی چاوه ، ئه‌ستورترین پیستی له‌ش پیستی له‌پی پییه ؟؟
◄ ئایا ده‌زانن چاوی ساخ و ته‌ندرووست ده‌توانریت ده‌ملیون ره‌نگ ببینیت ؟؟
◄ئایا ده‌زانن پیکه‌نین ئاسانتر له گرژی و مونی یه ، بو پیکه‌نین سوود له هه‌ﭭده ماسولکه‌ی ده‌م و چاوو گه‌رده‌ن وه‌رده‌گریت به‌لام بو گرژی و مونی چل ماسولکه پیویسته ؟؟
◄ ئایا ده‌زانن ته‌نیا به‌شی له‌ش که خوینی نه‌بیت کاژه‌ی چاوه ؟؟
◄ ئایا ده‌زانن یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئیسقه‌کانی له‌شی مروﭫ له پییه‌کانی دایه ؟؟
تاكه‌ به‌ش له‌له‌شدا كه‌ خوێنی‌ بۆناچێت ڕه‌شێنه‌ی‌ چاوه‌.
مرۆڤ له‌ یه‌ك خوله‌كدا (16) جار هه‌ناسه‌ده‌دات.
گویێ‌ چه‌پ به‌هێزتره‌ له‌ گویێ‌ ڕاست له‌بیستندا.
ساڵانه‌ یه‌ك كه‌س بڕی‌ دوو ته‌ن ئاو ده‌خواته‌وه‌.
مێشكی‌ مرۆڤ له‌ (14) هه‌زار ملێون خانه‌ی‌ وردیله‌ی‌ مێشك پێكدێت.
ڕێژه‌ی‌ خرۆكه‌ سوره‌كانی‌ خوێن له‌له‌شی‌ مرۆڤدا (25) بلیۆن خرۆكه‌یه‌.
درێژی‌ شاده‌ماره‌كان (600) هه‌زار كیلۆمه‌تره‌.ئه‌م بابه‌ته‌ 1971جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

02/12/2013
05/08/2013

چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ کردن له‌ گه‌ڵ منداڵ له‌ کاتی گریان

هه‌موو ساوایه‌ک ده‌گریت، به‌ڵام فرمێسکه‌کان له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی ئه‌زیه‌تدانی تۆ و ساوایه‌که‌. کاتێک هیچ شتێک نامینێت بیکه‌یت بۆ ساوایه‌که‌ت بۆ ‌هێورکردنه‌وه‌ی، له‌وانه‌یه‌ زۆر په‌رێشانبیت. باشه‌، چۆنه‌ ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت شتێکی هه‌بێت ‌تۆش به‌ته‌واوی له‌ بیرت کردبێت؟! یا ده‌سه‌ڵاتی خۆت له‌ده‌ست دا؟! له‌ راستیدا پێویسته‌ به‌دڵ گرنگی بدرێت به‌ گریانی ساوا.

به‌ره‌دوام رژانی فرمێسک و چۆنیه‌تی خۆ ئارام گرتن

بڕوا وایه‌ ‌له‌سه‌ره‌تای گریاندا گوێ له‌ ساوایه‌که‌ت بگریت، یه‌که‌م جار هه‌وڵ بده‌ ئه‌و شتانه‌ دابین بکه‌ بۆ ساوایه‌که‌ت که‌ پێویستیه‌تی. ساوا که‌ ده‌گریت له‌وانه‌یه‌:

- پێویستی به‌ شیر بێت.

- له‌وانه‌یه‌ کاتی پشه‌ خه‌وی بێت.

- یا خۆی پیس کردبێت (سه‌یری حه‌فازه‌ بکه‌).

- له‌وانه‌یه‌ ماندوو بێت.

- یا هه‌ست به‌ ته‌نیایی ده‌کات (له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک کات ته‌نها به‌ بینینی تۆ یا بیستنی ده‌نگی تۆ هێوربببێته‌وه‌).

- یا له‌وانه‌یه‌ مرتاح نه‌بێت (سه‌رمای بێت یا گه‌رما).

- ‌هه‌روه‌ها به‌دوای نیشانه‌کانی نه‌خۆشی بگه‌ڕێ وه‌ک تا، رشانه‌وه‌، یا گۆڕان له‌ شێوازی خواردن و نووستن.

ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت هیچ کێشه‌یه‌که‌ی نه‌بوو (ته‌ندروستی باش بوو) به‌ڵام‌ به‌رده‌وام بوو له‌ گریان، هه‌وڵی ته‌واو بده‌ بۆ هێور کردنه‌وه‌، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریک‌ ده‌خه‌مه‌‌ روو:

- تۆ نابێت ساوایه‌که‌ت ئه‌زیه‌ت بده‌یت یا ماندووی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی گریانه‌که‌ی بوه‌ستێنی، هه‌ندێک جار به‌ده‌ست تۆ نییه‌ ساوا پێویستی به‌ گریانه‌!

- له‌ سه‌رخۆبه‌ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵبکێشه‌، هه‌وڵ بده‌ هه‌ندێک وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ به‌کار بهێنه‌ بۆ هێور کردنه‌وه‌ی وه‌ک (نا نا نا... چ نییه‌، چ نییه‌.... عاقڵ...... J ).

- به‌ خه‌یاڵ وا بکه‌ که‌ تۆ له‌ جێگایه‌کی ئارام دایت، مێشکت له‌سه‌ر گریانی ساوایه‌که‌ت لاببه‌.

- پشووێک بده‌ خۆت؛ ئه‌گه‌ر تۆ به‌ ته‌نیا بوویت، ساوایه‌که‌ت له‌ جێگایه‌کی سه‌لامه‌ت دابنێ، چه‌ند چرکه‌یه‌ک پشوو بده‌، پاشان دووباره‌ له‌گه‌ڵ ساوایه‌که‌ت هه‌وڵ بده‌وه‌ بۆ هێور کردنه‌وه‌ی.

- داوای یارمه‌تی بکه‌ له‌ مێرده‌که‌ت (خێزانه‌که‌ت).

- به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ساوایه‌که‌ت ده‌ر‌ببڕه‌.

- پیاسه‌یه‌ک بکه؛‌ ساوایه‌که‌ت هه‌ڵبگره‌ له‌ باوه‌ش و پیاسه‌یه‌کی پێبکه‌.

- هه‌رکاتێک ساوایه‌که‌ت نووست، تۆش له‌گه‌ڵی بنوو.

ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ساویه‌که‌ت هێور بکه‌یته‌وه‌ به‌ ئاسانی، یا شکت هه‌بوو له‌ توانایی خۆت بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ساوایه‌که‌ت، ئه‌وا وا باشتره‌ په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌ پزیشکێکی شاره‌زا له‌بواری منداڵان بۆ وه‌رگرتنی ئامۆژگاری زیاتر و پشکنینی ساوایه‌که‌ت.

05/08/2013

ئازاری کۆم

ازار له‌ ناو یان له‌ده‌وروبه‌ری کۆم یا کونی کۆم بارێکی باوه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی زۆری باره‌کان ترسناک نین، به‌ڵام ده‌کرێت ئازاره‌که‌ زۆر به‌هێزبێت به‌هۆی زۆری ده‌ماری گه‌یاندن له‌ده‌وروبوه‌ری کۆم. زۆرێک له‌و بارانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری کۆم له‌ هه‌مان کاتدا ده‌بنه‌ هۆی خوێن به‌ربوونیش، که‌ زۆر ترسێنه‌ره‌! به‌ڵام زۆر ترسناک نییه‌! چونکه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ ئازاری کۆم هۆکاره‌که‌ی شێرپه‌نجه‌ یا نه‌خۆشییه‌ک له‌ شێوه‌ی شێرپه‌نجه‌ بێت.

هۆکاره‌کانی ئازاری کۆم

- شه‌ق له‌ دیواری کۆم

- مایه‌سیریی

- سکچوون

- قه‌بزی

- چوونه‌وه‌ناویه‌ک و ره‌قبوونی پیسایی له‌ کۆم

- قونێر له‌ده‌ورووبه‌ری کۆم

- خوێنتێزان له‌ ده‌وروبه‌ری کۆم

- هه‌وکردنی ناوپۆشی کۆم

- خورانی ده‌وروبه‌ری کۆم

- ئازار له‌ خوارووترین بڕبڕی پشت "کۆکسیداینیا"

- شێرپه‌نجه‌ی کۆم

- شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن

- جووتبوونی سێکسی له‌ رێگای کۆم

که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشکێکی پسپۆڕبکرێت ئه‌گه‌ر ئازاری کۆم چه‌ند رۆژێکی خایه‌ند و چاره‌سه‌ری ماڵه‌وه‌ سوودی نه‌بوو "سه‌یری خواروه‌ بکه‌". هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌م و ده‌ست سه‌ردانی فریاکه‌وتن بکه‌یت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌ روویدا؛

- خوێنبه‌ربوونێکی سه‌خت و زۆر و به‌رده‌وام، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بووهۆی کێژبوون و بوورانه‌وه‌.

- ئازاری کۆم به‌ره‌وه‌ خراپبوون رۆیشت و تا و له‌رز و ده‌ردراوی له‌ کونی کۆم له‌گه‌ڵ بوو.

چاره‌سه‌ری له‌ ماڵه‌وه‌ (گرنگیدان به‌خۆ له‌کاتی بوونی ئازاری کۆم)؛

- میوه‌ و سه‌وزه‌ زۆر بخورێت، هه‌روه‌ها وه‌رزش بکرێت، ئه‌مانه‌ هه‌مووی یارمه‌تی زیادکردنی جووله‌ی ریخۆڵه‌کان ده‌ده‌ن.

- کردنی حه‌مامی گه‌رم یا دانیشتن له‌ ناو ته‌شتێکی ئاوی گه‌رم، رۆژانه‌ چه‌ند جارێک، ده‌بێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار.

به‌کارهێنانی ده‌رمانی ئازارشکێن وه‌ک پرۆفین و ڤۆلتارین..هتد و مه‌رهه‌می مایه‌سیری و شه‌قی کۆم "پڕۆکتۆهیلس" ئه‌گه‌ر گومانی شه‌ق یا مایه‌سیری هه‌بوو.

05/08/2013

فتــــق hernia

فتــــق
ئەو كۆمەڵگەیەی ئێمە ، كۆمەڵگەیەكی شەرمنه ، ئەو شتانەی كە زۆر جار بە قازانجی خۆی تەواو دەبێت لێیان

دەسڵەمێتەوە و خۆیان لێ‌ بە دوور دەگرێت ، جا لەو ڕاستە ڕا ، خوا بەو ڕۆژە نەكات هەر یەكێك لە ئێمە توشی جۆرە نەخۆشیەك بین بەهەست و بیری خۆمان وا بزانین مایەی عەیب و شورەیی یە ، گەر ڕۆژێك دكتۆرێك بەو حاڵەمان بزانێ‌ وەك چۆن ، چەندان جار دیتومانە كە نەخۆش دێتە لای پزیشك و بە چ ڕویەك دەیەوێ‌
هەستەكەی خۆی بۆ دەرببڕێ‌ ، یان دەكەوێتە تكا و داواكاری كە خزم و كەسو كاری خۆی بەو حاڵەی كە ئەو تێ‌ ی دایە نەزانن .
ئەو نەخۆشیەی كە ئەمڕۆ دەمانەوێ‌ باسی بكەین هێندە شاراوەیە لە نێو خەڵك كە دەتوانین بڵێین هێندەی نەماوە ناوی خۆی ون بكات و بیێتە وشەیەكی عەیبە ( فتق ) واتە ئەو نەخۆشیە لە هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ دا دەردەكەوێ‌ و هەردوكیان ئەگەری توش بونیان هەیە ، بە شێوەی هەڵاوساوییەك دەردەكەوێ‌ً یان لە دەوری ناوك یان بە زۆری لە خوارەوەی ناوك زۆر هەستی پێ‌ دەكرێت و زیاتر خەڵك توشی ئەو ناوچەیەی دەبێت كە لە زاراوەی پزیشكی دا كراوە بە پێنج جۆری سەرەكی كە هەر یەكەیان شوێنی تایبەتی خۆی بۆ دانراوە ، ئەو شوێنانە ئەگەر هەر كەسێك مەبەستی بێت زۆر بە ئاسانی و زۆر بە ڕونی دەتوانی دیاریان بكات و شوێنەكەیان زۆر ناسراون لە لای خەڵك، كە ئەوانیش بریتین لە :
• Inguinal hernia كە شوێنەكەی بریتی یە لە ڕاستی گورچیلەكان .
• Umbilical hernia كە ئەویش دەكەوێتە دەوری ناوك .
• Femoral hernia كە ئەویش بریتی یە لە ناوچەكانی ڕان .
• Epigastria hernia ی لە ئاستەكانی گەدە دەردەكەوێت .
• Incisional hernia كە هەر دوولاتەنیشتەكانی سك دە گرێتەوە .
ئەوە ئەو شوێنانەن كە لە مرۆڤ زۆر شیاون بۆ هەڵاوسانی ئەو جۆرە نەخۆشیە ، ڕەنگە زۆرێك وا لێكی بدەونەوە كە پەیوەندی كردارەكانی جنسی یەوە هەیە و ئیتر پەكی دەخات بەڵام ئەوە دورە لە ڕاستی و هیچ وانی یە وەك ئەوەی خەڵك لێكی دەداتەوە ، بەڵام ئەوەندە نەبێت شوێنەكەی تۆزێك بۆخەڵك هەراسانە كە ئەگەر نا نەخۆشیەكە ، نەخۆشیەكی زۆر باوە و هەمیشە زۆر سادەیە و لە سەرەتاكانی توش بونی دا ئەو هەڵاوساوەیە وەك تورەكەیەك دەردەكەوێت كە دەكرێتە سێ‌ بەشی سەرەكی یەوە وەك ( سەر و مل و پێكهاتەی ناوەوەی ) كە هەر یەكەیان بەرپرسیارە لە جۆرە فرمانێك بەڵام خەڵك ئەو جۆرە نەخۆشی یە كە بە شێوەی هەڵاوساوی یە بە هۆی پاڵ نان بۆ بەشی سەرەوەی سك ون دەكات و دەیشارێتەوە بۆ ئەوەی دیا نەبێت ، كەچی دوای لێ‌ ی پیس دەبێت و بۆی هەیە لێ‌ ی ببێتە لاڕەشە و ئیتر حاڵی زۆر خراپ دەبێت و ئازاری بێ‌ ئەندازە لێ‌ پەیدا دەكات كە توانای نامێنێ‌ و ناچار خۆی دەداتە دەستی پزیشك .
ئەو نەخۆشیە بە هۆی پاڵە پەستۆی سەر پێكهاتەكانی لەش بە تایبەتی ژێرەوەی سك و ناوەوەی هەر دوو سەرووی قاچەكانی توش دەبێت ، بەڵام تكایە تۆی دایك و و باوكانی خۆشەویست ژیانی هەموومان گرینگی یەكی زۆری هەیە پۆ پارێزگاری لە ژیانی خۆمان لە بوارەكانی پزیشكی دا سڵ نەكەینەوە و بە گیانێكی لە خۆبوردوویی یەوە بە پیری یەوە بچین بۆ چارەسەر كردنی .
هۆكارەكانی توش بوونی ئەو نەخۆشیە :
• كۆخە و پشمین چونكە لە هەردوو بار دا ماسولكەكانی سك توشی خۆ ڕەق كردن و گر1 بوون دێن و پەستانێك لە سەری دروست دەبێت .
• زۆر بوونی قورسایی لەش زیاد لە ئەندازەی كە پێویستی یەتی .
• قەبزی كە ئەویش لە كاتی چونە سەر ئاو دا ناو پۆشی ڕیخۆڵە و ماسولكەكان ئازار دەدات لە كاتی خۆ ڕزگار كردن لە پیسایی .
• ئافرەتی دوگیان كە كشانی ماسولكەكانی ژێرەوەی سك بە هۆی گەشەی كۆرپەلەی ناو سكی .
• كار كردن لە ماسولكەكانی لەش بە بەردەوامیەتی و بێ‌ پشوو دان

فتــــق   hernia فتــــقئەو كۆمەڵگەیەی ئێمە ، كۆمەڵگەیەكی شەرمنه ، ئەو شتانەی كە زۆر جار بە قازانجی خۆی تەواو دەبێت لێیا...

ئازاری کۆمازار له‌ ناو یان له‌ده‌وروبه‌ری کۆم یا کونی کۆم بارێکی باوه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی زۆری باره‌کان ترسناک نین، به...
05/08/2013

ئازاری کۆم

ازار له‌ ناو یان له‌ده‌وروبه‌ری کۆم یا کونی کۆم بارێکی باوه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی زۆری باره‌کان ترسناک نین، به‌ڵام ده‌کرێت ئازاره‌که‌ زۆر به‌هێزبێت به‌هۆی زۆری ده‌ماری گه‌یاندن له‌ده‌وروبوه‌ری کۆم. زۆرێک له‌و بارانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری کۆم له‌ هه‌مان کاتدا ده‌بنه‌ هۆی خوێن به‌ربوونیش، که‌ زۆر ترسێنه‌ره‌! به‌ڵام زۆر ترسناک نییه‌! چونکه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ ئازاری کۆم هۆکاره‌که‌ی شێرپه‌نجه‌ یا نه‌خۆشییه‌ک له‌ شێوه‌ی شێرپه‌نجه‌ بێت.

هۆکاره‌کانی ئازاری کۆم

- شه‌ق له‌ دیواری کۆم

- مایه‌سیریی

- سکچوون

- قه‌بزی

- چوونه‌وه‌ناویه‌ک و ره‌قبوونی پیسایی له‌ کۆم

- قونێر له‌ده‌ورووبه‌ری کۆم

- خوێنتێزان له‌ ده‌وروبه‌ری کۆم

- هه‌وکردنی ناوپۆشی کۆم

- خورانی ده‌وروبه‌ری کۆم

- ئازار له‌ خوارووترین بڕبڕی پشت "کۆکسیداینیا"

- شێرپه‌نجه‌ی کۆم

- شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن

- جووتبوونی سێکسی له‌ رێگای کۆم

که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشکێکی پسپۆڕبکرێت ئه‌گه‌ر ئازاری کۆم چه‌ند رۆژێکی خایه‌ند و چاره‌سه‌ری ماڵه‌وه‌ سوودی نه‌بوو "سه‌یری خواروه‌ بکه‌". هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌م و ده‌ست سه‌ردانی فریاکه‌وتن بکه‌یت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌ روویدا؛

- خوێنبه‌ربوونێکی سه‌خت و زۆر و به‌رده‌وام، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بووهۆی کێژبوون و بوورانه‌وه‌.

- ئازاری کۆم به‌ره‌وه‌ خراپبوون رۆیشت و تا و له‌رز و ده‌ردراوی له‌ کونی کۆم له‌گه‌ڵ بوو.

چاره‌سه‌ری له‌ ماڵه‌وه‌ (گرنگیدان به‌خۆ له‌کاتی بوونی ئازاری کۆم)؛

- میوه‌ و سه‌وزه‌ زۆر بخورێت، هه‌روه‌ها وه‌رزش بکرێت، ئه‌مانه‌ هه‌مووی یارمه‌تی زیادکردنی جووله‌ی ریخۆڵه‌کان ده‌ده‌ن.

- کردنی حه‌مامی گه‌رم یا دانیشتن له‌ ناو ته‌شتێکی ئاوی گه‌رم، رۆژانه‌ چه‌ند جارێک، ده‌بێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار.

به‌کارهێنانی ده‌رمانی ئازارشکێن وه‌ک پرۆفین و ڤۆلتارین..هتد و مه‌رهه‌می مایه‌سیری و شه‌قی کۆم "پڕۆکتۆهیلس" ئه‌گه‌ر گومانی شه‌ق یا مایه‌سیری هه‌بوو.

05/08/2013

چاندنی مه‌مک

له‌ سایه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکارییه‌وه‌ هه‌موو شتێک رێگایی تێده‌چێت، گۆڕینی هه‌ر به‌شێکی له‌ش هه‌ر له‌ مووی قژ ‌ تاکو خوارووترین به‌شی له‌ش. چاندنی مه‌مکیش یه‌کێکه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جوانکارییه‌کان، به‌هۆییه‌وه‌ قه‌باره‌ و شێوه‌ی مه‌مک رێکده‌خرێت، بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی مه‌مکیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ یا ناته‌واوییه‌کی زگماکییان هه‌یه‌ له‌ مه‌مک یانیش بۆ مه‌به‌ستی جوانکاری (گه‌وره‌کردنی مه‌مک یا دروستکردنی مه‌مک بۆ ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیان ده‌گۆڕن).

به‌گشتی سێ جۆر مه‌مکی ده‌ستکرد هه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی پێکهاته‌ی ناوه‌وه‌ی مه‌مکه‌ ده‌ستکرده‌که‌؛ سلیکۆن و سه‌لاین و ئاوێته‌.

جۆری سلیکۆن پێکاتووه‌ له‌ به‌رگێکی سلیکۆنی و پڕکراوه‌ له‌ شله‌ی سلیکۆن، جۆری سه‌لاین پێکهاتووه‌ له‌ به‌رگێکی سلیکۆنی و پڕکراوه‌ له‌ شله‌ی سه‌لاین، هه‌رچی جۆری ئاوێته‌یه‌ بریتییه‌ له‌ به‌رگێکی سلیکۆنی و پڕ ده‌کرێت له‌ شله‌ی تێکه‌ڵ. هه‌روه‌ها به‌ گشتی دوو قه‌باره‌یان هه‌یه‌، بچووک "350 مل" و گه‌وره‌ "500 مل".

مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌مکی ده‌ستکرد ده‌گرێته‌وه‌ بۆ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی لاوه‌کی نه‌ویستراوی هه‌بوو له‌ بازار کێشاندرایه‌وه‌ له‌به‌ر کاریگه‌ری ترسناک له‌سه‌ر ته‌ندروستی. به‌ڵام له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو (1990) مه‌مکی ده‌ستکرد توانی له‌ پشکنینی سه‌لامه‌تی رێخراوی (ئێف دی ئه‌ی) ئه‌مریکی ده‌ربچێت، ئێستا چه‌ندان جۆری مه‌مکی ده‌ستکرد به‌رده‌سته‌ له‌ جیهان.

چۆنیه‌تی دانانی مه‌مکی ده‌ستکرد

به‌گشتی دانانی مه‌مکی ده‌ستکرد به‌ دووشێوه‌ ده‌بێت، یان له‌ ژێر رژێنی مه‌مک یا له‌ ژێر ماسولکه‌ی سینگ. به‌ڵام زۆربه‌ی نه‌شته‌رگه‌رانی جوانکاری ئه‌نجامی ئه‌وه‌ به‌باش ده‌زانن له‌ ژێر ماسولکه‌ی سینگ دابندرێت، له‌م رێگایه‌وه‌ مه‌مکه‌ ده‌ستکرده‌که‌ دیار نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌مکی ده‌ستکری جۆری سلیکۆنی پێش خستنی بۆ ناو مه‌مک ده‌بێت پڕبکرێت بۆیه‌ به‌زۆری له‌ رێگای شه‌قێکی ژێر مه‌مکه‌وه‌ ده‌خرێته‌وه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێک نه‌شته‌رگه‌ر له‌ توانایان هه‌یه‌ جۆری سلیکۆنی له‌ شه‌قێکی گۆوی مه‌مک "ده‌وری مه‌میله‌" بخه‌نه‌ ژووره‌. هه‌رچی جۆری سه‌لاینه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای خستنی بۆ ناو مه‌مک ئینجا پڕده‌کرێت له‌ شله‌ی سه‌لاین بۆیه‌ ده‌کرێت به‌ ئاسانی له‌ هه‌رشه‌قێکه‌وه‌ بخێته‌ ناو مه‌مک.

دوای نه‌شته‌رگه‌ری

دوای چاندنی مه‌مک، که‌سی نه‌خۆش ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌ هه‌مان رۆژ، ئازار شکێن وه‌رده‌گیردرێت بۆ چه‌ند رۆژێک، ئاسایی هه‌ست به‌ هه‌ڵئاوسان و سوورهه‌ڵگه‌ڕان و ناڕه‌حه‌تی ده‌کریت. پشوودان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک باشه‌. که‌سی نه‌خۆش ده‌بێت ئاگاداری هه‌ڵگرتن و پاڵدان و راکێشان بێت له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی یه‌که‌می دوای نه‌شته‌رگه‌ری بۆ رێگرتن له‌ برینداربوونی جێگای نه‌شته‌رگه‌ری.

ئاڵۆزییه‌کانی چاندنی مه‌مک

- ته‌قینی مه‌مکه‌ ده‌ستکرده‌که‌.

- چرچبوونی کاپسول و شێواندنی شێوه‌ی مه‌مک.

- دووباره‌ چاندن و نه‌شته‌رگه‌ری کردن؛ مه‌رج نییه‌ هه‌موو چاندنێک ماییه‌ رازییبوونی نه‌خۆشبێت، جا هه‌ندێک جار نه‌خۆش پێویستی به‌ گۆڕین یا دووباره‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ده‌ستکاری کردن و چاککردنی مه‌مکه‌ ده‌ستکرده‌که‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار روودانی یه‌کێک له‌ ئاڵۆزییه‌کانی ده‌بێته‌ هۆی پێویستی نه‌شته‌رگه‌ری.

بۆ بینینی چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌ پێش و دوای چاندن کلیک له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌؛

http://en.wikipedia.org/wiki/File:Dr._Placik_Breast_Augmentation_.jpg

http://en.wikipedia.org/wiki/File:Dr._Placik_Breast_Augmentation.jpg

05/08/2013

kurdistan dr.hiwa-italia- naxoshi romatizm 1

05/08/2013

په‌ستانی خوێن: ئه‌و ژمارانه‌ چی ده‌گه‌یه‌نن؟

په‌ستانی خوێن ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌کان دروستی ده‌کات کاتێ پێایندا ده‌ڕوات، و به‌ دوو ژماره‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌. یه‌که‌میان، ژماره‌که‌ی سه‌ره‌وه‌، ئه‌و په‌ستانه‌یه‌ کاتێک که‌ دڵ لێده‌دات، پێی ده‌ڵێن په‌ستانی سستۆلیک systolic.

دووه‌میان، یان ژماره‌که‌ی خواره‌وه‌، پێوانه‌ی ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌کاندایه‌ کاتێک که‌ دڵ خاوبووه‌ته‌وه‌ (خوێنبه‌ره‌کان پڕبوونه‌ له‌خوێن له‌نێوان لێدانه‌کان). به‌ئه‌م په‌ستانه‌ش ده‌ڵێن دایستۆلیک diastolic.

زۆربه‌ی جار په‌ستانه‌کانی خوێن جیاوازن له‌کاته‌ جیاوازه‌کانی ڕۆژ. بۆ پێگه‌یشتووه‌کان، پێوانه‌ی په‌ستانی خوێنی نزمتر له‌ 80/120 به‌ ئاسایی وه‌رده‌گیرێت. پێوانه‌ی نێوان 80/120 و 89/139 به‌ پێش-په‌ستانی به‌رز ئه‌ژمار ده‌کرێت.ئه‌و که‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان پێش-په‌ستان به‌رزه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌ستانی خوێنیان نزم نییه‌ تاکو به‌ ئاسایی ئه‌ژمار بکرێن و ئه‌وه‌نده‌ش به‌رز نییه‌ تاکو بخرێنه‌ لیستی په‌ستان به‌رزه‌کان. پزیشکه‌که‌ت بڕیارده‌دات که‌ په‌ستانی خوێنت به‌رزه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو دوو پێوانه‌ی په‌ستانی خوێنت له‌ دوو سه‌ردانی جیاوازی کلینکی پزیشکه‌که‌ت که‌ به‌لانی که‌م دوو هه‌فته‌ له‌نێوانیاندابێت، به‌رزتر بێت له‌ 90/140.

ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمتره‌ له‌ 80/120 ده‌بێت دوو ساڵ جارێک پێوانه‌ی خوێنیان بۆ ئه‌نجام بدرێت. پزیشکه‌که‌ت بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێویست بکات ناوبه‌ناو پیوانه‌ی په‌ستانی خوێنت بۆ ئه‌نجام بدرێت.

05/08/2013

Pacemaker په‌یسمه‌یکه‌ر

ده‌زگایه‌کی چێنراوی دڵه‌ به‌کاردێت بۆ ڕێکخستنی لێدانی دڵ. هه‌ندێ له‌و ئامێرانه‌ی که‌ پزیشکی ددان به‌کاریان دێنێت وه‌ک ئامێری سه‌روو ده‌نگیی بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددان، کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ئامێری دڵه‌ و ده‌بێته‌هۆی ناڕێک لێدانی دڵی نه‌خۆشه‌که.

زۆر گرنگه‌ ئاگاداری پزیشکی ددانه‌که‌ت بکه‌یت له‌سه‌ر باری ته‌ندروستیت، به‌ ئه‌و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانانه‌شه‌وه‌ که‌ وه‌ریده‌گریت. له‌م باره‌دا پزیشکی ددان دوورده‌که‌وێته‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی ئامێری سه‌روو ده‌نگی بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت. له‌بری ئامێره‌ ده‌ستییه‌کان به‌کار دێنێت بۆئه‌وه‌ی به‌دوور بیت له‌هه‌رکێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی که‌به‌هۆیه‌وه‌ ڕووده‌دات.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Emergency Rozhhalat - فریاکەوتنی ڕۆژهەلات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram