21/09/2025
شەکرەی دووگیانی (GDM)
• جۆرێکە لە نەخۆشی شەکرە کە تەنها لە کاتی دووگیانیدا دەردەکەوێت.
• لەم حاڵەتەدا جەستە ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست دروست بکات
• بەزۆری لە سێ مانگی دووەم یان سێیەمدا دەردەکەوێت.
هۆکارەکانی:
• تەمەن
• کێشی زیادە
• پێشینەی خێزانی لە نەخۆشی شەکرە
نیشانەکانی:
• تینوێتی زۆر
• میزکردنی زۆر
• هەوکردنی میزەڵدان
• تاریک بینین
• سەرئێشە
چارەسەری شەکرەی کاتی دووگیانی:
• چاودێری ورد لەسەر دایک و منداڵەکە
• چاودێری وردی گلوکۆزی ناو خوێن
• دەرمانی ئەنسۆلین لە حاڵەتی پێویستدا
• وەرزشکردن و ڕێجیمی خۆراک
لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا شەکرەی کاتی دووگیانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و بەمەش مەترسی کەمترە لەسەر دایک و منداڵەکە و دوای منداڵبوونەکەش خانمەکە شەکرەی نامێنێت.
د. بەناز جلیل احمد
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی
📍 شوێنی کلینیك: کەلار - تەلاری پزیشکی حەمەی ئایش
☎ ژمارەی کلینیك : 07719002494