Farabi Medical Laboratory

Farabi Medical Laboratory Farabi Molecular Laboratory is a private laboratory dedicated to provide high tech lab services for medical community of Iraq,Started in 2013.

تاقیگەی پزیشکی فارابیبۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکانناونیشانمان:هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەک...
05/08/2025

تاقیگەی پزیشکی فارابی
بۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکان

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین

مختبر الفارابي الطبي
لتحليل الاختبارات العامة والوراثية

عنواننا:
اربيل بالقرب من فلكه حى شروطه - شارع ٤٠م ـ حي رابيرين - م

🎯 پێشبڕکێی پزیشکی - پاکێجی پشکنین بە بێبەرامبەر!💰 خەڵات: پاکێجی گشتی پشکنینی خوێننرخی ڕاستەقینە: ٩٥,٠٠٠ دینار❓ پرسیارەکە...
02/08/2025

🎯 پێشبڕکێی پزیشکی - پاکێجی پشکنین بە بێبەرامبەر!
💰 خەڵات: پاکێجی گشتی پشکنینی خوێن
نرخی ڕاستەقینە: ٩٥,٠٠٠ دینار
❓ پرسیارەکە:
کام لەمانە نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی شەکرەن؟
A- زۆر ئاو خواردنەوە
B- زۆر میز کردن
C- هەستکردن بە بێتاقەتی
D- هەر هەموویان
📋 مەرجەکانی بەشداری:

تەنها پیتی وەڵامی ڕاست لە کۆمێنت بنووسە
فۆڵۆوی پەیج بکە
ئەنجام لە پەیجی فەرمی تاقیگەی فارابی ڕادەگەیەنرێت

⏰ بەزوویی بەشداری بکە!
دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پشکنینی بێبەرامبەر 🏆
#شەکرە
💙 پۆستەکە هاوبەشی بکە تاکو کەسانی تر سوودمەند بن!

ئه‌م پێشبركێيه‌ بۆ ماوه‌ 2 هه‌فته‌يه

🩸 الكشف المبكر عن الثلاسيميا = حياة آمنة لأطفالنامرض وراثي خطير، لكن الوقاية منه ممكنة بفحص بسيط قبل الولادة.👪 افحصوا أن...
30/07/2025

🩸 الكشف المبكر عن الثلاسيميا = حياة آمنة لأطفالنا
مرض وراثي خطير، لكن الوقاية منه ممكنة بفحص بسيط قبل الولادة.

👪 افحصوا أنفسكم إذا كنتم حاملين للمرض
🗓️ عينة تُؤخذ في الأسبوع 11 من الحمل
🧬 استشارة وراثية لتفسير النتائج

📌 لا تنتظروا المفاجآت – افحصوا واطمئنوا على صحة أطفالكم 💙

#الثلاسيميا

29/07/2025

ناتەواوی زگماکی لە کۆرپەکە
له‌م ڤيديۆيه‌ هۆكار و خۆپارێزيه‌كان بزانه‌ ...

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەوکردنی جگەرە28 July زیاتر لە 350 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشبوون بە هەوکردنی جگەر — و زۆربەی...
28/07/2025

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەوکردنی جگەرە
28 July

زیاتر لە 350 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشبوون بە هەوکردنی جگەر — و زۆربەیان تەنانەت نازانن کە تووشبوون.
نەهۆشی هەوکردنی جگەری جۆری بی و سی دەتوانێت بۆ چەندین ساڵ بە بێدەنگی زیان بە جگەر بگەیەنێت و دەبێتە لەکارکەوتنی جگەر، یان شێرپەنجە.

بەڵام مژدە خۆشەکە ئەوەیە:
✅ بە کوتان دەتوانرێت ڕێگری لە هەوکردنی جگەری جۆری بی بکرێت.
✅ هەوکردنی جگەری جۆری سی بە چارەسەری دروست تەواو بنبڕ دەکرێت.
✅ پشکنینی پێشوەختە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە هۆکارێکی سەرەکی ڕزگارکردنی ژیانی تووشبووەکەیە.

زوو زانینی ڕەگەزی کۆرپەلە یەکێکە لە گەورەترین خواستەکانی ئافرەتی دووگیان، با ئێمە چارەسەرێکی ئاسانتان پێبڵێین!لە تاقیگەی...
27/07/2025

زوو زانینی ڕەگەزی کۆرپەلە یەکێکە لە گەورەترین خواستەکانی ئافرەتی دووگیان، با ئێمە چارەسەرێکی ئاسانتان پێبڵێین!

لە تاقیگەی پزیشکی فارابی پشکنینێکی سادە بەردەستە کە بە ئاسانی لە هەفتەی ١٠ی دووگیانی (٢مانگ و هەفتەیەک) لە ڕێگەی خوێنی دایکەوە دەتوانرێت ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری بکرێت و دڵنیاش دەبیتەوە لە ئەگەری تووشبوونی بە نوخۆشییە کرۆمۆسۆمییەکان وەکو کۆنیشانەی داون.

ئەم پشکنینە چۆن کاردەکات؟
لە کاتی دووگیانی بەشێک لە DNA کۆرپەلە دەچێتە ناو خوێنی دایکەوە، کە لە ڕێگەیەوە دەکرێت کۆمەڵێک نەخۆشی بۆماوەیی و ڕەگەزی کۆرپەلەی پێدەستنیشان بکرێت.

ئێستا پەیوەندی بکە و زانیاری زیاتر وەربگرە:

تاقیگەی پزیشکی فارابی
بۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکان

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین

07508564547
07730223272

27/07/2025

دكتۆر! لەبارچوونی به‌رده‌وامى کۆرپەلە لەبەر چی ڕوودەدات؟

وه‌ڵامه‌كه‌ى له‌ دكتۆر ناصر گەيلانى وه‌ربگره‌
راوێژکاری نەخۆشييە بۆماوەييەكان

💇 پرچت هەڵدەورێت و دەتەوێت هۆکارەکەی بزانیت؟ تاقیگەی پزیشکی فارابی ئۆفەری پرچ هەڵوەرینت پێشکەش دەکات کە پێکدێت لە کۆمەڵێ...
20/07/2025

💇 پرچت هەڵدەورێت و دەتەوێت هۆکارەکەی بزانیت؟

تاقیگەی پزیشکی فارابی ئۆفەری پرچ هەڵوەرینت پێشکەش دەکات کە پێکدێت لە کۆمەڵێک پشکنینی خوێن و کانزاکان و ڤیتامینەکان هۆرمۆنەکان.

پرچ هەڵوەرین حاڵەتێکی ناخۆشە کە دەکرێت زۆر هۆکاری تەندرووستی و دەروونی لەپشت بێت.
ئێمە پاکێجێکی گرنگترین پشکنینە پزیشکییەکانمان بۆتان داناوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری سەرەکی حاڵەتەکەی تۆ!.

🔬 پاکێجی پشکنینی هەڵوەرینی پرچمان ئەم پشکنینانەی تێدایە:

✅ CBC – پشکنین بۆ کەمخوێنی یان هەوکردن
✅ Iron & Ferritin – هەڵسەنگاندنی خەزن و کەمی ئاسن
✅ Zink – زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی قژ بە شێوەیەکی تەندروست
✅ TSH – پشکنینی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی(ناڕێکی تێیدا هۆکارێکی پرچ هەڵوەرینە)
✅ (25) OH Vitamin D– ڤیتامین دی ڕێژەی نزمی پەیوەندی بە هەڵوەرینی پرچەوە هەیە.
✅ Testesterone – بۆ دیاریکردنی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان.

🎯 پاش ئەنجامدانی پشکنینەکان پزیشک بێبەرامبەر هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی پشکنینەکانت بکات و ڕێنمایی و دەرمانی پێویستت بۆ بنوسێت.

📍 سەردانی تاقیگەی پزیشکی فارابی بکە و یەکەم هەنگاو بەرەو تەندروستی پرچت بنێ.

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین
07508564547
07730223272

پشکنین بۆ حاڵەتی کۆنیشانەی داون (مەنگۆلی) لەکاتی دووگیانی.کۆنیشانەی داون ناسراوە بە (مەنگۆلی)، حالەتێکی تێکچونی بۆماوەیی...
19/07/2025

پشکنین بۆ حاڵەتی کۆنیشانەی داون (مەنگۆلی) لەکاتی دووگیانی.

کۆنیشانەی داون ناسراوە بە (مەنگۆلی)، حالەتێکی تێکچونی بۆماوەییە بەهۆی زیادبوونی کرۆمۆسۆمێکەوە ڕوودەدات. و لە هەر ٧٠٠ منداڵێک یەکێکیان تووشی دەبن، وە ئەگەری تووشبوونەکە زیاد دەبێت لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی دایک و باوک.

نیشانەکانی کۆنیشانەی داون:
• تێكچونی گەشەی جەستەیی: کورتە باڵایی، بچوکی قەبارەی سەر، ملکورتی، شێوە و قەبارەی جیاوازی گوێ، دەموچاوی خڕو تەختی ناوەندی لووت، لاوازی ماسولکە، کورتی پەنجەکانی دەست.

• ناتەواوی ژیری یاخود بیرکۆڵی: زۆرینەی منداڵانی تووشبووی حاڵەتی داون کێشەیان لە ژیری و درکپێکردندا هەیە هەروەها قسەکردن و یادگەی هەمیشەیی و کورتخایەنیشیان دوادەکەوێت.

• کاریگەری لەسەر لایەنی تەندروستی: ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی ناتەواوی لە دڵدا، کێشەی هەناسەدان، کێشەی بیستن، و چەندین کێشەی تر.

لە هەرە پشکنینە گرنگەکان بۆحاڵەتی کۆنیشانەی داون:
پشکنینەکانی پێش لەدایکبون:
• سۆنەر(هەندێک نیشانەت پێدەدات کە ئاماژەیە بۆ ئەم حاڵەتە، بەڵام دەبێت پشکنینی بۆماوەیی ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە.
• پشکنینی کۆرپەلە لە ڕێگەی خوێنی دایک:
لە هەفتەی ١٠ی دووگیانیەوە ئەنجام دەدرێت و دەستنیشان دەکرێت.
• پشکنینی بۆماوەیی پێش دووگیان بوون وەرگرتنی شلەی دەوری مناڵ یاخود پارچەگۆشتی وێڵاش.

پاش لەدایکبوون:
• پشکنینی شیکاری کرۆمۆسۆمی (Karyotype)
پشکنینێکە بۆ سەیرکردنی شێوە و ژمارە و قەبارەی کرۆمۆسۆمەکان لە خانەکانی لەشی مناڵەکەدا بەکاردێت، بەهۆی ئەم پشکنینەوە دەتوانرێت دەستنیشانی کۆنیشانەی داون بکرێت دوای لەدایکبوون.

ئێستا گشت ئەم پشکنینە بۆماوەییانە لە تاقیگەی پزیشکی فارابی بەردەستە لەگەڵ ڕاوێژکاری بۆماوەیی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی درووست بەپێی حاڵەتەکان.

بەهیوای لەشساغی بۆ هەموان.

تاقیگەی پزیشکی فارابی
بۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکان

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین

07508564547
07730223272

🩺 ئایا نەخۆشی شەکرە چارەسەری هەیە؟  🤔 ئەمە یەکێکە لە زۆرترین ئەو پرسیارانەی چارەخواز دەیکات لەسە نەخۆشی شەکرە و با ئێمە ...
18/07/2025

🩺 ئایا نەخۆشی شەکرە چارەسەری هەیە؟ 🤔

ئەمە یەکێکە لە زۆرترین ئەو پرسیارانەی چارەخواز دەیکات لەسە نەخۆشی شەکرە و با ئێمە وەڵامی بدەینەوە 👇

💡 شەکرەی جۆری یەکەم(کە لە منداڵان باوە) لە ئێستادا چارەسەری یەکجاری نییە و پێویستە کەسی تووشبوو ئینسولین وەربگرێت.
نەخۆشانی ئەم جۆرە شەکرەیە سەرەڕای ئەوەی بۆ تەواوی ژیانیان پێویستیان بە وەرگرتنی ئەنسولین دەبێت، لە هەمانکات دەتوانن ژیانێکی تەندرووست بژین.

💡 شەکرەی جۆری دوو(کە لە گەوران ڕوودەدات) هەرچەندە ناتوانین وشەی "چارەسەری هەمیشەیی" بەکار بهێنین بەڵام هەندێک هۆکار هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ گەیشتنی ئاستی شەکرەی خوێن بۆ ئاستی جێگیر بەکەمکردنەوە یان بەکارنەهێنانی دەرمان.
ڕێگاکان بریتین لە:
✨ دابەزاندنی کێش
✨ خواردنی تەندروست(کەمکردنەوەی کاربۆهایدرایتەکان(گەنم و برنج و ..) و زیادکردنی ڕیشاڵ(سەوزەکان)
✨ وەرزشکردنی ڕۆژانە(بەلای کەمی هەفتانە ٣ جار)

🙌 بەڵێ- دەتوانیت بەرزبوونەوەی شەکری خوێنت کۆنترۆڵ بکەیت! بەڵام پێویستە بە بەردەوامی چاودێری ڕێژەی شەکرە و تەندرووستیت بکەیت.

❗پشکنینەکانی شەکرەی خوێنت لە تاقیگەی پزیشکی فارابی ئەنجام بدە و بێبەرامبەر پزیشک ئەنجامەکانت بۆ هەڵدەسەنگێنێت.

تاقیگەی پزیشکی فارابی
بۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکان

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین

07508564547
07730223272

🌥 ڤیتامین D:ڤیتامینەکەی تیشکی خۆر.ژانی ئێسک و ماسولکە و ماندوێتی بەردەوام، کەمی وزە ئەمانە یەکێکن لە هۆکارەکانی ماندوێتی...
15/07/2025

🌥 ڤیتامین D:
ڤیتامینەکەی تیشکی خۆر.

ژانی ئێسک و ماسولکە و ماندوێتی بەردەوام، کەمی وزە ئەمانە یەکێکن لە هۆکارەکانی ماندوێتی کە بە شێوەیەکی باو هۆکارەکەی بریتییە لە کەمی ڤیتامین D.

🧬 ڤیتامین D چی دەکات؟

🔆 یارمەتی کارکردنی ماسولکەکان دەکات.
🔆 سیستەمی بەرگری لەش چالاک دەکات دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
🔆 ڕێژەی کالیسیۆم و فۆسفات ڕێکدەخات لەناو خوێن کە هۆکارن بۆ تەندروستییەکی باشی ئێسک و ماسولکەکان.

🩻 کێ مەترسی کەمی ڕێژەی ڤیتامین Dهەیە؟
- ئەوانەی ڕێژەی بەرکەوتنی خۆریان کەمە.
- ڕەنگی پێستی تۆختر.
- قەڵەوی یان نیشانەکانی کەم مژینی خۆراک(کێشەکانی کۆڵۆن).
- ئەو ئافرەتانەی شیردەدەن بە منداڵەکانیان.

🧪 لە کاتی کەمی ڕێژەی ڤیتامین دی، پزیشک پێشنیاری ئەم ڕێگایانەتان بۆدەکات وەکوو چارەسەر:
١/ بەرکەوتنی زیاتری تیشکی خۆر.
٢/ سیستەمی خۆراکی تەندروست کە پێکهاتبێت لە ڕێژەی پێویستی بەرهەمە شیرییەکان.
٣/ تەواوکاری ڤیتامین دی وەکوو دەڕمان.
٤/ لەکاتی پێویست، دەکرێت پزیشک تەواوکاری کالیسیۆمیشت بۆ پێشنیار بکات.

🔬👨‍⚕ لە تاقیگەی پزیشکی فارابی پاش ئەنجامدانی پشکنین، خزمەتگوزاری سەردانی پزیشک بەردەستە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان و پێدانی ڕێنمایی پێویست.

تاقیگەی پزیشکی فارابی
بۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکان

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین

07508564547
07730223272

🔬 لەبارچوونی بەردەوامی کۆرپەلەکەت بۆ دەستنیشان دەکەین. لەبارچوونی بەردەوامی کۆرپەلەکە کاتێک پێناسە دەکرێت کە دوو جار یان...
13/07/2025

🔬 لەبارچوونی بەردەوامی کۆرپەلەکەت بۆ دەستنیشان دەکەین.

لەبارچوونی بەردەوامی کۆرپەلەکە کاتێک پێناسە دەکرێت کە دوو جار یان زیاتر دووبارە ببێتەوە.
ئەمە ئەزموونێکی دڵتەزێنە بۆ دایکی دووگیان و پێویستی بە وردبینییەکی قووڵ هەیە لە دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی.

وە لە بەشێک لە حاڵەتەکان هۆکارەکەی بۆ بۆماوەیی دەگەڕێتەوە و پێویستی بە ڕاوێژکاری بۆماوەیی هەیە تا بە دەستنیشانکردنی، ڕێگاچارەی چارەسەرکردنت بۆ ڕوون ببێتەوە.

پاش ڕاوێژکاری تایبەت بە حاڵەتەکە، پشکنینە پزیشکییە گرنگەکان بریتین لە:

✅ پشکنینی شیکاری کرۆمۆسۆمەکان:
ئەم پشکنینە بۆ دایک و باوک و شیکاری شانەکانی کۆرپەلەی لەبارچوو ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی نائاسایی کرۆمۆسۆمەکان.

✅ پشکنینی هۆکارەکانی مەیینی خوێن(Thrombiphilia):
بەم پشکنینە کۆمەڵێک نەخۆشی دەستنیشان دەکرێ کە هۆکارە بۆ خوێن مەیینن لە بۆڕییەکانی وێڵاش و ناوکەپەتک و دەبێتە هۆی نەچوونی خوێن بۆ کۆرپەلە و لەبارچوونی.

✅ پشکنین بۆ هۆرمۆن و هێلکەدان، فەرمانەکانی غودەی دەرەقی، ئاستی پرۆلاکتین، و پشکنینەکانی پەیوەست بە نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان.

✅ هەڵسەنگاندنی بۆ دیاریکردنی ناتەواوییەکانی منداڵدان.

✅ پشکنینی کۆمەڵێک نەخۆشی بەکتریا و ڤایرۆسی – کە هۆکارن بۆ لەبارچوون پێش گەیشتن بە کاتی لەدایکبوون.

💬 لە تاقیگەی پزیشکی فارابی تیمێکی پڕ زانست لە ڕاوێژکاری بۆماوەیی و ستافی تاقیگەیی پسپۆڕ و ڕاهێنراو ئامادەن بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ گەیشتن بە دەستنیشانکردن.

تاقیگەی پزیشکی فارابی
بۆ شیکاری پشکنینە گشتی و بۆماوەییەکان

ناونیشانمان:
هەولێر نزیک فلکەی حەیشورتە شەقامی ٤٠ مەتری - گەڕەکی ڕاپەرین بەرامبەر گوڵفڕۆشی نێرگزین

07508564547
07730223272

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:30
Tuesday 08:00 - 20:30
Wednesday 08:00 - 20:30
Thursday 08:00 - 20:30
Saturday 08:00 - 20:30
Sunday 08:00 - 20:30

Telephone

+9647508564547

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Farabi Medical Laboratory posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Farabi Medical Laboratory:

Share