Dalany Laboratory -مختبر دلاني

Dalany Laboratory -مختبر دلاني تاقيگەی دەلانی-هەولێرـ٤٠ مەتری بەرامبەر پارکی برایەتی
(1)

هەلی کارپۆست: کارمەندی تاقیگەشوێن: تاقیگەی پزیشکی دەلانیتاقیگەی پزیشکی دەلانی هەلی کار بۆ کارمەندی تاقیگەی لێهاتوو و بە ...
22/06/2025

هەلی کار

پۆست: کارمەندی تاقیگە
شوێن: تاقیگەی پزیشکی دەلانی

تاقیگەی پزیشکی دەلانی هەلی کار بۆ کارمەندی تاقیگەی لێهاتوو و بە ئەزموون ڕادەگەیەنێت.

مەرجەکان:
🔹تکایە تەنها رەگەزی نێر سیڤی بنێرن
🔹پێشینەی خوێندن: دەرچووی بەشە پزیشکییەکان بێت(شیکاری نەخۆشیەکان،مایکرۆبایۆلۆجی،کیمیا).
🔹ئەزموون: بەلایەنی کەمەوە ١ ساڵ ئەزموونی کاری هەبێت.
🔹کاتی کارکردن: 4-12 ی شەو.
🔹شارەزایی زمان: پێویستە شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی هەبێت .

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری سیڤی بنێرە بۆ واتسئاپی ئەم ژمارەیە تەنها بۆ رەگەزی نێر
🔹تکایە گەر مەرجەکان دەتگرێتەوە ئینجا سیڤی بنێرن

07504821570

لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا وەکو تاقیگەی پزیشکی دەلانی بە ئەرکی خۆمانی دەزانین داشکاندنێکی تایبەت بۆ پشکنینی گشتی منداڵان ب...
31/05/2025

لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا وەکو تاقیگەی پزیشکی دەلانی بە ئەرکی خۆمانی دەزانین داشکاندنێکی تایبەت بۆ پشکنینی گشتی منداڵان بکەین کە پێکهاتووە لە ٧ پشکنینی گرینگ.

لە بەرواری ١/٦/٢٠٢٤ تاکو ١٥/٦/٢٠٢٤ دەتوانن پشکنینی گشتی تەنها بە بڕی ٣٤،٠٠٠ دینار ئەنجام بدەن لە تاقیگەکانمان بە ئامێری پێشکەوتوو و ستافی پڕ ئەزموون.

👨🏻‍⚕️پابەندبوونمان بە پاراستنی تەندروستی گشتی منداڵەکانتان هەمیشە بەلای ئێمە گرینگ بووە، بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی تەندروست و بەختەوەرتر بۆ منداڵەکانتان.

-—

في اليوم العالمي للأطفال، نحن في مختبر دەلاني الطبي نعتبر أنه من واجبنا تقديم خصم خاص على الفحوصات العامة للأطفال والتي تتكون من 7 فحوصات مهمة.

من (1/6/2024 إلى 15/6/2024) يمكنكم إجراء الفحوصات العامة لأطفالكم ب34000 د.ع فقط في مختبراتنا المزودة بمعدات متطورة وطاقم ذو خبرة.

👨🏻‍⚕️إن إلتزامنا بحماية الصحة العامة لأطفالكم كان دائماً مهماً بالنسبة لنا، لضمان مستقبل أكثر صحة وسعادة لأطفالكم.

عناوين وأرقام الاتصال بمختبراتنا:
ناونیشان و ژمارەی پەیوەندی تاقیگەکانمان:

📍 4008 519 0750 لقی ڕزگاری: هەولێر، شەقامی ١٠٠ مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری.

📞4008 651 0750 لقی زانکۆ: هەولێر، شەقامی ١٠٠ مەتری، نزیک بەنزینخانەی ئاکار .

📞7447 388 0750 لقی ٤٠ مەتری: هەولێر، شەقامی ٤٠ مەتری، ترافیکلایتی کۆک، بەرمابەر پارکی برایەتی.

📞4008 214 0750 لقی ڕانیە: قەزای ڕانیە، شەقامی ناو بازاڕ، بەرامبەر مزگەوتی ناجەخان.

📞4008 603 0750 لقی خەبات: قەزای خەبات، شەقامی ناو بازاڕ، تەنیشت قوتابخانەی لاوەند.

📞7447 388 0750 لقی بەختیاری: هەولێر،سەرەتای جووت سایدی عەینکاوە، نزیک بەرزەپردی عەینکاوە.

جەڵتەی دڵ چییە؟جەڵتەی دڵ بریتییە لە گیرانی لە ناکاوی یەکێك لە خوێنبەرەکانی دڵ . بە هۆیەوە ڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ دەگیرێت یان ...
11/04/2025

جەڵتەی دڵ چییە؟

جەڵتەی دڵ بریتییە لە گیرانی لە ناکاوی یەکێك لە خوێنبەرەکانی دڵ .
بە هۆیەوە ڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ دەگیرێت یان دەپچڕێت، ئەوکاتەی خوێن و ئۆکسجین ناگات بەدڵ دەبێتە هۆی تێکشکانی ئەوناوچەیە و لەئەنجامدا ماسولکەی دڵ دەمرێت .

هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ چیین؟
▫️نەخۆشی شەکرە
▫️بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
▫️بەرزبوونەوەی چەوری ناو خوێن
▫️ زیادبوونی کێش(قەڵەوی)
▫️ جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان.
▫️ بۆماوەیی
▫️پاڵەپەستۆی دەروونی
▫️کەم جوڵەیی و وەرزش نەکردن

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:

🔺سنگ ئێشە .
🔺هەناسەتەنگی .
🔺ناڕێکی لێدانی دڵ
🔺هەڵێنج و ڕشانەوە .
🔺سەرسووڕان یان سەرگێژبوون.
🔺لە هۆش خۆچوون .

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی جەڵتەی دڵ:

⚠️لە کاتی هەستکردن بەو نیشانانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، دەبێت چارەخواز لە کەمترین کاتتدا بگەیەندرێتە نزیکترین نەخۆشخانە بۆ ئەوەی زوو دەستنیشان بکرێت، هێلکاری دڵ ئەنجام بدات وە هەروەها پشکنینی خوێنی تایبەت ئەنزیمەکانی دڵ ئەنجام بدات.

🟣پشکنینی ئەنزیمەکامی دڵ ئەنجام بدە لە سەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی و دڵنیابەرەوە لە تەندروستیت.
(بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك)

گورچیلەکان دوو ئەندامی شێوە فاسۆلیان کە قەبارەیان نزیکەی مستێک دەبێت، دەکەونە بەشی خوارەوە و دواوەی قەفەسەی سنگ (خوار کۆ...
24/03/2025

گورچیلەکان دوو ئەندامی شێوە فاسۆلیان کە قەبارەیان نزیکەی مستێک دەبێت، دەکەونە بەشی خوارەوە و دواوەی قەفەسەی سنگ (خوار کۆتا پەراسوو).

🟣گرنگترین فرمانەکانی گورچیلە :
- ڕێکخستنی ڕێژەی ئاو و خوێ و کانزاکان لە لەشدا.
- فڕێدانە دەرەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان .
- دەردانی ئەو هۆڕمۆنانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی لەش لەوانەش
‏Renin & Erythropoietin

⚠️کاریگەری دەرمان لەسەر کارکردنی گورچیلەکان:
بەگشتی هەر دەرمانێك کە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکار نەهێنرا ڕەنگە کار بکاتە سەر چۆنیەتی کارکردنی گورچیلەکان و زیانیان پێبگەیەنێت لەوانەش:(دەرمانە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە و پەستانی خوێن ….،ئازارشکێنەکان،دژەزیندەییەکان،دەرمانە نەنستیرۆیدەکان…. هتد)
بۆیە باشتر وایە بەبێ چاودێری پزیشكی پسپۆڕ هیچ دەرمانێك بەکارنەهێنرێت.

⛔️ژەهراویبوونی نیفڕۆنەکان چییە ؟
ژەهراویبوونی نیفڕۆنەکان دەکرێت ڕووبدات بەهۆی زیاد بەکارهێنانی دەرمان و ماددە کیمیاییەکان کە کاریگەری دروست دەکەن لەسەر کارکردنی نیفڕۆنەکان کە یەکەی پاڵاوتنن لە گورچیلەکان و دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی گورچیلەکان لە ئەنجامدا.

🟣بەهۆی گرنگی فرمانی گورچیلە سێ پشکنینی گرنگ هەن بۆ بۆ چاودێری کردنی چۆنیەتی کارکردنی گورچیلە لەوانە:
‏-Blood Urea
‏-S.Creatinine
‏-Uric Acid

▫️ ئەم پشکنینانە بۆ ئەوە دەکرێت تاکو بزانرێت گورچیلەکانت چەندە باش کاردەکەن بەتایبەت کریاتینین لە لەشدا بە تەواوی لە لایەن گورچیلەوە لادەبردرێت.
لە کاتی ئاسایی کارنەکردنی گورچیلە ئاستی کریاتینین لە خوێندا زیاد دەکات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کەمتر کریاتینین لە ڕێگەی میزەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەش.

🟣پشکنینی فرمانەکانی گورچیلە ئەنجام بدە لە سەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی و دڵنیابەرەوە لە تەندروستیت.
(بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك)

تاقیگەی دەلانی ساڵی نوێی کوردیتان لێ پیرۆز دەکاتلە ڕۆژانی نەورۆز تاقیگەی دەلانی ڕزگاری 24 کاتژمێر کراوە دەبێت.🟣تاقیگەی د...
20/03/2025

تاقیگەی دەلانی ساڵی نوێی کوردیتان لێ پیرۆز دەکات

لە ڕۆژانی نەورۆز تاقیگەی دەلانی ڕزگاری 24 کاتژمێر کراوە دەبێت.

🟣تاقیگەی دەلانی ڕزگاری

٢٤ کاتژمێر کراوەیە
📍هەولێر، شەقامی ١٠٠ مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری.
📞 4008 519 0750

🟣تاقیگەی دەلانی ٤٠مەتری

لە کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی تاکو ٢:٠٠ی شەو کراوەیە.
📍ناونیشان: هەولێر، شەقامی ٤٠ مەتری، ترافیکلایتی کۆک، بەرامبەر پارکی برایەتی.
📞7447 388 0750

🟣تاقیگەی دەلانی ڕانیە

لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تاکو ١٢:٠٠ی شەو کراوەیە.
📍ناونیشان: قەزای ڕانیە، شەقامی ناو بازاڕ، بەرامبەر مزگەوتی ناجەخان.
📞4008 214 0750

🟣تاقیگەی دەلانی خەبات

لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تاکو ١٢:٠٠ی شەو کراوەیە.
📍ناونیشان: قەزای خەبات، شەقامی ناو بازاڕ، تەنیشت قوتابخانەی لاوەند.
📞4008 603 0750

کوردی/عربيبه گشتى هەموو ئافرەتێك ئەگەری توشبوونى بە تێکچوونی هۆڕمۆنات هەیە لە هەر تەمەنێکداتێکچوونی هۆڕمۆنات لە ئافرەتان...
18/03/2025

کوردی/عربي

به گشتى هەموو ئافرەتێك ئەگەری توشبوونى بە تێکچوونی هۆڕمۆنات هەیە لە هەر تەمەنێکدا
تێکچوونی هۆڕمۆنات لە ئافرەتان ئەبێته هۆی تێكچوونى سووڕى مانگانه.

نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆنات:
▫️ماندوویەتی
▫️ناڕێکی سوڕی مانگانە
▫️زیادبوونی کێشی لەش یاخود دابەزینی
▫️ناهاوسەنگی دەروونی
▫️بوونی شیر لە مەمك(بێ ئەوەی شیردەر بێت)
▫️زیپکە
▫️نەزۆکی
▫️هەڵوەرینی قژ
▫️ناڕێکی خەوتن
▫️زیادبوونی مووی زیادە

کۆمەڵە پشکنینی هۆڕمۆنات لە تاقیگەی دەلانی ئەنجام بدە تەنها بە 35,000
کە پێکهاتووە لەم پشکنینانەی خوارەوە:
▫️LH
▫️FSH
▫️ESTRADIOL
▫️PROLACTIN
▫️PROGESTERONE
▫️TESTOSTERONE

⚠️باشترین کات بۆ ئەنجام دانی پشکنینی هۆڕمۆنات دووەم ڕۆژی سوڕی مانگانەیە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی ورد و دروست.
(بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك)

0750 519 4008- 0750 388 7447📞
ـــــــــــــــــــــــــــ

بشكل عام، كل امرأة معرضة لخطر الإصابة بالاضطرابات الهرمونية في أي عمر
الاضطرابات الهرمونية لدي النساء يمكن أن تسبب اضطرابات الدورة الشهرية.

أعراض الاضطرابات الهرمونية:
▫️التعب
▫️اضطرابات الدورة الشهرية
▫️زيادة أو نقصان الوزن
▫️اختلال التوازن العقلي
▫️حليب الثدي (بدون رضاعة طبيعية)
▫️حب الشباب
▫️العقم
▫️تساقط الشعر
▫️اضطرابات النوم
▫️نمو الشعر الزائد

احصل على مجموعة اختبار الهرمونات في مختبر دلاني فقط ب 35,000
والذي يتكون من الفحوصات التالية:
‏▫️LH
‏▫️FSH
‏▫️ESTRADIOL
‏▫️PROLACTIN
‏▫️PROGESTERONE
‏▫️TESTOSTERONE

⚠️أفضل وقت لإجراء تحليل الهرمونات هو اليوم الثاني من الدورة الشهرية للحصول على نتيجة دقيقة.
(أتمنى لكم جميعا دوام الصحة والسلامة)
📞0750 519 4008-0750 388 7447

مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز و ڕۆژووتان قەبوڵلە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کاتەکانی کرانەوەی سەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی بەم شێوەی...
28/02/2025

مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز و ڕۆژووتان قەبوڵ

لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کاتەکانی کرانەوەی سەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی بەم شێوەیە:

🟣تاقیگەی دەلانی ڕزگاری

٢٤ کاتژمێر کراوەیە
📍هەولێر، شەقامی ١٠٠ مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری.
📞 4008 519 0750

🟣تاقیگەی دەلانی ٤٠مەتری

لە کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی تاکو ٢:٠٠ی شەو کراوەیە.
📍ناونیشان: هەولێر، شەقامی ٤٠ مەتری، ترافیکلایتی کۆک، بەرامبەر پارکی برایەتی.
📞7447 388 0750

🟣تاقیگەی دەلانی ڕانیە

لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تاکو ١٢:٠٠ی شەو کراوەیە.
📍ناونیشان: قەزای ڕانیە، شەقامی ناو بازاڕ، بەرامبەر مزگەوتی ناجەخان.
📞4008 214 0750

🟣تاقیگەی دەلانی خەبات

لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تاکو ١٢:٠٠ی شەو کراوەیە.
📍ناونیشان: قەزای خەبات، شەقامی ناو بازاڕ، تەنیشت قوتابخانەی لاوەند.
📞4008 603 0750

کوردی-عربيئۆفەری تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز ...تاقیگەی دەلانی بە پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم ناوازەترین ئۆفەر پێشەکە...
28/02/2025

کوردی-عربي

ئۆفەری تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز ...

تاقیگەی دەلانی بە پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم ناوازەترین ئۆفەر پێشەکەش بە چارەخوازان دەکات.

کۆمەڵە پشکنینی:
▪️پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن(CBC)
▪️پشکنینی کۆلیستڕۆڵ(S.Cholesterol )
▪️پشکنینی چەوری سیانی(S.Triglycerides )
▪️پشکنینی رژێنی دەرەقی (TSH)
▪️پشکنینی شەکرە (F.Blood Suger)
▪️پشکنینی شەکرەی سێ مانگی (HbA1C)
▪️پشکنینی فرمانەکانی گورچیلە (Renal Function Test)
▪️پشکنینی گشتی میز(GUE)

ئێستا بەداشکانی 50 % تەنها 28,000دینار.

ئەم ئۆفەرە تاکو کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەستە لەسەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی .
سەردانمان بکە و ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە.

(بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك)
📞0750 519 4008-0750 388 7447
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

عرض خاص بمناسبة حلول شهر رمضان المبارك

يقدم مختبر دلاني العروض الأكثر تميزًا للمرضى باستخدام أحدث التجهزات .

الفحوصات:
▪️فحص تفاصيل الدم (CBC)
▪️فحص الكولسترول (S.Cholesterol)
▪️فحص دهون الثلاثي (S.Triglycerides)
▪️فحص غدة الدرقية (TSH)
▪️فحص سكر يومي (F.Blood Suger)
▪️فحص سكر تراكمي (HbA1C)
▪️فحص وضيف الكلية (Renal Function Test )
▪️فحص عام الإدرار(GUE)

الآن ليس بفقط 28000 دينار فقط

هذا العرض متاح حتى نهاية شهر رمضان المبارك في جميع فروع مختبر دلاني.
قم بزيارتنا ولا تفوت هذه الفرصة.

(أتمنى لكم جميعا دوام الصحة والسلامة)
📞0750 519 4008-0750 388 7447

هەستیاری خۆراک چییە ؟هەستیاری خۆراك بریتیە لە کاردانەوەی لەناکاوی سیستەمی بەرگری لەش کە لە دوای خواردنی خۆراکێکی دیاریکر...
24/02/2025

هەستیاری خۆراک چییە ؟
هەستیاری خۆراك بریتیە لە کاردانەوەی لەناکاوی
سیستەمی بەرگری لەش کە لە دوای خواردنی خۆراکێکی دیاریکراو ڕوودەدات ،تەنانەت دوای خواردنی بڕێکی کەم لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی هەستیاری .

لە تاقیگەی دەلانی پشکنینی (هەستیاری خۆراک )ئەنجام بدە و لە ڕێگای ئەم پشکنینەوە دەتوانرێت دەستنیشانی ووردی ئەو خۆراکانە بکرێت کە دەبنە هۆی هەستیاری و یارمەتیت دەدات بەوەی کە لە کام جۆری خۆراک دوور بکەویتەوە.

نیشانەکانی هەستیاری خۆراک چین؟
▫️سوربوونەوە و خورانی پێست.
▫️ کێشەی هەرسکردن.
▫️هەڵئاوسانی لێو و ڕووخسار و بەشەکانی تری جەستە.
▫️کێشەی هەناسەدان.
▫️بوورانەوە.

لەکاتی هەبوونی هەریەك لەم نیشانانەی سەرەوە دوای خواردن ،ئەوا پێویستە پشکنین ئەنجام بدەیت بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت.

ئەو خۆراکانە چین کە دەبنە هۆی هەستیاری؟
دەکرێت هەریەك لەو خۆراکانەی ڕۆژانە دەیخۆین ببێتە هۆی ڕێژەیەکی کەم تا زۆری هەستیاری لەوانە ( سەوزە،میوە،پێکهاتەکانی گۆشت،بەرووبومە دانەوێڵەییەکان وبەرهەمەکانی شیر…..هتد)

تاقیگەی دەلانی هیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت چارەخوازان دەخوازێت.

نەخۆشی پاقلە چییە ؟نەخۆشی پاقلە حاڵەتێکی بۆماوەییە کە دروستدەبێت بەهۆی کەمی ئەنزیمی گلوکۆز-6-فۆسفات (G6PD)لە خوێندا، بە ...
08/02/2025

نەخۆشی پاقلە چییە ؟

نەخۆشی پاقلە حاڵەتێکی بۆماوەییە کە دروستدەبێت بەهۆی کەمی ئەنزیمی گلوکۆز-6-فۆسفات (G6PD)لە خوێندا، بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەبێت ،كەمی ئەنزیمی (G6PD)ئەبێتە ھۆی تێكشانی خرۆكە سوورەكانی خوێن و شیبوونەوەی خوێن كە پێی ئەوترێت نەخۆشی پاقڵە.

نیشانەکانی نەخۆشی پاقلە چیین ؟
▫️کەم خوێنی
▫️زەردبوونی ڕەنگی پێست،چاو و زمان.
▫️هەناسەتەنگی
▫️خێرا لێدانی دڵ
▫️ماندوویەتی بەردەوام
▫️گۆڕانی ڕەنگی میز
▫️گەورەبوونی سپڵ

هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی پاقلە چییە ؟
لەبەر ئەوەی نەخۆشی پاقلە نەخۆشییەکی بۆماوەییە هۆکاری بۆماوەیی لە باوانەوە بۆ مناڵەکانیانە
ئەم نەخۆشیە لە پیاوان زیاترە وەک لە ئافرەتان ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە ئەنزیمی G6PD دەکەوێتە سەر کڕۆمۆسۆمی X ،
ئافرەتان دوو کڕۆمۆسومی Xیان هەیە ئەگەر هەشبێت دەبێتە هەڵگر نەوەك تووش بوو بەڵام پیاوان تەنیا یەك کڕۆمۆسومی Xیان هەیە بۆیەش ڕێژەی تووشبونیان زیاترە.

⛔️ئایا ڕاستە خواردنی پاقلە تووشی کەم خوێنیت دەکات ؟

پاقڵە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن کە پێکهاتەیەکی سەرەکی دروست بونی هیمۆگڵۆبینی خوێنە.
بەڵام لە حاڵەتی کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن و کەمی ئەنزیمی G6PD بە تایبەت لە منداڵدا خواردنی پاقڵە دەبێتە هۆی تێکشکانی خڕۆکە سورەکان و کەمبوونی خوێن، بۆیە نابێت ئەو منداڵانە پاقلە بخۆن.

⚠️پشکنینی کەمی ئەنزیمی G6PD ئەنجام بدە لەسەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی و دڵنیاببەرەوە لە تەندروستی خۆت و منداڵەکەت کە یارمەتیدەرە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی پاقلە.

(بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك)

04/02/2025
کەمی ئاسن لەخوێندا 🩸ئاسن یەکێکە لەکانزا گرنگەکان لەجەستەی مرۆڤداو بەشدارە لەدروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن کە ئەمەش دەب...
25/01/2025

کەمی ئاسن لەخوێندا 🩸

ئاسن یەکێکە لەکانزا گرنگەکان لەجەستەی مرۆڤداو بەشدارە لەدروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن کە ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵگرتن و گواستنەوەی ئۆکسجین(O2) بۆ سەرجەم خانەکانی لەش.

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن:
‏‎ ▫️ خێرا لێدانی دڵ و ھەناسە تەنگی
▫️ نەمانی ئارەزووی خواردن
▫️ زوو ھیلاک بوون
‏‎ ‎▫️ سەر ئێشەو گێش بوون
▫️قژ ھەڵوەرین
‏‎▫️ لاوازبوون
‏‎▫️ زەردبوونی ڕەنگی پێست
‏‎‎▫️سارد بوونی دەست و پەلەکان.
‏‎▫️ شکانی نینۆک.

هۆکارەکانی کەمی ئاسن چیین؟
-خوێنبەربوونی بەردەوام
-کەمی ڕێژەی ئاسن لە ژەمەکاندا(خۆراکدا)
-نەبوونی توانستی هەڵمژینی ئاسن لە لەشدا بە هۆی بوونی کێشە لە ڕیخۆڵەدا.

⚠️لە کاتی دووگیانیدا خانمان پێویستە ڕۆژانە ڕێژەیەکی باش لە ئاسن وەربگرن بۆ تەندروستی کۆرپەلە.

پشکنینی ماددەی ئاسن ئەنجام بدە لەسەرجەم لقەکانی تاقیگەی دەلانی و دڵنیاببەرەوە لە تەندروستیت

(بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك)

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dalany Laboratory -مختبر دلاني posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dalany Laboratory -مختبر دلاني:

Share

Category