Bio kingdom

Bio kingdom This is a scientific project page where we post about different subjects in biology fields and health

Strawberry- تووتفەرەنگی ، فەرەولەلە خێزانی Rosacea  یە ئەوانەی گوڵیان هەیە و لە گروپی  fragaria یە کە جۆرە جیاوازەکانی ت...
29/07/2024

Strawberry- تووتفەرەنگی ، فەرەولە

لە خێزانی Rosacea یە ئەوانەی گوڵیان هەیە و لە گروپی fragaria یە کە جۆرە جیاوازەکانی تووتفەرەنگی ئەگرێتەوە ، بەهۆی میوە و بۆن و تامە جیاوازەکەی لە چەندین وڵاتانی جیهان گەشەی پێ ئەکرێ ، بە ڕاستەوخۆ بێ یان لە دروستکردنی شەربەت و مرەبا و کێک و دۆندرمە و چەندین بواری تر بەکارەهێنرێ وەک دروستکردنی بۆن و سابون و جوانکاری ئافرەتان .

میوەیەکی ئاڵۆزە چونکە لە هێلکەدانی گوڵەکەوە دروست نابێ بەڵکو لە توێکڵی هێلکەدانەکە واتە بنی گوڵەکەوە دروست ئەبێ ئەو میوانەی کە بەم شێوازە دروست ئەبن هەنجیر و هەرمێ و تووتفەرەنگی ئەگرێتەوە

سەرەتا گەشەپێکردنی ئەم میوەیە لە سەدەی هەژدەیەم لە بریتانیا و فەرەنسا دەستیپێکردبە شێوەیەکی بەرچاو بەڵام لە سەدەکانی پێشووتریش گەشەی پێ ئەکرا .

تووتفەرەنگی 91% ی ئاوە ، 8% ی کاربۆهیدراتە واتە شەکر 1% یشی پڕۆتینە
فیتامین c و مەنگەنیزی تێدایە ، فیتامین و کانزاکانی تریشی تێدایە بەڵام بە ڕێژەیە کەمتر ، وە نزیکەی 0.3 گرام چەوری ناتێری تێدایە

بۆیەی ئەنثۆسیانین بەتایبەت pelargonidin-3glucoside ی تێدایە کە رەنگە سوورەکەی پێ ئەبەخشێ و لە هەنێ رووەک لە وەرزەکانی وەک پایز و زستان گەڵاکانیان ئەگۆڕێ بۆ ڕەنگی سوور.

بە هیوای سوود بینین.

Giraffe 🦒- زەڕافەدرێژترین زیندەوەری وشکانیە و زۆربەیان لە کیشوەری ئەفریقیا دەژین  لە خێزانی Girraffidae ن و زەڕافە و ئۆک...
27/07/2024

Giraffe 🦒- زەڕافە
درێژترین زیندەوەری وشکانیە و زۆربەیان لە کیشوەری ئەفریقیا دەژین لە خێزانی Girraffidae ن و زەڕافە و ئۆکاپی تەنها دوو ئەندامی ئەم خێزانەن . زەڕافە جۆری جیاوازی لێ ئەبێتەوە بەڵام سەرەکییەکان چوارن :
1- Masai giraffe
2- Northern giraffe
3- Southern giraffe
4- Reticulated girrafe
بەوە ناسراون کە مل و قاچێکی درێژیان هەیە ، جەستەیەکی بە خاڵ داپۆشراو لەگەڵ پێکهاتەی ئێسقانیان هەیە کە لە شاخ دەچێت پێیان دەڵێین Ossicones کە بۆ شەڕکردن و ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش بەکاری ئەهێنن . پێستیان ئەستوورییەکەی دەگاتە 20mm و 11 مادەی کیمیایی تێدایە ، نێرەکان بۆنیان لە مێیەکان زیاترە ئەم ماددە کیمیاییانەش بۆ دوورخستنەوەی زیندەوەرە مشەخۆرەکان و لە کاتی جووتبوون بۆ سەرنجڕاکێشانی مێیەکان سوودی لێ ئەبینن . گیاخۆرن و بە کۆمەڵ دەژین . لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە IUCN لە ساڵی 2016 بە زیندەوەرێکی مەترسیدار بۆ لەناوچوون دانراوە .

کوارگ سەر بە شانشینی کەڕووەکانە ، ئەم شانشینە چوار فایلەم یان گروپی لێ ئەبێتەوە ١-کایتریدیۆمایکۆتا ٢-زایگۆمایکۆتا۳-ئاسکۆ...
07/04/2024

کوارگ
سەر بە شانشینی کەڕووەکانە ، ئەم شانشینە چوار فایلەم یان گروپی لێ ئەبێتەوە
١-کایتریدیۆمایکۆتا
٢-زایگۆمایکۆتا
۳-ئاسکۆمایکۆتا
٤-باسیدیۆمایکۆتا
٥-گلۆمێرۆمایکۆتا
کوارگیش سەر بە فایلەمی باسیدیۆمایکۆتا یە کە کەڕووەکانی وەک کەڕووی جەلی و کەڕووی شێڵفی یان رەفی و کوارگ ئەگرێتەوە .
ئەم فایلەمە بەوە ناسراوە کە شێوەی زۆربەی کەڕووەکانیان کڵەب شەیپە واتا لوولەکییە و لە کۆتایی پان ئەبێتەوە کە پێی ئەڵێن بەسیدیەم وەک کوارگ .
جگە لەوەش ئەم فایلەمە وردبینە کەڕوو واتە کەڕووی زۆر بچووکی تێدایە وەکو سمەت و رەست کە تووشی ڕووەک ئەبن لەگەڵ هەنێ جۆری ییست واتا خومرە .

بەهیوای سوود بینین.

نەعناع جۆرێکە لە ڕووەکەکانی خێزانی Lamiaceae  ڕووەکێکی بۆندارە  هەروەها پێرینیاڵە واتە دوو ساڵ زیاتر ئەژی انڤەیزڤیشە وات...
07/04/2024

نەعناع
جۆرێکە لە ڕووەکەکانی خێزانی Lamiaceae ڕووەکێکی بۆندارە هەروەها پێرینیاڵە واتە دوو ساڵ زیاتر ئەژی انڤەیزڤیشە واتە زوو بەخێرایی گەشە ئەکات . ئەم خێزانە نزیکەی ٦٥ جینەس و زیاتر لە چل سپیشیس واتە جۆر بوونی هەیە جگە لەو جۆرانەی کە بە تێکەڵکردنی جینەکانی دوو جۆرەوە واتە هایبردایزەیشنەوە دروست بوونە .
سوودەکانی :
گەڵاکانی تامێکی گەرم فرێش شیرینی بۆنداری هەیە بە دواتامێکی ساردەوە.
لە دروسکردنی دۆندرمە ، جەلی ، سیرەپ ، شیرینی بەکارەهێنرێ
لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ گۆشت بەکارەهێنرێ و لە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ دروسکردنی سۆس و جەلی بەکارەهێنرێ و لە هیند لە دروسکردنی کاری بەکارەهێنرێ .
دروسکردنی چا هەروەها ڕۆنیشی لێ بەرهەمەهێنرێ و چەندین بواری تر.
بەهیوای سوود.

سێو - ناوە زانستییەکەی( Malus domestica )میوەیەکە کە جۆرە جیاوازەکانی دارەکانی .Malus spp دروستی ئەکەن. بۆ هەزارەها ساڵ ...
05/04/2024

سێو - ناوە زانستییەکەی( Malus domestica )
میوەیەکە کە جۆرە جیاوازەکانی دارەکانی .Malus spp دروستی ئەکەن. بۆ هەزارەها ساڵ لەلایەن خەڵکی ئەوروپا و ئاسیا گەشەی پێ ئەکرێت بەتایبەت لە کازاخستان ، کرجستان ، ئۆزباکستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی چین دواتر لەلایەن ئەوروپییە نیشتەجێبووەکان هێنرایە ئەمریکا.
بەشێوەیەکی سەرەکی شێوازی گەشەپێکردنی سێو بەڕێگای چاندنی قەڵەمەکەی ئەبێت لە دارێکی نوێ کە بە grafting ناسراوە .
سوودەکانی :
ڕیشاڵی یان فایبەری تێدایە
فیتامین سی
مادەی دژە ئۆکسێنەریشی تێدایە کە بەرپرسن لە بەدیهێنانی تەندروستییەکی باش و پاراستن دژ بە هەنێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک پەستان ، شەکرە ، شێرپەنجە .

بە هیوای سوود

بایۆلۆجی یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی زانست کە لە خوێندنی شتە زیندووەکان ئەکۆڵێتەوە ، لەبەر بوونی زۆری شتە زیندووەکان لەس...
03/04/2024

بایۆلۆجی
یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی زانست کە لە خوێندنی شتە زیندووەکان ئەکۆڵێتەوە ، لەبەر بوونی زۆری شتە زیندووەکان لەسەر زەوی زاناکان لەکاتی توێژینەوە و خوێندن لەسەری لقێکی دیاریکراو هەڵەبژێرن ، لەبەر ئەم هۆکارەش لەم چەن دێڕەی خوارەوە چەن لقێک لە لقەکانی بایۆلۆجی ئەژمێرین و ئەیخەینە ڕوو:
1-Zoology: زانستی خوێندنی ئاژەڵەکانە بە هەموو جۆرەکانیانەوە هەر لە شێوازی خواردن و ژیانیان تاوەکو چۆنێتی کارلێکردن لەگەڵ یەک و شوێنی حەوانەوەیان
2-Botany: لقێکە لە لقەکانی بایۆلۆجی کە لە خوێندنی ڕووەکەکان ئەکۆڵێتەوە ، فرمانیان ، شێوەیان چۆنە پەیوەندییان لەگەڵ یەک شوێنی گەشەکردنیان هەروەها مرۆڤیش چۆن بەکاریان ئەهێنێ
3- Ecology : زانستی خوێندنی شتە زیندووەکانە کە ئاژەڵ و ڕووەکەکان ئەگرێتەوە بەتایبەت پەیوەندییان لەگەڵ ژینگەکەیان

هیوادارم سوودتان لێی بینیبێ و بەهیوای کاتێکی خۆش

Address

Kalar

Telephone

+9647700288077

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bio kingdom posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Bio kingdom:

Share