Harem Lab - تاقیگەی هەرێم

Harem Lab - تاقیگەی هەرێم تاقیگەی هەرێم بۆ شیكاری نەخۆشییەكان (مختبر هريم للتحليلات المرضية والهورمونات المتقدمة)

زەردوویی منداڵی تازە لە دایک بووبابەتێکی زۆر بەرفراوانە ٫ هەوڵمانداوە کورت و ئاسان بێتزەردوویی بریتیە لە زەرد هەڵگەڕانی ...
18/10/2023

زەردوویی منداڵی تازە لە دایک بوو

بابەتێکی زۆر بەرفراوانە ٫ هەوڵمانداوە کورت و ئاسان بێت

زەردوویی بریتیە لە زەرد هەڵگەڕانی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاوو بەشی ناوەوەی دەم لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ماددەیەک کە پێی ئەوترێت بیلیڕۆبین.
بیلیڕۆبین لە ئەنجامی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە بەرهەم دێت و لە جگەردا ئەگۆڕدرێت بۆ ماددەیەک کە بە ئاسانی لە ڕێگەی میزو پیساییەوە فڕێ ئەدرێتە دەرەەی لەش.

جۆرەکانی زەردوویی:

۱- زەردوویی فیسیۆلۆجی (واتە نەخۆشی نیە) ؛
لە دووەم یان سێیەم ڕۆژی تەمەنی منداڵەکە دەرئەکەوێت ٫ لە هەموو جۆرەکانی تر زۆرترە ٫ لە ئەنجامی باش پێنەگەیشتنی جگەری منداڵی تازە لە دایک بوو دەرئەکەوێت ٫ وە هەروەها هۆکارێکی تری پەیوەندی بە تەمەنی خڕۆکە سوورەکانی منداڵی تازە لە دایک بووەوە هەیە کە کەمە بۆیە زووتر تێک ئەشکێن و ماددەی بیلیڕۆبین بەرهەم ئەهێنن .
لە دوای هەفتەی یەکەمی تەمەنەوە نامێنێت لە ئەنجامی پێگەیشتنی جگەرەوە٫ بۆیە زۆربەی زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەر نابێت.

۲- زەردوویی بەهۆی نەگونجانی گرووپی خوێنی دایک و منداڵەکە؛ئەگەر گروپی خوێنی دایکەکە - بوو منداڵەکە + بوو یان دایکەکە گرووپی خوێنەکەی O بوو بەڵام منداڵەکە گرووپی خوێنی A یان B بوو
زۆرجار لە ڕۆژی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەوە زەردوویی دەرئەکەوێت و پێویستیان بە چارەسەر ئەبێت.

۳- زەردوویی بە هۆی شیری مەمکی دایکەوە؛
شیری هەندێک دایک ماددەیەکی تێدایە کە ئەبێتە هۆی تەمبەڵبونی جگەر و بەهۆیەوە زەردوویی٫ لە هەفتەی دووەمی تەمەنیەوە دەرئەکەوێت و هەندێکجار تا تەمەنی ۱۰ هەفتە بەردەوام ئەبێت٫ زۆرکەم پێویست بە چارەسەر ئەکات ٫ تکایە پێویست بە وەستانی شیری دایک ناکات.

٤- زەردوویی بەهۆی کەم پێدانی شیر بە تایبەت لە هەفتەی یەکەمی تەمەندا ٫ ئەمەش ئەبێتە هۆی ووشک بوونەوە و کەم دەردانی ماددەی بیلیڕۆبین بۆ دەرەوەی لەش لە ڕێگەی پیساییەوە ٫ بەهۆیەوە زەردوویی درووست ئەبێت.

۵- ئەگەر کێشەیەک لە ئەنزیمەکانی یان پەردەی دەوری خڕۆکە سوورەکانی خوێن هەبوو ٫ ئەوا ئەبێتە هۆی شیبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کۆبونەوەی ماددەی بیلیڕۆبین و دەرکەوتنی زەردوویی.

زۆر هۆکاری تر هەیە بۆ زەردوویی بەڵام نامانەوێت بابەتەکە زۆر ئاڵۆز بێت لاتان.

لە کاتی هەست کردن بە زەردوویی منداڵەکەت پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی پێ بکەیت چونکە ئەگەر ماددەی زەردووییەکە واتە بیلیڕۆبین لە ئاستێکی دیاری کراو بەرزتر ببێتەوە ئەوا لە بەشەکانی جەستەدا ئەنیشێت بە تایبەت لە مێشکداو ژیانی منداڵەکەت بۆ هەمیشە وێران ئەکەیت.
تکایە لە دوو هەفتەی یەکەمی تەمەنیدا هەمیشە لە بەر ڕووناکی ئاسایی بۆ زەردووی سەیری بکە چونکە لە تاریکی و ڕووناکی گڵۆپ هەست بە زەردوویی ناکەیت.

بێ بڕیاری پزیشکی پسپۆڕی منداڵان هیچ دەرمانێک مەدە بە منداڵەکەت چونکە دواتر پەشیمانی هیچ لەو کارەساتە ناگۆڕێت کە بە بڕیاری هەڵە بەسەر منداڵەکەتدا هاتووە.

هەندێک نیشانەی مەترسیدار لە کاتی زەردوویی منداڵی تازە لە دایک بوو:

۱- زەردوویی لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری یەکەمی تەمەنی.
۲- ئەگەر زەردووییەکە بە خێرایی زیادی کردوو تۆختر بوو لەگەڵ کاتدا.
۳- ئەگەر منداڵەکە تای هەبوو.
٤- ئەگەر منداڵەکە نەخۆش دیار بوو.
۵- ئەگەر منداڵەکە شیر خواردنی باش نەبوو.
٦- ئەگەر منداڵەکە هۆشی باش نەبوو یان هەستت کرد زۆرتر خەوتوو دیارە.

تکایە شەیری بکە با زۆرترین دایک و باوک سوودی لێ ببین

ئەمرۆ وەکو Harem Lab - تاقیگەی هەرێم بەشداربووین لە کۆنفرانسی سالانەی unimedica companya لە هوتیل Rexos/دهۆک
12/10/2023

ئەمرۆ وەکو Harem Lab - تاقیگەی هەرێم بەشداربووین لە کۆنفرانسی سالانەی unimedica companya لە هوتیل Rexos/دهۆک

30/08/2023

هەندێ لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D3
1- لاوازی ماسۆلکە وئازاری ئێسکەکان
2- کەمهێزی و تێکچوونی میزاج
3- شەکەتی و بەرزی فشاری خوێن
4- هەوکردن و ئازاری درێژخایەن
5- خەمۆکی و نەخۆشیەکانی دل
6- هەلوەرینی قژ و نەخۆشی سەدەفی

25/07/2023

🧪پشكنینە پێویستەكان لەكاتی بوونی نەخۆشی :

1️⃣پشكنینەكان لەكاتی هەستكردن بە زۆر پرچ هەڵوەرین💇‍♀️
CBC,Ferritin,Iron,TIBC,Zinc,Vit D
2️⃣پشكنینەكان لەكاتی ئازاری ئیسك و ڕۆماتیزم🦴
CBC,CRP,RF,Ca,Vit D3,PTH, ESR
3️⃣پشكنینەكان لەكاتی نەخۆشی شەكرە🍪
CBC,HbA1c,lipid profile,TSH,Glucose ,GUE
4️⃣پشكنینەكان لەكاتی بەرزەپەستانی خوێن🩸
CBC,Lipid profile,TSH,Urea ,Creatinine
5️⃣پشكنینەكان لەكاتی غودە🤯
TSH,T3,T4
6️⃣پشكنینەكان لەكاتی كێشەی جگەر
GOT(AST),GPT(ALT),ALP, Bilirubin(Direct,Total)
7️⃣پشكنینەكان لەكاتی كێشەی گورچیلە
Urea,Creatinine,Na,K,GUE
8️⃣پشكنینەكان لەكاتی كێشەی دڵ🫀
CK-MB,Myoglobin,Troponin,LDH
9️⃣پشكنینەكان لە كاتی شێرپەنجە
CEA,CA19-9,CA-125
ناونیشان: کەلەکچی شارع عام
Harem Lab - تاقیگەی هەرێم

23/07/2023

👩‍⚕️👨‍⚕️ چۆنیەتى خوێندنەوەی ئەنجامەکانى پشکنینی

( CBC Test )
(Complete Blood Count)

① ئەگەر WBC زیاد بێت و RBC و PLT کەم بێت ئەوە (Leukemia )واتا شێرپەنجەیە

② ئەگەر WBC زیاد بێت و RBC و PLT ئاسایی بوون ئەوا هەوکردنە(التهاب)ە ....

وە بەپێی ئەو جۆرەى (WBC) ەکان جۆرى هەوکردنەکەى دیارى ئەکرێت ، ئەگەر:

🌹‏ Neutrophils زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (بەکتریا)یە.

🌸 ‏ Lymphocytes زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (ڤایرۆسی)یە.

🌹‏ Eosinophil زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (هەستیاریە(allergic) يان(parasite)یە.

🌸‏ Monocytes زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەى (glandular fever )

🌷‏ Basophils زیاد بێت ئەوا جۆرى هەوکردنەکەی ( Immune disease )

③ ئەگەر RBC زیاد بوو بەڵام WBCوPLT ئاسایی بوون ئەوا(Secondary polycythemia).

④ ئەگەر PLT و RBC و WBC زیاد بێت ئەوا ماناى وایە (Polycythemia Vera )یه.

⑤ ئەگەر PLT و RBCو WBC کەمبێت ئەوا ماناى وایە (Pancytopenia )یە.

⑥ ئەگەر RBC کەم بێت ئەوە(Anemia ) یە.

😎بۆزانینى جۆرى کەم خوینى :
‏ * ئەگەر RBC کەم بێت و هەروەها MCV و MCHو MCHC کەم بێت
ئەوا( Microcytic hypochromic anemia )یە کە هەمان نیشانەى
ئەم جۆرە کەم خوینیانەیان هەیە
‏ ( THALASSEMEA ,iron deficiency, chronic disease )

‏😮 ئەگەر RBC کەم بێت وهەروەها MCV و MCHو MCHC زیاد بێت
ئەوا( Macrocytic anemia )یان (megablastic anemia) یە ,یاخود
‏(Hemolytic anemia)یە کە بەهۆى کەمى ڤیتامین B12 یان B9 .

‏😐 ئەگەر RBC کەم بێت وهەروەها MCV و MCHو MCHC ئاسايي بو
ئەوا( normocytic )یە.

* ئەگەر Hemoglobin لە خوێندا کەم بێتە دەبێتە هۆی کەم خوێنی ( anemia )

⑦ ئەگەر Platelets کەم بێت ئەوا (Thrombocytopenia )یە.

① RBC ( Red blood cell ) خڕۆکە سورەکانی خوێن
② WBC (white blood cell) خڕۆکە سپیەکانی خوێن
③ PLT ( Platelet ) پەڕەکانی خوێن
④ HB ( Hemoglobin ) هیمۆگڵۆبین
ناونیشان: کەلەکچی شارع عام
Harem Lab - تاقیگەی هەرێم

حەوت نیشانەی سەرەتایی نەخۆشی شەکرەی پێدەناسرێتەوەنەخۆشی شەکرە بە یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکان دادەنرێت لە جیهاندا و تێبی...
25/04/2023

حەوت نیشانەی سەرەتایی نەخۆشی شەکرەی پێدەناسرێتەوە
نەخۆشی شەکرە بە یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکان دادەنرێت لە جیهاندا و تێبینی کردنی نیشانە سەرەتاییەکانی بە شتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، لە نیشانە سەرەتاییەکانیشی ئەمانەن:
♦برسیەتی زۆر
♦لەدەستدانی کێش
♦ماندوویەتی
♦ناڕوونی بینایی
♦درەنگ سارێژبوونەوەی برینەکان
♦تینویەتی زۆر
♦زۆر میزکر
ئێستا لەتاقیگەی هەرێم بە باشترین ئامێری سەردەم دەکرێت .
ناونیشان: نیزیک قوتابخانەی بنەرەتی کەلەکچی کوران
تەنیشت صیدلی دكتور حازم
Harem Lab - تاقیگەی هەرێم

جەژنی رەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆزبێتهیوادارین نوێژ و رۆژی و تاعەتی هەموو لایەک قبول بێتتاقیگەی هەرێم لە رۆژانی جەژنیش ک...
20/04/2023

جەژنی رەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆزبێت
هیوادارین نوێژ و رۆژی و تاعەتی هەموو لایەک قبول بێت

تاقیگەی هەرێم لە رۆژانی جەژنیش کراوە دەبێت
07803719066 - 07504147129
Harem Lab - تاقیگەی هەرێم

10 هۆکاری جەڵتەی دڵ لەگەنجانداهەرچەندە پێشتر بڕوا وابوو نەخۆشیەکانی دڵ‌و بەتایبەتی جەڵتەی دڵ تەنها لەکەسانی بەساڵاچوو ڕو...
15/04/2023

10 هۆکاری جەڵتەی دڵ لەگەنجاندا

هەرچەندە پێشتر بڕوا وابوو نەخۆشیەکانی دڵ‌و بەتایبەتی جەڵتەی دڵ تەنها لەکەسانی بەساڵاچوو ڕووئەدات، بەڵام ئێستا وا نەماوە، لەهەموو 5 کەسێک کە توشی جەڵتەی دڵ ئەبن یەکێکیان تەمەنی لە40 ساڵ کەمترە.

گرنگترین هۆکارەکان بۆ زەبحەو جەڵتەی دڵ لەکەسانی گەنج بریتین لە:
1- پێشینەی خێزانی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ
2- بەرزبونەوەی چەوریەکانی خوێن
3- جگەرەو نێرگه‌لەکێشان
4- قەڵەوی (تەنانەت قەڵەوی ورگ)
5- بەرزەفشاری خوێن (تەنانەت زەختی شاراوە)
6- شەکرە (تەنانەت حاڵەتی پێش شەکرە)
7ـ خواردنی ناتەندروست (خواردنی فاست فودو شیرینی‌و خواردنی لەقوتونراوو کەمخواردنی سەوزەو میوە)
8- هەوکردنی درێژخایەن (بەرزبونەوەی ئیلتیهاباتی خوێن highS-CRP)
9ـ نەجوڵانەوەو وەرزشکردن (تەنانەت بۆ ئەوکەسانەش کە قەڵەونین)
10ـ سترێس‌و دڵەڕاوکی‌و قەلەقی....

Harem Lab - تاقیگەی هەرێم

بۆ ئەو کەسانەی کێشەی جومگەکان و رۆماتیزمیان هەیەپێویستیان بەو پشکنیانەی خوارەوە دەبێت.( تاقیگەی هەرێم - مختبر هریم ) بۆ ...
30/03/2023

بۆ ئەو کەسانەی کێشەی جومگەکان و رۆماتیزمیان هەیە
پێویستیان بەو پشکنیانەی خوارەوە دەبێت.

( تاقیگەی هەرێم - مختبر هریم ) بۆ شیکاری نەخۆشییەکان

پیرۆزبایبە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز گەرەمنترین و رازاوەترین پیرۆزبای لە موسولمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت...
22/03/2023

پیرۆزبای
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز گەرەمنترین و رازاوەترین پیرۆزبای لە موسولمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە پر خێرو بەرەکەت بێت بۆ هەمووان ،هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان دەخوازین.
تاقیگەی هەرێم بۆ شیکاری نەخۆشیەکان

پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی سەری سالی کوردی( ۲۷۲۳ک ) جوانترین گەرمترین پیرۆزبای له هەموو میللەتی کورد و کوردستان دەکەین هیو...
20/03/2023

پیرۆزبایی
بە بۆنەی هاتنی سەری سالی کوردی( ۲۷۲۳ک ) جوانترین گەرمترین پیرۆزبای له هەموو میللەتی کورد و کوردستان دەکەین هیوادارین سەر سالی نوێ ی کوردی ببێتە خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەک، سالی ساخی وسەلامەتی بێت بۆ هەمووان جارێکی تر چەژنی نەورۆز لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
تاقیگەی هەرێم بۆ شیکاری نەخۆشییەکان

Harem Lab - تاقیگەی هەرێم شوێنێک بۆ شیکاری نەخۆشی و هۆرمۆن و ڤایرۆسەکان...بەسەرپەرشتی دوو پسپۆڕی شارەزا و خاوەن ئەزموون:...
19/03/2023

Harem Lab - تاقیگەی هەرێم
شوێنێک بۆ شیکاری نەخۆشی و هۆرمۆن و ڤایرۆسەکان...
بەسەرپەرشتی دوو پسپۆڕی شارەزا و خاوەن ئەزموون:-
دکتۆر Ramadhan رمضان میکائیل
دکتۆر محمد کاکل

Address

دهۆك/ناحیەی كەلەكچی/نزیك قوتابخانەی كەلەكچی بنەرەتی كوران
Kalakchi

Opening Hours

Monday 16:00 - 23:00
Tuesday 16:00 - 23:00
Wednesday 16:00 - 23:00
Thursday 16:00 - 23:00
Friday 16:00 - 23:00
Saturday 16:00 - 23:00
Sunday 16:00 - 23:00

Telephone

+9647504591762

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Harem Lab - تاقیگەی هەرێم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Harem Lab - تاقیگەی هەرێم:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category