نۆرینگەی پزیشکی تاڤگە

نۆرینگەی پزیشکی تاڤگە پەرستاری زانکۆ

تۆ شەوانە زوو و لە کاتێکی دیاریکراودا دەخەویت؟ پسپۆڕێکی مێشک و دەمار دەڵێت: ئەو کەسانەی تاوەکو درەنگانی شەو بەخەبەرن و ک...
23/05/2023

تۆ شەوانە زوو و لە کاتێکی دیاریکراودا دەخەویت؟ پسپۆڕێکی مێشک و دەمار دەڵێت: ئەو کەسانەی تاوەکو درەنگانی شەو بەخەبەرن و کاتی خەویان ناڕێکە مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە، چونکە جەستە کەمتر هۆرمۆنەکانی رێکخستنی لێدانی دڵ و گوشاری دەروونی دەردەدات

دوو تۆمەتبار دەستگیركرانبەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست...
23/05/2023

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووەو گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.

لەئێستادا تۆمەتباران :
(س، ب، ع) لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر
(ز، خ، ت) لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدا
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان

وێنەکەیان لە کۆمێنتە

ئەگەر دەتەوێت لە مانگێکدا ٩ کیلۆ لە کێشت کەمبکەیت ئەوا بە پێى ئەم ڕێنماییانە سیستەمى ژیانت ڕێکبخەرەوە تا باشترین ئەنجامت...
14/05/2023

ئەگەر دەتەوێت لە مانگێکدا ٩ کیلۆ لە کێشت کەمبکەیت ئەوا بە پێى ئەم ڕێنماییانە سیستەمى ژیانت ڕێکبخەرەوە تا باشترین ئەنجامت دەستبکەوێت و لە کاتێکى کەمدا کێش کەمبکەیت.
1ـ رۆژانه‌ 3 لیتر ئاو بخۆنه‌وه‌، به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنه‌وه‌ی 2 كوپ ئاوی سارد خێرایی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن به‌ رێژه‌ی 40% له‌ ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
2ـ له‌ خۆراكه‌ ئاماده‌كراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه كه‌ رێژه‌ی چه‌وری و شه‌كریان زۆره‌.
3ـ ‌له‌ كاربۆهیدراته‌ سپیه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ مه‌عكه‌ڕۆنی و كێك و شیرینی و برنج و نان، لەبرى ئەوە نانى بۆر بخۆن.
4ـ رێژه‌ی خواردنی ئه‌و میوه‌ و سه‌وزانه‌ زیاد بكه‌ن كه‌ رێژه‌ی كالۆریان كه‌مه‌ و پرۆسه‌ی سووتاندنی چه‌وری خێراتر ده‌كه‌ن. وه‌ك برۆكلی و گێزه‌ر و چه‌وه‌نده‌ر و ترێ و گریپ فروت و شیلك و لیمۆ.
5ـ له‌ خواردنی گۆشتی سوور دوور بكه‌ونه‌وه‌و گۆشتی سپی بخۆن وه‌ك ماسی و مریشك.
6ـ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی وه‌ك پیاده‌ڕۆیی رۆژانه‌ 30 خوله‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت.
7- دابەشکردنى ژەمەکان بەسەر ٤ ژەمى سەرەکى و ٦ ژەمى لاوەکى لەو نێوەندەدا لەبرى خوارنى ٣ ژەمى قورس…………………………………………………………………………………
زۆربەی خەڵک نازانن چۆن کێشیان دابەزێنن و ناتوانن بۆماوەیەکی درێژ بەبرسێتی بمێننەوە و حەز دەکەن ھەمیشە بخۆن، بەڵام پێویستە سوود لەوە وەربگریت و چەند جۆرە خواردنێک تاقیبکەیتەوە کە کێشت دادەبەزێنێت و وادەکات کەمتر بخۆیت و زیاتر بەرگەی برسێتی بگریت.

ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

-بایەخێکی زۆر بە خواردنی گوێز و بادەم بدە چونکە ئەو خواردنانە وزەی پێویستت دەدەنێ و یارمەتیت دەدەن زیاتر بەبرسێتی بمێنیتەوە.

-شۆفان یەکێکە لەو خواردنانەی ریشاڵی زۆری تێدایە و گەدە پڕ دەکات و درەنگتر ھەست بە برسێتی دەکەیت.

-سێو ئەو خواردنەیە کە بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە و ئەوەش گەدە پڕ دەکات و ھەست کردن بە برسێتی ناھێڵێت.

-بەھارات و تونییەکان دەتوانن تامێکی خۆش ببەخشن بە خواردن و وابکەن بڕێکی کەمتر خواردن بخۆیت، بەڵام نابێت بڕەکەی زۆر بێت.

-بۆنی نەعنا ھەستی برسێتی ناھێڵێت و دەتوانیت بیشۆیتەوە و وەک سەوزە بیخۆیت یان بۆنی بکەیت.

-سەوزەواتی گەڵا پان بڕێکی زۆر ریشاڵیان تێدایە و کەمترین یەکەی گەرمۆکە لەخۆدەگرن.

-ھێلکەیەک لە بەیانیاندا زۆر بەسوودە بۆئەوەی پرۆتینی پێویستت دەستبکەوێت و ھەست بەبرسێتی نەکەیت.

-ئاو خواردنەوە دەتوانێت وابکات کەمتر بخۆیت و ھەست بەتێریی بکەیت.

-لەکاتی برسێتیدا دەتوانیت چای سەوز بەبێ شەکر بخۆیتەوە و ئەوەش یارمەتی کێش دابەزین دەدات……………………………………………………………لەگرنگترین ھەنگاوەکانی سەرخستنی دابەزاندنی کێش بریتییە لەکەمکردنەوەی حەزی خۆراک بۆیە دەبێ ئەم ھەنگاوانە بگریتە بەر بۆ پاراستنی کێشت و دابەزاندنی کێشی زیادە.
١. زەنجەبیل و چای سەوز: کوپێک لەھەرکامێکیان بێت رۆژانە دوو جار بیخۆرەوە حەزی خۆراک ناھێڵێ و چەوری لەش بەخێرایی دەسوتێنێت و گەشەی خانە چەورییەکان کەم دەکات و ھەرس باش دەکات.
٢. ماستی کەم چەور: رۆژانە دوو بەشی لێ بخۆ بۆ کۆنترۆڵی حەزی خۆراک و کۆنترۆڵی کێش.
٣. شۆفان: کەباشترین ھۆکارەکانە و رێژەیەکی زۆری ریشاڵ و پرۆتین و ڤیتامینی تێدایە کەھاوکارە لەپاراستنی تەندروستی کۆئەندامی ھەرسدا.
٤. میوەی دەوڵەمەند بەریشاڵ: لەنێویاندا سێو و شوتی کەھەستی برسێتی ناھێڵێت
٥. زۆر خواردنی سەوزەی وەک کاھوو، کاھوی چینی، کەکالۆری کەمە.
٦. رۆژانە ئاو خواردنەوە: کوپێک ئاو بخۆرەوە پاشان دوای ١٠ دەقیقە دەبینیت برسێتیەکەت کەم بۆتەوە.

منداڵێکی یەک چاو  لە پارێزگای زیقار لەباشوری عیراق هاتە دنیاوە.بڕیار محمد
12/05/2023

منداڵێکی یەک چاو لە پارێزگای زیقار لەباشوری عیراق هاتە دنیاوە.
بڕیار محمد

لە ڕۆژی پەرستاراندا ئێمەی پەرستارانی گەرمیان 😭نان نیە.😭ئاو نیە.😭ژینگە پارێز نیە.😭دەرمانی پێویست نیە.😭موچەش لە نەبون نزیک...
11/05/2023

لە ڕۆژی پەرستاراندا
ئێمەی پەرستارانی گەرمیان
😭نان نیە.
😭ئاو نیە.
😭ژینگە پارێز نیە.
😭دەرمانی پێویست نیە.
😭موچەش لە نەبون نزیکە.

😜😜چی تر نیە هاووڕێیان؟؟؟......لە کۆمێنت بینوسن.....

👈👈👈ئەها بیرتان نەچێت تەنها دەوام هەیە 🏍🏍دلیڤەری داوابکەین یان توێشەبەرە ببەستین.

🎹🎸🎸🎸🎷🎷🪗🥁🪘🎻🪕🎶🎵🎼🪕🎻

😃😛😛یەڵا پێکەوە دەڵێن 12/5 پیرۆزە 😛😛😃

09/05/2023

خیار سەرەڕای چەندین سود
زیانیشی هەیە؟

ئارامی دەرونی لەکاتی ڕووداوە لە ناکاوەکاندا زۆر گرنگە پۆلیسی پردێ رایگەیاند، ئەمڕۆ دایکێک دوای ئەوەی گیانلەدەستدانی کوڕە...
09/05/2023

ئارامی دەرونی لەکاتی ڕووداوە لە ناکاوەکاندا زۆر گرنگە

پۆلیسی پردێ رایگەیاند، ئەمڕۆ دایکێک دوای ئەوەی گیانلەدەستدانی کوڕە دوو ساڵەکەی بە چاوی خۆی دەبینێت کاتێک لەبەردەم ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێل لێی دەدات، دەچێتە ژوورەوە و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، بە گووتەی پۆلیس دایکەکە تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتووی شارەدێی پردێیە و ئەو چەکەش کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە پێی، هی مامی بووە کە پیشەی پۆلیسە.

.ژنێکى تەمەن ٤٥ ساڵى خەڵکى کەربەلا، نەشتەرگەرییەکى دەگمەنى لەلایەن پزیشکانى نەخۆشخانەى ئیمام حوسێن لە کەربەلا بۆ ئەنجامد...
02/05/2023

.

ژنێکى تەمەن ٤٥ ساڵى خەڵکى کەربەلا، نەشتەرگەرییەکى دەگمەنى لەلایەن پزیشکانى نەخۆشخانەى ئیمام حوسێن لە کەربەلا بۆ ئەنجامدەدرێت، کە وەرەمێک لەناو هەناوى ئەو ژنەدا بوە، کێشەکەى ٢٥ کیلۆگرام دەبێت.

لایخۆیەوە عەلى مەیالى، سەرۆکى تیمى پزیشکانى نەخۆشخانەى ناوبراو رایگەیاند، ئەو نەخۆشە تەمەنى ٤٥ ساڵە، ماوەى دوو ساڵە ئەو وەرەمە لەناو هەناویدا هەبوە، ئەم چەند ساڵە هەستى بە ئازارى زۆرکردوە لە هەناویدا لەگەڵ ئەوەى قورساییەکى زۆرى بۆ کێشیشى دروستکردبوو.

ئەو پزیشکە وتوشیەتى، دوایئەوەى پشکنینى ورد بۆ حاڵەتەکەى ئەو ژنەکراوە، دەرکەوتوە، کە وەرەمێک بەکێشى ٢٥ کیلۆگرام لەناو هەناویدایە، پاشان بڕیاردراوە نەشتەرگەرى بۆ بکرێت و کارەکە بەسەرکەوتویى ئەنجامدراوە، وتیشى"ئەمە یەکەمجارە وەرەمێکى لەوشێوە قەبارە گەورەیە لەسکى نەخۆشێکدا دەربهێنن، راشیگەیاند، "ئێستا نەخۆشەکە بارى تەندروستى جێگیرەو نەخۆشخانەى بەرەو ماڵەوە جێهێشتوە".

🔺تایوان، مالیزیا و قەتەڕ،  بەهۆی زیادبوونی مەترسی شێرپەنجە لەناو شیعرییەی ئیندۆمی بەرهەمەکانیان لە وڵاتەکەیان کشاندەوە.🔺...
01/05/2023

🔺تایوان، مالیزیا و قەتەڕ، بەهۆی زیادبوونی مەترسی شێرپەنجە لەناو شیعرییەی ئیندۆمی بەرهەمەکانیان لە وڵاتەکەیان کشاندەوە.
🔺بەرپرسانی تەندروستی لە مالیزیا، تایوان و قەتەڕ رایانگەیاندووە، "ئۆکسیدی ئیتیلێن"یان دۆزیوەتەوە کە ئاوێتەیەکە لە نۆدلەکانی تامی “مریشکی”ی کۆمپانیای ئیندۆمیدا بوونی هەیە.
🔺"ئیتیلێن ئۆکساید" گازێکی بێ ڕەنگ و بێ بۆنە و بۆ پاکژکردنەوە ئامێرە پزیشکییەکان و بەهاراتەکان بەکاردێت و پەیوەندی بە ماددەیەکی کیمیاییەوە هەیە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

🔺وەزارەتی تەندروستی لە مالیزیا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢وە پشکنینی ٣٦ نمونەی نۆدلە خێراکانی مارکە جیاوازەکانیان کردووە و دەرکەوتووە ١١ نمونەی نۆدل ئۆکسیدی ئیتیلینیان تێدایە.

وەرگیراوە
لەشکر حمید

چی لە گوێیدا بووە؟؟؟دکتۆر کوردین قاسم عومه‌ر، قوتابی بۆردی عێراقی، نەشتەرگەری  قوڕگ و لوت و گوێ، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆ...
01/05/2023

چی لە گوێیدا بووە؟؟؟

دکتۆر کوردین قاسم عومه‌ر، قوتابی بۆردی عێراقی، نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ڕایگه‌یاندووه‌: كاتژمێر سێی شه‌و، نەخۆشێك هات بۆ فریاکەوتن، ژاوەژاو، وێڵ وسەرگەردانی کردبوو، "توخوا رزگارم بکەن، تووتە تووت کوشتمی"، لەگوێی خۆی دەدا، کە گوێمان پشکنی، سه‌ماعەی (بیستۆك)ی بلوتووزی دانابوو، وتم بڕۆن نووسراوی پۆلیس بێنن، سه‌ماعە لە گوێی گیری خواردبوو، دەرنەدەهات، کاتژمێر سێی شەوە، خێرا بۆ ژووری نەشتەرگەری، لەژێر بەنج دوای هەوڵدانی ماندوونەناسی تیمی نەشتەرگەری و سڕکردن، سه‌ماعەكه‌ دەرهات، سوپاس بۆ خودا پەردەی گوێی سەلامەت بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌بوو ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌په‌له‌ چاره‌سه‌ر بكر، چونكه‌ پاتری لە گوێ کارلێک دەکات و ناوچەکە دەسووتێنێ و گوێی دەرەوەی هەوکردنی تووش دەبێ و ده‌نگه‌ به‌رزه‌كه‌شی وا ده‌كات، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌ماری گوێ هه‌بێ و كپی بكات.

Address

Shahidan_barambar. Mzgawty. Me3raj
Kalar
46021

Telephone

+9647735905558

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی پزیشکی تاڤگە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share