15/05/2025
بە هيوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
د. ئاکۆ ابراهیم محمد
پزیشکی پسپۆری ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
شاری پزیشکیی خزمەت
* گرژبوونی گەدە هۆکار و نیشانەکانی
ئازار و گرژ بوونی گەدە حاڵەتێکی کتوپڕە کە ئازارەکەی سەرەتا مام ناوەندە و کەم کەم زیاد دەکات تاکو دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر بەهێز . ئەمە ڕەنگە چەند دەقەیەک هەندێ کات چەند کاتژمێر ، ڕۆژ یان هەفتە بخایەنێت . کۆمەڵێک هۆکار هەن دەبنە هۆی دروست بوونەکەی و ڕەنگە خۆی نەمێنێت بەڵام ئەو کاتانەی کە ئازارەکە لە چەند ڕۆژێیک زیاتر دەخایەنێت پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت .
🔷️ لێرەدا باسی هۆکار و هەر یەک لە نیشانەکانیشیان دەکەین ، چونکە هەر یەک لەو هۆکارانە چەند نیشانەیەکی جیاوازیان هەیە :
١ _ قەلەقی ( گرژبوون و ئازاری گەدە ، خێرا لێدانی دڵ، هەناسەدانی خێرا ، توش بوون بە سک چون یان قەبزی )
٢ _ ژەهراوی بوون بە خواردنی خراپ بوو بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو یان ژەهری ئەو زیندەوەرانە ( گرژبوون بوونی گەدە ، ڕشانەوەو هێلنجدان و ماندوێتی )
٣ _ توش بوونی گەدە بە هەندێک بەکتریا و ڤایرۆس کە بە ئەنفلەوەنزای گەدە ناسراون ( گرژبوون و ئازار لە گەدە ، هێلنجدان و ڕشانەوە ، سک چون ، ماندوێتی ، تا )
٤ _ هەستیاری گەدە و ڕیخۆڵە بە هەندێک خۆراک وەکو نەخۆشی گەنم ، خواردنەوەی گازی ، خواردنی چەور و لاکتۆزی شیر ( ئازاری گەدە ، ئاوسان لە بەشی سەرەوەی سک ، هەست کردن بە تێریەکی بێزارکەر ، هیڵنجدان ، دڵەکزە ، سک چون ، با کردن )
٥ _ لە کاتی سوڕی مانگانە کە دەبێتە هۆی گرژ بوونی منداڵدان و ئەمەش زۆر کات دەبێتە هۆی گرژ بوونی گەدە و ڕیخۆڵە ( ئازار و گرژبوون لە بەشی خوارەوەی سک ، هێڵنجدان ، سک چون ، ئاوساوی سک ، بێ تاقەتی ، و سەر ئێشە )
٦ _قەبزی یەکێکی ترە لەو هۆکارانە ( گرژبوونی گەدە ، هەست کردن بە تێری ، ئاوسانی سک ، ڕەق بوونی پیسی ، لە ۳ جار کەمتر چونە سەر ئاو لە هەفتەیەکدا )
٧ _ دووگیانی ( ئازار و ئاوسانی گەدە )
٨ _ هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە ( گرژبوونی گەدە ، ئازاری سک ، تا ، هێڵنجدان ، ڕشانەوە )
٩ _ نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە ( گرژبوونی گەدە زیاتر لە هەفتەیەک ، سک چون ، قەبزی )
🔷️کەی پێویست دەکات سەردانی دکتۆری بکرێت ؟
🔷️هەرکات هەست بەم نیشانانە کرا پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکرێت :
١ _ گرژبونێکی زۆر توندی گەدە و ئازاری سک
٢ _ گرژبوونی سک لە دوای نەشتەرگەری
٣ _ لا نەچونی ئەو ئازار و گرژبوونە لە ماوەی ۱_۳ ڕۆژ یان زیاتر
٤ _ ئەو گرژبوونە ببێتە ڕێگر لەپێش کارەکانی ڕۆژانە
🔷️چارەسەری گرژبوونی گەدە لە ماڵەوە :
١ _چارەسەری ئازاری سوری مانگانە بە دەرمانەکانی گروپی NSAIDs کان
٢ _ لە کاتی هەوکردنی ڕیخۆڵە یان ژەهراوی بوون بە خۆراک پێویستە ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە ، کە بەم ڕێگایە باشترینە بۆ ئەوەی لەش شێدار بکرێتەوە ئەوەش بریتیە لە ( لیترێک ئاو + ٦ کەوچکی چا شەکر + نیو کەوچک چا خوێ ) تێکەڵ بکرێت و بخورێت .
٣ _ بە هێواشی مەساج کردنی ناوچەی گەدە بۆ کەم کردنەوەی ئەو گرژیە
٤ _ بەکارهێنانی جەوەنە کە ئاوی گەرمی تێدا بێت یان گەرماو کردن بۆ نەهێشتنی ئەو گرژی و ئازارە
٥ _ نەخواردنی ئەو خواردنانەی کە کۆئەندامی هەرس هەستیاری پێی هەیە
٦ _ بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن
دکتۆر ئاکۆ ابراهیم محمد
پزیشکی پسپۆری ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی