
03/09/2025
هۆڕمۆنی بکوژ و بژیێن
بەڵێ هەرکاتێک ئەو (دەرمانە) هۆڕمۆنە بە زیادە بەکار بهێنرێت (کە زۆر جار ڕویداوە) کەسەکە دەکوژێت، هەر کاتێکیش ئەو هۆڕمۆنە لە شوێنی خۆی بەکار بێت و بە ڕێژەی گونجاو ئەوا مرۆڤ لە مردن ڕزگار دەکات.
هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەکار هێنانی هەستیارە پێویستە بە وردی ڕێژەی گونجاو بۆ نەخۆش دیاری بکرێت و ئەویش پێی پابەند بێت.
لە حاڵەتی کیتۆ ترشانی شەکرەیی دا ئەنسۆلین ڕزگارکەر و فریادڕەسە، کەچی ئەگەر لە پێویست زیاتر بێت بەئاسانی شەکرەنزمێ بەرپا دەکات و ڕەنگە مردنی لێ بکەوێتەوە.
(چی بکرێت ؟)..زو زو ڕێژەی شەکرەی ئەو کەسانە بپێورێت کە ئەنسۆلین لێ دەدەن.
1. ئەنسۆلین بەکارهێن هەمیشە شتێکی شیرینی لایێت ئەگەر شەکرەی دابەزی بیخوات
2. ئەنسۆلین بەکار هێن ژمارەی تەلەفۆنی پزیشک یان یاریدەدەری پزیشکی هەبێت و بتوانێت پەیوەندی پێوە بکات
3. باشترە کارتێک هەبێت بۆ بەکارهێنەری ئەنسۆلین تیایدا ئەوە ڕوون کرابێتەوە کە ئەوکەسە شەکرەی هەیە و ئەنسۆلین بەکار دێنێت.
4. پێویستە قوتابخانە و مامۆستایانی قوتابی شەکرەدار بزانن کە ئەگەری شەکرەنزمێ لەو منداڵەدا هەیە.
ئەوانەی بەتەمەنن، یان نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلەیان هەیە، یان نەخۆشی جگەر و بیرکۆڵی یان هەیە زۆر زیاتر ئەگەری شەکرە نزمێیان هەیە
ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیەو ئەنسۆلین بەکار دێنن وە شەکرەیان کۆنترۆڵ نییە (250 و 300) با سەردانی نەخۆشخانە و پزیشک بکەن، هەوڵ بدەن شەکرەیان هەمیشە لە نێوان (120 بۆ 200) دا بێت.
هیوادارم سود لەو ڕێنماییانە وەربگرن، پرسیارەکانتان وەڵام دەدەینەوە، هیچم نەماوە جگە لەوەی سوپاستان بکەم.
دکتۆر یوسف بەهائەدین خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان
#تەندروستی #شەکرە #پزیشکی #ئەنسۆلین