
06/08/2025
نەخۆشی Brucella (حەمەی ماڵتا) چییە؟
نەخۆشیەکی بەکتریاییە کە بەھۆی بەکتریای بروسێللاوە دروست ئەبێت.
ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەم بەکتریایە چین؟
🔸گواستنەوەی ئاژەڵەوەیە بۆ مرۆڤ لە رێگەی بەرکەوتنی برینی ئاژەڵە توشبووەکە یان پاشماوەکەی تەنانەت لەڕێگەی
بەکارھێنانی بەرھەمەکانیشی.
🔸زۆر دەگمەن لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ ئەگوازرێتەوە.
🔸لەڕێگەی خۆراکی پیسبووەوە بە بەکتریاکە.
چ ئاژەڵێک ھەڵگری ئەم بەکتریایە؟
ئاژەڵە ماڵییەکان و ئەوانەی لە کێڵگەکان بەخێوئەکرێن واتە ھەر ئاژەڵێک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکات،مانگا زۆربەی جۆرەکانی ئەم بەکتریایەی ھەڵگرتووە، ھەروەھا لە سەگ ومەڕ وبەراز وبزن وحوشتریشدا ھەن.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چین لە مرۆڤدا ؟
🔸تای بەرزی بەردەوام یاخود ناوبەناو
🔸سەرئێشە
🔸بێھێزی
🔸ئارەقکردنێکی زۆر
🔸لەرز
🔸ئازاری جومگە
🔸ئازاری ھەموو لەش
🔸کەمبوونەوەی کێش
گرانەتا(salmonella )
ماوەی چونە ژورەوەی ئەم بەکتریایە بۆ چونە ناو لەشی نەخۆشەکە و هەتا دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە (١٠ بۆ ١٤ )رۆژە .
ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە؟
🔸شیر و بابەتەکانی شیر ئەگەر باش نەکوڵابێ
🔸هێلکە گەر بە کاڵی بدرێت بە منداڵ
🔸گۆشتی سورو گۆشتی مریشک گەر باش نەکوڵابێت
نیشانەکانی گرانەتا؟
🔸 تا (کە دیارترین نیشانەی نەخۆشیەکەیە
🔸 سەرئێشە
🔸 ئازاری ماسولکەکان
🔸 کەم بوونەوەی لێدانی دڵ
🔸 کۆکە
🔸 وربون
🔸 سکچوون
✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨
- تاقیگەی پزیشکی ئاربۆ .... باشترین هەڵبژاردن تا لە تەندروستیت دڵنیابیت
-مختبر أربو الطبية .... الخيار الأفضل لضمان صحتك
📌ناونیشان : شەقامی پزیشکان -بەرامبەر کۆمەڵگای ھیوا
📌العنوان : شارع الأطباء - مقابل جمعية هيوا
⏰دەوام : 8:00 بەیانی _12:00 شەو
ژ. موبايل : 07507355573
07745557355