Tolya Pharmacy - دەرمانخانەی تۆلیا

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Tolya Pharmacy - دەرمانخانەی تۆلیا

Tolya Pharmacy - دەرمانخانەی تۆلیا 07507835005

20/03/2020
ئایە دەزانی دوو دیوەکەی دەمامک چین و بۆچی بەکاردێ؟دیوێکی سپی و دیوێکی شین ڕەنگە سپیەکە ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی میکرۆب ...
17/03/2020

ئایە دەزانی دوو دیوەکەی دەمامک چین و بۆچی بەکاردێ؟

دیوێکی سپی و دیوێکی شین
ڕەنگە سپیەکە ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی میکرۆب و ڤایرۆس واتە:
ئەگەر تۆ نەخۆش بیت و نەخۆشیەکەشت بگوازرێتەوە ئەوا ڕەنگە سپیەکە ڕووی لەخۆت دەبێت و ڕەنگە شینەکەش لەڕووی دەرەوە دەبێت
بەڵام ئەگەر ساغ بیت و بتەوێت خۆت لەنەخۆشی ببپارێزیت ئەوا ڕەنگە شینەکە ڕووی لەخۆتە و ڕەنگە سپیەک ڕووی لەدەرەو دەبێت

گێزەر یەکێکە لەوسەوزانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، لێرەدا باس لەهەندێک لەسودەکانی دەکەین:1- ئێسک بەهێز دەکات...
19/01/2018

گێزەر یەکێکە لەوسەوزانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، لێرەدا باس لەهەندێک لەسودەکانی دەکەین:

1- ئێسک بەهێز دەکات: گێزەر دوو کانزای زۆر گرنگ لەپێکهاتەیدا هەیە کەدەبێتە هۆی بەهیز کردنی ئێسک ئەویش پۆتاسویم وڤیتامینK یە هەردوکیان بونیادنەری ئێسکی مرۆڤن.

2- پاراستنی پێست: بیتا کارۆتین کە لە پێکهاتەی گێزەردا هەیە چەندین سودی جیاوازی هەیە لەوانەش پاراستنی پێست لەتیشکی زیانبەخشی خۆرو هەروەها ئەوزیانانەی کە بەر پێست دەکەون.

3- تەندروستی دڵ:گێزەر دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆڵسترۆڵ ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستنی دڵ لەنەخۆشی.

4- باشتر کردنی تەندروستی: گێزەر هەروەها دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی جەستە ئەمە جگە لەوەی کە سودێکی باشی هەیە بۆ ددانەکان یارمەتی سپیکردنەوەی ددان وپاک ڕاگرتنی دەم دەدات لە بەکتریا.

5- دژە پیرییە:سودێکی دیکەی گێزەر ئەوەیە کە دژە ئۆکسانە ئەمەش خانەکانی لەش دەپارێزێت لە ناوچون وپێست بەگەنجی دەهێڵێتەوە.

6- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین: گێزەر پڕیەتی لەڤیتامینەکانیA,K,E,C ,D ئەمانەش بەسودن بۆ تەندروستی چاو.

سودەکانی گیراوەی گێزەر

١- شەربەتی گێزەر سوودی ھەیە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشی مرۆڤ.
٢- بۆ تەندروستی پێست بەسوودە ھەروەھا سیمایەکی جوان و سەرنجڕاکێش دەدات بەپێست و ڕێگری دەکات لەدروستبوونی زیپکە.
٣- شەربەتی گێزەر بۆ تەندروستی ریخۆڵەکان سوودی ھەیە .
٤- شەربەتی گێزەر بۆ ئافره‌تانی دووگیان بەسوودە.
٥- شەربەتی گێزەر قژ بەھێز و نەرم دەکات .

14/11/2017

هةندێک زانیاری گرنگ !

*ده‌زانيت بۆچی خودای به‌خشنده‌ ئاوی چاوی سوێر كردووه‌؟
*ده‌زانيت بۆچی ئاوی گوێيه‌كانی تاڵ كردووه‌؟
*ده‌زانيت بۆچی ئاوی لووتی گه‌رم كردووه‌؟
*ده‌زانيت بۆچی ئاوی ده‌م و لێوی شيرين كردووه‌؟

*خوای گەورە ئاوی چاوی له‌ به‌زوو پيو دروست كردووه‌.ئه‌گه‌ر ئه‌و سوێر نه‌بوايه‌ چاو زوو ده‌توايه‌وه‌.
*ئاوی گوێی تاڵ كردووه‌ تا مێرووه‌كان و ميكرۆب له‌ گوێ وه‌ نه‌توانن بچنه‌ ناو مێشكی مرۆڤه‌وه.
*ئاوی لووتی گه‌رم كردووه‌ تا كونه‌ لووت هه‌وا وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر ئاوی لووت گه‌رم گه‌رم نه‌بوايه‌ ده‌ماغی مرۆڤ بۆگه‌نی ده‌كرد.
*ئاوی ده‌م و لێوی شيرين كردووه‌ تا مرۆڤ بتوانێت خوارده‌مه‌نيه‌كانی پێ بجوێت و ناو ده‌م شيرين بێت و هه‌ميشه‌ مرۆڤ به‌ زمانی شيرين گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات

Address

شەقامی 40مەتری بەرامبەرنەخۆشخانەی رزگاری
Irbil
44001

Telephone

+9647507835005

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tolya Pharmacy - دەرمانخانەی تۆلیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share