
29/09/2025
کۆبوونەوە و مەراسیمى ڕێزلێنان..
بە مەبەستى پلاندانان بۆ فراوانکردن و بەرەوپێشبردنى ئاستى خزمەتگوزارییەکان و هەروها بۆ ڕێزلێنان لە کارمەندان، لە نەخۆشخانەى لایف کۆبوونەوەیەکی فراوان و مەراسیمێک ڕێکخرا.
لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە و ستافى کارگێڕییدا، سەرۆکى ئەنجومەنى کارگێڕی؛ پلانى بەرەوپێشبردن و فراوانکردنى ئاست و کوالتی خزمەتگوزارییەکان و نەخۆشخانەکەى تاووتوێ کرد. لە مەراسیمەکەشدا سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەى کارمەندان کرد لە بەرامبەر هەوڵى دڵسۆزانە و بەردەوامیان لە خزمەتکردن بە چارەخوازان.
سەرۆکی ئەنجومەن؛ ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد؛ لە پاڵ خزمەتگەیاندن بە تەندروستى هاوڵاتیان نەخۆشخانەی #لایف شانازى ئەکات بەوەى کە بەردەوام هەلی کار بۆ پسپۆڕان و دەرچووانى زانکۆ ئەڕەخسێنێت بۆ ئەوەى لە ڕێگەى پسپۆڕى و ئەزموونەکەیانەوە خزمەت بە هاوڵاتیانى سنوری شاری کەلار و دەرەوەى سنورەکەش بگەیەنن.
لە مەراسیمەکەشدا، خەڵاتى ڕێزلێنان و دەستخۆشى پێشکەش بە کارمەندانى نەخۆشخانەکە کرا.
دووشەممە (٢٨ى ئەیلول)