د. دێدەوان نامق - Dr.Dedawan Namiq

د. دێدەوان نامق - Dr.Dedawan Namiq پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان
Senior Orthopedic Surgeon, MBCHB, FKHCMS-ORTHOPEDICS, FRCSed Ortho and Trauma, Lecturer at KHCMS

ڕێنمایی خۆپاراستن بۆ دووربوون لە پێکانی وەرزشی لە هۆڵەکانی لەش جوانی..١. گەرمکردنی لەش (٥-١٠ خولەک) کاردیۆی سوک و هەندێ ...
03/04/2025

ڕێنمایی خۆپاراستن بۆ دووربوون لە پێکانی وەرزشی لە هۆڵەکانی لەش جوانی..

١. گەرمکردنی لەش (٥-١٠ خولەک)
کاردیۆی سوک و هەندێ لە جولەکانی جومگە بە بەکارهێنانی ئامێری سوک وەک دمبلس و شافتی سووک. بۆ زیادکردنی چوونی خوێن بۆ ماسولکە و ئامادەکردنی ماسولکە و جومگەکان بۆ وەزش..

٢. تەکنیکی دروست ئەنجام بدە.
تەکنیکی هەڵە فشار دەخاتە سەر ماسولکە وجومگەکان بە مەش ڕێژەی پێکان زیاد دەکات، پێویستە ڕێنمایی ڕاهێنەر بە ڕێکی جێبەجێ بکرێت..
هەلبژاردنی وەرزشەکانیش زۆر گرنگە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو ٤٥-٥٠ ساڵیەوەیە..


٣. بە قورسایی کەم دەستپێبکە و بەرەبەرە زیاد بکە.
زیادکردنی قورسیای لە ناکاو بێ ڕاوێژی ڕاهێنەر ڕێژەی پێکان زیاد دەکات ، لە هەموو بارێک نابێت لە سەدا ١٠ زیاتر بێت لە هەفتەیەک.

٤. پێڵاوی گونجاو لەبەر بکە
- پێڵاوی تایبەت بۆ وەرزشەکەت (ڕاکردن، هەڵگرتنی قورسایی) بەکاربێنە بۆ پاراستنی جومگەکان.

٥. ماسولکەکانی کۆر بەهێز بکە
کە بریتین لە ماسولکەکانی سەرەوەی ڕان، حەوز، پشت و سک)

٦. گوێ لە لەشت بگرە
ئازاری ئاسایی یاخوت نارەحەتی وماندووبوونی ماسولکە ئەمە ڕێپێدراوە و ئاساییە بەڵام هەموو ئازارەکی نوێ و زۆر بە ئازاری مەترسیدار دادەنرێت پێیویستە ڕاوێژ بکەی.

٧. راکێشان و سترێچی ماسوکە (٥-١٠ خولەک)
پیوستە پاش وەرشی بەهێزکردن ئەنجام بدرێت نەک پێش، ئەمەش نەرم و نیانی ماسولکە و جولەی جومگە دەپارێزیت..

٨. ئاو بخۆوە و خواردنی تەندروست بخۆ
ئاوی پیویست پێش و لەکاتی وەرزش و دوای وەرزش پێویستە بخورێتەوە.
پڕۆتینی پێویست لە خۆراک و ڤیتامین D بۆ چاکبوونەوەی ماسولکە و ئێسک.

٩. پشوو بدە
پیویستە ١-٢ ڕۆژی پشوو هەبێت بۆ هەر سێتیکی ماسولکە تاوەکو کاتی پێویستی هەبێت بۆ چاکبوونەوە

١٠. وەرزشی تایبەت بۆ بارودۆخی تایبەتەکان
بۆ نموونە کەسێک سەوەفانی جومگەی هەیە، یان پوکانەوەی ئێسک یاخود ئینزیلاقی پشتی هەیە پیویستە وەرزشی تایبەتیان بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی دووربن لە پێکان.

ئەم هەڵانەی کە زۆرترین پێکانیان لێ دەکەوێتەوە ئەمانەن
١.پشتگوێخستنی خۆ گەرمکردن پێش یاری
٢.هەڵگرتن و زیاد کردنی قورسیایی بە بێ ڕاوێژی ڕاهێنەر.
٣.گوێ نەدانە ئازاری نوێ لە کاتی وەرزش.

هەر ساغ بن
د.دێدەوان نامق رسول
پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان.

پەیوەندی نێوان وەرزی زستان و ئازاری سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ.لە وەرزی زستان ئازاری سەوەفانی جۆمگەی ئەژنۆ زیاد دەکات لە بەر ...
18/12/2024

پەیوەندی نێوان وەرزی زستان و ئازاری سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ.

لە وەرزی زستان ئازاری سەوەفانی جۆمگەی ئەژنۆ زیاد دەکات لە بەر ئەم هۆکارانە:
١.ساردی دەبێتە کرژبوونی ماسولکەکانی ئەژنۆ، ئەمەش ئازار زیاد دەکات.
٢.کەمبوونەوەی چوونی خوێن بۆ ئەژنۆ لە ئەنجامی کرژبوونی خوێنبەرەکان لە زستان.
٣.کەمی جوولەی وەرشی ڕۆژانە.
٤.لە زستانان هەستیاریمان بەرامبەر ئازار زیاترە .

بۆیە پێویستە جومگەی سەوەفانی ئەژنۆ بپارێزین لە سەرمای زستان.

هەر تەندروست بن
د.دێدەوان نامق ڕسول
پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان

ڕێنمایی تەندروستی.ئایا هیچ کاتێک دەرمانت بەکارهێناوە بۆ قەڵەوبوون بێ ڕێنمایی پزیشک؟ ئاگاداری ئەم چیڕۆکە ناخۆشانە بن.بەڕێ...
30/08/2024

ڕێنمایی تەندروستی.
ئایا هیچ کاتێک دەرمانت بەکارهێناوە بۆ قەڵەوبوون بێ ڕێنمایی پزیشک؟ ئاگاداری ئەم چیڕۆکە ناخۆشانە بن.

بەڕێزان ئەمڕۆ باسی چیڕۆکێکی ناخۆش دەکەین کە خەریکە لە حالەتەوە دەبێت بە دیاردە، ئەویش بەکارهێنانی دەرمانە بە تایبەت لە گەنجان بە بێ ڕاوێژی پزیشک بە مەبەستی قەلەوی، لە ئۆنلاین یان لە هەندێک شوینی نافەرمی. ئەویش زۆربەی جار ئەو دەرمانە بریتیە لە ستیرۆید و کۆرتیزۆن.
لەم ماوەیە لە کلینیکدا دەبینین، نەخۆش سەردانمان دەکەن بەهەبوونی ئازار لە جومگەی حەوز، کاتێک پشکنینی بۆ دەکەین ،دەبینین تووشی ڕەشبوون یان مردنی سەری تۆپی ئێسکی ڕان بوون لە ئەنجامی نەچوونی خوێن بۆ سەری تۆپی ئێسکی ڕان .
زۆربەی جار ئەم نەخۆشانە بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ دەرمانی قەلەبوونیان بەکار هێناوەو کاریگەری زۆر خراپی لەسەر سەرە تۆپی ئێسکی ڕان دروست کردووە.
کە دواتر ئەم ڕەشبوونە گەڕانەوەی نییە بۆ حالەتی ئاسایی ، ناتوانین بە حەب و دەرمان بیگەڕێنینەوە باری ئاسایی جگە لە نەشتەرگەری و تا لە کۆتایی دەگاتە گۆڕینی جومگە.

بۆیە تکایە دوور بکەونەوە لە بەکارههنانی دەرمان بەبێ ڕاوێژی پزیشک.

هەر تەندروست بن
د.دێدەوان نامق رسول
پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان

جەژنی قوربان لە خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکانتان پیرۆز بیت ، هەردەم لە خۆشی بن ان شاءاللە.عيد الأضحى مبارك، وكل عام وأنتم ب...
15/06/2024

جەژنی قوربان لە خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکانتان پیرۆز بیت ، هەردەم لە خۆشی بن ان شاءاللە.

عيد الأضحى مبارك، وكل عام وأنتم بألف خير.

نەشتەرگەری جێگیرکردنی شکانی بەشی سەرەوەی ئێسکی لاق بە پلاتین و بورغی.عملية تثبيت كسر اعلى عظم الساق بصفيحة بلاتين والبرا...
13/04/2024

نەشتەرگەری جێگیرکردنی شکانی بەشی سەرەوەی ئێسکی لاق بە پلاتین و بورغی.

عملية تثبيت كسر اعلى عظم الساق بصفيحة بلاتين والبراغي.

د.دێدەوان نامق رسول
پسپۆڕ (بڕوانامەی بۆرد-دکتۆرا) لە نەشتەرگەری ئێسک و شکان ، گۆڕینی جومگە، نازوری جومگە و پێکانە وەرزشیەکان.
بڕوانامەی هاوەڵبوون لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی لە بواری نەشتەگەری ئێسک و شکان/ ئیدنبرە.

اخصائي (شهادة الدكتوراه) في جراحة العظام و الكسور ،تبديل المفاصل، ناظور الركبة و اصابات الرياضية.
شهادة الزمالة الملكية البريطانيه في جراحة العظام و الكسور/ ادنبرە.
Dr.Dedawan Namiq Rasul
Specialis Orthopedic Surgeon
Board degree in Trauma & Orthopedic Surgery.
Fellow in Royal Collage of Surgeons of Edinburg in (Tr & ortho)

هەمیشە تەندروست بن

رەمەزانیات (١)ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی ماسولکە و ئێسکەکانمان لە مانگی رەمەزان.چی کاتێک باشترین کاتە بۆ وەرزش لە مان...
11/03/2024

رەمەزانیات (١)
ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی ماسولکە و ئێسکەکانمان لە مانگی رەمەزان.

چی کاتێک باشترین کاتە بۆ وەرزش لە مانگی رەمەزان ؟

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزشی قورس بۆ بەهێزکردن و دروستکردنی ماسولکەکان ,(٢-٣) کاتژمێر دوای بەربانگ کردنەوەیە.
بەڵام ئەنجامدانی وەرزشی سووک نیو کاتژمێر پێش بەربانگ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش.
ئەنجامدانی نوێژی تەراویحیش بە یەکێک لە وەرزشە هەرە بەسودەکان دادەنرێت بۆ لەش.

هەر ساغ بن
د.دێدەوان نامق

رەمەزانتان پیرۆز بێت." شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِیْۤ اُنْزِلَ فِیْهِ الْقُرْاٰنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَ بَیِّنٰتٍ مِّنَ الْهُد...
10/03/2024

رەمەزانتان پیرۆز بێت.

" شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِیْۤ اُنْزِلَ فِیْهِ الْقُرْاٰنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَ بَیِّنٰتٍ مِّنَ الْهُدٰى وَ الْفُرْقَانِۚ "

نەشتەرگەری راستکردنەوەی خواری ئەژنۆی توشبوو بە سەوەفان ، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئازار و گواستنەوەی ئاراستەی قورسایی بۆ د...
01/03/2024

نەشتەرگەری راستکردنەوەی خواری ئەژنۆی توشبوو بە سەوەفان ، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئازار و گواستنەوەی ئاراستەی قورسایی بۆ دیوی دەرەوی ئەژنۆ بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٤٦ ساڵ.

‎عملية جراحية لعوج الركبة نتيجة السوفان ، لمريضة يبلغ من العمر 46 سنة لتخفيف الألم وتحويل اتجاه الوزن إلى جهة خارجية لركبة.

High tibial osteotomy for knee osteoarthritis with varus deformity to reduce pain .

شکانی ملی ئێسکی ڕان لە بەتەمەنەکان چۆن چارەسەر دەکرێت؟لە کاتی شکانی ملی ئێسکی ڕان ، پێویستە چەند خاڵێک بە هەند وەربگیرێت...
26/02/2024

شکانی ملی ئێسکی ڕان لە بەتەمەنەکان چۆن چارەسەر دەکرێت؟

لە کاتی شکانی ملی ئێسکی ڕان ، پێویستە چەند خاڵێک بە هەند وەربگیرێت، لە هەمووی گرنگتر تەمەنی نەخۆشەکەیە، دواتر چاڵاکی ڕۆژانەی.
ئەگەر شکانەکە بە تەواوی لێک جیابێتەوە، تەمەنی سەروو ٦٥ ساڵ بێت، چاڵاکی ڕۆژانەی زۆر بێت، ئەوا (گۆڕینی تەواوی جومگەی حەوز)ی بۆ ئەنجام دەدرێت.
بەڵام ئەگەر تەمەنی سەروو ٦٥ ساڵ بێت ، شکانەکە بە تەواوی لێک جیا بێتەوە، چەندین نەخۆشی درێژ خایەنی هەبێت و چاڵاکی ڕۆژانەی کەم بێت ، ئەوا تەنها بەشی سەرە تۆپی ئێسکی ڕانی بۆ دەگۆردرێت ( گۆڕینی بەشێکی جومگەی حەوز).

هەر تەندروست بن
د.دێدەوان نامق رسول
پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان

هۆکارەکانی سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ چییە؟١.بە تەمەن داچوون٢.قەلەوی٣.ئافرەتان زیاتر تووش دەبن٤.پێکانی وەرزشی کۆن٥.شکانی کۆنی...
23/02/2024

هۆکارەکانی سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ چییە؟
١.بە تەمەن داچوون
٢.قەلەوی
٣.ئافرەتان زیاتر تووش دەبن
٤.پێکانی وەرزشی کۆن
٥.شکانی کۆنی ئەژنۆ
٦.هۆکاری بۆماوەیی
٧.ئەنجامنەدانی وەرزشی ڕۆژانە
٨.نەخۆشێە رۆماتیزمییەکان.

ما هی عوامل اللتي تؤدي إلى سوفان الركبة
١.تقدم العمر
٢.السمنة او زیادة الوزن
٣.كسر السابق حول الركبة
٤.اصابات رياضية السابقة
٥.عوامل جينية
٦.عدم ممارسة الرياضة
٧.أمراض الروماتيزمية
٨.النساء أكثر معرضاً

هەر تەندروست بن
د.دێدەوان نامق
پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان.

بەشداریمان لە كۆرسێکی ڕاهێنانی چڕ لە ووڵاتی هیندستان لەسەر نوێترین تەکنیکەکانی نەشتەرگەری شکانی ئالۆزی حەوز.شارکنا فی دو...
16/02/2024

بەشداریمان لە كۆرسێکی ڕاهێنانی چڕ لە ووڵاتی هیندستان لەسەر نوێترین تەکنیکەکانی نەشتەرگەری شکانی ئالۆزی حەوز.

شارکنا فی دورة تدريبية مكثفة في هندستان على أحدث تقنية في تثبيت كسر معقد في عظم الحوض.

دکتۆر
دێدەوان نامق رسول
پسپۆڕ (بڕوانامەی بۆرد-دکتۆرا) لە نەشتەرگەری ئێسک و شکان ، گۆڕینی جومگە، نازوری جومگە و پێکانە وەرزشیەکان.
بڕوانامەی هاوەڵبوون لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی لە بواری نەشتەگەری ئێسک و شکان/ ئیدنبرە.

اخصائي (شهادة الدكتوراه) في جراحة العظام و الكسور ،تبديل المفاصل، ناظور الركبة و اصابات الرياضية.
شهادة الزمالة الملكية البريطانيه في جراحة العظام و الكسور/ ادنبرە.

Dr.Dedawan Namiq Rasul
Specialis Orthopedic Surgeon
Board degree in Trauma & Orthopedic Surgery.
Fellow in Royal Collage of Surgeons of Edinburg in (Tr & ortho).

چۆن پارێزگاری لە پتەوی ئێسکەکانمان بکەین؟١.وەرگرتنی رێژەی پێویستی ڕۆژانە لە کالسیۆم و  ڤیتامین دی.٢.ئەنجامدانی وەرزش و ب...
14/02/2024

چۆن پارێزگاری لە پتەوی ئێسکەکانمان بکەین؟
١.وەرگرتنی رێژەی پێویستی ڕۆژانە لە کالسیۆم و ڤیتامین دی.
٢.ئەنجامدانی وەرزش و ببێتە بەشێک لە ڕۆتینیاتی ڕۆژانە.
٣.دوورکەوتنەوە لە جگەرکێشان و خواردنەوە کهولیەکان.
٤.وەرگرتنی خواردنی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە فاست فوود(خواردنە خێراکان).
٤.خواردنی سەوزە کە دەولەمەندە بە کالسیۆم.
٥.ئاگاداربوون لەو دەرمانانەی کە چڕی ئێسک کەم دەکاتەوە بە تایبەتی کۆرتیزۆن.
٦.ئافرەتان لە دوای ڕاوەستانی سووڕی مانگانە پێویستە بە شێوەکی بەردەوام ئاگاداری پتەوەی ئێسکەکانیان بن بە ڕاوێژ لەگەل پزیشکی پسپۆر.

هەر تەندروست بن
د.دێدەوان نامق
پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان

Address

هەولێر، کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی، 40 مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری
Irbil
44001

Opening Hours

Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647511716850

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. دێدەوان نامق - Dr.Dedawan Namiq posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د. دێدەوان نامق - Dr.Dedawan Namiq:

Share

Category