دکتۆر شێروان رەحمانەشەل

دکتۆر شێروان رەحمانەشەل A page for all medical and biological students and professional people. تەندروستی و زانیاری پزیشکی

11/03/2024

سڵاو و ڕێز...
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ...
نۆرینگەکەمان کراوەیە
لە مەغریب هەتا درەنگانی شەو ....
بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی

21/07/2023

ڕاستە پارێزی لە خواردن و خواردنەوە ئاسان نیە و «قوربانی» ی دەوێت و سەبر و تەحەممۆلی زۆر دەوێت ...
بەڵام ...
ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی خۆتە...
بۆ نموونە :
نەخۆشی شەکرە ئەگەر پارێز نەکەی و دەرمان بە ڕێکی وەرنەگری دوور نیە کاریگەری زۆر خراپی هەبێت لەسەر چاو و دڵ و قاچ و مێشکت ....
هەروەها قەڵەو بوون خۆی لە خۆیدا نەخۆشیەکی ترسناکە و چەندین کێشەی تەندروستی دەکات ...

هەر ساغ بن ...

د شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گشتی

منداڵەکەم «هیچی» پێ ناخورێت !!ئەگەر منداڵەکەت ڕۆژانە لە دوکان یان مارکێتەکەی کۆڵانتان ( چپس و شەربەت و پیپسی و کۆلا و نە...
21/07/2023

منداڵەکەم «هیچی» پێ ناخورێت !!
ئەگەر منداڵەکەت ڕۆژانە لە دوکان یان مارکێتەکەی کۆڵانتان ( چپس و شەربەت و پیپسی و کۆلا و نەستەلە و کێک ) ی بکرێت ئەو تەواوی «ووزە» ی پێویستی بۆ ڕۆژێک وەرگرت و بۆیە ( برنج و ساوار و نان و دۆڵمە و کفتە و شفتە و بریانی و گۆشت و مریشک و .....) ناخوات و هەر لای زۆر ناخۆشن !!!
کێشەکە لە چیە ؟؟
✓ ئەو چپس و شەربەت و ....تێری دەکەن و و ووزەی پێ دەبەخشن بەڵام زۆری شەکری دەستکردە و بۆ تەندروستی زیان بەخشە و نەخۆشی شەکرە و کەمی بەرگری و کێشەی تری بۆ زیاد دەکات ....لە هەمان کات پرۆتین و پێکهاتەی تر ی پێویست بۆ جەستە و ماسولکەکانی و ئێسک ی تێدا نیە بۆیە بێ هێز و گەشە نادروست و جەستە لاواز دەبێت ....
چارەسەر ؟؟؟
منداڵ هەتا خواردن ی ژەمەکانی ماڵەوە نەخوات پارەی پێ مەدەن بۆ کرینی هیچ لەوانەی باسمان کرد لە دوکان و مارکێتەکان ...

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گشتی

20/07/2023

ئەو خۆراک و خواردنەوانە لە #ماڵەوە خۆتان ئامادەی کەن ، مەیکڕن ...باشترە ، تەندروستترە ، هەرزانترە
١. شەربەتی هەنار ، مێوژ ، پرتەقال ، مۆز ، فەراولە ، گندۆرە ( کاڵەک ) .....
٢. تورشی : سوور و زەرد .
٣. بیتزا ...
٤. کێک و پاقلاوە بە جۆرەکانی...
٥. ماست ...
٦. لەفە و بەرگەر ....
٧. مریشک کەنتاکی ...
٨. موقەبیلات ...
٩. دۆندرمە و ئایس کریم و مۆتا ...
١٠. مڕەبا ..
١١. میوەی ووشککراوە ...لەوانە: هەنجیر ی ووشکراوە ، هەروەها بیبەری ووشککراوە.
١٢. هەڕشتە ( هەولێری) : نوودل وەک ئیندۆمی وایە ...
١٣. کەباب و تکە و قەلیە ...
١٤. فەلافل ( هەویرکەی خۆتان ئامادەی بکەن)
١٥. فینگەر و فرێنچ فرایس : لە پەتاتە ...
١٦. دۆشاوی «مەعجونی» تەماتە . . .
١٧. شەلغەم ...
١٨. میلک شەیک و سموذي ...
١٩. کاستەر ...
٢٠. گەنمە شامی ( پۆپ کۆرن )

وە زۆری تر ...

لە ماڵی ئێوە چی ئامادە دەکرێت ؟؟

لە ماڵی خۆمان لە ١ تاکو ٢٠

بە هیوای تەندروستی و سەلامەتی ئێوە ..

د شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گشتی

20/07/2023


بۆ چی « هەندێک » کەس هەر چەند و چی بخۆن قەڵەو نابن ؟!
وە هەندێک هەر چەند و چی بخۆن قەڵەو دەبن !؟!
هۆکار:
جەستەی هەر یەک لە ئێمە ڕێژەیەک و ڕادەیەکی خۆی لە پێوەری BMR ( ڕێژە و پێوەری میتابۆلیزم ی بنەرەتی ) هەیە ...واتە چەند ووزە بەکاردەھێنرێت لەو ١٢ کاتژمێرەی کۆئەندامی ھەرس چالاک نیە ...
بۆ ئاسانکردنی بابەتەکە:
جەستەی تۆ چەند ووزە بەکار دەهێنێت ( دەسووتێنێت) ؟! ( چەند بەنزینی سەرف دەکات ) !!!
هەندێک کەس : زۆر ووزە سەرف دەکەن ( ئەوانە چەندی بخۆن قەڵەو نابن )
هەندێکی تر : کەم ووزە سەرف دەکەن ( ئەوانەن کەم بخۆن قەڵەو دەبن)
✓ هۆکاری بۆ ماوەیی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئەو بابەتە و لەسەر قەڵەوی ...

هەر ساغ و سەلامەت بن

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گششتی

20/07/2023

#تەندروستی
✓ نانی تیری لە سەموون و نانی فڕنی باشترە ...
✓ « ساوار »یش لە نانی تیری باشترە ...
✓ ئەگەر هەستیاری گەنم ت هەبێت « هەستیاری لە پرۆتینی گەنم ( گلوتین) » ئەوە باشتر وایە هیچیان نەخۆیت ...
✓ ئاردی « سپی » بە تایبەتی ئاردی « سفر » هیچ تەندروست نیە ! ئاردی گەنم باشتر وایە بە تەواوی « لەگەڵ ڕیشاڵە و کەپەکەکەی» بۆ نان بەکاربێت و بێ « خومرە» ....
✓ بۆ ئەوانەی قەڵەون یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە : تا دەکرێت ئاردی سپی بەکار مەهێنن و هەویرکاری « معجنات , کێک ....» مەخۆن ....
✓ بوونی ڕیشاڵە « الیاف » ڕێژەی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێن کەمدەکاتەوە.

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گشتی....

19/07/2023


چی بخۆم ؟
وەڵامی پرسیاری هاوڕێیانی پەیج
ئەو خواردنەوە و خۆراکانە تەندروستیت باشتر دەکات....

ژەمی بەیانی:
ماست ، هێلکە ( کوڵاو ) ، پەنیر ، قەیماغ ، کەرە ، جوز ، بەڕۆ ( کەستنات ) زەیتون، خەیار ، سێو
چا یان قهوە ی بێ شەکر ( ئەگەر ناتوانین بێ شەکر بیخۆیتەوە ئەوە دەتوانی یەک دانە قەسپ / خورما بە کار بهێنیت)
+ یەک دوو گلاس ئاو

⛔ بێ نان ! ⛔

ژەمی نیوەڕۆ:
پاقلەمەنییەکان: پاقلا ، فاسۆلیا ، نۆک ، نیسک ، لۆبیا ، ...
+/- گۆشت: هەفتەی دوو جار مریشک ، دوو جار ماسی ، یەک جار گۆشتی سوور ...
برۆکۆلی ، قەرنابیت ، قارچک ( کوارگ) ...
شلە ( مەرەگەی) : كودى ( بە هەولێری) ، باینجان ، بامیە ، + پیاز + پاقلەمەنییەکان
سەلاتە ( سلطة) : خیار و تەماتە و پیاز و سەوزە و زەیتی زەیتون و سرکەی هەنار ....

⛔ بێ نان ⛔

ژەمی ئێوارە:
وەک ژەمی بەیانی دەبێت

میوەکان: ( کاتی ( دوای نیوەڕۆ ) عەسر
یەک بۆ دوو دانە / هەندێک لە ( سێو ، هەنجیر ، پرتەقال ، لالنگی ، خۆخ ، ترێ ، شووتی ، گندۆرە ، فەراولە ....

⛔ بێ نان ⛔

شەربەت:
تەنها سروشتی بێ شەکری دەستکرد کەوا لە ماڵەوە دروست دەکرێت...

ئەو سیستەمە ( کیتۆ ) نیە ⛔
زیاتر لە شێوازی low carbohydrate

تێر بخۆ / زیاد مەخۆ / تەندروست بخۆ / جوولەت زیادکە

د شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گششتی

18/07/2023



لەوانەی خوارەوە دوورکەوە ...
١. شەکر.
٢. گەنم. ئارد و هەویرکاری
٣. جۆ. ئارد و هەویرکاری.
٤. برنج.
٥. پەتاتە ( بە تایبەتی سوورکراوە)
٦. خواردنەوە گازیەکان و ووزە بەخشەکان ( پیپسی و کۆلا و تایگەر و ڕێد بۆل و هاوشێوەکانیان).
٧. خۆراکی ناو قودو ( معلبات).
٨. زەیتی خۆراکی دروست کراو ( جگە لە زەیتی سروشتی وەک زەیتی زەیتون).
٩. شیر ( حلیب) : پرۆتینەکانی بۆ هەندێک کەس هەستیاری و کێشەی تری بەرگری دروست دەکات.
١٠. خۆراکی بەستوو ( مجمد ) بەتایبەتی ئەگەر چەند جارێک توابێتەوە.

بە هیوای تەندروستی باش...

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گششتی

  ڕاستە کێش ی تەندروست زۆر گرنگە بەڵام !!!!!ڕەنگە کەسێک کێشی ١٠٠ کیلۆ گرام بێت و تەندروست تر بێت لە یەکێک کێشی ٨٠ کیلۆ گ...
17/07/2023


ڕاستە کێش ی تەندروست زۆر گرنگە بەڵام !!!!!
ڕەنگە کەسێک کێشی ١٠٠ کیلۆ گرام بێت و تەندروست تر بێت لە یەکێک کێشی ٨٠ کیلۆ گرام بێت وە هەردووکیان هەمان بەرزی « باڵا» و تەمەن و ڕەگەز بن !! چۆن ؟!
پێویستە ڕێژەی هەر پێکهاتەیەکی جەستە ( ئاو ، چەوری ، ماسولکە ، ئێسک ، پرۆتین و خوێ و کانزاکان....) ئاسایی خۆی بێت ...
ئەو ڕێژانەش دەکرێت بە ئامێری Body Compartment Analysis یان Bioelectrical Impedance Analysis کەوا ئێستا لە زۆر سەنتەر و نۆرینگە بەردەستە ...

هەر ساغ و تەندروست بن

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گششتی

16/07/2023

سوودی مۆبایل بۆ نەخۆش ...

١. وێنەی دەرمانەکانت بگرە وە لە کاتی سەردانی دکتۆر پێی پیشان دە .
٢. وێنەی پشکنینەکانت، فەحسەکانت، بگرە بۆ ئەوەی دکتۆر بزانێت ئەنجامەکانی پشکنینەکانت چۆن بوو.
٣. دەکرێت وێنە و ڤیدیۆی حالەتەکانی نەخۆش وەک منداڵ یان کاتی خەو بگریت و وەک نیشانەی نەخۆشی بە دکتۆر پیشان دەیت لە کاتێک ئەو حالەتە مەرج نیە کاتی سەردانەکەت بۆ لای دکتۆر روو بدات.
٤. زەنگی ئاگادار کردنەوە « ئەلارم ، جەرەس» بەکاربهێنە بۆ ئاگادارکرنەوەت لە کاتی وەرگرتنی دەرمان و دەرزی و چارەسەری.
٥. کاتی سەردانی دکتۆر لە گەڵ سکرتێرەکە تەلەفۆن بکە بۆ وەرگرتنی ژمارە « حجز» ناو نووسین ..
٦. وەرگرتنی زانیاری پزیشکی دەربارەی چارەسەرەکان « دەرمان, نەشتەرگەری » وە نەخۆشی و پارێزی.
٧. گفتوگۆ و چات لەگەڵ « هەندێک » دکتۆر بۆ بەدواداچوونی حالەتەکانی نەخۆش.
٨. زانیاری دەربارەی ناونیشان و پسپۆڕی دکتۆر و نۆرینگە و نەخۆشخانە و سەنتەرەکان.
٩. هەندێک مۆبایلی زیرەک پێوەری ئۆکسجین و لێدانی دڵ و پلەی گەرما ی تێدایە بەڵام پێویستە ئاگادار بین کەوا مەرج نیە ڕاست بن.

١٠. سۆشیال میدیا ی هەندێک دکتۆر بۆ ئامۆژگاری و زانیاری پزیشکی و زانستی دروست ....

هەر ساغ و سەلامەت بن

د شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گششتی

Address

Dr. Sherwan Rahman Shal Clinic
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر شێروان رەحمانەشەل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دکتۆر شێروان رەحمانەشەل:

Share