تاقیگەی پزیشکی زانکۆ

  • Home
  • تاقیگەی پزیشکی زانکۆ

تاقیگەی پزیشکی زانکۆ تاقیگەی پزیشکی زانکۆ Medical laboratory :ِ Analysis of hormones, chemistry , cultures and most other medical tests

06/03/2025
سوودمەند بە ✅ لە ئۆفەرە تایبەتەکانی تاقیگەی پزیشکی زانکۆ بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز  🕌🕋🤲🌙تاقیگەی پزیشکی زانکۆ بەسەرپەرشتیار...
05/03/2025

سوودمەند بە ✅ لە ئۆفەرە تایبەتەکانی تاقیگەی پزیشکی زانکۆ بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 🕌🕋🤲🌙

تاقیگەی پزیشکی زانکۆ بەسەرپەرشتیاری دکتۆر 🧑🏻‍⚕️و پسپۆڕی 🧑🏻‍⚕️شارەزا لە بواری شیکاری تاقیگەیی 🥼🔬🧬🧫🧪

سەردانی ستافی تاقیگەی پزیشکی زانکۆ (د.رحمان کریم و د.ایاد فایق) بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی پزیشکی لە شاری بغداد رۆژی هەینی ٢...
21/09/2024

سەردانی ستافی تاقیگەی پزیشکی زانکۆ (د.رحمان کریم و د.ایاد فایق) بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی پزیشکی لە شاری بغداد رۆژی هەینی ٢٠-٩-٢٠٢٤ بەمەبەستی سەیرکردن وبەدواگەران بۆ ئامیر وتەکتۆلۆجیای نوێ لەبوای تاقیگەییدا..
لەم سەردانە دوو ئامێری نۆییان دەسنتنیشان کرد بۆ تاقیگەکە کە پشت بەخوا لەماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە کار.

لە تاقیگەی پزیشکی زانکۆ متمانە بە ئەنجامەکانت بکە چونکە بەدەستی کەسانی پسپۆر دەکرێت.د.رحمان کریم ف*ج: دکتۆرا لە مایکرۆبا...
25/07/2024

لە تاقیگەی پزیشکی زانکۆ متمانە بە ئەنجامەکانت بکە چونکە بەدەستی کەسانی پسپۆر دەکرێت.
د.رحمان کریم ف*ج: دکتۆرا لە مایکرۆبایلۆجی و مامۆستا لە کۆلێجی زانست

د.ایاد پاڵانی : دکتۆرا لە بایۆکمستری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی

مامۆستا علی چالاک: ماستەر لە مایکرۆبایۆلۆجی و مامۆستا لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی گەرمیان

لێرە متمانە بە ئەنجامەکانت بکە....

ئۆفەری مانگی ڕەمەزان لە تاقیگەی پزیشکی زانکۆسوودمەند بن لەئۆفەرە تایبەتەکانی تاقیگەی پزیشکی زانکۆ بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمە...
10/03/2024

ئۆفەری مانگی ڕەمەزان لە تاقیگەی پزیشکی زانکۆ
سوودمەند بن لەئۆفەرە تایبەتەکانی تاقیگەی پزیشکی زانکۆ بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە..
ئۆفەرەکان بەم شێوەی لای خوارەوەیە. دەتوانن یەکەیک لەم ئۆفەرانە هەڵبژێرن و شیکاریەکان ئەنجام بدەن لە تاقیگەکەمان.

تاقیگەکە کراوەیە لە کاتژمێری ١٢:٠٠ نیوەرۆ تا ١٢:٠٠ شەو.

بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ تاقیگەی پسپۆری زانکۆ .. شیکاریەکان لێرەدا بە دەستی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ئەنجام دەدرێت

سەردانی ستافی تاقیگەکەمان بۆ (پێشانگای نێودەوڵەتی تاران) بۆ ئامێری تاقیگەیی لە وڵاتی ئێران ، بەمەبەستی ئاشنابون بە تەکنی...
07/01/2024

سەردانی ستافی تاقیگەکەمان بۆ (پێشانگای نێودەوڵەتی تاران) بۆ ئامێری تاقیگەیی لە وڵاتی ئێران ، بەمەبەستی ئاشنابون بە تەکنیکە نوێکان لە شیکاری تاقیگەیی.

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز.لە ١ی دیسێمبەری هەموو ساڵێک تایبەت کراوە بە نەخۆشی ئایدز، ڕێکخراوە پزیشکییەکان لە جیهاندا هەڵدە...
01/12/2023

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز.

لە ١ی دیسێمبەری هەموو ساڵێک تایبەت کراوە بە نەخۆشی ئایدز، ڕێکخراوە پزیشکییەکان لە جیهاندا هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوی زۆرترین زانیاری لەسەر ئەم نەخۆشییە و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی.

نەخۆشی ئایدز واتە نامانی یان کز بوونی بەرگری جەستە بەهۆی ڤایرۆسی HIV یەوە،کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی کە دەگوازرێتەوە، تا ئێستاش هیچ ڤاکسینێک یان دەرمانێک نەدۆزراوەتەوە بۆ نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە.

نیشانەکانی:

-تای بەرز
-هەست کردن بە ماندووی زۆر
-ئازاری قوڕگ و سەر ئێشە
-دەبەزینی کێشی جەستە
-ئازاری جومگەو ماسولکەکان
-سکچون و ڕشانەوە

ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە:

-باوترین ڕێگە لە ڕێگەی سێکسەوەیە.
-دایک بۆ کۆرپەلە
-بەکار هێنانی دەرزی بەکار هاتوو.
-لە ڕێگەی تێکردنی خوێن لە کەسی توشبوو بۆ کەسی ساخ.

ناونیشان:کەلار-ناوبازاڕ-تەنیشت کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین
0770 264 1920

کەمی ڤیتامینB12 چی بەسەر جەستەدا دێنێ؟ڤیتامین B12 یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ  جەستە کە لە ئاودا تواوەیە، سودێکی زۆری...
24/11/2023

کەمی ڤیتامینB12 چی بەسەر جەستەدا دێنێ؟

ڤیتامین B12 یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ جەستە کە لە ئاودا تواوەیە، سودێکی زۆری هەیە بۆ بەباشی کارکردنی فرمانی دەمارەکان، چالاکی مێشک ، دروستکردنی خرۆکەی سوری خوێن ، ڕێکخستن و پێکهێنانی DNA چەند سودێکیتر .

کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا دەبێتە هۆی:

-بێهێزی و ماندووی
-هەبوونی کێشە دەمارە هەستەوەرەکان وەک سڕبوون ، لەرزین ، لاوازی ماسولکە ، هەبوونی کێشە لە ڕۆشتن .
-دروست بونی کێشەی دەرونی
-دروست بوونی فتریاتی ناو دەم
-ناجێگیری لێدانی دڵ.
-تەنگەنەفەسی.

چۆن ئەم ڤیتامینەمان دەست بکەوێت؟

ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەکی گشتی لە خواردندا هەیە بە تایبەتی لە ماسی، گۆشتی مانگا، بەرهەمە شیرە مەنیەکان و هێلکە.

ناونیشان: کەلار-ناوبازاڕ-تەنیشت کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین
0770 264 1920

ڕۆژی جیهانی شەکرە World Diabetic Day 14 novemberنه خۆشیەکی دریژخایەنه که لەش ناتوانێ گلوکۆزی ناوخوێن بسوتێنێ و دەبێتە هۆ...
13/11/2023

ڕۆژی جیهانی شەکرە
World Diabetic Day 14 november
نه خۆشیەکی دریژخایەنه که لەش ناتوانێ گلوکۆزی ناوخوێن بسوتێنێ و دەبێتە هۆی کوبونەوەی گلوکۆز و بەزبوونەوەی ڕێژەی گلوکۆز له خوێن
سێ جۆری سەرەکی نەخۆشی شەکرە هه یه
-شه کرەی جۆری یەک
-شەکرەی جۆری دوو
- شەکرەی کاتی سکپری
لە پێناو تەندروستی چارەخوازان ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو به زوترین کات پشکنینی شەکرە بکە .
-زۆر میزکردن
-وشکبوونی دەم و زۆر ئاوخواردنەوه.
-زۆر خواردن.
-لەپڕ هەست بە ماندویەتی کردن.
-دابەزینی کێش بەبێ هۆ.
-درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان.
بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەمووان
ناونیشان:کەلار-ناوبازاڕ- تەنیشت کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین
0770 264 1920

ڕۆژی جیهانی هەوکردنی سییەکان.ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەوکردنی سییەکانە، نەخۆشییەکی بەربڵاوەوی جیهانیە،ئەم نەخۆشییە لە هەموو تە...
11/11/2023

ڕۆژی جیهانی هەوکردنی سییەکان.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هەوکردنی سییەکانە، نەخۆشییەکی بەربڵاوەوی جیهانیە،ئەم نەخۆشییە لە هەموو تەمەنێکدا ڕودەدات بەڵام منداڵانی خوارو دوو ساڵ و کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
هەوکردنی سییەکان زیاتر بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوەکان ڕوودەدات کە لە هەوادا هەن و لەکاتی هەناسەداندا هەڵدەمژرێن، جەستە بەردەوام ڕێگری لەو بەکتریا و ڤایرۆسانە دەکات، بەڵام هەندێک کات بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەسەر بەرگری جەستەدا زاڵ دەبن و دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان.

نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییە:

نیشانەکانی نزیکە لە پەتای ئاسای بەڵەم بە شێوەیەکی قورسترە و ماوەکەی درێژتر دەخایەنێت.

-ئێشی قەفەزی سنگ.

-کۆکەیەکی زۆر: کە بەڵغەمی لەگەڵە و هەندێ کاتیش خوێن.

ـ لەرزو تایەکی بەرز بەهۆی هەوکردنەکەوە

-هەناسە تونگی.

چارەسەر:

کۆنتڕۆڵ کردنی لەرزو تاکە بە دەرمان وەکو ئەسپرین لەگەڵ پێدانی دژە هەوکردن
زۆر بەکارنەهێنانی دەرمان بۆ کۆکەکە چونکە کۆکەکە ڕێگەیەکی باشە بۆ هێنانە دەرەوەی پیسی و هەوکردنی ناو سییەکان
دور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان
حەسانەوە و خۆهیلاک نەکردن

ڕێگەکانی دەستنیشانکردن :

-لە ڕێگەی پشکنینی خوێن بۆ دیاری کردنی بڕی هەوکردنەکە
-ڕێگەی تیشک (x-ray)

ناونیشان: کەلار- بازاڕ- تەنیشت کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین
1920 264 0770

بۆچی پێویستە زرەعی میز urine culture ئەنجام بدەیت؟زەرعی میز  بەکاردێت دیاری کردنی هەر هەوکردنێکی بەکتریایی لە ڕێڕەوی میز...
08/11/2023

بۆچی پێویستە زرەعی میز urine culture ئەنجام بدەیت؟

زەرعی میز بەکاردێت دیاری کردنی هەر هەوکردنێکی بەکتریایی لە ڕێڕەوی میزەڕۆ و گورچیلە و میزڵدان.

سامپڵی میز وەردەگیرێت لە کەسەکە دواتر زەرع دەکرێت لەناو پلەیتێک کە لەبارە و بۆ گەشەی بەکتریا دواتر دەخرێتە ناو ئامێرەکی تایبەت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دادەنرێت، هەرجۆرێکە لە بەکتریا گەشەبکات لەسەر پلەیتەکە واتە ئەم جۆرە بەکتریایە لەناو میزەکەتتدا بوونی هەیە و ئەبێتە هۆکاری هەوکردنەکە.

چ کاتێک پێویستە زەرعی میز بکەی ؟

-بونی ئازار لە کاتی میز کردن
ـ بونی ئازار لە میزەڵدان
ـ بونی بۆنێکی ناخۆش لە میز
-تۆخ بون یان تێکچونی ڕەنگی میز
-بونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سک
-بونی هەوکردنی

ناونیشان:کەلار-ناوبازاڕ-تەنیشت کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین
0770 264 1920

شیکاری (Anti-Mullerian Hormone (AMH)) چییە؟ هۆرمۆنێکە لەلایەن کۆئەندامی زاوزێ(هێلکەدان و گوونەکان)ەوە دەردەدرێت لەناو خە...
30/10/2023

شیکاری (Anti-Mullerian Hormone (AMH)) چییە؟

هۆرمۆنێکە لەلایەن کۆئەندامی زاوزێ(هێلکەدان و گوونەکان)ەوە دەردەدرێت لەناو خەڵکدا بە خەزێنەی هێلکەکان باوە.
رێژەی ئەم هۆڕمۆنە پەیوەستە بە ڕەگەز و تەمەنەوە ، ئەم هۆڕمۆنە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەشەکردنی ئەندامە تایبەتەکانی هەردوو ڕەگەزەکە.

ئەم شیکارییە بۆ پیاوان و ئافرەتان بە مەبەستی جیاواز دەکرێت، ئەنجامدانی ئەم شیکارییە لە ئافرەتاندا زیاترە، دەکرێت بۆ چالاکی هێلکەدان ئەنجام بدرێت کە توانای دروستکردنی ئەو هێلکانە دەردەخات کە دەکرێت بپیتێندرێن ، لەوانەیە ئەم شیکارییە پێویست بکات بۆ ئەو ئافرەتانەی کە توانای دوگیانبوونیان نییە ، ئەم شیکارییە دەتوانێت هەلی دوگیانبوون پیشان بدات .

ئەم شیکاریە لە رێگەی خوێنەوە بە سەرپەرشتی دکتۆری پسپۆر و شارەزا ئەنجام ئەدرێت
بۆ ئەوەی هەمیشە دڵنیابیت لە ئەنجامی پشکنینەکانت تاقیگەی پزیشکی زانکۆ هەڵبژێرە ، بە نوێترین و باشترین ئامێرەکان پشکنینەکانت بۆ ئەنجام دەدرێت.

ناونیشان:کەلار-تەنیشت کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین

0770 264 1920

Address

Bardaswr, Darbandikhan Road

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی پزیشکی زانکۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram