
07/08/2023
سودەکانی خواردنی هەنجیر بۆ منداڵدان و کۆئەندامی زاوزێیی مێینە
١.هەنجیر بەسودە بۆ ڕێکخستنی سوڕی مانگانە
لە ئەو ئافرەتانەی کە سوڕی مانگانەیان ناڕێکە ،هەروەها زۆر باشە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پێش سوڕی مانگانە ڕۆڵێکی باشی هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنەکان .
٢.بەرزکردنەوەی توانای منداڵبوون
هەنجیر ڕێژەیەکی باشی ئاسنی تێدایە و لە سوودە ئەگەرییەکانی ئاسن بۆ جەستەی ئافرەت ئەوەیە کە ڕەنگە یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی منداڵبوون بدات، چونکە ئاسن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی هێلکەدان کە بە ڕێژەیەکی وەرزی لە جەستەی ئافرەتدا ڕوودەدات.
بۆیە بەدەستهێنانی بڕێکی گونجاو لە ئاسن لە سەرچاوە سروشتییەکانییەوە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پرۆسەی هێلکەدان هەبێت، کە سوودێکی زۆر بە منداڵبوون دەبێت.
٣.بەرگری لە بەرامبەر نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان
یەکێک لە سوودەکانی هەنجیر بۆ منداڵدان ئەوەیە کە یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان، جا چ کاتێک بە شێوەی زارەکی بخورێت یان کاتێک بە شێوەی سەری دەدرێت لە هەندێک ناوچەی لەش، چونکە هەنجیر لەوانەیە نیشانەکانی پەیوەست بەو جۆرە نەخۆشییانە کەم بکاتەوە.
٤.بەرگری شێرپەنجەی ملی ڕەحم
ڕەنگە هەنجیر یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەندێک جۆری شێرپەنجەی سیستەمی زاوزێی مێینە، بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە کراوە کە تێکەڵەی سروشتی گەڵای هەنجیر و شیر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی ملی ڕەحم و هەندێک جۆری تری شێرپەنجە بە هەمان شێوە.
٥.بەرزکردنەوەی ئارەزووی سێکسی ئافرەتان
لە سوودەکانی هەنجیر بۆ منداڵدان و سیستەمی زاوزێ بە گشتی ئەوەیە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی ئارەزووی سێکسی لە خانماندا، بە تایبەت کە هەنجیر بەم شێوەیە تایبەتمەندە:
🔺هاندەری بەرهەمهێنانی جۆرێکی دیاریکراوی ترشی ئەمینییە کە بەرپرسە لە بەرەوپێش بردنی بەرهەمهێنانی یەکەم ئۆکسیدی نایترۆجین و ئەم پێکهاتەیە لەوانەیە خوێنبەرەکان فراوان بکات و ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەندامی زاوزێ بەرز بکاتەوە.
🔺بڕێکی باشی مەگنیسیۆمی تێدایە کە ماددەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ دروستکردنی هەندێک هۆرمۆنی سێکسی، وەک: ئیسترۆجین.