
10/03/2023
توێکەڵ كردنى پێست بۆ مەبەستی چارەسەرکردن
پێناسە :
پزیشک هەڵدەستێت بە لابردنی چینەکانی پێست بە چەند رێگایێکی دیاریکراو بۆ مەبەستی چارەسەرکردن
رێگایەکان:
1. توێکەڵ كردنى پێست بە ماددە کیمیاییەکان
2. توێکەڵ كردنى پێست بە لەیزەر
3. توێکەڵ كردنى پێست بە رێگە میکانییەکان (سەنفەرە)
جۆرەکان:
1. رووکەش: لابردنی چینی دەرەوەی پێست
2. ناوەند: لابردنی چینی سەرەوەی بنتوێژ
3. قووڵ: لابردنی چینی قووڵی بنتوێژ
هۆکاری بەکارهێنان:
1. کەم کردنەوەی لۆچی ورد (ناوەند ، قووڵ)
2. کەم کردنەوەی جێی ماوەی زیپکە یان برین (ناوەند ، قووڵ)
3. چارەسەرکردنی چەند جۆریکی دیایکراو لە زیپکە (رووکەش)
4. کەمکردنەوەی خاڵی هەتاو و پەڵە (رووکەش)
5. پاککردنەوە و بریقەدانى پێست (رووکەش)
پێشبینییەکان :
لەگەڵ جۆری ناوەند و قووڵ پێشبینی دەکرێت ئەم ڕووداوانە ڕووبدات
• سووربوونەوە وتوندنەوەی پێست
• ئاوسان
• رەنگی پێست تۆختردەبێت لەگەڵ درووستبوونی توێکەڵی ڕەق
• هەڵوەرینی توێکەڵەکان
• درووستبوونی پەڵەی کاتی
چاودێری لەگەڵ جۆری (ناوەند ، قووڵ)
پێش چارەسەرکردن
1. دووربوونەوە لەم کارانە بۆ ماوەی ۷ رۆژ
• بەکارهێنانی دەرمان جگە لەم دەرمانانە کە پزیشکەکە پێت رادەسپێری
• لابردنی موو بە هەر رێگایەک بێت
2. بۆ ئافرەتان : نابێت توێکەڵ كردنى پێست ئەنجام بدەی ئەگەر هاتوو سکپڕبووی یا گۆمانت هییە کە سکپڕی
رۆژی چارەسەرکردن
رووت دەشوویت و پاشان کرێمی شێدارکەرەوەی پێست لێدەدیت ، نابی مکیاج بەکاربێنێت
رۆژەکانی پاش چارەسەرکردن
• رۆژی یەکەم و دووەم: پێستەکەت توندەو سوورە .رووت تەنها بە ئاوی سارد و سەری پەنجەکانت دەشوویت. نابێت هیچ شتێک لە سەر رووت بەکاربێنێت. ئەگەر خوران یان ئازارت هەبوو دەکرێت حەبی دژە هیستامین و ئازارکوژ بەکاربێنێت
• رۆژانی سێیەم و چوارەم : پێستەکەت رەنگی تۆختردەبێت و توێکەڵی ڕەق درووستدەبێت ، نابێت ئەم توێکەڵانە بەدەست لاببەیت بەڵام دەکرێت بە مەقەس بیانبڕیت. دەکرێت لەم رۆژانەدا پاککەرەووەو کریمی شێدارکەرەوە کە لەلایەن پزیشک بۆت داندراوە بەکاربێنێت
• رۆژانی پێنجەم ،شەشەم، حەوتم: زۆربەی توێکەڵەکان هەڵدەوەرێن دەکرێت ئەو شوێنانە کە هێشتا توێکەڵی هییە توێکەڵەکە بە مەساجیکی نەرم لاببەیت. بەردەوام بە بەکارهێنانی پاککەرەوەو کریمی شێدارکردن. دەتوانرێت کریمی دژە رۆژ بەکاربێنێت بەمەرجێک بێزارت نەکات
• پاش دوو هەفتە : دەتوانیت رێگە ئاساییەکان بەکاربنیت بۆ چاودێری پێست و لابردنی موو