Dr.Fatima د فاطمه حبيب فرج

Dr.Fatima د فاطمه حبيب فرج Obstetrician and gynecologist
دکتۆرا (بۆرد )لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون

🤰👼🏽گرنگی فۆلیک ئەسید بۆ دایک و کۆرپە١. ژەمی ئاسایی (٤٠٠ مایکرۆگرام):• پێویستە بۆ هەموو دایکێکی دووگیان تا هەفتەی ١٢ی دوو...
08/05/2026

🤰👼🏽گرنگی فۆلیک ئەسید بۆ دایک و کۆرپە
١. ژەمی ئاسایی (٤٠٠ مایکرۆگرام):
• پێویستە بۆ هەموو دایکێکی دووگیان تا هەفتەی ١٢ی دووگیانی.
٢-ژەمی بەرز (٥ ملگم) تا هەفتەی ١٢:
بۆ ئەو خانمانەی کە:
• نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
• پێشتر کۆرپەیان کێشەی دەمار و بڕبڕەی پشتی هەبووە.
• دەرمانی پەرکەم (فێ) بەکاردێنن.

٣. ژەمی بەرز (٥ ملگم) بۆ تەواوی ماوەی دووگیانی:
تەنها بۆ ئەو خانمانەی کە نەخۆشی خوێنیان هەیە وەک:
• تالاسیمیا (یان هەڵگرانی تالاسیمیا).
• نەخۆشی سيكڵ سێڵ.

تێبینی / گرنگە سێ مانگ پێش دووگیانی وەربگیرێت بۆ ئەو خانمانەی پلانی دووگیان بوونیان هەیە🤰
دکتۆرە فاطمە حبیب
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
07748201284

🛑 ئاگاداری! پێکهاتە قەدەغەکان لە کاتی دووگیانیداخانمانی ئازیز، پاراستنی جوانی پێست لە کاتی دووگیانیدا گرنگە، بەڵام تەندر...
07/05/2026

🛑 ئاگاداری! پێکهاتە قەدەغەکان لە کاتی دووگیانیدا
خانمانی ئازیز، پاراستنی جوانی پێست لە کاتی دووگیانیدا گرنگە، بەڵام تەندروستی کۆرپەکەت گرنگترە. لێرەدا کورتەیەک لەو ماددانەی کە پێویستە لێیان دووربکەویتەوە و جێگرەوە سەلامەتەکانیان دەخەینە ڕوو:
❌ ئەو ماددانەی مەترسیدارن:
• Retinoids: دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆرپە.
• Hydroquinone: مژینی لەلایەن پێستەوە زۆرە و گونجاو نییە.
• Salicylic Acid: نابێت لە 2% زیاتر بەکاربهێنرێت.
• Parabens: کاریگەری نەرێنی لەسەر هۆرمۆنەکان هەیە.
• Chemical Sunscreens: باشترە دژەخۆری جۆری Zinc Oxide بەکاربێت.
✅ جێگرەوە سەلامەتەکان:
1. ✨ بۆ چارەسەری زیپکە: Azelaic acid
2. 🍊 بۆ ڕوونی و گەشاوەیی پێست: Vitamin C
3. 💧 بۆ شێدارکردنەوە: Hyaluronic acid
د. فاطمه حبيب
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر: 07748201284
#تەندروستی #دووگیانی #پێست

💧گرنگی  خواردنەوەی ئاوی پێویست لە ماوەی دووگیانیدا...
06/05/2026

💧گرنگی خواردنەوەی ئاوی پێویست لە ماوەی دووگیانیدا...

وەرزشکردن لە کاتی دووگیانیدا ئەم سوودە سەرەکییانەی هەیە:• بۆ جەستە: ئازاری پشت و حەوز کەمدەکاتەوە، ڕێگری لە شەکرەی دووگی...
05/05/2026

وەرزشکردن لە کاتی دووگیانیدا ئەم سوودە سەرەکییانەی هەیە:
• بۆ جەستە: ئازاری پشت و حەوز کەمدەکاتەوە، ڕێگری لە شەکرەی دووگیانی و قەبزی دەکات، و کێشی جەستە بە هاوسەنگی دەهێڵێتەوە.
• بۆ دەروون: دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە و یارمەتی خەوێکی قووڵ و ئارام دەدات.
• بۆ منداڵبوون: ماسولکەکانی حەوز بەهێز دەکات کە دەبێتە هۆی ئاسانبوونی پرۆسەی منداڵبوون و خێرا چاکبوونەوەی دایکەکە لە دوایدا.
باشترین وەرزشەکان: پیاسەکردن، مەلەکردن، و یۆگای تایبەت.
ئاگاداری: پێویستە وەرزشەکە مامناوەند بێت و لە کاتی هەستکردن بە هەر ئازارێکی توند یان خوێنبەربوون، یەکسەر ڕابگیرێت و ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
د فاطمە حبیب
دکتۆرا لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
كلار -ناو بازاڕ- نزیکی بەخشین
07748201284

بۆ ناسینەوەی ژانی ڕاستەقینە، سەرنجی ئەم ٤ خاڵە بدە:1. ⏰ڕێکی کات: ژانەکە بە ڕێکوپێکی دێت (بۆ نموونە هەر ٥ خولەک جارێک) و ...
03/05/2026

بۆ ناسینەوەی ژانی ڕاستەقینە، سەرنجی ئەم ٤ خاڵە بدە:
1. ⏰ڕێکی کات: ژانەکە بە ڕێکوپێکی دێت (بۆ نموونە هەر ٥ خولەک جارێک) و ماوەی نێوان ژانەکان کەم دەبێتەوە.
2. 😩شوێنی ئازار: ئازارەکە لە پشتەوە دەست پێ دەکات و دێت بەرەو خوارەوەی سک.
3. نەمانی پشوو: بە دانیشتن، ڕاکشان یان گۆڕینی پۆزیشن ئازارەکە کەم ناکات و بەردەوام دەبێت.
4. 🩸نیشانەی تر: وەک بینینی پەڵە خوێن یان ڕژانی ئاوی منداڵ.
کورت و پوخت: ئەگەر ژانەکە خێراتر، توندتر و درێژتر بوو، ئەوا ژانی ڕاستەقینەیە.

د. فاطمه حبيب
پسپۆری ژنان و مناڵبوون
☎️📞 07748201284

هەموو لایەک تەندروست بن
22/04/2026

هەموو لایەک تەندروست بن

14/04/2026

کێن ئەو خانمانەی کە پێویستە پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت دوای لەبارچوون

هۆکارەکانی ئازاری سووڕی مانگانە لە خانماندا
13/04/2026

هۆکارەکانی ئازاری سووڕی مانگانە لە خانماندا

11/04/2026

Watch, follow, and discover more trending content.

06/04/2026

د.فاطمە حبیب ف*ج.
دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی ژنان ومناڵبوون

‏ ‎📍 کەلار-کۆڵانی حەمەی ئایش-تەنیشت دەرمانخانەی دارۆ
07748201284

نیشانەکانی ناهاوسەنگی هۆرمۆن لای ئافرەتان

- ناڕێکی سوڕی مانگانە
-دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار
- زیادبوونی کێشی لەش
-قژ هەڵوەرین بەڕێژەیەکی زۆر
- تێکچوونی لایەنی دەروونیی و توڕەبوونی زۆر
- کەم بوونەوەی ئارەزوی سێکسی
-دەرکەوتنی موی ڕەق لە سەر دەمووچاو هەندێک شوێنی جەستە
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
- ئارەقکردنەوە لە شەواندا
- هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان

لە هەموو بارودۆخەکاندا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکرێت، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست تاوەکو کاریگەری خراپی بۆسەر تەندروستی جەستە و منداڵدان نەبێت.

Address

Kalar

Opening Hours

Monday 14:00 - 20:00
Tuesday 14:00 - 20:00
Wednesday 14:00 - 20:00
Thursday 14:00 - 20:00
Saturday 14:00 - 20:00
Sunday 14:00 - 20:00

Telephone

+9647748201284

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Fatima د فاطمه حبيب فرج posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Fatima د فاطمه حبيب فرج:

Share